14/05/2026
دانانی سێ تروومپای جۆری GRUNDFOS لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر بۆ دارستانی خەبات لەسەربوودجەی پارێزگای هەولێر
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
Directorate Of Irrigation - Erbil
14/05/2026
دانانی سێ تروومپای جۆری GRUNDFOS لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر بۆ دارستانی خەبات لەسەربوودجەی پارێزگای هەولێر
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
08/05/2026
Pilot Project forRooftop Rainwater Harvesting for Reducting Urban Flood and Artificial Ground Water Recharge in Erbil City
لەداهاتوویەکی نزیک سەرکەوتووترین پرۆژە دەبێت لەپاراستنی نرخترین سامان کە ئاوە وە کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو
https://l.facebook.com/l.php?u=https%3A%2F%2Fwww.kurdistan24.net%2Fckb%2Fstory%2F910985%3Ffbclid%3DIwZXh0bgNhZW0CMTEAc3J0YwZhcHBfaWQQMjIyMDM5MTc4ODIwMDg5MgABHoWXluVyRbBQes1fgzgwexKfD1UPVwPy04yhs2D_IbeGUEJ49MOIBBqBddxK_aem_qwEbw7gTUz9dZpnv3Wqkcg&h=AUAeY6rizxm19nTu8rML2miSb1qGAI9OfydVVGbsrFYIIHexrlJGCEtnDPde08nZjFaTtlwtjh_9WcYOCujyp_NyQRAxf35ZlRj7TuPhgSRlDcVvyRs09Z_T_bw6iKmmuY0ilHaL3p274w&__tn__=%2CmH-R&c[0]=AUAYNql883GxCzn9Hy9MKxbomGkMR4DEzEuFv5MGixkNxlkFiuHpvBOZp1Yb6oRfN6GpSpeJH5PNFx7CqyZynRSexoDW5fblMaDeMBJUWCvV_aYXdS2Segj5zVgeBPbbRFDQeF05ELuWicQ8scxPhPBKLifAM2USsHpzuq8v3w1W28ZpOMQ
https://www.kurdistan24.net/ckb/story/910985
28/04/2026
https://www.kurdistan24.net/ckb/story/910765
بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر: ناوەندێکی زانستی بۆ کۆکردنەوەی داتاکانی ئاو و خاک دامەزراوە بەڕێوەبەری ئاودێری هەولێر: ناوەندێکی زانستی بۆ کۆکردنەوەی داتاکانی ئاو و خاک دامەزراوە
27/04/2026
بەفەرمی ناوەندی سەرچاوەکانی ئاو و خاک کرایەوە
پارێزگاری هەولێر، ناوەندێکی زانستی و داتایی بۆ سەرچاوەکانی ئاو و خاک کردەوە
ئەمڕۆ دووشەممە 2026.4.27، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بە مەبەستی پەرەپێدانی کەرتی ئاودێری و پشتبەستن بە بنەما زانستییەکان، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێری کرد و لەلایەن بەڕێوەبەر و بەرپرسانی بەشەکانەوە پێشوازیی لێکرا.
لە میانی سەردانەکەیدا، پارێزگاری هەولێر "ناوەندی سەرچاوەکانی ئاو و خاک"ی لە نێو باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتییەکەدا کردەوە. ئەم ناوەندە وەک دەزگایەکی زانستی و داتایی نوێ کاردەکات بۆ کۆکردنەوەی توێژینەوە ئەکادیمییەکان و پێشکەشکردنی ڕاوێژی پسپۆڕانە لە بواری بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان لە سنووری پارێزگای هەولێر.
دوای کردنەوەی ناوەندەکە، کە بەڕێوەبەری ئاوی ژێر زەویی و بەرپرس و بەڕێوەبەرانی بەش و هۆبەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە و ئەندازیاران ئامادەی بوون، پارێزگاری هەولێر، دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر و سەرجەم ئەندازیار و کارمەندانی کرد بۆ جێبەجێکردنی ئەم پڕۆژە گرنگە، هەروەها جەختی لەسەر پشتگیری پارێزگا کردەوە بۆ هەر دەسپێشخەرییەک کە خزمەت بە پاراستنی سامانی ئاو و خاک بکات.
جێگەی باسە، ئامانج لە دامەزراندنی ئەم ناوەندە، دروستکردنی بنکەیەکی زانیاریی بەهێزە بۆ بەرەنگاربوونەوەی گۆڕانی کەشوهەوا، پاراستنی ئاوی ژێرزەوی و پەرەپێدانی کەرتی کشتوکاڵ لە ڕێگەی نەخشەی دیجیتاڵیی خاک و ئاوەوە. بە کردنەوەی ئەم ناوەندە، هەولێر هەنگاوێکی گرنگ دەنێت بەرەو بەدیجیتاڵکردنی زانیارییە ژینگەییەکان و دابینکردنی سەرچاوەی باوەڕپێکراو بۆ توێژەران و بڕیار بەدەستان، تا بتوانرێت بە شێوەیەکی زانستی و سەردەمیانە سنوورێک بۆ بەهەدەردانی سەرچاوە سروشتییەکان دابنرێت.
27/04/2026
((ئاو و خاک )
پرۆژەی تاقیکاری پاراوکردنی ئاوی بارانی سەربان بۆ ژێر زەوی بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی
بۆ یەکەم جار پرۆژەیەکی تاقیکاری ستراتیجی ئەنجامدەدرێت.. بەڕێز پارێزگاری هەولێر پرۆژەی تاقیکاری پاراوکردنی ئاوی بارانی سەربان بۆ ژێر زەوی بەمەبەستی کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو بەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی بەسەر کردەوە.
دوای ئەوەی کۆنفرانسی زانستی لافاو لە 17_18|9|2022 ئەنجامدرا یەکێک لەڕاسپاردەکانی کۆنفرانسەکە پاراوکردنی ئاوی بارانی سەربانی بیناو بالاخانەکان بوو بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو بەرزکردنەوەی ئاوی ژێر زەوی بۆئەو مەبەستە بەڕێز پارێزگاری هەولێر لێژنەیەکی بالای لەسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان بەسەرۆکایەتی بەڕێز جێگری پارێزگار ئەندازیار مسعود کاڕەش ،دوای ئەوەی لیژنەکە دراسەتی بابەتەکەی کرد بەباش زانرا لیژنەیەک لەسەرجەم لایەنە پەیوەندایدارەکان پێک بێت بۆ ئەوەی دراسەتیکی زانستی بکەن و دیزاینێکی زانستی بۆ پرۆژەکە دابنرێت و بەشێوەیەکی پراکتیکی وەکوو پرۆژەیەکی تاقیکاری ئەنجامبدرێت بۆ ئەو مەبەستە زۆر بەسووپاسەوە لەلایەن بەڕێز پارێزگاری هەولێر لیژنەیەک پێک هات بەسەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ئاودێری پارێزگای هەولێر ئەندامیەتی بەڕێزان لە سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکان،بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەبەرهێنانی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی ئاوی ژێر زەوی،بەڕێوەبەرایەتی ئاوەڕۆی هەولێر،بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر ،بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پارکەکان،فەرمانگەی ژینگەی هەولێر.بۆ ئەو مەبەستە لیژنەکەمان بەهەمەهانگی لەگەل مامۆستایانی ئەکادیمی بەڕێزان مامۆستا خلیل کریم بەرزنجی،د.علی محمد سورداش و د.سیروان خضر ملا. بەشێوەیەکی زانستی بۆ یەکەم جار وەکوو پرۆژەیەکی تاقیکاری (pilot project)لەبەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر ئەنجامدرا کەسەرجەم پشکنیەکانی خاک soil classification &f field permeability test لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی تاقیگەی بیناسازی هەولێر ئەنجامدرا پاشان ئاوی باران پشکنینی بۆ کرا لەلایەن فەرمانگەی ژینگەی هەولێر ،ئاوی بارانی بەشێک لە سەربانی بالاخانەی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر بە ڕووبەری 242م2 پاراوی ژێر زەوی کرا کە پرۆژەکە پێک هاتبوو لەو بەشانە.
1_Recharge pit 10m covered by geotextile & 7cm gravel with pressure sensor
2_ Inlet flow meter
3_ sedimentation manhole +4 inch pvc pipe with vent cap
4_water collection manhole
5_Chamber filter media +4 inch pvc pipe with vent cap
6_Out let flow meter
7_Automatic rain gauge station
8_Central data processing
پڕۆژەکە زۆر زۆر بەسەرکەوتوویی ئەنجامدرا ،ئەنجامی سەرەتایەکان زۆر دلخۆشکەرن وەبەردەوام چاودێری پرۆژەکە دەکرێت لەوەرزی باراندا لەڕێگەی
Central data processing
وە لەئایندەیەکی نزیکدا لە چەند شوێنێکی تر ئەم پرۆژە ئەنجام دەدرێت ئامانج لەپرۆژەکە ئاوی بارانی ڕۆیشتوو لەسەر زەوی کەمبکرێتەوە بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری لافاو وەبەرزکردنەوەی ئاستی ئاوی ژێر زەوی،،دوای دراسەتکردنی زۆر وورد هەلسەنگاندنی پرۆژەکە لە داهاتوو بەپێی ڕێنمایی ئەو پرۆژە نیشتمانیە ستراتیجیە لە سەرجەم بالاخانەکان و بیناکان دادەنرێت..
سووپاس و پێزانینم هەیە بۆ مامۆستایانی ئەکادیمی وسەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان کە بەوپەڕی پەرۆشی خەمحۆریەوە کاریان بۆ
سەرکەوتنی پرۆژەکە کرد
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
24/04/2026
كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەولێر بەڕێوەچوو
پارێزگاری هەولێر:
" پاراستنی ژینگە بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانی و ئەخلاقییە لەسەر شانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە "
ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.4،23، لەسەر فەرمان و ڕاسپاردەی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بە سەرپەرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و سەرجەم ئەندامانی لێژنەكە و لایەنە پەیوەندیدارەکان، کۆبوونەوەی لێژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگەی هەولێر لە دیوانی پارێزگا، بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر جەختی لەفەرمان و راسپاردەی جەنابی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و ستراتیژیەتی و گرنگیدانی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پاراستنی ژینگە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەردەوامیی ژیان کردەوە و، گوتیشی، پاككڕاگرتنی ژینگە بەشێکی دانەبڕاوە لە تەندروستی گشتی و پاراستنی سروشتی کوردستانیش ئەمانەتێکی مێژوویی و بەرپرسیاریەتییەکی نیشتمانی و ئەخلاقییە لەسەر شانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگە.
پاشان، تیشکی خستە سەر دەستکەوتە ژینگەییەکانی هەولێری پایتەخت و ڕایگەیاند، بە پاڵپشتی راستەوخۆی ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بەهۆی جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکانی وەک "پشتێنەی سەوزایی"، "پڕۆژەی ڕووناکی"، چاندنی نەمام و فراوانکردنی ڕێژەی سەوزایی و دروستکردنی پۆندەکان و كوژاندنەوەی ڕێژەیەكی زۆری مولیدەكان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەڵ ئەو ئۆتومبێلانەی کە هۆكاری پیسبوونی ژینگە بوون، هەنگاوی گەورە نراوە. ئاماژەی بەوەش دا، لە ئەنجامی بڕیار و ڕێنماییەكان بۆ داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان و ئەو سەرچاوانەی دەبوونە هۆی تێکدانی کوالێتی هەوا، لە ئێستادا هەوای هەولێری پایتەخت بەپێی ستانداردە جیهانییەکان پاکبووەتەوە و کوالێتییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. لەوبارەیەشەوە داوای لەسەرۆکایەتی زانكۆی سەڵاحەدین و ناوەندە ئەكادیمیەكان كرد، بە ئەنجامدانی كۆنفرانسی زانستی و پیشكەشكردنی توێژینەوەی تایبەت ئەو گۆرانە گەورەیە بخەنەڕوو.
لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، باس لەو دیاردە ناشارستانییەكرا كە بەشێك لەو گەشتیار و هاوڵاتییانەی لە کاتی گەشت و سەیرانەكانیان رەچاووی پاکو خاوێنی شوێنە گشتیی و گەشتیارییەكان ناكەن و پیسی و پاشماوە و زبڵ خاشاک لە دوای خۆیاندا بەجدەهێڵن، كە ئەم رەفتارەش سەرباری ناشرینکردنی سیمای شوێنە گشتیی و گەشتیارییەكان، هەڕەشەیەکی جدییە بۆ سەر ژیانی مرۆڤ و بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مترسیدارەکان. بۆ ئەو مەبەستەش لیژنەی ناوبراوی كە پێكهاتووە لە نوێنەرانی سەرجەم دام دەزگاكانی حكومەت و بەرپرسیارە لە پرسی ژینگە و پاراستنی لە چوارچێوەی یاسا و ڕێنماییەكان وێڕای بەردەوامیدان بە هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتییان بۆ پاككڕاگرتنی ژینگە، توندترین ئیجرائات لەگەڵ هەموو ئەوانە بكرێت كە هۆكارن بۆ پیسكردنی ژینگە.
داواش لە هاووڵاتییان کرا وەك ئەرك و بەرپرسیاریەتییەكی مرۆیی و نیشتمانی و ئاینی پاکو خاوێنی ئەو شوێنانە ببپارێزن و پیسی و پاشماوە و زبڵ خاشاک لە دوای خۆیاندا بەجێنەهێڵن و هاوکاری تیمەکانی ژینگە پارێزی و شارەوانی و دامودەزگا فەرمییەکان بن بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگەی بەنداو و شوێنە گەشتیاری و گشتیەكان. بۆئەوەی هەمیشە کوردستانمان بە سەوزایی و گەشاوەیی و ئاوەدانی و پاکی و تەندروستی بمێنێتەوە.
پارێزگاری هەولێر، هەروەها دووپاتی کردەوە کە ئامانجیانە هەولێر وەک شارێکی نموونەیی و ژینگەدۆست لەسەر ئاستی ناوچەکە بمێنێتەوە و داواشی لە هاوڵاتیان کرد وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی هاوکاری دام و دەزگا فەرمی و نیشتمانییەكان بن بۆ پاراستنی سروشت و ژینگەی کوردستان.
لە کۆتاییشدا، دوای گفتوگۆی ئامادەبووان، كۆبوونەوە چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەكیدا و لیژنەی ناوبراویشی ڕاسپێردرا بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ هوشیاری هاولاتییان و ئیجرائات وەرگرتن لەگەل سەپێچیكاران.
13/04/2026
لەلایەن لایەنە پەیوەندیدیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کووردستان زیاتر لە 20 پرد لەسەرکۆڕنیش و سەرجەم ئەوڕێڕەوانەی دێنە سەر کۆڕنیش درووستکرا بۆ کەمکردنەوەی کاریگەری مەترسی لافاو .ێنەکان پێمان دەلێن ئەگەر ئەو پرۆژانە درروستنەکرایە بۆ مەترسی لافاولەشاری هەولێر لەو شەپۆلانە زۆرەی باران بارین چ کارەساتێک ڕوویدەدا؟؟؟ ئەمەیان پرۆژەیەکی تری مەترسی لافاوە درووستکردنی پردی ئاوێنەی شار
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
13/04/2026
پرۆژەیەکی تری مەترسی لافاو درووستکردنی پردێک لەسەرکۆڕنیش بەرامبەر گەڕەکی 8000 فەرمانبەران
وێنەکان دەرخەری گرنگی پرۆژەکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر.
((ئاوو خاک))
چۆن کاریگەری مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر کەمکرایەوە؟
جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیجی لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر وەچەندین پرۆژەی تری ستراتیجی لە ژێر جێبەجێکردندان پێویستە تەواو بکرێن وەهەروەهاچەندین پرۆژە لە پلاندان کەئەوانیش پێویستە بخرێنە بواری جێبەجێکردن و بابەتی لافاو پێویستە زۆر بایەخی پێبدرێت..یەکێک لەو پرۆژانە
پرۆژەی تێکدانی پردێکی کاتی نائەندازەیی بوو لەسەر ڕێڕەوی دەستکردی پاراستنی شاری هەولێر لە لافاو کە بەکۆڕنیش ناسرایە بەرامبەر گەڕەکی ڕۆشنبیری کاتی پردەکەمان تێکدا نیگەرانی هاولاتیانی ناوچەکەی لێکەوتەوە بەلام بەلێنمان پێدان کە لۆیان درووستدەکەینەوە وە پردێک لە شوێنی ئەو پردە کاتیە درووستکرا بەم پرۆژەیە ئەو ناوچە لە لافاو پارێزرا.
وێنەکان دەرخەری گرنگی پرۆژەکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر
دەنگێکی ئارامبەخش لە سروشتی پۆندی مەکردان..
خوایە وەتەن ئاوا کەی
چەند دڵگیر و شیرینە
دەشتی خۆش و ڕەنگینە
ئاوی کەوسەرە، خاکی گەوهەرە
پڕ لە گوڵ و نەسرینە
13/04/2026
((ئاوو خاک))
چۆن کاریگەری مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر کەمکرایەوە؟
جێبەجێکردنی چەندین پرۆژەی ستراتیجی لەلایەن کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە هۆی کەمکردنەوەی مەترسی لافاو لەسەر شاری هەولێر وەچەندین پرۆژەی تری ستراتیجی لە ژێر جێبەجێکردندان پێویستە تەواو بکرێن وەهەروەها چەندین پرۆژە لە پلاندان کەئەوانیش پێویستە بخرێنە بواری جێبەجێکردن و تەواو بکرێن پێویستە بایەخی زۆر بەپرۆژەکانی لافاو بدرێت..یەکێک لەو پرۆژانە
پرۆژەی درووستکردنی ڕێڕەوێکی نوێ بۆ ناو بەستی بنەسلاوە لەبەرئەوەی ئەوڕێڕەوەی بەناو شاری هیران ستی 1 دەڕویشت بەشی بەرزترین بڕی ئاوی کەندەکەی نەدەکرد هەموو سالێک بەبارانێکی کەم لافاو ڕوویدەدا لەشاری هیران 1 وە پرۆژەی دووەم درووستکردنی پردێک بوو بەم دوو پرۆژەیە ئەو ناوچە لە لافاو پارێزرا.
وێنەکان دەرخەری گرنگی پرۆژەکەن.
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی ئاودێری هەولێر