28/01/2026
کوردی | عربي
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و ئەبو ئالا وەلائی، ئەمینداری گشتیی گرووپی سەیدو شوهەدا لە بەغداد کۆبوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عیراق و دوایین پێشهاتەکان خرایەبەر باس.
هەردوولا جەختیان لە پابەندبوون بە وادە دەستوورییەکان و گرنگی بەڕێوەچوونی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ڕۆژی یەکشەممە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری عیراق کرد.
---------------
اجتمع السيد بافل جلال طالباني رئيس الاتحاد الوطني الكوردستاني في بغداد، مع السيد أبوآلاء الولائي الأمين العام لكتائب سيد الشهداء.
وتم خلال الاجتماع، بحث خطوات تشكيل الحكومة العراقية الجديدة وآخر مستجدات الأوضاع.
وأكد الطرفان على الإلتزام بالتوقيتات الدستورية وضرورة عقد جلسة مجلس النواب يوم الأحد المقبل، لانتخاب رئيس الجمهورية.
30/09/2025
بەسەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ یەكشەممە، ٢٨/٩/٢٠٢٥ کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی، هەڤاڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان بەڕێوەچوو.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆک بافڵ رایگەیاند، ژیان و گوزەران و ئارامی بۆ هاووڵاتییان، کاری لە پێشینەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانن.
هاوتەریب دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە، پرسە هەنووکەییەکان و هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە پرسە سەرەکییەکانی كۆبوونەوەكە بوون.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا، باس لە دوایین ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کرا و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش ئامادەکاریی تەواوی بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق کردووە.
لە كۆتاییدا سەرۆك بافڵ و مەكتەبی سیاسی جەختیان كردەوە، لەسەر ئەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕژدە لەسەر بە سەنتەرگرتنی هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان و ژیان و گوزەران و ئارامی هاووڵاتییان لە پێشینەی کارەکانی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان دەبێت، بە ئاراستەی حوكمڕانییەكی رەشید، لە هەرێمی كوردستان و عیراقدا.
راگەیەندراوی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
19/03/2024
راگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی
بەسەرپەرشتی بافل جەلال تاڵەبانی مەکتەبی سیاسیی کۆبۆوە بۆ تاوتوێکردنی دوا ئامادەکاری یەکێتیی لەسەرجەم بازنەکانی سلێمانی، هەولێر، دهۆک و هەڵەبجە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کە بڕیارە رۆژی ١٠-٦-٢٠٢٤ لە هەرێم بکرێت.
کۆبوونەوەکە پێداگری کردەوە لەسەر پێویستی بەپەلە دابەشکردنی مووچە وەک ئەولەویەتی ژیان و گوزەرانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان.
کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی کە ئەمرۆ (١٩-٣-٢٠٢٤) لە دەباشان بەرێوەچوو وێرای وەبیرهێنانەوەی ئامادەگەیی لەمێژینەی یەکێتیی بۆ هەڵبژاردن، تەئکیدی لەسەر هەڵوێستی نەگۆڕیشی کردەوە کە پێویستە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا و بێ دواکەوتن بکرێت. وەک تەنهاو تەنها رێگای راست و رەوای نوێکردنەوەی پرۆسەی دیموکراسیی و شەرعیەتی حوکمڕانی لەوڵاتەکەماندا.
کۆبوونەوە پێی وایە ئەنجامنەدانی هەڵبژاردن لە وادەی راگەیەندراوی خۆیدا، بەهەر بیانووییەکەوە بێت ، پاشەکشەیە لە کاروانی دیموکراسیی و سەرەنجام شەرعیەتی دامەزراوەکانی هەرێمیش دەخاتە ژێر پرسیارەوە. تەئکیدیشی کردەوە پاراستنی قەوارەکەمان لە هەڕەشە و مەترسی، تەنها لەرێی گەڕانەوە بۆ ڕای کۆمەڵانی خەڵک و دیاریکردنی نوێنەرەکانیان لە هەڵبژاردنێکی پەرلەمانی پاک و بێگەردی ئەوتۆدا دەبێت کە روانینی سەرجەم هێز و لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لە خۆبگرێت، بەتایبەتی کێشەی مووچە و گوزەرانی خەڵک.
کۆبوونەوەکەی مەکتەبی سیاسیی هەڵوەستەی لەئاستی ئەو راستیەشدا کرد کە ئەزموونی زیاتر لە سێ دەیەی کوردستانی ئازاد بە قوربانیدانی خەڵکی کوردستان بەدیهاتووە و پێویستە لەرێی دەستاودەستکردنی دیموکراتیانەی دەسەڵاتەوە بپارێزرێت، بەو جۆرەی رێز و متمانەی خۆی لای کۆمەڵگەی نێوەدەوڵەتی پتەوتر بکات کە پشتیوانی لە ئەزموونێک دەکات ئازاد و دیموکرات و شەرعی بێت.
مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
١٩-٣-٢٠٢٤
12/03/2024
مەکتەبی سیاسی بەسەرپەرشتی سەرۆک بافڵ کۆبووەوە
مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆبووەوە و چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد کە پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان لە گرنگترین پرسەکان بوو.
سەعدی ئەحمەد پیرە وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە وێبسایتی رەسمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان PUKMEDIA ی راگەیاند: "ئەمڕۆ سێشەممە 12ـى ئازارى 2024، بە سەرپەرشتی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، مەکتەبی سیاسی کۆبووەو چەند پرسێکی گرنگی تاوتوێ کرد، کە لە سەرەکیترین تەوەرەکان پرسی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان بوو".
"کۆبوونەوەکانی مەکتەبی سیاسی لەبارەی پرسی هەڵبژاردن و چەند پرسێکی دیکە بەردەوامی دەبێت و لەوچوارچێوەیەشدا بڕیارە رۆژی هەینی 15-3-2024، جارێکی دیکە مەکتەبى سیاسى کۆببێتەوە"، سەعدی ئەحمەد پیرە وادەڵێت.
11/03/2024
خاوەنی ڕاستەقینەی شاری هەولێر و خاوەنی ئازادکردنی شاری هەولێر ، کاک کۆسرەتە