05/06/2026
دكتۆر شاخــەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری كەركوک پێشوازی کرد لە سەندیکای پزیشکانی کوردستان و لقی کەرکوکی کۆڕەک تلیکۆم و کەسایەتی و بەرپرسانی حزبی و خەڵکی دڵسۆزو تێکۆشەری شارەکە .
03/06/2026
عربي \ کوردی
رسالة من الرئيس بارزاني
نشر الرئيس مسعود بارزاني، مساء اليوم الأربعاء، 3 حزيران 2026، رسالة على منصة إكس.
وفيما يلي نص رسالة الرئيس بارزاني:
"منذ فترة، وإثر ما طرأ من ظروف سياسية خاصة، قامت بعض الأطراف بالتحدث عن سلاح البيشمركة وطرح تأويلات خاطئة وتوجهات غير صائبة بشأنه. وهنا ينبغي أن يتذكر الجميع أن البيشمركة وُلِدَت من رحم دماء ومعاناة ودموع شعب كوردستان.
إن سلاح البيشمركة ليس مجرد قطع من حديد أو ترسانة أو أدوات للقتال فحسب؛ فسلاح البيشمركة يعني تاريخها وتضحيتها وكرامتها وعقيدتها، وسلاح البيشمركة هو ذلك الإخلاص والعهد الذي تحمله دائماً تجاه شعبها وأرضها ووطنها"
.......................................
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.
03/06/2026
-كەركوک-
دكتۆر شاخــەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لەشاری كەركوک پێشوازی لەژمارەیەك هاوڵاتی كرد كەبۆ چاوپێكەوتن و چارەسەركردنی گرفتەكانیان سەردانیان كردبوو.
26/05/2026
عربي / کوردی
رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة عيد الأضحى المبارك
بسم الله الرحمن الرحيم
بمناسبة حلول عيد الأضحى المبارك، أتقدم بأحر التهاني والتبريكات إلى المسلمين في كوردستان والعراق والعالم أجمع. كما أخصّ بالتهنئة عوائل الشهداء الأبطال والبيشمركة البواسل وجميع مواطني كوردستان الأعزاء. وفي هذه المناسبة المباركة، أسأل الله تعالى أن يمن بالخير والسعادة والطمأنينة على شعب كوردستان والعالم أجمع.
وفي هذا المنعطف الحساس والمصيري، رسالتي إلى الأطراف والقوى السياسية في كوردستان هي أن يفكر الجميع بمصالح شعب كوردستان، وأن يضعوا المصالح العليا لشعبنا فوق الأهداف والمصالح الضيقة، وأن يكفوا عن الصراع العقيم والتآكل الذاتي الذي أثقل كاهل العملية السياسية في الإقليم منذ فترة. كما أدعو القوى السياسية في الإقليم، إلى الاجتماع معاً بعد عيد الأضحى المبارك، بروح مخلصة ووطنية لمعالجة حالة الانسداد السياسي وإنهاء هذا الوضع السياسي المشحون. إن ذلك واجبٌ أخلاقي ووطني وقومي، ويتوجب على جميع الأطراف التعامل معه بحس المسؤولية والعودة إلى جادة الصواب.
آمل أن يكون هذا العيد بداية لتحسن أوضاع إقليم كوردستان وتجاوز العقبات السياسية، وكذلك لترسيخ السلام واستتباب الأمن والاستقرار في منطقتنا وفي سائر أنحاء العالم.
عيدكم مبارك، ودمتم بسعادة وعافية
مسعود بارزاني
9 ذو الحجة 1447 هجرية
26 أيار 2026 ميلادية
.....................................
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی تایبەتیش ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان بەدی بهێننێت.
هەروەها لەو ساتە هەستیار و چارەنووسسازەدا پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن و واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە و، ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت. داوا دەكەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن. ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەو پێویستە هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست.
هیوادارم ئەم جەژنە دەستپێكێك بێت بۆ باشتربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێپەڕبوونی گرفتە سیاسییەكان و هەروەها بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و سەلامەتیدا بن.
مسعود بارزانی
9ی زیلحەججەی 1447ی كۆچی
26ی ئایاری 2026
26/05/2026
عربي / کوردی
رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة الذكرى الخمسين لاندلاع ثورة أيّار
بسم الله الرحمن الرحيم
لقد شكّلت ثورة أيّار (گوڵان) مرحلة مهمة ومصيرية في مسيرة نضال شعب كوردستان، حيث جاءت هذه الثورة امتداداً لثورة أيلول العظيمة وحاملةً لرسالتها وأهدافها. لقد أثبتت ثورة أيار للجميع أنه حتى وإن تعرض نضال شعب كوردستان لكبوة في مرحلة ما لفترة وجيزة، فإن إرادة هذا الشعب لن تنكسر قط، بل يواصل كفاحه ونضاله بأمل وعزيمة متجددة للوصول إلى أهدافه المقدسة. إن ثورة أيار حققت النصر لأنها ارتكزت على بطولة البيشمركة، وصمود الجماهير، والتنظيم المُحْكَم، ووضوح الشعارات والأهداف.
وفي الذكرى الخمسين لاندلاع ثورة أيار، أعرب عن تقديري لجماهير كوردستان ولكل المناضلين والبيشمركة والوطنيين الذين كان لهم دور بطولي في هذه الثورة، سواء في داخل كوردستان أو خارجها، وسجّلوا لشعبهم تاريخاً ناصعاً يزخر بالفخر والأمجاد.
وفي هذه الذكرى، نرسل التحايا لروح أول شهداء ثورة أيار، الشهيد (سيد عبدالله حاجي أومراني)، وإلى أرواح جميع شهداء ثورة أيار وشهداء الكورد وكوردستان كافة. إن الحرية والمكتسبات الأخرى التي ينعم بها شعبنا اليوم هي ثمرة دماء الشهداء وبطولات البيشمركة، ونتاج جهود وإخلاص مناضلي ثورة أيار وكل ثورات شعب كوردستان.
مسعود بارزاني
26 أيار 2026
........................................
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شۆڕشی گوڵان قۆناغێكی گرنگ و چارەنووسسازی خەباتی گەلی كوردستان بوو. ئەم شۆڕشە درێژكراوە و هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو. شۆڕشی گوڵان بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان بۆ ماوەیەكی كورت تووشی وەستان هاتبێت بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە بەڵكوو بۆ گەییشتن بە ئامانجە پیرۆزەكان بە ئومێد و هێزێكی تازە لە تێكۆشان و خەباتیدا بەردەوام بووە. شۆڕشی گوڵان سەركەوتنی بەدەست هێنا چونكە، پشتی بە قارەمانێتیی پێشمەرگە و خۆڕاگریی جەماوەر و ڕێكخستنێكی بەهێز و دروشم و ئامانجی ڕوون بەست.
لە پەنجاهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا، پێزانینم بۆ جەماوەری كوردستان و هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە و ئەو نیشتیمانپەروەرانە هەیە كە لە ناوخۆ و دەروەی كوردستان ڕۆڵێكی قارەمانانەیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە و مێژوویەكی درەوشاوە و پڕ لە شانازییان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد.
لەم یادەدا سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین. ئازادی و دەستكەوتەكانی تری گەلەكەمان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قارەمانێتی پێشمەرگە و ڕەنج و دڵسۆزیی خەباتگێڕانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شۆڕشەكانی گەلی كوردستانە.
مسعود بارزانی
26ی ئایاری 2026
21/05/2026
دکتۆر شاخـەوان عبداللە لە نوسینگە خۆی لە کەرکوک پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و چەند بەرپرس و کەسایەتی و هاوڵاتیانی شارەکە دەکات.
لەنوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری کەرکوک دکتۆر شاخەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و سەرۆکی فراکسیونی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق پێشوازی کرد لە بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شاندی هاوڕێی لە دەستەی کارگێڕی ڕێکخراوەکە. لەو دیدارەدا دکتۆر شاخەوان دەستخۆشی لە کار و چالاکییە مرۆییەکانیانی کرد و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ خواستن. پاشان پێشوازی کرد لە بەڕێز دیاری حوسێن یاریدەدەری مەکتەبی ڕێکخستنی کەرکوک گەرمیان و لە بەشێکی تری دیدارەکاندا پێشوازی کرد لە خاتوو شۆخان کوێخا حەسيب ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک و کۆمەڵێک لە کەسایەتییە دیارەکان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری کەرکوک بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوشی شارەکە و گوێگرتن لە داواکاری و پێداویستییەکانیان.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا
20/05/2026
رۆژی چوارشەممە 20ی ئایاری 2026، کە دەکاتە شەست و چوارەمین ساڵەی بوونی بە پێشمەرگە، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاوکردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
سڵاو لە ڕۆحی پاکی ئەو پێشمەرگانەی خوێنی ئاڵیان بووە هەوێنی ئازادی و سەربەرزی بۆ گەلەکەیان و لەو ڕێگەیەدا شەهید بوون.
سڵاو لە هەموو ئەو قارەمانانەی ڕێگەی پێشمەرگەبوونیان هەڵبژاردووە و ئەو ئەرکە پیرۆزەیان لەسەر شانە و چاویان ماچ دەکەم.
پێشمەرگە باڵاترین شانازییە.
17/05/2026
لەبارەگای مەکتەبی رێکخستنی بەغدا دکتۆر شاخەوان عبداللە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و یاریدەدەری مەکتەبی رێکخستنی بەغدا بە ئامادەبوونی ئەندامانی مەکتەب و چەند پەرلەمانتارێکی فراکسیۆنی پارتیمان پێشوازی کرد لە بەڕێزان شیخ سەردار شێخ یەحیا قائمقامی شێخان و بەرپرسانی ئیداری شارەکە و بەڵێنی پاڵپشتی و پشتگیری داواکارییەکانی ئەو شارەو خەڵکەکەی کرد.
هەروەها پێشوازی کرد لەبەڕێز دکتۆر عقیل محمود خزعەلي ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک وەزیرانی عێراق و گفتوگۆ کرا لەبارەی چەند پرسێک لە گۆرەپانی سیاسی عێراق و ناوچەکە، هەروەها پێشوازی کرد لەنوێنەری کۆتای کوردی فەیلی لەپەرلەمانی عێراق بەرێز حیدر علي ، هاوکات پێشوازی کرد لە ژمارەیەک بەرپرسی ناوچەو کادرو کەسایەتی سنوری رێکخستنی بەغدا.
مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای بەغدا