02/06/2026
پیرۆزە لە یانەی وەرزشی هەولێر
بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش لە کوردستان گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرۆک و ئەندامان و ستافی راهێنەران و یاریزانان و هاندەرانی یانەی هەولێر دەکەین بەبۆنەی بەدەستهێنانی پلەی سێیەم لە خ*لی ئەستێرەکانی عێراق و بەشداریکردن لە پاڵەوانێتی جامی یانەکانی کەنداو.
هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین و دووبارە پیرۆزە لە یانەی قەڵاومنارە
02/06/2026
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ / ٦ / ٢٠٢٦، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، پێشوازی لە بەڕێزان ئەژین حەمەدەمین سکرتێر و دکتۆرە بێخاڵ غەفور ئەندامی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بچووککراوەی کوردستان کرد.
بۆ کردنەوەی خ*ل و چالاکی تایبەت بەم یارییە لە سەر هەردوو ئاستی کوران و کچان، ڕا و بۆچوونیان ئاڵوگۆڕ کرد، هەر لە دیدارەکەدا بە ئامانجی پێشخستنی یاری تۆپێ پێی بچووککراوە لە کوردستان، بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش هەموو هاوکاری و پشتیوانیەکی بۆ دووپاتکردنەوە.
02/06/2026
بە پێی یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی کوردستان، ژمارە ( ١٢ ) ی ساڵی ٢٠١١ ماددەی ( ٢ ) بڕگەی ( ٩ )، بۆ ڕێکخستن و پەیڕەوکردنی شێوازێکی گونجاو و یاسایی بۆ مۆڵەتدان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی ( یانە وەرزشییەکان، فێرگە، ئەکادیمیا، سەنتەر و هۆڵە وەرزشییەکان) لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش دەدرێت، دوای جێبەجێکردنی داواکاری مۆڵەت بە تەواوی مەرجەکانی هاتوو لەبڕگەکانی ئەم ڕێنماییانە.
*تێبینی : بۆ زانین و ئاگاداریتان لە سەر ماددە و بڕگەکان، هەر ڕۆژێک دوو ماددە بڵاودەکەینەوە.
ئەمڕۆ خوێنەری ماددە ( ١ ـ ٢ )بن، کە تایبەتە بە مۆڵەتی یانە وەرزشییەکان و فێرگە ( ئەکادیمیا) وەرزشییەکانی تۆپی پێی هەرێمی کوردستان.
31/05/2026
ڕێــنمـایـی تـایـبەت بـە مـۆڵـەتـی یـانە وەرزشـییەکـان، فێـرگە، ئـەکـادیـمـیا، سـەنتـەر و هـۆڵە وەرزشـییەکـان لە ڕۆژنامەی ( وەقـایـعـی کـوردسـتـان) بڵاوکـراییەوە.
لە ژمارە ( ٣٤٤) لە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٦، ڕۆژنامەی وەقایعی کوردستان، کە رۆژنامەیەکی فەرمی هەرێمی کوردستانە و وەزارەتی داد دەریدەکات، بۆ یەکەمینجارە ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی یانە وەرزشییەکان، فێرگە، ئەکادیمیا، سەنتەر و هۆڵە وەرزشییەکان بڵاوکردەوە، کە ئەمەش بە یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکان دادەنرێت و، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزشی سەر بە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان سەرپەرشتی دەکات.
بە پێی یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان لە هەرێمی کوردستان، ژمارە ( ١٢ ) ی ساڵی ٢٠١١ ماددەی ( ٢ ) بڕگەی ( ٩ )، بۆ ڕێکخستن و پەیڕەوکردنی شێوازێکی گونجاو و یاسایی بۆ مۆڵەتدان و تازەکردنەوەی مۆڵەتی ( یانە وەرزشییەکان، فێرگە، ئەکادیمیا، سەنتەر و هۆڵە وەرزشییەکان) لە وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان / بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش دەدرێت، دوای جێبەجێکردنی داواکاری مۆڵەت بە تەواوی مەرجەکانی هاتوو لەبڕگەکانی ئەم ڕێنماییانە.
*تێبینی : لەبەر ئەوەی ( ١١ ) ماددەیە و زۆرە، هەر ڕۆژێک چەند ماددەیەک بڵاودەکەینەوە.
28/05/2026
بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی كوردستان پرسەنامەیەك ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو ئاكۆ جیهاد دەكات
بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی وەرزشكاری دێرین و جێگری سەرۆكی پێشوی یانەی وەرزشی كۆیە (ئاكۆ جیهاد ) مان بیست .
بەناوی بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی كوردستان پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو و وەرزشوانان دەكەین ،دواكارین لەخوای گەورە جێگای خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و دوا ناخۆشی بنەماڵەكەشیان بێت .
انا للە وانا الیە راجعون
بەرێوەبەرایەتی گشتی وەرزشی كوردستان
26/05/2026
پەیامی بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش، بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز.
بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی گشت موسڵمان، بە تایبەت وەرزشوانان و ئارەزوومەندان و هەوادارانی وەرزشی دەکەین، لەم جەژنە پیرۆزەدا، داواکارین لە پەروەردگاری مەزن، هاووڵاتیانی خۆشەویستی کوردستان و وەرزشوانان هەمیشە لە خۆشی و سەرفرازیدا بژین.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و بە هیواین هەمیشە لە جەژن و خۆشی و شادیدابن و کوردستانی ئازیزمان زیاتر پارێزراو و ئارام و ئاوەدان بێت.
سەردار ئیسماعیل
بەڕێوەبەری گشتیی وەرزش لە کوردستان
٢٦ / ٥ / ٢٠٢٦
24/05/2026
پیرۆزە لە بادین حەسۆی پاڵەوان
بەناوی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش و وەرزشوانانی کوردستان، پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد و بۆکسێنەری ئازا "بادین حەسۆ زۆزانی" دەکەین، کە لە پاڵەوانیەتییەکی گەورە لە ئۆبەرهاوسنی ئەڵمانیا بە ناوی دەبلیو بی سی، توانی سەرکەوتن تۆمار بکات و لە پاڵەوانی مەکسیکی ڤیکتۆر ڤێسێنتنی بردەوە.
بادین بە باشترین شێوە بە جلوبەرگ و ئاڵای کوردستانەوە دەردەکەوێت و نوێنەرایەتییەکی جوانی کوردستان دەکات، هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین و بە هیوای سەرکەوتنی گەورەتر.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی وەرزش
17/05/2026
بە ناوی بەرێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش لە کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کیکبۆکسی کورد (نامۆ فازیل)دەکەین، کە لە نیویۆرک سەرکەوتنێکی گرنگ و مەزنی بەسەر یاریزانی ئەمریکی جەیک بابیان، بەدەستهێنا، کە ماوەکەی تەنها بە ( ٦ ) خ*لەک بوو.
16/05/2026
ئاکرێ بووە پاڵەوانی خ*لی پلە سێی عێراق.
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی وەرزش، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرۆک و دەستەی کارگێڕی و یاریزانان و ڕاهێنەر و هاندەرانی خۆشەویستی یانەی وەرزشی ئاکرێ دەکەین، کە توانیان زۆر بە شایستەییەوە لە خ*لی پلە سێی عێراق، ببنە پاڵەوانی خ*لەکە و خۆیان بگەێننە، خ*لی پلەی دووی تۆپی پێی عێراق، بۆ وەرزی داهاتوو.
یانەی ئاکرێ بۆ یەکەمینجارە لە مێژووی خۆیدا یەکەم نازناوی عێراقی بەدەستبهێنێت، بووە پاڵەوانی خ*لی پلە سێی عێراق.
دووبارە پیرۆزە لە یانەی وەرزشی ئاکرێ، بە هیوای بەردەوام بوون لە سەر ئەنجامی باش و شایستەکان.
15/05/2026
خوێندنەوەیەکی یاسایی دەربارەی ویلایەتی کارگێڕی یانەکان و تەواوکاری ئەرکەکان لە نێوان وەزارەت و لێژنەی ئۆڵۆمپی دوای دەرچوونی فەتوای ئەنجومەنی دەوڵەتی عێراق (ژمارە ٥٥ی ساڵی ٢٠٢٦)، وەک لایەنی بەرپرس، ئەم ڕوونکردنەوەیە دەخەینە ڕوو:
١. بنەمای یاسای مەدەنی (سەرچاوەی کەسایەتی یاسایی):
بەپێی یاسای مەدەنی عێراقی ژمارە (٤٠)ی ساڵی ١٩٥١، ماددەکانی (٤٧، ٤٨، ٥٠، ٥١)، یانە وەرزشییەکان وەک "کەسایەتی مەعنەوی" دەناسرێن. بەپێی بنەما یاساییەکان، ئەو لایەنەی مۆڵەتی بوون (التأسيس) بەم کەسایەتییە دەبەخشێت، بەرپرسی یەکەمە لە ڕێکخستن و چاودێریکردنی کاروباری کارگێڕی و یاسایی، چونکە دەسەڵاتی بەخشینی مۆڵەت، دەسەڵاتی ڕێکخستنی کارگێڕی و پاراستنی یاساشی لەگەڵدایە.
٢. چوارچێوەی یاسایی لە عێراق و هەرێم:
• لە عێراق: بەپێی یاسای وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق ژمارە (٢٥)ی ساڵی ٢٠١١، ماددەی (١١)، وەزارەت تەنها لایەنی پسپۆرە بۆ پێدانی مۆڵەت و سەرپەرشتیکردنی یانەکان.
• لە هەرێمی کوردستان: بەپێی دەسەڵاتە دەستوورییەکان و یاسای وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوان ژمارە (١٢)ی ساڵی ٢٠١١، ماددەی دووەم، بڕگەی نۆییەم، پێدانی مۆڵەت و ڕێکخستنی کاروباری کارگێڕی و دارایی یانەکان تەنها لە دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی وەرزشدایە.
٣. دابەشبوونی ئەرکەکان (تەواکاری نەک ململانێ):
بۆ ڕێگری لە هەر تەمومژێک، جەخت لەم هاوسەنگییە دەکەینەوە:
• وەزارەتەکان: بەرپرسیارن لە "ویلایەتی کارگێڕی، یاسایی و دارایی" و بەخشینی مۆڵەتی فەرمی.
• لێژنەی ئۆڵۆمپی و یەکێتییەکان: بەرپرسیارن لە "کارە هونەرییەکان و ڕێکخستنی کێبڕکێکان" بە مەبەستی گەشەپێدانی ئاستی وەرزشی.
٤. وەڵامێک بۆ "بەناو" شارەزایان:
جێگای داخی زۆرە هەندێک کەس لە ناو هە رێمی کوردستان کە خۆیان بە شارەزا دەناسێنن، دڵگرانن بەم ڕێکخستنە یاساییە! ئێمە پێیان دەڵێین: سەروەری یاسا و ڕێزگرتن لە پسپۆڕیی دامەزراوەکان، گەورەترین خزمەتە بە وەرزش و وەرزشوانان.
٥. بڕیاری ئەنجومەنی دەوڵەت:
فەتوای نوێی ئەنجومەنی دەوڵەت بە ڕوونی چەسپاندی کە لێژنەی ئۆڵۆمپی هیچ دەسەڵاتێکی کارگێڕی بەسەر یانەکانەوە نییە و ئەرکەکانی تەنها لە چوارچێوەی هونەری و کێبڕکێدایە.
پەیامی ئێمە ڕوونە: پابەندبوون بە یاسا و هەماهەنگی بەردەوام لە نێوان وەزارەتی ڕۆشنبیری و لاوانی هەرێم و وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق و لێژنەی ئۆڵۆمپی، کلیلە بۆ پاراستنی مافی یانەکان و بەرزکردنەوەی ناوی وەرزشی هەرێم و عێراق .
سەردار ئیسماعیل
بەڕێوەبەری گشتی وەرزش