بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی

Share

پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی‎'s post 03/06/2026

ئەمڕۆ چوار شەممە (٣ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) لە شاری سلێمانی بەسەرپەرشتی بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی و بە ئامادەبوونی بەڕێزان عمید (وەهاب عزیز محمد) بەڕێوەبەری چاكسازی گەوران سلێمانی و بەڕێز (فوئاد جزا كریم) بەڕێوەبەری چاكسازی ژنان و منداڵان و نوێنەری ڕێكخراوەكانی (PAO) و تۆڕی دادپەروەی بۆ بەندییەكان لە عێڕاق و ڕێكخراوی (DHRD) و بەڕێوەبەرانی مەڵبەندی چاكسازی گەوران و ژنان و منداڵان ، كۆبوونەوەیەكی تایبەت بەڕێوەچوو بە مەبەستی ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی تەندروستی لە چاكسازیەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی ، بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی هیوای خواست سەندیكاكـانی پزیشكی و تەندروستی و ددان و كـۆمپانیاكانی بەرهەم هێنانی دەرمـان و لایەنە پەیوەندیدارەكان بەم بابەتە هاوكارو پشتیوان بن لە دابین كردنی پێداویستیەكان بۆ چاكسازیەكان و سەرخستنی هەڵمەتەكە .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

03/06/2026

سبەی پێنجشەممە لە هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی دەبێت

بڕیار درا سبەی پێنجشەممە، (٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٦)، هاوشێوەی تەواوی عێراق، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان ببێتە پشووی فەرمی.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

02/06/2026

ئەمڕۆ سێ شەممە (٢ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦) بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێز د. (غازی صابر دزەیی) ڕاوێژكار لەدیوانی سەرۆکایەتی ھەرێمی كوردستانی كرد ،
لە دیدارێكدا گفتووگۆ كرا سەبارەت بەڕەوشی تەندروستی و كاروباری یاسایی سزادراوان و دۆخی چاكسازیەكان لەهەرێمی كوردستان .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

26/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی بـەبـۆنـەی ھـاتـنـەوەی جـەژنـی قـــوربـــان

بەناوی خــوای گــەورەو میهرەبـــان
بـەبـۆنـەی ھـاتـنـەوەی جـەژنـی قـــوربـــان ، جوانترین و گەرمترین پـیـرۆزبـایـی خـۆمـان ئـاراسـتـەی تەواوی مـوسـڵمـانـانى جیهان و هەرێمی کـوردسـتـان دەكەین ، بەتایبەتیش ستاف و كـــارمەندانی دیـــوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و سەرجەم بەڕێوەبەرایەتیەكانی چاكسازی، داواكـاریـن خـودای گـــەورە حەجی حــاجیـان قـبـوڵ بكات ، وە هیوادارین هـاتـنـی جـەژن بـبـێـتـە مـایـەی خێرو خـــۆشی و شـــادی و خـۆشـگـوزەرانـی بـۆ تەواوی خەڵكی كوردستان و ڕۆژانی پشووی جەژن لە ئاسودەیی و خـــۆشیدا لەگەڵ خانــەوادەكـــانیان بەسەر بەرن ،
دوبـارە جـەژنـتـان پـیـرۆز بێت .

احســان عبدالرحمن بــابــان
بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی
(٢٦ ی ئـــایاری ٢٠٢٦)

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی‎'s post 25/05/2026

ئەمڕۆ دووشەممە (٢٥ ی ئایاری ٢٠٢٦) بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێزان (پشتیوان احمد حاتم) بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی كشتوكاڵ و بەڕێز د. (ابرهیم رمضان) بەڕێوەبەری گشتی زەوی و زاری كرد لە وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی‎'s post 24/05/2026

ئەمڕۆ یەك شەممە (٢٤ ی ئایاری ٢٠٢٦) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی پێشوازی كرد لە ستافێكی تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان لە عێڕاق كە بە مەبەستی دابین كردنی كۆمەڵێك كتێب بەناونیشان و سەرچاوەی جیاواز بۆ بەشی كتێبخانەی چاكسازیەكان سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمانیان كردبوو .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی‎'s post 20/05/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠ ی ئایاری ٢٠٢٦) بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی سەردانی فەرماندەیی دەڤەری دووی کردو لەلایەن بەڕێز فریق (عمر صالح) فەرماندەیی هێزەکانی حەفتا پێشوازی لێكرا ،
لە دیدارێكدا بەڕێز بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی سووپاسی بەڕێزیانی كرد بۆ هاوکاری کردنیان لە دابین کردنی هێزی ژنان بۆ چاکسازیەکان .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی‎'s post 20/05/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠ ی ئایاری ٢٠٢٦) بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پێشمەرگەی کردو لەلایەن بەڕێزان د. (هێمن شێخ عاصى) بەڕێوەبەری گشتی دەزگای تەندروستی و بەڕێز (هاوژین عثمان) جێگری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێز (لیوا یوسف) پێشوازی لێكرا ، ئامانج لە سەردانەكەی بەڕێزیان بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بوو بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی هەفتەی تەندروستی بۆ چاکسازیەكان ، بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەک پێکهێنرا بۆ گرتنە بەری ڕێكارەكان و ئامادەكاری پێویست بۆ دەستپێكی هەڵمەتەكە .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

20/05/2026

ئەمڕۆ چوارشەممە (٢٠ ی ئایاری ٢٠٢٦) بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی سەردانی بەڕێز (طارق رشید علی) قائیمقامی قەزای بازیانی کرد و سووپاسی بەڕێزیانی کرد لە پای دابین کردنی بەشە غاز بۆ چاکسازیەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاکسازی کۆمەڵایەتی‎'s post 18/05/2026

ئەمڕۆ دووشەممە (١٨ ی ئایاری ٢٠٢٦) لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەڕێز (احســان عبدالرحمن بــابــان) بەڕێوەبەری گشتی چاكسازی كــۆمەڵایەتی بە ئامادەبوونی بەڕێز (پەیام فتح الله رسول) لێپرسراوی بەشی پلان و بەدواداچوون پێشوازی كرد لە بەڕێزان (کارزان فاضل) بەرپرسی سەنتەری پەرەپێدانی دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ (DHRD) و بەڕێز (ابراهیم سمعان العید) بەڕێوەبەری پرۆگرام لە تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان و بەڕێز (سەنگەر خدر حمد) بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە تۆڕی دادپەروەری بۆ بەندییەکان ،
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئەنجامدانی هەڵمەتی هەفتەی تەندروستی و پەرەپێدان بە پڕۆسەی خوێندنی سزادراوان و دابین كردنی كتێب كرا بە كتێبخانەی چاكسازیەكان .

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاكسازی كۆمەڵایەتی

Want your business to be the top-listed Government Service in ERBIL ?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Erbil
Erbil

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:15
Sunday 08:30 - 14:00