🔺قورسترین و گەورەترین نەشتەرگەرییەکان کامانەن‼️
🔺دکتۆر ئارام بارام
🔺پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
☎️ژمارەی عیادە:-07701525952
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
نەخۆشخانەی ئاسودە - Asuda Hospital
نەخۆشخانەی ئاسودە نەخۆشخانەیەکی تایبەتە...
لای ئێمە ئاسودەتری - دڵنیاتری
26/05/2026
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت ✨🌺
24/05/2026
🔹دڕانی شا خوێنبەر چیە ؟ نیشانە و هۆکارەکان چین ؟
– حاڵەتێکی زۆر باو نیە بەڵام کتوپڕ و زۆر مەترسیدارە کە تێیدا قڵیشێک یاخود دڕانێک لە چینی ناوەوەی خوێنبەری سەرەکی لەشدا ڕوودەدات واتە شا خوێنبەر کە خوێن بە توندی بە ناو دڕانەکەدا تێپەڕ دەبێت، ئەمەش دەبێتە هۆی جیابوونەوەی چینی ناوەوە و ناوەڕاستی خوێنبەرەکە.
🔹 نیشانەکان :-
– ئازارێکی لەناکاوی تیژ و بەهێزی سنگ یان بەشی سەرەوەی پشت کە بڵاودەبێتەوە بۆ مل یان پشت. ئازارەکە
–ئازارێکی توند و لەناکاوی گەدە (سک).
–لەهۆشخۆچوون
– (تەنگەنەفەسی)
–نیشانەکانی هاوشێوەی جەڵتەی مێشک وەک کێشەی لەناکاوی بینین، تێکچوون یان زەحمەتی لە قسەکردندا، و لاوازی یان لەدەستدانی جووڵە لە یەک لای لەشدا
–ئازاری قاچ و زەحمەتی لە ڕۆیشتندا.
🔹ئەو هۆکارانەی کە ئەگەری توشبوون بە حاڵەتەکە زیادەکەن ئەمانەن :-
– ئەوانەی بەرزە پەستانی خوێنیان هەیە و کۆنترۆڵ نەکراون
– ڕەقبوونی خوێنبەرەکان بەهۆی کۆبوونەوەی چەوری و کۆلیسترۆڵ .
– دروستبوونی بڵق یا بڵێین تورەکەیەکی بچووک کە خوێنی تێدایە لە دیواری شاخوێنبەردا کە ناسراوە بە ئەنیوریزم.
– تەسکبوونی زگماکی شاخوێنبەر .
– جگەرەکێشان و مادەی هۆشبەری وەک کۆکاین
– بوونی هەندێک نەخۆشیی بۆماوەیی .
21/05/2026
کەی بەردی زراو دەبێتە هۆی مەترسیی ڕاستەقینە؟ 🤔
1️⃣ هەوکردنی توندی کیسی زراو (Acute Cholecystitis)
کاتێک بەردەکە لە گەرووی کیسی زراودا گیر دەبێت، ڕێگری لە هاتنەدەرەوەی زەرداو دەکات ئەمەش دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی شلەکە، ئەستووربوونی دیواری زراو و هەوکردنێکی توند کە پێویستی بە داخڵبوونی بەپەلە لە نەخۆشخانە دەبێت.
2️⃣ زەردوویی بەهۆی گیرانی بۆری گشتیی زراو (Choledocholithiasis):
ئەگەر بەردەکان (بەتایبەت بەردە بچووکەکان) بپەڕنە ناو بۆری سەرەکیی گواستنەوەی زراو بۆ ڕیخۆڵە، دەبنە هۆی گیرانی تەواوەتی بۆرییەکە. ئەمەش دەبێتە هۆی گەڕانەوەی ماددەی زەرداو بۆ ناو خوێن و دەرکەوتنی نیشانەکانی زەردوویی تاریکبوونی ڕەنگی میز و خورانێکی توندی پێست.
3️⃣ هەوکردنی توندی پەنکریاس (Gallstone Pancreatitis):
ئەمە یەکێکە لە ترسناکترین لێکەوتەکان لەبەر ئەوەی کۆتایی بۆری زراو و بۆری پەنکریاس پێکەوە دەڕژێنە ناو دوانزەگرێ، بازدانی بەردێک بۆ ئەو شوێنە دەبێتە هۆی گیرانی بۆری پەنکریاس و هەوکردنی توندی ئەم ڕژێنە هۆرمۆنییە
4️⃣ کونبوونی تورەکەی زراو :-
لە حاڵەتە پشتگوێخراوە توندەکاندا، بەهۆی نەگەیشتنی خوێن بە دیواری زراو، ئەگەری مردنی شانەکان (Gangrene) و کونبوونی کیسی زراو هەیە، کە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی پیسی لەناو سکدا.
♦️دکتۆر هەڵوان عبدالرحمن حمەچاوەش
♦️پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و غودە و مەمک
📞ژمارەی عیادە:- 07710243369
_
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
16/05/2026
🛑 کریستاڵەکانی گوێ چین و چۆن دەبنە هۆی سەرگێژخواردن
💎 کریستاڵەکانی گوێ چیین؟
لە ناو گوێی ناوەوەی هەر یەکێک لە ئێمەدا، پارچە کریستاڵێکی زۆر بچووک هەن (Calcium Carbonate) کە بەرپرسن لە ڕاگرتنی هاوسەنگی جەستە. کاتێک ئەم کریستاڵانە لە شوێنی خۆیان دەبزوێن و دەچنە ناو کەناڵە هەستیارەکانی تری گوێ، جەستە زانیاری هەڵە بۆ مێشک دەنێرێت و وا دەزانێت تۆ دەسووڕێیتەوە.
⚠️ نیشانەکانی سەرگێژخوێردنی گوێ (BPPV):
*جوڵەی کتوپڕ:
سەرگێژخوێردنەکە زیاتر لەگەڵ جوڵەی سەر دەست پێدەکات (بۆ نموونە کاتێک لە خەو هەڵدەستیت یان سەر بەرز دەکەیتەوە).
* کەمیی ماوەکەی:
زۆربەی جار تەنها چەند چرکەیەک بۆ خولەکێک دەخایەنێت، بەڵام زۆر بەهێزە.
*دڵتێکچوون:
هەندێک جار ڕەنگە ڕشانەوەی لەگەڵ بێت.
* تەڵخبوونی چاو:
هەست دەکەیت چاوەکانت بە خێرایی دەجوڵێن (Nystagmus).
💡 ڕێنمایی:
ئەگەر تووشی ئەم حاڵەتە بوویت:
1. بە خێرایی سەرت مەجوڵێنە.
2. مەترسە، چونکە ئەمە نیشانەی نەخۆشییەکی مەترسیدار نییە و تەنها تێکچوونی هاوسەنگییە.
🔹دکتۆر کۆسار حەمە نوری میرزا
🔹پسپۆڕی نەخۆشییەکانی قورگ و گوێ و
لوت
☎️ژمارەی عیادە:07501694300
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
♦️ئایا هەموو ئازارێکی لای ڕاست ڕیخۆڵە کوێرەیە⁉️
🔹دکتۆر ئاری مجید نوری
🔹ڕاوێژکاری نەشتەرگەری گشتی
🔹ژمارەی عیادە :- ٠٧٧٠١٩٠٨٦٦٨
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
08/05/2026
کیسی هێلکەدان ، ئایا جێگەی مەترسییە؟
کیسی هێلکەدان چییە؟
تورەکەیەکی پڕ لە شلەیە کە لە ناو یان لەسەر ڕووی هێلکەدان دروست دەبێت ، زۆربەی خانمان لە ماوەی ژیانیاندا لانی کەم جارێک تووشی دەبن بێ ئەوەی هەستی پێ بکەن
🔍 نیشانەکانی چین ؟
زۆرجار کیسەکان بچووکن و هیچ نیشانەیەکیان نییە، بەڵام ئەگەر گەورە بن، ڕەنگە ئەم نیشانانەت هەبێت:
1️⃣ ئازارێکی زۆر لە بەشی خوارەوەی سک.
2️⃣ هەستکردن بە قورسی و ئاوسانی بەردەوامی سک.
3️⃣ تێکچوونی کاتی سووڕی مانگانە.
4️⃣ ئازار لە کاتی ئەنجامدانی کاروچالاکی قورس
⚠️ کەی پێویستە سەردانی دکتۆر بکەیت؟
ئەگەر ئەم نیشانانەت هەبوو پێویستە بە پەلە پشکنین بکەیت:
* ئازارێکی کتوپڕ و زۆر توند.
* ئازارێک کە تا و ڕشانەوەی لەگەڵ بێت.
* هەناسەتەنگی و سەرگێژخووردنی کتوپڕ.
✅ چارەسەر چییە؟
هەموو کیسێک پێویستی بە نەشتەرگەری نییە! چارەسەر بەپێی جۆر و قەبارەی کیسەکە دەبێت:
چاودێری : زۆربەی کیسەکان دوای چەند مانگێک خۆیان نامێنێت.
چارەسەری دەرمانی: بۆ ڕێکخستنەوەی هۆرمۆنەکان و ڕێگری لە دروستبوونی کیسی نوێ.
نەشتەرگەری:تەنها ئەگەر کیسەکە زۆر گەورە بێت یان مەترسی تەقینی هەبێت.
♦️دکتۆر تاڤان فاتح معروف
♦️پسپۆڕی ژنان و مناڵبوون و نەزۆکی
☎️ژمارەی عیادە؛- 07700878678
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
♦️هەموو جۆرە دەوالیەک عەمەلیات دەکرێت⁉️
🔺دکتۆر ئارام بارام
🔺پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
☎️ژمارەی عیادە:-07701525952
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
29/04/2026
🔹نیشانەکانی جەڵتەی سییەکان چین و چۆن خۆمان بپارێزین ؟
جەڵتەی سییەکان حاڵەتێکی کتوپڕ و مەترسیدارە، کە تێیدا تۆپەڵی مەیوی خوێن (زۆربەی کات لە قاچەکانەوە) دەگوازرێتەوە بۆ خوێنبەری سی و دەبێتە هۆی گیرانیان🩸
🔹نیشانە باوەکانی جەڵتەی سییەکان
نیشانەکان بەپێی قەبارەی جەڵتەکە و ڕادەی تێوەگلانی سییەکان دەگۆڕێن، بەڵام گرنگترینیان ئەمانەن:
–هەناسەتەنگی کتوپڕ دیارترین نیشانەیە، کە بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە دەست پێ دەکات و لەکاتی جوڵەدا خراپتر دەبێت.
– ئازارێکی تیژی سنگ کە کاتی هەناسەدانی قووڵ، کۆکە، یان چەمانەوە زیاتر دەبێت.
– کۆکە بەڵغەمێکی خوێناوی لەگەڵ بێت.
–هەستکردن بە لێدانی خێرای دڵ یان ناڕێکی لە لێدانەکاندا🫀
–سەرگێژخواردن و بوورانەوە بەهۆی کەمبوونەوەی ئۆکسجین لە خوێندا
– ئازار، ئاوسان، یان سووربوونەوەی یەکێک یاخود هەردوو قاچەکان
ڕێگاکانی خۆپاراستن
– جوڵە و وەرزش ، دوورکەوتنەوە لە دانیشتن یان پاڵکەوتن بۆ ماوەیەکی زۆر
خواردنەوەی ئاو و شلەمەنی پێویست🏃🏻
– جگەرەنەکێشان و دابەزاندنی کێشی زیادەی لەش🚭
– چاودێری دوای نەشتەرگەری:ئەو کەسانەی نەشتەرگەرییان بۆ دەکرێت، پێویستە بە زووترین کات بەپێی ڕێنمایی پزیشک دەست بە جوڵە بکەنەوە یان گۆرەوی تایبەت بەکاربهێنن.
–کۆنترۆڵکردنی نەخۆشییە درێژخایەنەکانی وەک بەرزی پەستانی خوێن و نەخۆشییەکانی دڵ🫀
🔹جەڵتەی سییەکان حاڵەتێکی کتوپڕی پزیشکییە (ئەگەر هەستت بە هەناسەتەنگییەکی کتوپڕ و ئازاری سنگ کرد، دەبێت یەکسەر پەیوەندی بە فریاکەوتنەوە بکەیت یان سەردانی نەخۆشخانە بکەیت.
🔺دکتۆر ئارام بارام
🔺پسپۆڕی سنگ و دڵ و بۆرییەکانی خوێن
☎️ژمارەی عیادە:-07701525952
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
فریارگوزاری سەرەتایی بۆ خوێنبەربوون🩸
♦️دکتۆر هەڵوان عبدالرحمن حمەچاوەش
♦️پسپۆڕی نەشتەرگەری گشتی و غودە و مەمک
📞ژمارەی عیادە:- 07710243369
_
نەخۆشخانەی ئاسودە
📍سلێمانی -ئیبراهیم پاشا - تەلاری پاشا
ژمارەی مۆبایل📞:-
07735550088
07501580088
0533230434
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the business
Telephone
Website
Address
Kurdistan-Iraq
As Sulaymaniyah
