01/06/2026
دکتۆر شاخەوان عبداللە سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی بەسەرکردەوە …
سەرەتا سەردانی خاتوو سوڵتان یان کرد دایکی هەردوو شەهیدان ، شەهید بدرالدین عزالدین ساڵەیی و شەهید فخرالدین عزالدین ساڵەی و هەروەها خوشکی شەهید وەیسی قادر و سەرەخۆشییان گەیاندە خانەوادەیان بەبۆنەی لەدەستدانی کاکە محمد نورالدین.
هاوکات سەردانی بەڕێز عبدالخالق عبدالرحیم هەرکی باوکی شەهید هۆشەنگ یان کرد کەبەداخەوە شەهید هۆشەنگ هەرکی لە شەڕی تیرۆریستانی داعش لەمانگی ٩ ی سالی ٢٠١٤ لەگوندی سەعد لەسنوری کەرکوک بەدیل گیرا و لەگەڵ کۆمەڵێک پێشمەرگە و کارمەندی دەزگا ئەمنییەکان. وە لە درێژەی سەردانەکانیدا خێزانی شەهید وریا عبداللە دووبزی یان بەسەرکردوە و لەنزیکەوە لەدۆخی منداڵ و خێزانەکەیانی پرسی.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
27/05/2026
"جەژنتان پیرۆز, هەموو رۆژێکتان جەژن و خۆشی بێت ..
عیدکم مبارک، وكل عام وأنتم بألف خير ....."
د.شاخەوان عبداللە
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
کتلة الحزب الديمقراطي الكوردستاني في مجلس النواب العراقي
27/05/2026
بەمەبەستی هەماهەنگی و ئاگاداربوون لە کارو چالاکییەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی و فراوانکردنی هاوکارییەکانیان ، شاندێکی فراکسیۆنی پارتیمان لەپەرلەمانی عێراق بەسەرۆکایەتی دکتۆر شاخەوان عبداللە سەرۆکی فراکسیۆن و ئامادەبوونی ئەندامانی فراکسیۆن سەردانی ئۆفیسی سەرەکی دەزگای خێرخوازی بارزانیان و کردوو ستایشی رۆڵ و ئەرکیان کرا لەپای ئەو خزمەتە زۆرەی پێشکەشی مرۆڤایەتی دەکەن .
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
26/05/2026
عربي / کوردی
بمناسبة عيد الأضحى المبارك، نتقدم بأسمى آيات التهاني والتبريكات إلى المسلمين في أنحاء العالم كافة، وإلى شعب كوردستان والعراق على وجه الخصوص.
كما نبعث بأصدق التهاني إلى عوائل الشهداء والمؤنفلين، ولإبطال البيشمركة والقوات الأمنية.
ونتوجه بالتهنئة إلى الحجاج من العراق وإقليم كوردستان، سائلين الله تعالى أن يتقبل حجهم وطاعاتهم ودعواتهم، وأن يعيدهم إلى ديارهم سالمين غانمين.
ونسأل الله سبحانه أن يجعل هذا العيد مناسبة للخير والبركة، وأن يرفع المعاناة عن الجميع، وينعم على كوردستان والعراق بالأمن والازدهار.
عيدكم مبارك، وكل عام وأنتم بخير، أعاده الله عليكم بالأفراح والمسرات.
کتلة الحزب الدیمقراطي الکوردستاني
في مجلس النواب العراقي
-------------------
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی موسڵمانانی جیهان بەگشتی، و گەلی کوردستان و عێراق بەتایبەتی دەکەین.
پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و ئەنفالکراوان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزە ئەمنییەکان دەکەین.
هەروەها پیرۆزبایی لە سەرجەم حاجیانی عێراق و هەرێمی کوردستان دەکەین. لە خودای گەورە و میهرەبان داواکارین، حەج و عیبادەتەکانیان و لاڤ و دوعاکانیان قەبووڵ بکات، و بە تەندروستییەکی باش و سەلامەتییەوە بیانگەڕێنێتەوە نێو کەسوکاریان.
داواکارین لە یەزدانی دڵۆڤان، ئەم جەژنە بکاتە مایەی خێر و بەرەکەت، کۆتاییهاتنی ناخۆشییەکان، و هێنانەدی ئاشتی و ئاوەدانی بۆ کوردستان و تەواوی عێراق.
جەژنتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر شادی و سەرکەوتن بێت.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
26/05/2026
عربي / کوردی
بمناسبة الذكرى الخمسين لانطلاقة ثورة گولان الكبرى، نتقدم بأسمى آيات التهاني والتقدير إلى الرئيس مسعود بارزاني، وقوات البيشمركة الأبطال، وجميع أبناء الشعب الكوردستاني.
قبل خمسين عاما، وفي مرحلة عصيبة اعتقد فيها الأعداء أن إرادة شعبنا قد انكسرت، انطلقت في السادس والعشرين من أيار عام ١٩٧٦ شرارة ثورة گولان بقيادة الرئيس بارزاني وكاك إدريس بارزاني، لتجسد امتدادًا حقيقيًا لنهج ثورة أيلول الخالدة بقيادة البارزاني الخالد.
لقد أكدت ثورة گولان أن إرادة الشعب الكوردستاني أقوى من كل المؤامرات والاتفاقيات الظالمة، وأن شعلة الحرية لا يمكن أن تنطفئ. فمن قمم الجبال الشامخة، أعاد البيشمركة الأبطال الأمل لشعبهم، ورسخوا معاني الصمود والتضحية.
كانت ثورة گولان رسالة رفض لمؤامرة الجزائر المشؤومة، ومحطة تاريخية مهمة ربطت بين ثورة أيلول الكبرى والانتفاضة المجيدة عام ١٩٩١، وصولًا إلى تأسيس كيان إقليم كوردستان ومؤسساته الدستورية والقانونية.
وفي هذه المناسبة الوطنية العظيمة، نجدد عهدنا بالسير على نهج البيشمركة الأبطال، والدفاع عن الحقوق الدستورية والمالية لشعب كوردستان، وصون مكتسبات الإقليم ومؤسساته الشرعية.
كما نستذكر بكل فخر وإجلال نضال الرئيس بارزاني، وكاك إدريس بارزاني، وجميع شهداء الحركة التحررية الكوردستانية الذين أثبتوا أن إرادة الكورد لا تُهزم، وأن النضال من أجل الحرية والكرامة سيبقى مستمرًا.
الرحمة والخلود لشهدائنا الأبرار، وفي مقدمتهم البارزاني الخالد وكاك إدريس بارزاني.
کتلة الحزب الدیمقراطي الکوردستاني
في مجلس النواب العراقي
-------------------
بەبۆنەی ٥٠ـیەمن ساڵیادی هەڵگیرسانی شۆڕشی مەزنی گوڵان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی، پێشمەرگە قارەمانەکان، و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەین.
نیو سەدە لەمەوبەر، لە ساتەوەختێکی مێژوویی تاریک و پڕ لە بێئومێدیدا کە دوژمنان پێیان وابوو ئیرادەی گەلەکەمان کۆتایی هاتووە، لە ٢٦ـی گوڵانی ١٩٧٦دا، بە ڕێبەرایەتیی جەنابی سەرۆک بارزانی و کاک ئیدریسی هەمیشە لە یاد، و لەژێر سێبەری ڕێبازی پیرۆزی بارزانیی نەمر، چەخماخەی شۆڕشی پێشکەوتنخوازی گوڵان هەڵگیرسا. شۆڕشی گوڵان، درێژەپێدەری ڕێبازی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو بە ڕابەرایەتی بارزانیی نەمر. ئەم شۆڕشە سەلماندی کە ئیرادەی گەلی کورد بە گەلەکۆمێی نێودەوڵەتی ناشکێت. تێکۆشەرانی ئێمە لە چیا سەرکەشەکانەوە تاریکییان ڕاو نا و ئومێدیان بۆ نیشتمان گەڕاندەوە.
شۆڕشی مەزنی گوڵان، پەیامی زیندووبوونەوە و ڕەتکردنەوەی پلانی نەگریسی جەزائیر و سەلماندنی ئەو ڕاستییە بوو کە ئیرادەی گەلی کوردستان بۆ ئازادی هەرگیز ناشکێت. هەمدیسان شۆڕشی مەزنی گوڵان، پردی قۆناغی گواستنەوەی خەبات بوو لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوولەوە بۆ ڕاپەڕینە شکۆدارەکەی ساڵی ١٩٩١ و دامەزراندنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان.
لەم یادە تەژی لە شکۆ و شانازیدا، دووپاتی دەکەینەوە، کە بە هەمان ئیرادەی پێشمەرگەکانی شۆڕشی گوڵان، بەرگری لە مافە دەستوورییەکانی گەلەکەمان، شایستە داراییەکان، و پاراستنی قەوارەی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان دەکەین.
لەم ڕۆژەدا یاد و ناوی سەرۆک بارزانی، کاک ئیدریسی هەمیشە لەیاد و سەرجەم شەهیدان بەرز ڕادەگرین کە فێریان کردین: کورد ناچەمێتەوە و خەبات بۆ مافەکانمان بێوچان بەردەوام دەبێت.
بەوپەڕی وەفا و سۆزەوە سەری رێز و نەوازەش بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگەی بزاڤی رزگاریخوازی کوردستان، سەروەریان بارزانی نەمر و کاک ئیدریسی هەمیشە لە یاد دادەنوێنین.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
25/05/2026
عربي / كوردى
خلال اليومين الماضيين، رافقنا دولة رئيس وزراء إقليم كوردستان السيد مسرور بارزاني في زيارته الرسمية إلى العاصمة بغداد، والتي جاءت في إطار جهوده المستمرة لتعزيز العلاقات والتنسيق بين إقليم كوردستان والحكومة الاتحادية، وترسيخ مبدأ الحوار والتفاهم لمعالجة القضايا المشتركة.
وفي إطار هذه الزيارة، عقد دولة رئيس الوزراء سلسلة من اللقاءات والاجتماعات المهمة مع كبار المسؤولين والقادة السياسيين والشخصيات البارزة في العراق، حيث ركزت المباحثات على الأوضاع السياسية، والملفات المشتركة، وضرورة إيجاد حلول عملية للقضايا العالقة، بما يخدم الاستقرار والمصلحة العامة.
كما جرت جميع اللقاءات والاجتماعات في أجواء إيجابية وتفاهم متبادل، حيث أكدت مختلف الأطراف أهمية الدور الذي يضطلع به دولة رئيس وزراء إقليم كوردستان في تعزيز التعاون والعمل المشترك، والدفع نحو التهدئة السياسية وتقريب وجهات النظر، مشددةً في الوقت ذاته على أن الالتزام بالدستور وتطبيق بنوده يشكلان الأساس الحقيقي والسبيل الأمثل لمعالجة الخلافات والقضايا العالقة، بما يعزز الاستقرارين السياسي والاقتصادي ويخدم المصلحة العامة في البلاد.
د. شاخەوان عبدالله
رئيس كتلة الحزب الديمقراطي الكوردستاني
25 أيار 2026
...................
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، یاوەریی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانیمان کرد لە سەردانە فەرمییەکەیدا بۆ شاری بەغدا، کە لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ بەهێزکردنی پەیوەندی و هەماهەنگیی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و چەسپاندنی ڕێگای دیالۆگ و تێگەیشتن بۆ چارەسەرکردنی بابەتە هاوبەشەکان ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی ئەم سەردانەدا، جەنابی سەرۆک وەزیران ژمارەیەک دیدار و کۆبوونەوەی گرنگی لەگەڵ بەرپرسانی باڵا وسەرکردە سیاسییەکان و کەسایەتییە دیارەکانی عێراق ئەنجامدا، کە گفتوگۆکان تێیدا لەسەر بارودۆخی سیاسی وبابەتە هاوبەشەکان و گرنگیی دۆزینەوەی چارەسەری کردەیی بۆ کێشە هەڵپەسێردراوەکان بوون، بە جۆرێک کە خزمەت بە سەقامگیری و بەرژەوەندیی گشتی بکات.
هەروەها، سەرجەم دیدار و کۆبوونەوەکان لە کەشێکی تەواو ئەرێنی و هاوتێگەیشتندا بەڕێوەچوون، کە هەموو لایەک جەختیان لەسەر گرنگیی ڕۆڵی بەڕێز سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان کردەوە لە بەهێزکردنی هاوکاری و کارکردنی هاوبەش، و پاڵپشتیی ئارامیی سیاسی و نزیککردنەوەی بۆچوونەکان، هاوكات دووپاتیان کردەوە کە پابەندبوون بە دەستوور و جێبەجێکردنی ماددەکانی، بنەمای ڕاستەقینە وباشترين ڕێگای چارەسەرن بۆ کێشە و بابەتە هەڵپەسێردراوەکان، کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی سەقامگیریی سیاسی و ئابووری و پاراستنی بەرژەوەندیی گشتی لە وڵاتدا.
د.شاخەوان عبدالله
سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی ئایاری ٢٠٢٦
21/05/2026
دکتۆر شاخـەوان عبداللە لە نوسینگە خۆی لە کەرکوک پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و چەند بەرپرس و کەسایەتی و هاوڵاتیانی شارەکە دەکات.
لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری کەرکوک دکتۆر شاخەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆکی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پێشوازی کرد لە بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندی هاوڕێی لە دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوەکە. لەو دیدارەدا دکتۆر شاخەوان دەستخۆشی لە کار و چالاکییە مرۆییەکانیانی کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن. پاشان پێشوازی کرد لە بەڕێز دیاری حوسێن یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک گەرمیان و لە بەشێکی تری دیدارەکاندا پێشوازی کرد لە خاتوو شۆخان کوێخا حەسيب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیارەکان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شارەکە و گوێگرتن لە داواکاری و پێداویستییەکانیان.
فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان
ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق
20/05/2026
رۆژی چوارشەممە 20ی ئایاری 2026، کە دەکاتە شەست و چوارەمین ساڵەی بوونی بە پێشمەرگە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون.
سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ڕێگەی پێشمەرگەبوونیان هەڵبژاردووە و ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە و چاویان ماچ دەکەم.
پێشمەرگە باڵاترین شانازییە.