عـێلی بەگـی جــاف

عـێلی بەگـی جــاف

Partager

(سینە سافی و برایەتی و لێبوردەیی و جوامێری و خانەدانی و هاوکاری و تەبایی و سوارچاکی درووشم و ئاکاری هەمیشەیمانە )

جوگرافیا و عەشیرەت و تیرەکانی جاف

زۆربەی ئەم عێلە ئەمڕۆ لە پارێزگاکانی سلێمانی و کەرکووک و دیالەدا دەژین و ھەر دوو ناوەندی قەزای کەلار و ھەڵەبجە بە شار و مەڵبەندی سەرەکیی جاف و شوێنی نیشتەجێبوونی سەرەکیی بەگزادەکانیان دەژمێردرێن. بوونی جاف بە شێوەیەکی چڕوپڕ لە دەڤەرەی شارەزووردا بەدەردەکەوێت، دوو تیرەشیان بەناوی تەلان و سمایل عوزێری لە ناوچەی دۆکان و سورداشدان، جافە رەشکەش بەزۆری لە ناوچەی پشدەرد

27/01/2026

ئەحمەد موختار بەگی جاف
عادل عەزیز

دێتە گوێم دەنگێ بە سۆز و شیوەن و گریانەوە
ناڵەیی دڵمە لە حەسرەت خاکی کوردستانەوە
لانەواز و بێکەس و مەزڵوومن ئێستە قەومی کورد
گا بەدەستی تورکەکان و گا بەدەس ئێرانەوە
ئیسمی ویجدان و عەداڵەت بێ موسەممایە و درۆ
بۆ سیاسەت ئەم قسە کەوتۆتە سەر لێوانەوە
ڕاستە گەر ئیسمی عەداڵەت بۆ چی منداڵانی کورد
وێڵ و سەرگەردان بسووڕێنۆ بەسەر کێوانەوە
هێندە حیزە بەختی کورد بۆ کوشتن و تاڵانیان
کۆمەڵێ هاتوون بە سواریی وشتری پێپانەوە
حاڵی کورد ئێستا لە بەینی تورک و ئێران و عەرەب
بێچووە تەیرێکە کە کەوتە داوی منداڵانەوە
ئەم قەراری عوسبە وا خەڵقی ئەڵێن بۆ کورد ئەبێ
هەر قسەی ڕووتە و قسە ناچێتە ناو گیرفانەوە
ئەمڕۆ با وا بێ بەڵام ڕۆژێ ئەبێ ئەولادی کورد
دێنەوە مەیدان بە عیلم و سەنعەت و عیرفانەوە
نەوجوانانی وەتەن تەوحید ئەکەن ئەم میللەتە
هەر لە کرماشان هەتا ورمێ و سنە و بۆکانەوە
ڕێک ئەخەن وەزعییەتی وان و جزیرە و باشقەڵا
عەقرە و زاخۆ دەبەستن ڕێک بەقەد بۆتانەوە
خانەقین و مەندەلی خاکی لوڕستان یەک بە یەک
وەک وەسا ئەدروون بە باڵای مەنتیقەی بابانەوە
لەشکرێکی مونتەزەم بۆ سەندنی حەق ڕێک ئەخەن
جوان و ڕازاوە بە تۆپی لاکەلی ئەڵمانەوە
بەچکە شێرانی عەشایر بۆ قڕانی دوشمنان
هەر وەکوو ڕۆستەم ئەکەونە هاتوچۆ و جەولانەوە
پاش قڕانی موددەعی دەس پێ ئەکەن تەعمیری موڵک
ڕێگەیی ئاسن ئەچێتە شاخی هەورامانەوە
کێو و کەژ گشتی ئەبێتە باغ و جادە و قەیسەری
بۆ تەماشای دەستەدەستە دێن لە ئینگلسانەوە
لادە ئەحمەد تۆ لە باسی میللەت و سا پێی بڵێ
تاکوو ساقی زوو بدا بادە بەدەم مەستانەوە
پێی بڵێ بەو ساقییە بەو حوسن و ناز و دڵبەری
داغی خۆی ناوە بە جەرگی یۆسفی کەنعانەوە
بێتە جیلوە تا بە یادی پاشەڕۆژی قەومی کورد
زەمزەمە و شادی بخاتە مەجلیسی ڕەندانەوە
ئەم دڵی زامارمە تاوێ لە غەم فاریغ ببێ
بسرەوێ یەکدەم لە ناڵە و شین و قوڕ پێوانەوە

23/01/2026

لە کێوی جودی تا هاوەڵی پێغەمبەر #جافانی کوردی
مامۆستا محەمەدی مەلا فایەق #شارەزووری

19/01/2026

وەک ئەژدیها ڕادەچڵەکێن،
توڕە و هار و کەڕیان کردووم…
هۆ جەنەڕاڵ!
ناو و شێوەت،
قسە و جوڵەت،
وەک کوردێکی بێ ماڵ و جێ، وردیان کردووم…
هۆ جەنەڕاڵ!
فەرماندەکەی بێ ئەستێرە و بێ شێر و داڵ!
ئێستاکە کورد بەس تۆی هەیە،
کەس ناتوانێت ترس و شکان، یا دۆڕانی بداتە پاڵ!
هۆ جەنەڕاڵ!
ڕۆحم بۆ تۆ، چاوم بۆ تۆ
دەتوخوا دەی بیپارێزە، گەلی کوردی بێ ماڵ و حاڵ
هۆ جەنەڕاڵ!
پێمان ناڵێی تۆ لە کوێ بووی؟
بۆچی ونبووی؟ ئەی بێ ویژدان!
تۆ گەورەتری لە گیڤارا و جەنگیزخان و عومەر موختار!
تۆ دەزانی؟
چل ملیۆن کورد هاوار دەکەن!
هۆ جەنەڕاڵ!
ڕۆژی کوردت،
لە ڕۆژئاوا توند گرتووە،
باش بزانە مەزڵوومێ مە،
سەردەکەوێت بەسەر تو.رک و کۆڵۆنیاڵ و سوپای قاجار!

هۆ جەنەڕاڵ!
نە باشوور و نە ڕۆژهەڵات و نە باکووری خاکی کوردان،
وانامێنن، ڕۆژێک هەر دێت ئازاد دەبن…
ئەوکات بڵێ، من مەزڵوومم، کوڕی بێشکەی خاکی کوردان…

11/01/2026


هاوڵاتی (محەمەد شۆڕش حاجی عەلی) #نەوڕۆڵی، لەڕوداوە دڵتەزێنەکەی ئەمشەوی گوندی #دێکۆن گیانی لەدەستدا، ئێستا تەرمەکەی لەپزیشکی دادی هەڵەبجەیە، دوای تەواوبوونی ڕێکارە یاسایەکان، جەنازەکەی بەڕێ دەکرێتەوە بۆگوندی خێڵی حەمە بەخاک دەسپێردرێت...
{انا للە وانا الیە راجعون}

07/01/2026


نەبەرد حاجی فایەق تاوگۆزی #جاف، پیاوە خێرخوازەکەی ناحیەی زەڕایەن و شارەزوور بەهۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایکرد.
إنا لله وإنا إليه راجعون
عـێلی بەگـی جــاف

29/12/2025

سبەینێ لە شاری سلێمانی پرسەی خاتوو (ئیقباڵ کەریم بەگی فەتاح بەگی محمد پاشای جاف ) لە . دادەنرێت لە جاف تاوەرس.
انا الله وانا الله راجعون
عـێلی بەگـی جــاف
٣٠/١٢/٢٠٢٥

27/12/2025


دلگرانین بە کۆچی دوای ئیقباڵ خانی کچی خێزانی خوالێخۆشبوو #سالار بەگی .
تەرمەکەی لەشاری سلێمانی بەڕێئەکەوێ بۆ شاری کەلار سبەینێ کاتژمێر ٩ی بەیانی .
إنّا لله وإنّا إليهِ رَاجعُون
عـێلی بەگـی جــاف

25/12/2025

#شارەزوور
ڕەشماڵی کوردانی خێڵی جاف لەساڵەکانی 1890بناری سورێن لای ڕیشێن

07/12/2025

کورتەیەک لە مێژووی تیرەی #سەدانی
چاوپێکەوتنی مێژوونوس و نوسەر م.حەسەن حەمەکەریم لەگەڵ

06/12/2025



بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی مەرگی (ملازم ڕەوا عومەر ) کوڕی نوسەر و شاعیر و ڕوناکبیر (عومەر عبدالکریم کەسان هەمومانی غەمبار کرد)
نزادەکەم لەخوای پەروەردگار لەگوناهی کاکە ڕەوا خۆش بێت و بەبەهەشتی بەرینی خۆی شادبکات.

هەواڵی مەرگی کاکە ڕەوا
هەمومانی شۆک کرد

اناللە واناالیەی راجعون

05/12/2025
Vous voulez que votre entreprise soit Service Du Gouvernement la plus cotée à Paris ?

Cliquez ici pour réclamer votre Listage Commercial.

Emplacement

Site Web

Adresse


Paris