02/06/2026
وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە کەرکووک ڕادەگەیەنێت
لە ڕێگەی پەیجەکەمانەوە گەنجان هۆشیار دەکەینەوە لە ڕاستی هەواڵ و ڕوداوەکان. پێگەی گەنجان بۆ زانیاری لەبارەی هەواڵ و ڕوداوە گرنگەکانی ڕۆژ.
02/06/2026
وەزارەتی بازرگانی دەستپێکردنی وەرزی بەبازاڕکردنی گەنم لە کەرکووک ڕادەگەیەنێت
01/06/2026
بەبۆنەی یادی (٥١) ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و (٥٠) ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی نوێی گەلەکەمان، گەرمترین پیرۆزبایی لە کۆمەڵانی خەڵک و هەڤاڵانی یەکێتی دەکەین.
بە شانازییەوە یادی ئەو ڕۆژە مەزنە دەکەینەوە کە بووە وەرچەرخانێکی مێژوویی لە خەباتی نەتەوەیی و دیموکراسی گەلەکەمان.
لەم یادەدا، سەری ڕێز و نەوازش بۆ ڕێباز و ڕۆڵی مێژوویی سەرۆک و ڕابەری کۆچکردوو مام جەلال دادەنەوێنین، کە قوتابخانەی تەبایی و دیالۆگی دامەزراند و یەکێتیی کردە چەتری کۆکەرەوەی تێکۆشەران.
ئەمڕۆ، یەکێتی بەردەوامە لە کاروانە شکۆدارەکەی لەژێر سەرکردایەتی حەکیمانە و بوێرانەی سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی، کە بە دیدگایەکی نوێوە یەکێتی بەرەو لوتکە دەبات و پێگەی سیاسی حزبەکە لە عێراق و هەرێم بەهێزتر دەکات.
ئێمە جەخت دەکەینەوە لە سەر پاراستنی بنەماکانی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لەنێوان هەموو نەتەوە و ئایینەکان، چونکە هێز لە تەبایی و فرەییدایە.
رێبوار تەها
ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
25/05/2026
بەڕێز رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، چاوی کەوت بە ژمارەیەک لە دانیشتووانی گەڕەکی پریادی کە بەر لە ماوەیەک ئاگادارکرابوونەوە کە خانوەکانیان چۆڵ بکەن.
ئەمڕۆ بەڕێز رێبوار تەها بۆ چارەسەرکردنی یاسایی ئەو بابەتە، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ نوێنەری دانیشتووانی ئەو گەڕەکە و بەڕێوەبەری ئەوقاف و بەڕێوەبەری بەشی وەبەرهێنانی ئەوقاف و بەڕێوەبەری تۆماری خانوبەرە/١، ئەنجامدا
د. ئەحمەد کەرکووکی: ئەم پاسانە بە تایبەت بۆ ئەو حاجییانە دانراوە کە هۆتێلەکانیان دوورە لە حەرەمی پیرۆزەوە
23/05/2026
بەڕێز ڕێبوار تەها، جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، پێشوازی کرد لە بەڕێز مەنسور مذری سەلوم، بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی کەرکوک.
لە دیدارەکەدا، کە بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە یاریدەدەران و ڕاوێژکارانی پارێزگار بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی ئامادەکارییەکان بۆ تاقیکردنەوەی پۆلە کۆتاییەکان کرا.
بەڕێز ڕێبوار تەها جەختی لە گرنگی دابینکردنی هەموو پێداویستییە لۆجستی و کارگێڕییەکان بۆ قوتابیان و خوێندکاران کردەوە، بە ئامانجی ڕەخساندنی کەشێکی گونجاو بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوە وزارییەکان بە سەرکەوتوویی.
رێبوار تەها: پەشیمان نیم
رێبوار تەها:
زیاتر لە جاران خزمەتی خەڵک دەکەین
14/05/2026
بۆ ڕۆژنامەنووسی دێرین، کاک عومەر غەریب
دوای ٢١ ساڵ لە گواستنەوەی ڕاستییەکان لەناو جەرگەی مەترسییەکاندا، ئێستا کە کۆتایی بە ئەرکت لە نووسینگەی کەرکوکی کوردسات دەهێنیت، کەرکوک بۆشایی دەنگتی پێوە دیار دەبێت.
کاک عومەر.. تۆ تەنها پەیامنێر نەبوویت، بەڵکو ئایکۆنێکی بوێری میدیای کوردی بوویت، لەو ساڵانەی تیرۆر و شەڕی داعش هەڕەشەیان لە کەرکوک دەکرد، کامێرا و راپۆرتەکانی تۆ له شاشەی كوردساتەوە پەنجەرەیەکی بینینی ڕاستییەکان بوون، تۆ سەلماندت کە ڕۆژنامەنووس دەتوانێت پردی گواستنەوەی راستى و تەبایی و ئاشتی بێت.
دڵنیام لە هەر کوێ بیت بە هەمان دڵسۆزی دەدرەوشێیتەوە.
ماندوو نەبیت و هەمیشە سەرکەوتوو بیت.
برات
رێبوار تەها
بەڕێز رێبوار تەها، هاوکاریی ماددی بەسەر خاوەنی ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دابەش کرد
12/05/2026
بەڕێز رێبوار تەها جێگری یەکەمی پارێزگاری کەرکوک، چاوی کەوت بە ژمارەیەک هاووڵاتی دانیشتووی گەڕەکی پەنجە عەلی شاری کەرکوک کە کێشە بۆ خانوو و شوێنی نیشتەجێیان دروستکراوە.
لە دیدارەکەدا بەڕێز رێبوار تەها پۆلیسی راسپارد و هەروەها ئەو هاوڵاتیانەی دڵنیا کردەوە کە بەپێی یاسا کێشەکەیان چارەسەردەکات.