مەلا عەولای حاجی سمایل

مەلا عەولای حاجی سمایل

Share

سیاسی

Photos from ‎مەلا عەولای حاجی سمایل‎'s post 11/02/2026

کۆمەڵی وینەی مێژوی مةلا عةولاي حاجي سمايل سارمامى
ناسراوة بة مةلاماتۆر
تاریخی وینەکە دەگەریتەوە بۆ سالانی پیش١٩٦٠
لةگةل ريز
ببورن ئاو کەسانی لەگەلینە نەناسراون
وینەکان تایبەتن بە ئارشیفی
خەسرۆی مەلا عەولای حاجی سمایل
بۆ بەردەوامی بەیجەکە لایک بکە

17/10/2025
17/07/2024

وێنەیەکی مێژوی مةلا عةولاي حاجي سمايل سارمامى
ناسراوة بە مەلا ماتۆر
تاریخی وینەکە دەگەریتەوە بۆ سالی ١٩٩٨
Xasro Malaabdula

17/08/2023

لە کتیبی (شۆرش لەزاری پیشمەرگەیەک)
وەرگیراوە لە لاپەرە(١٥)مەجید طیب
پەیوەندیردنم بە شۆرشی ئەیلول و بوونم بە پیشمەرگە
ئیمە کاروباری ریکخستنەکانی پارتیمان لە ناو پۆلیس
ئەنجام دەدا لەناو شاری هەولیر تاکو رۆژی ١٩٦٢/٨/٢٠
خەریکی کاری پارتایەتی بوون دوای ئەوە حیزب بریاریدا بچم بۆ ریزی شۆرشگێرانی کوردستان ئەوەبوو لە شەوی ١٩٦٢/٨/٢١ من و نۆکەسی تر کە یەکیکیان مەولود حاجی زراری بوو کە هەموومان پۆلیس بووین لە شار دەرچووین بۆ کاتژمیر(١٠)ی شەو چوینە ناو باخچەیەک لە نیوان هەولیر و بنەسلاوە کادێرێکی پارتی رێبەری (دلیل) ریگمان بوو ناوی (مەولود رۆژباش)بوو بەوشەوە بە پێیان رۆیشتین تاکو بەیانی گەیشتینە گوندی (گۆمەشین)لە دەشتی کۆیە پاش پشوودانمان ماوەی چەند کاتژمیریک دوو ئەندامی پارتی بونە رێبەرمان ریگامان بۆ گوندی (بێتواتە)رۆیشتین کە بارەگای سەرکردایەتی شۆرشی لیبو بۆ بەیانی رۆژی دووەم گەیشتینە بیتواتەوناوگەیشتینە ناو بارەگای گشتی لەوێ چاوم کەوت بە (مەلا عبدولا ئیسماعیلی) ناسراو بە(مەلا ماتۆر) کە لیپرسراوی بارەگابوو هەرواها چاوم کەوت بە کاک عوسمان یوسف ناسروابوو بە (عەریف عوسمان) ئەویش لیپرسراوی دووەمی بارەگابوو ئیش و کاریان دابەش کرد بەسەرمانو منیان کرد بە لیپرسراوی کارگیری بارەگا پاش ماوەیەکی کەم هەستم بە دووبەرەکی نیوان سەرۆک مەلا مصطفی بارزانی و مەکتەبی سیاسی پارتی کرد زۆرم لەلاگران و ناخۆش بوو بەلام هیج جارم نەبوو مامۆستایەک بەناوی اسماعیل سەرهەنگ کاری ئەوەبوو لە رادیۆ هەرجی شیفرە و بروسکەی حوکمەت بوو وەری دەگرت لیکیدەداوە شیدەکردەوە سەحات بە سەحات دەیدایە دەستی (مەلا ماتۆر)رۆژیک بروسکەی حکومەت وەردەگریت و دەلیت کە مەلامصطفی بە سەختی بریندارە و ئاودیوی تورکیابوو هەموومان زۆر پەشۆوکاین و دلتانگ بووین (مەلا ماتۆر)بەپەلا نامەکی نوسی بۆ بارەگای بارزانی و دوو پیشمەرگای رەوانی بارەگای بارزانی کرد لە ناوجەی بادینان مەلا گۆتی بەپەلە برۆن و هەوالم بۆ بیننەوە بانگی منی کرد گۆتی زوو برۆ دووبزنە مەرەزی گەورە بکرە و بیکوژەوە و بیکە خێری بارزانی سەلامەت بیت چووم لەناو گوندی دوو بزنم کری هەر لەناوگوندی کوشتمەوە و کردم بەخیری بارزانی بۆ ماوەی دوو رۆژ هەوال گەرایەوە کە بارزانی بە سەلامەتیدەرچوو پروپاگەندەی میرییە بلاوی کردۆتەوە

لەگەل ریزی براتان خەسرۆی مەلاماتۆری

04/08/2023

وێنەیەکی مێژوی مةلا عةولاي حاجي سمايل سارمامى
ناسراوة بە مەلا ماتۆر
تاریخی وینەکە دەگەریتەوە بۆ سالی ١٩٩٨
لەگەل بەریزان

ابوبکر کێخواعمر /صباح کێخواعمر /شاکێو صباح
لەگەر ریزی براتان XasroMalaAbdula

25/02/2023

سلاوریز بۆهەموو بینەرانی ئام پەیجە ئامەویت رونکردنەوەیەکی گرینگ بدەین بۆ رای گشتی

خوالێخۆشبوو ( ملا عوڵا ـ ملاماتۆڕ ) کەسایەتی دیار و سەرکردەیەیەکی خەباتگێڕ بوو ، بەسەدان کەس لەڕێگەی ئەوەوە هاتوونەتە ڕێزی شۆڕش و فێری کوردایەتی کراون ، ئێستا کە لەژیان نەماوە کەسانێک دەیانەوێت بەئارەزووی خۆیان مێژووەکەی بشێوێنن و شتی لەسەر بنوسن ، بۆیە بۆ لەمەودوا هەر کەس و لایەنێک بیەوێت کەسایەتی باوکی ڕەحمەتیم و مێژووەکەی بشێوێنێت ئەوە ئێمە وەڵاممان دەبێت و ڕووبەڕووی یاسای دەکەینەوە .
لەگەل ریزی براتان خەسرۆی ملاماتۆری

04/08/2022

چايخانه ى ئازادى خوازان (احرا
سالی ٢٠١٦کاک ئاری لە ئارشیفی خۆی نوسیتی

نوسينى :ئارى نانه كه لى به شى سيزده هه م
---------------------------------------------
ميژووى چايخانه كه ى بابم
چایخانەی ئازادیخوازان و به شيك له چايخانه كانى ديكه ى شاريش ببوە شوێنی هەواڵ زانین و گۆڕینەوەی دەنگ و باسەکان، جگە لە باس و بابه تى سیاسی شوينيكى گرنگ بو لو هەواڵ و گەیاندن و باس وخواسی پرسین و باسە کۆمەڵایەتییەکان و خۆشی و ناخۆشییەکانی خەرک
هەولێر لەو سەردەمە بچوک بووە، خەرک بەشی زۆری یەکتریان دەناسی، ترومبێل کەم بووە، تەلەفزیۆن و رادیۆ کەم بووە. چایخانەکان هۆکارێکی گرنگ بووە بۆ ئاگا لێک بوون و گۆڕینەوەی باس و خواسەکان.
سەرەتای ساڵی ۱۹٦۱ ڕۆژ بە ڕۆژحكومه تكه ى قاسم و دار و دەستەکەی ڕێگری و ئاڵۆزی و کێشە و گرفتی لەبەردەم ویست و داخوازییەکانی کورد دروست دەکرد، سەرکردایەتی کوردیش خەریکی وەڵام و بە جواب هاتن بوو بە بەردەوامی هەر دەیویست نەگاتە ئەو ڕۆژەی کە ئەو بەینە تێکبچێت، بەڵام بێ سوود بوو، به به رده وام گرفت و گيچه لى دروست ده كرد له به رده م داواكانى گه لى كورد
گرتن و راودونانى و ئه زيت و ئازارى ئازاديخوازانى ده دا جاره جاره ده ست به سه رى ده كردن ..
له به ر باروودوخى ئه و سه رده مه تروسكاى ئوميدى گه يشتن به يه ك زور كه م ببو هه ر بوبه
ئازادیخوازان و تێکۆشەرانی کوردستان تایبەت هەولێر و دەوروبەری زیاتر ئەرکی سەرشانیان قورس تر دەبوو، لقی دووی پارتی بە بەردەوام هەواڵ و پەیامەکانیان دەگەیاندە ڕێکخستنەکان لەسەر بارودۆخەکە ئاگاداری دەکردنەوە، بۆیەش ڕێکخستنەکان پابەندی تەواوی ڕێنمایی و پەیامەکان دەبوون.
چایخانە لە ڕۆژان قەرەبالغ ترە دەنگی زاری تاولە و شرقەی پولی دۆمینە و زرینگە زرینگی مراکی چای بلقەی هەڵکەندنی سیفۆنی کۆکا کۆڵا تێکەڵ بە ورتە ورت و قسە و باس و گفت و گۆی ئامادەبووان و ئازادیخوازان ببوو.
حەیران و بەستە و لاوکەکانی عوسمان حەیران هێدی هێدی لە تەسجیلە گرۆندیکەکە دەیچڕی و خۆشییەکی وەهای خستبوە دڵی هەمووان هەر ماوە ماوە هەموو بە یەکەوە دەیانگوتەوە: تەهو تەهو تەهو.
لەگەڵ ئەوەشدا ئازادیخوازان چاوەڕێی وەڵامی یەکلا کەرەوەی سەرکردایەتی شۆڕشن لەگەڵ حکومەتەکەی قاسم.
حەسەن مستەفا و حەیدەر محەمەدئەمین لە لای عەلی عەبدوللا بەرپرسی لقی دوو بەڕێ دەکەون، سەردانی رێکخستنەکانی حزب دەکەن، پەیامی تازە ڕاگەیەندراوی حزب دەگەیەنن، پاش گەڕان و سوڕانیان لە دوای عەسر سەردانی تەیراوەش دەکەن، سەرێک لە چایخانە دەدەن ئەو پەیامە ڕادەگەیەنن کە سەرکردایەتی شۆڕش خەریکی خۆ ڕێکخستن و دووبارە تەشکیل کردنی هیزی چەکداریە لە سنووری هەولێر و دەوروبەری و سنووری خۆشناوەتی و، بەم شێوەیەی خوارەوە هێزی چەکداری پێک هێناوە:
لە ژێر دروشمی ( ئۆتۆنۆمی بۆ کوردستان و دیموکراسی بۆ عێراق) بڕیاری هێزی شۆڕشگێڕی کوردستان درا هەولێر و دەوروبەری کرایە دوو لق:
لقی یەکەم (سەفین) بەرپرسەکەی عەبدوڵلا ئیسماعیل ( مەلا ماتۆڕ) جێگرەکەی ( مەحمود کاوانی) بوو ، ئەو لقە لە سێ پەل پێکهاتبوو: پەلی یەک (عەریف عەلی مەولود)
پەلی دوو (سەعید مەسیفی)
پەلی سێ (عەریف سابیر)
لقی دووەم ( دەشتی هەولێر) فەرماندەکەی
(دكتور خاليد )
جيگره كه ى فه رمانده( مام وسو دزەیی) بوو
لە سێ پەل پێکهاتبوو:
پەلی یەکەم فەرماندەکەی ( فارس باوە)
جيگرى په ل فه رمانده (سيد كاكه) بووه
پەلی دووەم فەرماندەکەی (فقى عولا )
پەلی سێیەم فەرمادەکەی ( عەریف عوسمان)
ئیدی وردە وردە باس و خواسەکان باس دەکەن و ئازادیخوازان تەواو گوێیان شل کردیە، لەبەرە خۆیان دەرێن و دەرێنەوە ئێ زۆر باشە و داواش دەکەن دەبێت زۆر چاکتر لە جاران لە ناو شار خۆمان حازر بکەین، وریا تر و چالاک تر کارەکان راپەڕێنین، هەموو بە یەکەوە بەڵێن بە یەکتر و سەرکردایەتی دەدەن کە دەبێت بەو پەڕی دڵسۆزییەوە لە خزمەت فەرمان و راسپاردەکانی شۆڕش بین.
ڕووەو ئێوارەیەو شار بۆنی ڕەیحان و نێرگزی لێدێ، پیاوانی شار هەر کەسەو بە دەستی پڕ ڕوو لە ماڵە.. کازمی شاگردیش دەستێک لە چایخانە ووردەدات و خاوێنی دەکاتەوە لەبەرە خۆی دەرێ ئەوڕۆ زۆر قەرەبالغ بوو، کار وا بڕوات شۆڕش دەست پێ بکات حاڵمان خۆش دەبێت.. دەی خوا کەریمە ئەرکیکی پیرۆزە کورد هەقە، ئەو شۆڕشە ئەرکی هەموومانە، ناوە ناوە بیر دەکاتەوە دەرێ خوایە گیان دەبی وەزعەکە چی بەسەر بێت. فاروق چایەچی و مەلا عوسمان خەیلانی و بەکر عوسمان و کاکەشین پەیدا دەبن، لەگەڵ کازم دەکەونە گفت و گۆ و قسە و باسی خۆش دەرێن دونیا چ باسە کازم، کازمیش لەسەرەخۆ دەرێ جا ئەوەی هەیە لای ئێوەیە کازمی فەقیر چ دەزانی بەس ئەوەندەی دەزانم کە ئەمڕۆ گوێم لێبوو دیارە کورد بە جدی وەرگرتیە. دوای دەمەتەقێکەیان ناوی خوای لێ دەینن هەر کەسە و بەرەو ماڵ دەگەڕێتەوە، شەو دادێ و کازمیش دەڕابی چایخانە دەهێنێتە خوارێ و خوا حافیزی لە حەرەس لەیلییەکە دەکات.
Xasro Malaabdula Esmail

30/06/2022

لە کتیبی حەریف سلیمان وەرگیراوە
باس لەیەکەم مەفرەزەی شۆرشی ئایلول دەکە
(مەلا عەولای حاجی سمایل)مەلا ماتۆر یەکەم مەفرەزە بووە

لە ساعات ٨ بەخۆم و چەکەکەمەوە بەرەو شوێنی دیاری کراو
چووم، سەیارەیەك لە دوورەوە دەهات گڵوپی هەلدەکردو دەی کوژاندەوە، زانیمان (عەریف عوسمان)ە
ڪە گەیشتە لامان گووتی، ســائقەکەش هـی خۆمانە،
سـەیرمان ڪرد سەیارەی شـۆفرلـێتی (٥٥)بوو شێخ حسامی ماســتاوە بوو . عەریف عوسمان دابەزی و چاک و چۆنی لەگەڵ کردین و گووتی:
ع. عوسمان: من لە لایەنی (م. عەلـی عبدوڵا ئەندامی م.س) هاتووم ، گووتویەتی سەلامیان لێ بکە بەناوی منەوە پێیان بلێ، ئەم ئەرکەی ئەمان زۆر پیرۆزە بلێ لەبەر ئەوە یەکەم دەستەی حیزبن دەچنە شاخ، خەبــاتی رێکخستنی شار و وەگویزانەوەی بۆ شاخ و دەبێ زۆر خۆراگرو بوێرانە ئەم ئـەرکە جێ بەجێ بکەن،
هەروەها گووتویەتی دەرۆن بۆ گوندی (گەروەتە) لەوێ
پەیوەندی دەکەن
۱__بە شمس الدین مفتی ، ئەندامی لیژنەی مەرکـــەزی ئیحتیـــات.
٢- بە مام طـــە شەقلاوەیی.حیزب هەریەکـــەو(١)یەك دیناری بـــۆ ناردوون بـــۆ مەســـرەفی رێگـــا ئینجـــا من دەڕۆم، بە پشتیوانی خوا ســـەرکەوتوو دەبـــن،خـــوا حافیزتـــان بێـــت، مـــاچی هەر چوارمـــانی کـــرد ئێمـــە ســـواری ســـەیارەکە بوویـــن و رۆیشتین و خوا حافیزیمـــان لێ کـــرد،..ســـەیارەکە ماوەیـــەك رۆیشت هەموومان بی دەنـــگ بوویـــن،کـــە بریتی بووین لـــە :
١- عبد الرەحمان مەلا قادر
٢-رشید شێرە
٣-ئـــەنوەر چووخێـــن
٤-مـــن (ســـلێمان مەحەمـــەد)
٥-شـــێخ حســـامی ماســـتاوە، ســـائق دوای گەیشـــتنی ئێمـــە دەگەرایـــەوە لـــە ناکـــاودا هـــەر هـــەموومان دەســـتمان بـــە قســـەکردن و هەلســـەنگاندنی وەزعەکـــە، زوربـــەی رەفیقـــەکان هاوجووت بـــوون وەك (بروانـــە حـــیزب چـــەند گـــرنگـــی بـــە ئێمـــە داوە، ســـەیارەی بۆمـــان دابـــین کـــردووە، هەریەکـــە یـــەك دینـــاری بـــۆ دابـــین کردوویـــن،ئەگـــەرچی کەمـــە بـــەڵام زۆر بەئەهەمیەتـــە، کەمالیـــەی حیزب لـــە ئەادامان ســـەرف بکریت ئیمە دەجین ئەرکیکی پیرۆز بەجی دەهینین پیویستە قوربانی بۆ بدەین رێگایەک خۆمان هەلمان بژاردووە جەندین سالە خەون بە شۆرشی کوردەوە دەبینین وا ئەمرۆهاتەدی ئاسۆی کورد رونتر دەبیت لەمرۆ بەدواوە بیرمان دەکردەوە کە لیرەوە کورد گیانی خۆی بۆ پەیدا دەبیت دوژمن ناتوانیت جیتر بە کەیفی خۆیی یاری بە مەسەلەی کورد بکە…هند
تنها بە (فلاش باگ) بهندریتەوە پیش جاو تاوتاو گۆرانیشان دەگووت سەیر ئەوە بوو من جەکەکەی خۆمم پئ بوو .پیم وابوو جەکی هەموو دونیام پی یە
کاتی لە لۆفەکانی پیرمام سەردەکەوتین سەیارەیەک بەرەو روومان دەهات فلاشی بۆ لیداین راوەستا لامان دوایی سلام
کردن ناسیمانەوە (مەلا عەولا ئیسماعیل) ئەندامی لیژنەی مەرکەزی بوو
(مەلا عەولا) خیرە بۆکوئ دەرۆن بەم شەوە
گوتمان ئیمە ئەمرمان پی کراوە کە بجینە شاخ دەجینە گوندی (گەروەتە)حیزب بریاری داوە کە ریکخستن لە شار بگوازیتەوە بۆ شاخ ئیمەش یەکەم مفرەزەین ئەمرمانپی کراوە بـــۆ ئـــەو کارە.مـــەلا عـــەوڵا: لـــە خۆشـــیدا شاگەشـــکەبوو، تازە ناگەرێمـــەوە هـــەولێر دەچـــووم بـــۆ ئـــەوەی ســـەردانی مـــاڵ بـــکەم، تـــازە ناگەرێمـــەوە بـــۆ هـــەولێر لەگـــەڵ ئێـــوە دەگەرێمـــەوە بـــۆ (گەروەتە).یەکســـەر لەگـــەڵ ئێمـــە ســـواری ســـەیارەکەمان بـــوو چـــەکێکی خۆشـــی پێ بوو لێرەدا بوویـــن بـــە پێنـــج کـــەس. هەر ئەو شەوە لــە دەوروبەری ســـەعات(١)ی شـــەو چوویـــن بـــۆ گوندی گەروەتە) سەیارەکە گەیشتە نێو گوند، ئێمە هاتینە خوارێ من شەخصی خـــۆم هەســـتم بەدڵفراوانییـــەکــــــی گـــەورە دەکـــرد، پێـــم وابـــوو گەنجینەی دوونیا بەمن سپێردراوە، (کـــاتێـــك ئـــاگـــام لێ بـــوو گـــوتیان بـــابرۆین)منیش کەوتمە دوایان جووین بەرەو مالی(مەلا خدری گەروەتە)
(مەلا عەولا) ئیمەی برد جونکە پیشتر
چـــوو بـــوو برادەرانی لـــەوێ دیبـــوو. کـــاتێ چوینـــە ژوورێ (کـــاك مـــەلا ئەحمـــەد پێشـــوازیەکی گەورەی لێ کردیـــن، ئینجـــا، کاك شمس الدیـــن موفتی و مـــام طـــە هـــات، زۆر بـــەخێرهاتنیان کردیـــن و رێزێکـــی زۆریـــان لێ گرتـــین، لـــە خـــۆشـــیدا تو دەمـــەو بـــەیان پێکـــەوە دانیشـــتین، دەســـتە دەســـتە خەڵکـی گونـــد بـــە تایبـــەتی لـــە ئـــەندامان بـــۆ بـــەخێر هاتنمـــان دەهـــاتن و خۆشـــحاڵی خۆیـــان دەردەبـــڕی. (کـــاك شمس الدیـــن و مـــەلا عـــەوڵا) هـــەر ئـــەو شـــەوە گوتیـــان دەبـــێ ئێـــوە نـــاوی نـــهێنیتان بـــۆ دابندرێـــت، بـــۆ ئـــەوەی تـــەواوی شۆڕشـــی چـــەکداریمان نی یە تەنـــها رێکخســـتنمان لـــە شـــار گواســـتۆتەوە بـــۆ شاخ هـــەر لـــەو شـــوێنەدا، بـــەم جـــۆرە نـــاوی نـــهێنیان بۆ دیاری کردیـــن. - مـن (باپیر)
٢- عەبدولڕەحمان مەلا قادر(مامەند)
٣- رشـــید شـــیرە (پـــیرۆت)
٤- ئــــــــــــەنوەر جۆخـــین(کاکـــە رەش)
ئـــەو شـــەوەمان بـــە ســـەربرد، بـــەیانی جـــارێکی تـــر دانیشـــتەوە نەخشەمان دانـــا بـــۆ چونێـــتی هەڵســـوکەوتی رۆژاۆنـــەمان بـــەرۆژ لەگـــەڵ ئـــەندامانی تـــر بچینـــە دەرەوەی گونـــد، بـــۆ حەشـــاردان، شـــەو بگەرێینەوە بـــۆ گونـــد. حـــیزب لـــە ســـەرەتا دا هیـــچ جـــورە چـــەکێکی نـــەبوو دابەشـــی بکـــات بەســـەر ئـــەندامانیدا بـــۆ بەرگری کـــردن لـــە خۆیـــان، لـــەو مـــاوەیدا تەنـــها ســـێ (٣) چـــەکمان لـــە قـــۆڵی هـــەولێر هـــەبوو، کەبـــەم شـــێوەیە دابەش بـــوو بـــوون.
(١)من جەکیکی خۆم پی بوو
(٢)مەلا عەولا جەکیکی خۆی پیبوو
(٣)ئەنوەر جۆخین
Xasro Malaabdula Esmail

Photos from ‎مەلا عەولای حاجی سمایل‎'s post 31/05/2022

بانگێشت نامە
بۆ تەواوی (خزمانوهاوریان‌)ودۆستان و ئازیزان

بەرێزان سەنتەری (ئاڵا) بەهاوکاری کۆمەڵەی ڕۆشبیری (سەلاحەدین ئەیووبی) بۆ دۆستایەتیی کورد - عەرەبی ڕێو ڕەسمی ناساندن و بڵاو کردنەوەی کتێیبی سەربردەی ژیانی سیاسی لە چاپکردنەوەی کتێبی خوالێیخۆشبێت ( مامۆستا مەڵا عەوڵای حاجی سمایل) سارمەمی ڕێک دەخات

بەرێزان: ڕێک خەرانی ئێوەش بانگێشت دەکات لەڕێو ڕەسمی کتێبەکەدا بەواژووی کوری نووسەر بەسەر ئامادەبوان دەبە خشرێت

شوێن بەرامبەر شیراتۆن: هۆلی سەنتەری ئاڵا ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ۲۰۲۲/٦/١ کاتژمێر( ٥ ) ی ئێوارە
خۆشحالدەبین بە ئامادەبونتان
Xasro Malaabdula Esmail

25/05/2022

وێنەیەکی مێژوی مةلا عةولاي حاجي سمايل سارمامى
ناسراوة بة مةلاماتۆر
تاریخی وینەکە دەگەریتەوە بۆ سالی ١٩٦٢
لةگةل ريز
ببورن ئاکەسانی لەگەلی نە نەناسراون
وینەکان تایبەتن بە ئارشیفی
خەسرۆی مەلا عەولای حاجی سمایل
بۆ بەردەوامی بەیجەکە لایک بکە
٢٠٢٢/٥/٢٥

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Website

Address


Irbil
44000