ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد

ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد, Government Organization, Baghdad.

20/04/2026

كوردى/عربي

سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات

ئەمڕۆ دووشەممە 20ی نیسانی 2026، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەڕێز "فايق زەیدان" لە نوسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیکرد لە بەڕێز "فارس عیسا"سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا.

لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی بتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵاتی دادوەری فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرد، کە هاوکار دەبێت لە بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری وڵات.

هەردوولا جەختیان لەسەر ڕۆڵی گرنگی دەسەڵاتی دادوەری لە چەسپاندنی یەکێتی نیشتمانی و پاراستنی ئاشتی مەدەنی کردەوە.

بەڕێز "عیسا" لای خۆیەوە جەختی لە پێویستی بەرزکردنەوەی ئاستی هاوکاری و هەوڵی هاوبەش بۆ باشترکردنی ئەدای دامودەزگا دادوەرییەکان لە وڵاتدا کردەوە.



رئيس مجلس القضاء الأعلى يستقبل رئيس ممثلية حكومة اقليم كوردستان

استقبل رئيس مجلس القضاء الأعلى، السيد "فائق زيدان" اليوم الاثنين الموافق 20 نيسان 2026، في مكتبه، الأستاذ "فارس عيسى" رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد.

وجرى خلال اللقاء بحث سبل تعزيز العلاقات بين السلطة القضائية الاتحادية وإقليم كوردستان، بما يسهم في تعزيز الأمن والاستقرار في البلاد.

وأكد الجانبان أهمية دور القضاء في ترسيخ الوحدة الوطنية والحفاظ على السلم الأهلي.

من جانبه، أشار الأستاذ "فارس عيسى" إلى ضرورة تعزيز التعاون والعمل المشترك من أجل تطوير أداء المؤسسات القضائية في البلاد.

07/04/2026

كوردى/عربي

بەختیار حاجی پێشوازی لە دوو ئه‌ندامی خولی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق دەکات

"بەختیار حاجی" بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ 6ی نیسانی 2026، پێشوازی لە به‌ڕێزان دارا سیکانیانی و سۆران عومەر ئەندامانی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق کرد.

لە میانی دیدارەکەدا بارودۆخی ئێستای عێراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد، بەتایبەتی گرژی و شەڕی ئێستا.

جەختكرایه‌وه‌ لە سەر پێویستی ڕێگری کردن لە تێوەگلانی عێراق و هەرێمی کوردستان له‌م شه‌ڕه‌‌، و پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری لە وڵاتدا.

هەروەها لە دیدارەکەدا، باس لە دۆسیەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆمار، و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا.

له‌ لایه‌كی تر جه‌ختكرایه‌وه‌ لەسەر وه‌لانانێ ناكۆكیه‌كان ویه‌كهڵوێستی و یه‌كده‌نگی بۆ پاراستنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و تێپه‌ڕاندنی ئه‌و دۆخه‌ی له‌ ناوچه‌كه‌ هاتۆته‌ ئاراوه‌



بختيار حاجي يستقبل نائبين سابقين في مجلس النواب العراقي

استقبل بختيار حاجي، مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة في ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، يوم الاثنين نيسان 2026، النائبين السابقين في مجلس النواب العراقي دارا سيكانياني وسوران عمر.

وجرى خلال اللقاء استعراض الأوضاع الراهنة في العراق وإقليم كوردستان والمنطقة، ولا سيما التوترات والحرب الدائرة حاليًا بين الولايات المتحدة وإسرائيل وإيران.

كما جرى التأكيد على ضرورة عدم انجرار العراق وإقليم كوردستان إلى هذه الحرب المدمّرة، وأهمية الحفاظ على الأمن والاستقرار في البلاد.

وفي جانب آخر من اللقاء، تم بحث ملف انتخاب رئيس الجمهورية، فضلًا عن سبل تعزيز العلاقات بين الحكومة الاتحادية وحكومة إقليم كوردستان.

كذلك تم التأكيد على وضع الخلافات السياسية جانبا وتوحيد الصف والموقف الكوردستاني، لا سيما في ظل الظروف الحساسة الراهنة، بما يضمن الحفاظ على كيان و أمن واستقرار الإقليم.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 04/03/2026

كوردى/عربي

سەرۆکى نوێنەرایەتى حکومەتى هەرێمى کوردستان، پێشوازى لە باڵێوزى ڕوسیا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئازاری 2026، سەرۆکى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەڕێز "فارس عیسا" پێشوازی لە بەڕێز ئەلبروس "کوتراشێڤ" باڵیۆزی ڕووسیا لە عێراق کرد.

لە میانی دیدارەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی گشتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەتایبەت شەڕى بەردەوامی نێوان ئێران و ئەمریکا و ئیسرائیل و کاردانەوەکانی لەسەر ناوچەکە کرد.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کردەوە لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی فراوانکردنی بەشداری کۆمپانیا ڕوسییەکان، لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستاندا.

هەروەها باس لە شەڕى نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا کرا و، ئەو هەوڵانەی کە لە ئارادان بۆ کۆتایی هێنان بە شەڕەکە بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی هەردوولا زامن بکات.

لای خۆیەوە باڵیۆزی ڕووسیا، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ هەڵوێستی بێلایەنی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە شەڕى ناوچەکە دەربڕی و ،سوپاسى دانبەداخۆگرتنى هەرێمى کرد، لە بەرانبەر هێرشە مووشەکی و درۆنەکان، کە چەند ناوچەێەکى هەرێمیان کردوەتە ئامانج.

لەکۆتایی دیدارەکەدا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا دووپاتی کردەوە کە، هەرێمێ کوردستان پەیوەندی ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە دەپارێزێت و ،هەوڵ دەدات هەرێم نەبێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلاکردنەوەی ململانێەکانى لایەنە ناکۆکەکان.



رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان يستقبل السفير الروسي في العراق

استقبل الأستاذ فارس عيسى، رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، اليوم الأربعاء الموافق 4 آذار 2026، سفير روسيا الاتحادية لدى العراق، السيد ألبروس كوتراشيف.

وجرى خلال اللقاء استعراض مجمل الأوضاع في منطقة الشرق الأوسط، ولا سيما الحرب الدائرة بين إيران وكلٍّ من الولايات المتحدة وإسرائيل، وانعكاساتها على دول المنطقة.

وأكد الجانبان أهمية تعزيز العلاقات الثنائية في مختلف المجالات، ولا سيما توسيع مشاركة الشركات الروسية في المشاريع الاستثمارية داخل الإقليم.

كما تطرّق الطرفان إلى الحرب بين روسيا وأوكرانيا، والجهود المبذولة لإنهائها بما يضمن مصالح الطرفين.

من جهته، أعرب السفير الروسي عن شكره وتقديره للموقف المحايد الذي يتبناه إقليم كوردستان إزاء الحرب، مثمّنًا ضبط النفس في التعامل مع الهجمات الصاروخية والطائرات المسيّرة التي يتعرض لها الإقليم.

وفي ختام اللقاء، أكد رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد أن اقليم كوردستان ترتبط بعلاقات إيجابية مع مختلف دول المنطقة، وتسعى جاهدة إلى عدم تحويل الإقليم إلى ساحة لتصفية الحسابات بين الأطراف المتنازعة.

25/02/2026

كوردى/عربي

"فارس عیسا" سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری دەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە 25ی شوباتی 2026، بەڕێز "فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایشی وەزارەتی بەرگری کرد و، لەلایەن ليوا ڕوكن "ئیدریس خدر" بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی لێکرا.

لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە بارودۆخی گشتی ئەمنی و ،ڕێگاکانی بەرزکردنەوەی ئاستى هەماهەنگی و هاوکاری، لە هەوڵە هەواڵگرییە هاوبەشەکانی نێوان دامودەزگا فیدراڵیەکان و هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان کرد، بە ئامانجی بەهێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

هەروەها جەختیان لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکان و ،چڕکردنەوەی کاری هاوبەش کردەوە، بەتایبەتی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، و بەدواداچوونی تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، و چارەسەرکردنی تاوانە نێودەوڵەتییەکان، به‌مه‌به‌ستى به‌رزكردنه‌وه‌ى، ئاستى ئاسایشی نیشتمانی و پاراستنی گيانى هاووڵاتیان.



"فارس عيسى" يزور المديرية العامة للإستخبارات والأمن التابعة لوزارة الدفاع

زار الأستاذ "فارس عيسى" رئيس ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد، اليوم الأربعاء الموافق 25 شباط 2026، المديرية العامة للإستخبارات و الأمن التابعة لوزارة الدفاع، وتم استقباله من قبل السيد اللواء الركن ادريس خضر المدير العام.

وجرى خلال اللقاء، بحث مجمل الأوضاع الأمنية، وسبل تعزيز التنسيق والتعاون في المجال الاستخباراتي المشترك، بين المؤسسات الاتحادية ونظيراتها في إقليم كوردستان، بما يسهم في ترسيخ الأمن والاستقرار.

كما تم التأكيد على أهمية توحيد الجهود وتكثيف العمل المشترك، لاسيما في مجال مكافحة الإرهاب، وملاحقة شبكات الاتجار بالمخدرات، والتصدي للجرائم العابرة للحدود، بما يعزز أمن البلاد ويحمي المواطن.

19/02/2026

كوردى/عربي

وه‌زيرى ناخۆى فيدراڵى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ،كۆده‌بێته‌وه‌

ئەمڕۆ پێنجشەممە 19ی شوباتی 2026، وەزیری ناوخۆی فیدراڵی بەڕێز "عەبدولئەمیر ئەلشەمەری" لەگەڵ بەڕێز" فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، هەردوولا پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی و ئەمنی عێراق و ناوچەکە کرد، هەروەها ڕێگاکانی بتەوکردنی هاوكارى و هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هه‌ردوو وەزارەتی ناوخۆی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، جگە لە پەرەپێدانی میکانیزمی هاوکاری لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە بەغدا.

هەروەها باسیان لە ڕێگاکانی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددە هۆشبەرەکان و بازرگانیکردن بە مرۆڤ کرد، لە ڕێگەی بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان دەزگا ئەمنییەکانی فیدراڵی و هاوتاکانیان لە هەرێمی کوردستان، هەروەها چارەسەرکردنی ئەو پرسانەی، پەیوەستن بە ڕەگەزنامە و بەڵگەنامەی ناسنامە بۆ هاوڵاتیانی هەرێم.

هەردوولا جەختیان لە پشتیوانیکردنی هێزەکانی پاسەوانی سنوور، لە ڕێگەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزەکانی زێرەڤانی و هێزەکانی سنووری فیدراڵی بۆ کۆنترۆڵکردنی سنوورەکان و، ڕێگریکردن لە دزەکردنی گرووپە تیرۆریستییەکان و قەوارە دوژمنکارەکان کردەوە.

لەکۆتایی ديداره‌کەدا ،سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان، داوای کرد کۆبوونەوەیەک لە نێوان وەزیرانی ناوخۆی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان به‌م زووانه‌ ساز بكرێت ،بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ئاستەنگەکانی ڕێگری لە کاری هاوبەش و، پتەوکردنی چوارچێوەی هاریکاری نێوان هەردوولا.


وزير الداخلية الاتحادي يلتقي رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان

التقى وزير الداخلية الاتحادي، السيد "عبد الأمير الشمري" اليوم الخميس الموافق 19 شباط 2026، الأستاذ "فارس عيسى" رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد.

واستعرض الجانبان خلال اللقاء الأوضاع السياسية والأمنية في العراق والمنطقة، وسبل تعزيز العلاقات والتنسيق المشترك بين وزارة الداخلية الاتحادية ووزارة داخلية إقليم كوردستان، إضافة إلى تطوير آليات التعاون مع ممثلية حكومة الإقليم في بغداد.

كما جرى بحث سبل مكافحة جرائم المخدرات والاتجار بالبشر، من خلال تعزيز التعاون بين الأجهزة الأمنية الاتحادية ونظيرتها في إقليم كوردستان، فضلاً عن مناقشة معالجة مشكلات الجنسية والأوراق الثبوتية لمواطني الإقليم.

وأكد الجانبان ضرورة دعم قوات حرس الحدود، عبر التنسيق المشترك بين قوات الزيرفاني وقوات الحدود الاتحادية، لضبط الحدود ومنع تسلل الجماعات الإرهابية والجهات المعادية.

وفي ختام اللقاء، دعا رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان إلى عقد اجتماع قريب بين وزيري الداخلية الاتحادي وإقليم كوردستان، بهدف معالجة المشكلات والمعوقات التي تعترض مسار العمل المشترك وتعزيز أطر التعاون بين الجانبين.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 16/02/2026

كوردى/عربي

"فارس عیسا" لەگەڵ بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە عێراق کۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە 16ی شوباتی 2026، بەڕێز "فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لەگەڵ بەڕێز "جۆن کاڤانا" بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئوسترالیا لە بەغدا کۆبووەوە.

لە میانی دیدارەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی سیاسی و ئەمنی ئێستای ناوچەکە و کاریگەرییەکانی له‌ سه‌ر عێراق و هەرێمی کوردستان کرد.

هەروەها لە دیدارەکەدا، باس لە ئاستەنگەکانی بەردەم عێراق کرا، دیارترینیان قەیرانی وشکەساڵی و کەمی ئاو، هەروەها قۆناغەکانی پێکهێنانی هەردوو حکوومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان.

هەردوولا جەختیان لە گرنگی بتەوکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئوسترالیا کردەوە، بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی هه‌ردوولا بکات.

بەڕێز "عیسا" ئاماژەی بەوەدا کە، هەرێمی کوردستان هەوڵدەدات پەیوەندی هاوسەنگ و ئەرێنی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و جیهان دروست بکات، کە يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ بته‌وكردنى ئاسایش و سەقامگیری له‌ ناوچه‌كه‌دا.



"فارس عيسى" يلتقي القائم بأعمال سفارة أستراليا في العراق

التقى الأستاذ "فارس عيسى" رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، اليوم الاثنين الموافق 16 شباط 2026، في مكتبه الخاص، السيد "جون كافانا" القائم بأعمال السفارة الأسترالية في بغداد.

وجرى خلال اللقاء، استعراض الأوضاع السياسية والأمنية الراهنة في المنطقة، وانعكاساتها على العراق وإقليم كوردستان.

كما بحث الجانبان التحديات التي تواجه العراق، وفي مقدمتها أزمة الجفاف وشحّ المياه، فضلًا عن مراحل تشكيل الحكومتين، الاتحادية وحكومة إقليم كوردستان.

وأكد الطرفان أهمية تعزيز العلاقات السياسية والاقتصادية بين إقليم كوردستان وأستراليا، بما يخدم المصالح المشتركة للجانبين.

وأشار الأستاذ "فارس عيسى" إلى أن إقليم كوردستان يسعى إلى بناء علاقات متوازنة وإيجابية مع دول المنطقة والعالم، بما يسهم في تعزيز الأمن والاستقرار.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 15/02/2026

كوردى/عربي

"فارس عیسا" و "ماری ڕانتانین" تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان دەکەن.

ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، بەڕێز "فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، لە نووسینگەی تايبه‌تى خۆيدا، وبه‌ ئاماده‌ بوونى ‌ فه‌ريق "عه‌بدولهادى رزه‌يج" بريكارى وه‌زاره‌تى ناوخۆى فيدراڵ، پێشوازیکرد لە به‌ڕێز "ماری ڕانتانین" وەزیری ناوخۆی فینلەندا و ،شاندی یاوەری، کە پێکهاتبوو لە، باڵیۆزی فينله‌ندا لە عێراق بەڕێز "ئانتی پۆتکۆنێن" و وەزیری ڕاوێژکار "ئاکی کاوپنتێن".

لە میانی دیدارەکەدا، بارودۆخی ئێستای ناوچەکە ، و هەروەها پرسە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، و کاردانەوەکانیان لەسەر وڵاتانی ناوچەکە تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا ، هەوڵەكانى دژە تیرۆر و ،کۆچی نایاسایی و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، و تاوانی تری نێودەوڵەتی، جگە لە ڕێگاکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتيانى هەردوولا ،تاوتوێ کرد.

بەڕێز "عیسا" سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ ڕۆڵی فینله‌ندا دەربڕی، لە پاڵپشتیکردنی هێزەکانی عێراق و هێزی پێشمەرگە لە شەڕی داعش. جەختیشی لەوە کردەوە کە ،پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی عێراق بەناوی جیهانەوە شەڕی تیرۆریان کردووە ،و سەرکەوتوو بوون لە شکاندنی ئەفسانەی داعش.

لە کۆتایی ديداره‌كه‌دا، هەردوولا جەختیان لە بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەش، لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.



"فارس عيسى" و "ماري رانتانين" يبحثان العلاقات الثنائية

استقبل الأستاذ "فارس عيسى" رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، في مكتبه الخاص، وبحضور وكيل وزارة الداخلية الإتحادي الفريق "عبدالهادي رزيج"، اليوم الأحد الموافق 15 شباط 2016، وزيرة الداخلية الفنلندية السيدة "ماري رانتانين" والوفد المرافق لها، الذي ضمّ كلاً من سفير فنلندا لدى العراق السيد "آنتي بوتكونين"والوزير المستشار السيد "آكي كاوبينتين".

وجرى خلال اللقاء بحث الأوضاع الراهنة في المنطقة، إلى جانب القضايا الإقليمية والدولية وتداعياتها على دول المنطقة.

كما ناقش الجانبان ملفات مكافحة الإرهاب، والهجرة غير الشرعية، والمخدرات، فضلًا عن الجرائم الأخرى العابرة للحدود، إضافةً إلى سبل تقديم الخدمات لجاليات البلدين.

من جانبه، أعرب رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان ،عن شكره لدور فنلندا في دعم القوات العراقية وقوات البيشمركة، في الحرب ضد تنظيم داعش.

وأكد "فارس عيسى" أن قوات البيشمركة والقوات الأمنية العراقية حاربت الإرهاب نيابةً عن العالم، وتمكنت من كسر أسطورة تنظيم داعش.

وفي ختام اللقاء، أكد الجانبان ضرورة تعزيز التعاون والتنسيق المشترك في مختلف المجال.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 15/02/2026

كوردى/عربي

"به‌ختيار حاجى" سه‌ردانى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌كات

"بەختیار حاجی" بەڕێوەبەری گشتیی كاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ یەکشەممە 15ی شوباتی 2026، سەردانی پەرلەمانی عێراقی کرد و ، چاویكه‌وت به‌ به‌ڕێز "د.فەرهاد ئەتروشی" جێگری سەرۆکی پەرلەمان.

لە سەرەتای دیداره‌كه‌دا، "حاجی" پیرۆزبایی لە به‌ڕێز "د.ئەتروشی" کرد، بە بۆنەی وەرگرتنی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان.

لە به‌شێكى ديكه‌ى دیداره‌‌كه‌دا، باس لە بارودۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە و هەروەها قۆناغەکانی پێکهێنانی هه‌ردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان کرا.

لە کۆتایی دیداره‌كه‌دا، "بەختیار حاجی" هیوای سەرکەوتنی بۆ "د.ئەتروشی" خواست، لە ئه‌ركه‌ نوێيه‌كه‌يدا و، جەختی لە ئامادەیی نوێنەرایەتی کرد، بۆ هاوکاری و پاڵپشتیکردنی بۆ سه‌ركه‌وتنی له‌ ئه‌ركه‌كه‌ی لەم قۆناغە هەستیارەدا.


"بختيار حاجي" يزور مجلس النواب

زار "بختيار حاجي" مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة في ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، اليوم الأحد الموافق 15 شباط 2026، مجلس النواب العراقي، حيث التقى السيد "د.فرهاد الأتروشي" نائب رئيس مجلس النواب.

وفي مستهل اللقاء، قدّم "حاجي" تهانيه للسيد "الأتروشي" بمناسبة تسلّمه مهام منصبه نائبًا لرئيس مجلس النواب.

كما بحث الجانبان الأوضاع الراهنة في العراق والمنطقة، فضلًا عن مراحل تشكيل الحكومتين الاتحادية و إقليم كوردستان.

وفي ختام اللقاء، أعرب "بختيار حاجي" عن تمنياته للسيد "الأتروشي" بالنجاح والتوفيق في أداء مهامه الجديدة، مؤكدًا استعداد الممثلية للتعاون ودعم سيادته بما يسهم في إنجاح مهامه خلال هذه المرحلة الحساسة.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 15/02/2026

كوردى/عربي

"هيوا محەمەد" به‌شدارى له‌ ئاهه‌نگى ڕۆژى نيشتمانى سربيا ده‌كات

لەسەر ڕێنمایی بەڕێز "فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بەڕێز "هیوا محەمەد ئەحمەد" بەڕێوەبەری نووسينگه‌ى سه‌رۆكى نوێنەرایەتی، ئەمڕۆ شەممە 14ی شوباتی 2026، بەشداری کرد له‌و ئاهه‌نگه‌ى کە باڵیۆزخانەی سربیا لە بەغدا، بە بۆنەی ڕۆژی نیشتمانی کۆماری سربیا سازى كردبوو.

له‌ ميانه‌ى به‌شدارى كردنى له‌ ئاهه‌نگه‌كه‌دا،‌ نوێنەری سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، پیرۆزبایی سه‌رۆكى نوێنه‌رايه‌تى گه‌يانده‌ بەڕێز "برانسیلاڤ جێجێلى" باڵیۆزی سربیا لە عێراق، و ئەندامانی باڵیۆزخانە و گەلی دۆستی سربیا بەم بۆنە نەتەوەییەدا.

لای خۆیەوە باڵیۆزی سربیا لە بەغدا ،سوپاس و پێزانینی خۆی، بۆ بەشداری نوێنەری سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئاهەنگەکەدا دەربڕی، و جەختی لە گرنگی بتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوولا لە بوارە جیاجیاکاندا کردەوە.



"هيوا محمد" يشارك في احتفالية العيد الوطني الصربي

بتوجيهٍ من معالي رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، الأستاذ "فارس عيسى" شارك الأستاذ "هيوا محمد أحمد" مدير مكتب رئيس الممثلية، اليوم السبت الموافق 14 شباط 2026، في الاحتفالية التي أقامتها السفارة الصربية في بغداد، بمناسبة العيد الوطني لجمهورية صربيا.

ونقل ممثل رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد ،تهانيه إلى السفير الصربي في العراق، السيد "برانسيلاف جيجيلي"، وإلى أعضاء السفارة والشعب الصربي الصديق، بهذه المناسبة الوطنية.

من جانبه، أعرب السفير الصربي في بغداد عن شكره وتقديره، لمشاركة ممثل رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان، في الاحتفالية، مؤكدًا أهمية تعزيز العلاقات الثنائية بين الجانبين في مختلف المجالات.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 11/02/2026

كوردى/عربي

نوێنەرایەتی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان لە بەغدا یەکەم کۆبوونەوەی ساڵی نوێى خۆى ئه‌نجامدا

بە سه‌رپه‌رشتى بەڕێز "فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له‌ به‌غدا، و ئامادەبوونی بەڕێز "بەختیار حاجی" بەڕێوەبەری گشتی كاروباری پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتی، ڕۆژی چوارشەممە 11ی شوباتی 2026، يه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ى ساڵى نوێ له‌گه‌ل به‌رپرسی به‌شه‌كان بەڕێوەچوو.

لە سەرەتاى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، سه‌رۆكى نوێنەرایەتی سوپاس و پێزانینی خۆی ده‌ربڕی بۆ ئامادەبووان وسەرجەم فه‌رمانبه‌رانى نوێنه‌رايه‌تى كه دڵسۆزانه‌ وخۆنه‌ويستانه‌ ئه‌ركه‌كانيان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.

پاشان هەڵسەنگاندنێکی ورد بۆ به‌ڕیوه‌چوونی كاره‌كانی ڕابردوو كرا، وکێشە وبەربەستەکانى به‌رده‌م ڕاپه‌ڕاندنى ئه‌ركه‌كانى نوێنه‌رايه‌تيش دەستنیشانکران، وبه‌ڕێز به‌ختيار حاجي ڕاسپێردرا ڕاپۆرتێك بۆ چاره‌سه‌ر كردنى كێشه‌ وبه‌ربه‌سته‌كان ئاماده‌ بكات.

لاى خۆيه‌وه‌ به‌ڕێز "بەختیار حاجی" ئاماده‌كاریه‌كانی نوێنەرایەتی بۆ چوونه‌ ناو پلاتفۆرمی تۆڕی پۆسته‌ی حكومی‌ بۆ ئالوگۆڕكردنی نامه‌ فه‌رمیه‌كان له‌گه‌ل دامه‌زراوه‌ فیدراڵیه‌كان له‌ ڕێگه‌ی ئه‌و پلاتفۆرمه‌ سه‌ره‌ڕای ئالوگۆڕكردنی نامه‌ فه‌رمیه‌كان له‌ گه‌ل دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم له‌ ڕێگای پلاتفۆرمی تایبه‌ت به‌ نوێنه‌رایه‌تی خستەڕوو. و ڕوونی كرده‌وه‌ كه ئەم تۆڕە ئاسانکاری دەکات، و به‌شی پۆسته‌ی ناوه‌ندی نوێنه‌رایه‌تی ڕاسپێردرا ئیتر هیچ نامه‌یه‌كی فه‌رمی په‌ڕاو وه‌رنه‌گیرێت و ئالوگۆڕی نووسراوه‌كان دیجیتاڵی ده‌بن، هەروەها "بەختیار حاجی" سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراسته‌ی به‌ڕێز سه‌رۆكى نوێنەرایەتی كرد بۆپاڵپشتی بەردەوامی لە پەرەپێدانی ئه‌ركه‌كانى نوێنه‌رايه‌تى بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری باشتر به‌ هاوڵاتیان وبه‌ره‌و پێشبردنی كاره‌كانی به‌ دیجیتاڵیكردنی ئالوگۆڕكردنی نامه‌ فه‌رمیه‌كان

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا سەرۆکی نوێنەرایەتی، سوپاسی "به‌ختیار حاجی" بەڕێوەبەری گشتی كاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون کرد، بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی داوێتی بۆ ئاڵوگۆڕكردنى نووسراوه‌ فه‌رمييه‌كان به‌ شێوه‌ى دیجیتاڵی، كه‌ كارئاسانى ته‌واو ده‌كات بۆ هاوڵاتيان له‌ ڕوى كات وخه‌رجيه‌وه‌.



ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد تعقد اجتماعها الأول للعام الجديد

برئاسة الأستاذ «فارس عيسى» رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، وبحضور الأستاذ «بختيار حاجي» مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة في الممثلية، عُقد اليوم الأربعاء الموافق 11 شباط 2026 الاجتماع الأول للعام الجديد، بمشاركة السادة مسؤولي الأقسام في الممثلية.

وفي مستهل الاجتماع، أعرب رئيس الممثلية عن شكره وتقديره للحضور وجميع موظفي الممثلية على أدائهم مهامهم بروح المسؤولية ونكران الذات. كما جرى تقييم دقيق للأعمال المنجزة خلال الفترة الماضية، وتحديد المشكلات والمعوقات التي تعترض سير عمل الممثلية، حيث تم تكليف السيد بختيار حاجي بإعداد تقرير يتضمن سبل معالجتها.

من جانبه، استعرض بختيار حاجي، مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة، خطة الممثلية للانضمام إلى شبكة البريد الحكومية، بهدف تبادل جميع المخاطبات الرسمية مع المؤسسات الاتحادية عبر هذه الشبكة، فضلاً عن تبادل المخاطبات الرسمية مع المؤسسات الرسمية في إقليم كوردستان من خلال المنصة الخاصة بالممثلية.

كما أعرب بختيار حاجي عن شكره وتقديره للسيد رئيس الممثلية على دعمه المستمر لتطوير عمل الممثلية، من أجل تقديم خدمات أفضل للمواطنين. وتم توجيه قسم البريد المركزي للممثلية عدم استلام المخاطبات الورقية واعتماد المخاطبات الرقمية بشكل كامل.

وفي ختام الاجتماع، قدّم السيد رئيس الممثلية شكره وتقديره للسيد مدير عام شؤون العلاقات والمتابعة على جهوده في تفعيل نظام المخاطبات الرسمية الرقمية، لما له من دور في تسهيل إنجاز العمل وخدمة المواطنين من حيث توفير الوقت وتقليل النفقات.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 10/02/2026

كوردى/عربي

"فارس عيسا" له‌ گه‌ڵ شاندێكى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا له‌ به‌غدا كۆده‌بێته‌وه‌

بەڕێز "فارس عیسا" سه‌رۆكى نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ سێشەممە 10ی شوباتی 2026،له‌ نووسينگه‌ى تايبه‌تى خۆيدا، لەگەڵ شاندێکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، كه‌ پێكهاتبوو له‌ به‌ڕێزان "کریس دیلۆرس" سه‌رۆكى به‌شى سیاسی باڵيۆزخانه‌كه و "ديفيد لويس" يه‌كێك له‌ به‌رپرسانى به‌شى سياسى،‌ كۆبوويه‌وه‌.

لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پێداچوونەوەیان بە دۆخی ئێستای ناوچه‌كه‌ و کاردانەوەکانی لەسەر عێراق کرد، هەروەها ئەو هەوڵانەی کە لە ئارادایە، بۆ پێکهێنانی هه‌ردوو حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان، بەگوێرەی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، تاوتوێی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدایان کرد، و جەختیان لە سەر پێویستی چارەسەرکردنیان لە چوارچێوەى دەستوری و یاسادا کردەوە.

هه‌ردوولا هيوايان خواست، که په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان ئه‌مريكا و عێراق و هه‌رێمى کوردستان، پاش پێکهێنانی حكوومه‌تى نوێ، شاهیدی پێشكه‌وتنى زیاتر بن، بۆ بته‌وكردنى ئاسایش و سه‌قامگيرى و پاڵپشتیکردنی پرۆسه‌ى گه‌شه‌پێدانى عێراق.

لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوولا گرنگی بەردەوامبوون و بەهێزکردنی هاوکاری و هەماهەنگی هاوبەشی ئەمنی، بەتایبەتی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا دووپاتکردەوە، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئەمنییەکان لە عێراق و ناوچەکەدا.

"فارس عيسى" يلتقي وفدًا من السفارة الأمريكية في بغداد

التقى الأستاذ "فارس عيسى" رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، في مكتبه الخاص، اليوم الثلاثاء الموافق 10 شباط 2026، وفدًا من السفارة الأمريكية في بغداد، ضم كل من السيد " كريس ديلورث" رئيس القسم السياسي في السفارة و "ديفيد لويس" مسؤول في القسم السياسي.

وجرى خلال اللقاء، استعراض الأوضاع الراهنة في المنطقة، وتداعياتها على العراق، إلى جانب بحث الجهود المبذولة، لتشكيل الحكومتين الاتحادية و إقليم كوردستان، وفق الاستحقاقات الانتخابية.

كما ناقش الجانبان القضايا العالقة بين أربيل وبغداد، مؤكدين ضرورة معالجتها وحلّها ضمن الأطر الدستورية والقانونية.

وأعرب الطرفان عن أملهما، في أن تشهد العلاقات بين الولايات المتحدة والعراق وإقليم كوردستان، مزيدًا من التطور بعد تشكيل الحكومة الجديدة، بما يسهم في تعزيز الأمن والاستقرار ودعم مسيرة التنمية في العراق.

وفي ختام اللقاء، أكد الجانبان أهمية استمرار تعزيز التعاون والتنسيق الأمني المشترك، ولا سيما في مجال مكافحة الإرهاب، لمواجهة التحديات الأمنية في العراق والمنطقة.

Photos from ‎ممثلية حكومة اقليم كوردستان في بغداد‎'s post 09/02/2026

كوردى/عربي

"فارس عیسا" و "ئایدن مەعروف" پێکهێنانى هەردوو حکومەتى فیدراڵ وهەرێمى کوردستان تاوتوى دەکەن

بەڕێز "فارس عیسا" سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغدا، ئەمڕۆ دووشەممە 9 ی شوباتی 2026 ، لە نووسینگەی تایبەتی خۆیدا، لەگەڵ بەڕێز "ئایدن مەعروف" وەزیری کاروباری کەمینەکان لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

لە میانەى کۆبوونەوەکەدا، ڕەوشى ئێستاى ناوچەکە و، کارتێکردنى لە سەر عێراق و وڵاتانى دەوروبەر تاوتوێکران، و هەروەها تاوتوێکردنى کێشە هەڵپەسێردراوەکانى نێوان هەولێر وبەغدا و ،چۆنیەتى چارەسەرکردنیان لە پێناو بتەوکردنى سەقامگیرى ولێکتێگەیشتنى هاوبەش.

هەروەها هەردوولا قۆناغەکانى پێکهێنانى هەردوو حکومەتى فیدراڵ وهەرێمى کوردستان و ،ئەو کۆسپانەى دێنە بەردەم پێکهێنانیان، و هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئەو کوسپانەدا، تاوتوێکرد.

لاى خۆیەوە، بەڕیز "ئایدن مەعروف" باسى ئامانج لە سەردانەکەى بۆ بەغدا، و ئەو کۆبوونەوەیانەى کرد، کە بڕیارە لە ماوەى مانەوەى لە پایتەختدا، لە گەڵ چەند لایەنێکى فەرمى ئەنجامى بدات.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەدا ، بەڕێز "مەعروف" ڕۆڵ و هەوڵەکانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستانی لەبەغدا ،بەرزنرخاند ،لە بەڕێوەبردنی دۆسیە هاوبەشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر، و تەئکیدیشیکردەوە لەسەر ،گرنگی پەرەپێدانی هاوکاری و هەماهەنگی لەنێوان، وەزارەت و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان.



فارس عيسى وآيدن معروف يبحثان مراحل تشكيل الحكومتين الاتحادية وإقليم كوردستان

التقى الأستاذ فارس عيسى، رئيس ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد، اليوم الاثنين الموافق 9 شباط 2026، في مكتبه الخاص، السيد آيدن معروف، وزير شؤون الأقليات في حكومة إقليم كوردستان.

وجرى خلال اللقاء بحث الأوضاع الراهنة في المنطقة وتداعياتها على العراق ودول الجوار، إضافة إلى مناقشة الملفات العالقة بين أربيل وبغداد، وسبل معالجتها بما يسهم في تعزيز الاستقرار والتفاهم المشترك.

كما تناول الجانبان مراحل تشكيل الحكومتين الاتحادية و إقليم كوردستان، والعقبات التي تعترض مسار تشكيلهما، والجهود المبذولة لتذليل تلك التحديات.

من جانبه، استعرض الوزير آيدن معروف أهداف زيارته إلى بغداد، واللقاءات التي من المقرر أن يعقدها مع مختلف الجهات الرسمية خلال فترة تواجده في العاصمة بغداد.

وفي ختام اللقاء، ثمّن الوزير معروف دور وجهود ممثلية حكومة إقليم كوردستان في بغداد ،في إدارة الملفات المشتركة بين بغداد وأربيل، مؤكداً أهمية تعزيز التعاون والتنسيق بين الوزارات والمؤسسات في الحكومتين، الاتحادية و اقليم كوردستان.

Want your business to be the top-listed Government Service in Baghdad?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


Baghdad

Opening Hours

Monday 09:00 - 15:00
Tuesday 09:00 - 15:00
Wednesday 09:00 - 15:00
Thursday 09:00 - 15:00
Sunday 09:00 - 15:00