بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر

Share

.پەڕەی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی پسووڵەی خۆراکی هەولێر
.ئەم پەیجە تابیەتە بەکاروچاڵاکیەکانی ڕۆژانە

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 12/05/2026

#ئــاگــــاداری📢... #ئـــاگــــاداری 📢.
بــە مەبەستی دابــــەشکردنــی بـــەشـــە خۆراکێـکـــی نـــوێ کــــــە .
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لـــە خوارەوە 👇🏽 دیــــاری کــــراوە دەتــوانــــن : ســـەردانی بەڕێوەبەرایەتــی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکــی هــەولێر بکــــەن بۆ ڕادەست( تسلیم ) کــــردنی پـــارەی لیستــی بریکاری . بــــۆ ئەوەی بەزووترین کات بەشە خۆراک دابەش بکرێت . ئەو بنکانەی بانگهێشت کراون :
:
[ ٢٠١ + ٢٠٢ ] .

#تێبینی /
۱- بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان ، دەبێ ڤیزە 💳 کارتی بانکی ( جنوب ئیسلامی ) هەبێت. 🏦
۲- بــەشە خۆراکــی ســەبەتەی سێیەمی ساڵـــی ۲۰۲٦ لـــەسەر لیستــی بریکــاری مــانگــی ٤ / ٢٠٢٦ دابەشدەکرێت .
۳- ئـەو بریکارەی پێشەکی پارە💰 ڕادەست ( تسلیم ) نەکات لیستی بریکاری بە شێوەی pdf بۆ ناچێت .
٤ - بۆ هەر نەفەرێک پێویستە بڕی ١١٥٠ دینار بخرێتە سەر ڤیزە کارت و بڕی ١١١٤ وەردەگیرێت .
٥ - لەگەڵ وەرگرتنی پارەی لیستی بریکاری خۆراک پارەی ناسنامەی بریکاریش وەردەگیرێت کە بۆ هەر بریکارێک بڕی ٢٥٫٠٠٠ دینارە بۆ دوو ساڵ ، بۆیە پێویستە بریکار بۆ هەر ناسنامەیەک بڕی ٢٥٫٠٠٠ دینار زیاتر بخاتە سەر ڤیزە کارت .
٦- هەروەک لە نووسراوەکەی وەزارەتی بازرگانی هاتووە لە خاڵی ژمارە ۱٤ ئاماژەی پێکردووە لەڕۆژی ڕاگەیاندنی سەبەتەی سێیەم کە ۱۱ / ٥ / ٢٠٢٦ دەبێت بریکار لە ماوەی دە ۱۰ ڕۆژ پارەی لیستی خۆراک پێشکەش بە فەرمانگەکەی بکات ،
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
‌ ١٢ / ٥ / ٢٠٢٦

29/04/2026

لێدوانی بەڕێز (سیامەند قادر نانەکەلی) بۆکەناڵی (K24) سەبارەت بەپڕۆسەی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک و پێشەوە چوونی پرۆسەکە لەپارێزگای هەولێر.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 26/04/2026

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکەوە، تایبەت بەمامەڵەی سڕینەوەی ناوی کۆچ کردوو ( وفاة ) و جیابوونەوەی هاوسەران( طلاق )
داوا لە هاووڵاتیانی پارێزگای هەولێر دەکەین ئەوانەی هەریەک لەم مامەڵانەیان هەیە کە لەسەرەوە ئاماژەمان پێداوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان بکەن بۆ ڕایی کردن و جێبەجێ کردنی مامەڵەکانیان .
* پێداوویستیەکانی مامەڵەی کۆچ کردوو :
1- وەفاتنامەی ڕەسەن
2- کارتی نیشتمانی کەسی کۆچکردوو
3- پسوولەی خۆراکی پێشوو
* پێداوویستیەکانی مامەڵەی جیابوونەوە ( طلاق ):
1- تەڵاقنامەی ڕەسەن ئەبێت بەرواری ڕاستاندن ( تصديق )ی ساڵی 2026 لەسەر بێت .
2- کارتی نیشتمانی کەسی جیابووەوە .
3- پسوولەی خۆراک، ئەگەر پسوولەی خۆراکەکەی لەلا نەبوو لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیەکەمانەوە بەدەلێکی بۆچاپ دەکرێ .
تێبینی : هەردوو مامەڵەی سەرەوە دەتوانرێ لە ئەپلیکەیشنەکە بە شێوازی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدرێ بەبێ گەڕانەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکەمان گەر نەیانتوانی با سەردانمان بکەن تاکو ئاسانکاریان بۆ بکەین .
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
26/4/2026

01/04/2026

#ئــــاگــــاداری📢... #ئـــــــاگــــاداری 📢.
بــە مەبەستی دابــــەشکردنــی بـــەشـــە خۆراکێـکـــی نـــوێ کــــــە .
بەرێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکی هەولێر ئــــاگــاداری ئەو بریکارانە دەکاتەوە کە بنکەکانیان لە خوارەوە 👇🏽 دیاری کراوە ، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بازرگانی کەل و پەلی خۆراکــی هــەولێر بکــــەن بۆ پێدان(ٓ تسلیم ) کردنی پـــارەی لیستــی بریکاری . بۆ ئەوەی بەزووترین کات خۆراک دابەش بکرێت .
:
[ ٢٠١ + ٢٠٢ ] .

#تێبینی /
۱- بۆ وەرگرتنەوەی لیستی بریکاری خۆراک و شێوازی پارەدان ، دەبێ ڤیزە کارتی بانکی ( جنوب ئیسلامی ) هەبێت.
۲- بەشە خۆراکی سەبەتەی دووەمی ساڵی ۲۰۲٦ لەسەر لیستی بریکاری مانگی ۳ / ٢٠٢٦ دابەشدەکرێت .
۳- ئەو بریکارەی پارە تسلیم نەکات لیستی بریکاری بە شێوەی pdf بۆ ناچێت .
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر
‌ ۱ / ٤ / ٢٠٢٦

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 13/02/2026

ئاگاداری ئاگاداری ئاگاداری....

دوای ئەوەی خزمەتگوزاریەکانی سیستەمی بە ئەلیکترۆنی کردنی پسوولەی خۆراک بۆماوەیەک بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەسیستەمی پارەدانەکە ڕاگیرا.
دووبارە وەزارەتی بازرگانی عێراق خزمەتگوزاریەکانی ناو ئەپلیکەیشنەکەی کردەوە، لەئێستادا لەپارێزگای هەولێر تەنیا خزمەتگوزاری (بلۆککردن و لابردنی بلۆک و سڕینەوەی ناوی مردوو) بەردەستە، بەڵام خزمەتگوزاریەکانی وەکوو زیادکردنی منداڵ و مامەڵەی زەواج و گواستنەوەی بریکار جارێ بەردەست نیە.
هەر مامەڵەیەکیتریش بکرێتەوە لەڕێگای ئەم پەیجەو کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بڵاوی دەکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
13/2/2026

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 12/02/2026

لیژنەی بەدواداچوون بۆلای بریکارەکانی ئاردو خۆراک بەردەوامن لەبەسەرکردنەوەیان بۆکۆگاکانی هەڵگرتنی بەشە ئازووقەو ئاردی هاووڵاتیان، بەمەبەستی ئەوەی لەنزیکەوە ئاگاداری ئەو کۆگایانەبن، بۆیە سەردانێکی مەیدانیان بۆ هەریەک لە مەرکەزەکانی (215/206/204)کرد، بۆئەوەی دڵنیابن ئەو کۆگایەی کەبەشە ئازووقەی لێ هەڵدەگیرێ ئایا ڕەچاوی تەندروستی بۆکراوە یاخود نا، بۆ ئەم مەبەستەش ڕێنمایی بریکارەکانیان کرد لەپاک و خاوێنی شوێنی هەڵگرتنی بەشە ئازووقەی هاووڵاتیان و جێ بەجێ کردنی گشت ڕێنماییەکانی لیژنەکە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
12/2/2026

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 03/02/2026

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکەوە سەبارەت بە بەرنامەی (البطاقة التموينية الاكترونية)، لەئێستادا خزمەتگوزاریەکانی سیستەمی بەشە خۆراکی ئەلیکتڕۆنی بەهۆی کێشەیەکی تەکنیکیەوە لەگەڵ سیستەمی پارەدانی ئەلیکترۆنی بەشێوەیەکی کاتی لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێڕاقەوە ڕاگیراوە، ئەمەش بۆ سەلامەتی و بەفیڕۆنەچوونی پارەی هاووڵاتیان و جێ بەجێ بوونی خزمەتگوازاریەکانیان، بۆیە لەئێستادا لەهەوڵی چارەسەرکردنی سیستەمەکەدانە تاوەکوو چارەسەر دەکرێ، بەرنامەکە بەڕاگیراوەیی دەمێنێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
3/2/2026

02/02/2026

ڕوونکردنەوەی بەڕيز ( بەڕێوەبەری ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ) بۆ کەناڵی میدیایی ئاڤا سەبارەت بە ڕەتکردنەوەی ئەو دەنگۆیانەی ئاڕاستەی بەڕێوەبەری بنکەی کەلوپەلی خۆراکی سۆران کراوە کە ئاماژەیان پێکردبوو بڕیارەکانی خۆراک و ئارد کە بڕی 5000 پێنج هەزار دینار لە بریکارەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەرگیراوە بەبێ پسوولەی پارە وەرگرتن بەڵام لەڕاستیدا بەو شێوەیە نییە بەڵکو هەموو مانگێک کە پارەکە وەدەگیرێت ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کراوە کە لە سەر داوای وانبووە بەڵام بەڕێوەبەری بنکەی کەلوپەلی خۆراکی سۆران بۆ ئاسانکاری بریکارەکانی خۆراکی سۆران بۆ ئەوەی لە کاتی دابەشکردنی لیستی ئازوقەی مانگانە سەردانی هەولێر نەکەن ڕێگاکەیان بۆ کورت بکرێتەوە پارەکە یان بە دەست لێوەرگرتوونە بەڵام دواتر پارەکە گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکی هەولێر ئەوانیش لە رێگای پسوولەی ئەلیکترۆنیەوە ئاراستەی وەزارەتی بازرگانی عێراق کراوە ، بۆیە لێرەوە هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە.
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
2/2/2026

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر‎'s post 29/01/2026

وەڵامێک بۆ پەیجی کێشەی خەڵک لە ئیدارەی سۆران
بۆ بەرچاو ڕوونی و ئاگارار بوونی هەموو لایەک بڕی ئەو پێنج ( ٥٠٠٠ ) هەزار دینارەی کە لە بریکارەکان ( خۆراک و ئارد ) وەردەگیرێ بەپێی نووسراوی وەزارەتی بازرگانی عیراق ژمارە ( ١٧٣٦ ) لە ٢٠٢٤/٨/١ لە سەرجەم شارەکانی عیراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە جێبەجێ دەکرێ ، بۆ ئاسانکاری بریکارەکان بە تایبەت ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و قەزای کۆیە ئەو بڕە پارەیە لەلایەن بنکەی خۆراکی کەلوپەلی سۆران و کۆیە وەردەگیرێ وە بە گوژمە ڕەوانەی هۆبەی ژمێریاری بەڕێوەبەرایەتیەکەمان ( ب. ڕێکخستنی پسوولەی خۆراک/ هەولێر ) دەکرێ ئنجا بە سیستەم و شێوازی ئەلیکترۆنی بە ئامێری ( pos ) لەڕێی بانکی ڕەشید دەخرێتە سەر ئەژماری وەزارەتی بازرگانی عیراق ، هەمو وەسڵ و بەڵگەو سەرەتاکانی وەرگرتنی ئەو بڕە پارەیەش لای ئێمەو بانکی ناوبراو بەردەستە هەر کەس و پەیج و لایەنێکیش بیەوێ دەتوانین بیخەینە بەردەستیان و هاوکاریان بین . بەڕێز ( حسین مەمەدە ڕەش فەقێیانی ) بەڕێوەبەری بنکەی کەلوپەلی خۆراکی سۆرانە دلسۆزانەو لەخۆ بوردووانە کارەکانی ئەنجام دەدات هاوکارو هەماهەنگە لەگەڵ ئێمە بۆ ڕایی کردنی مامەڵەی بریکارەکان بە ئاسانترین شێوە دەستپاکی و نەزاهەتی ناوبراو جێگای ڕێزو پێزانینە . داوا لە پەیجی کێشەی خەڵکیش دەکەین کە بە خۆیاندا بچنەوەو شتی بێ بەڵگەو بێ بنەما بڵاو نەکەنەوەو داوای لێبووردن لە بەڕێز حسێن مەمەدە ڕەش بکەن .
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
29/1/2026

26/01/2026

ئاگاداریەک لەبەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراکەوە بۆ بریکارەکانی خۆراک لەپارێزگای هەولێرەوە.

ڕۆژانە بیرکارێکی زۆر سەردانمان ئەکەن بەمەبەستی ئەوەی لیستی ئازووقەکەیان لەڕێگای تیلیگرامەوە بەدەست نەگەیشتووە، بۆئەوەی بریکار پێوویست نەکات سەردانمان بکات، لەڕێگای ئەم ژمارە مۆبایلەی لەخوارەوە داماناوە ئەتوانن نامەیەک بۆ تیلیگرامی ئەم ژمارەیە بنێرن بۆ ئەوەی بتوانین بە زووترین کات لیستەکانیان بۆ بنێریت.
7158307 0750
بەڕێوەبەرایەتی ڕێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر
26/1/2026

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


١٠٠م نزیک پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل
Irbil
46001

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 15:00
Sunday 08:00 - 15:00