14/05/2026
بە وێنە ... گەیشتنی حاجیانی کوردستان بۆ شاری مەککەی پیرۆز بەردەوامە.
پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومڕەی کوردستان
14/05/2026
بە وێنە ... گەیشتنی حاجیانی کوردستان بۆ شاری مەککەی پیرۆز بەردەوامە.
تاوه‌كوو نزیكه‌ی 2000 حاجی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی 13/5/2026 وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی /به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت به پێی ئه‌و خشته‌ی دانراوه تاوه‌كوو نزیكه‌ی دوو هه‌زار حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مرۆش یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 147 حاجییه و به‌م پێیه‌یش ژماره‌ی حاجیانی كوردستان بۆ ئه‌مرۆ كه ده‌گه‌نه سعوودیه ده‌گاته زیاتر له 2000 حاجی.
شایانی باسه ئه‌مساڵ له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی د. پشتیوان سادق هه‌موو حاجیانی كوردستان به فرۆكه گه‌شتی سعوودیه ده‌كه‌ن و له رێگه‌ی هه‌ردوو فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی جه‌لال تاڵه‌بانی له سلێمانی هه‌ر له فرۆكه‌خانه‌كانیشه‌وه هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تكتی فرۆكه به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له‌ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێت هه‌روه‌ها رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ناوحاجیاندا بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شیفی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها دڵنیایی ده‌داته ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه به پێی ئه‌و خشته‌ی كه دانراوه خشته‌ی چوونی حاجیان وه‌كوو خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت و رۆژی 17/5/2026 دوا كاروانی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعوودیه.
خزمه‌تكردنی حاجیانی ئه‌ركی ئێمه‌یه هه‌میشه به شانازی و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه ئه‌و ئه‌ركه جێ به‌جێ ده‌كه‌ین.
ئه‌وه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ین ئاسووده‌یی و دڵخۆشی حاجیانه كاتێك باسی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه ده‌كه‌ن.
11/05/2026
تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له هه‌زار حاجی كوردستان گه‌یشتوونه‌ته سعوودیه
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی /به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت كه تاوه‌كوو ئێستا زیاتر له هه‌زار حاجی كوردستان به سه‌لامه‌تی و به بێ كێشه و گرفت گه‌یشتوونه‌ته شاری مه‌ككه‌ی پیرۆز و ده‌ستیان به ئه‌ركه ئایینه‌كانیان كردووه.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌مرۆش یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی شاری سلێمانی كاتژمێر 5 ئێواره له سلێمانی به‌ره‌و عه‌ره‌بستانی سعوودیه به‌ڕێ ده‌كه‌وێت كه ژماره‌یان 147 كه‌سه به‌م پێیه‌یش ژماره‌ی حاجیانی كوردستان بۆ ئه‌مرۆ كه ده‌گه‌نه سعوودیه ده‌گاته 1.176 كه‌س.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه هه‌روه‌ها ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه له‌سه‌ر راسپارده‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی د. پشتیوان صادق بۆ ئه‌مساڵ هه‌موو حاجیانی كوردستان به فرۆكه گه‌شتی سعوودیه ده‌كه‌ن و له فرۆكه‌خانه‌یش هه‌موو ئاسانكارییه‌ك بۆ حاجیان كراوه له وه‌رگرتنی تكتی فرۆكه به‌تایبه‌ت له وه‌رگرتنی جانتا به جۆرێك حاجی له‌ماڵه‌وه جانتاكه‌ی بۆ ده‌چێته به‌رده‌م ژووره‌كه‌ی له كه‌عبه‌ی پیرۆز به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌دوایدا بگه‌رێت هه‌روه‌ها رۆژانه تیمه‌كانی ته‌ندروستی له‌ناوحاجیاندا بۆ چاودێریكردنی ته‌ندروستییان و هه‌موو رۆژێكیش سێ ژه‌م خواردن به ده‌ستی شیفی كوردستان له 22 بوفیه‌ی كراوه پێشكه‌ش به حاجیان ده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی / به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی كوردستان هه‌روه‌ها دڵنیایی ده‌داته ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه ناویان بۆ حه‌جی ئه‌مساڵ ده‌رچووه به پێی ئه‌و خشته‌ی كه دانراوه خشته‌ی چوونی حاجیان وه‌كوو خۆی به بێ كێشه و گرفت به‌رێوه‌ده‌چێت و رۆژی 17/5/2026 دوا كاروانی حاجیانی كوردستان ده‌گه‌نه سعوودیه.
یه‌كه‌م كاروانی حاجیانی كوردستان به‌ره‌و سعوودیه به‌رێكه‌وتن
ئه‌مرۆ پێنج شه‌ممه 7/5/2026 له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر به ئاماده‌بوونی (د. پشتیوان صادق) وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و (شێخ وریا مه‌ولانا خالد) به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه به وه‌كاله‌ت و ( ئه‌حمه‌د وشیار ) به‌رێوه‌به‌ری فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر یه‌كه‌م كاروانی حاجیان له شاری هه‌ولێره‌وه بۆ سعوودیه به‌ڕێكران.
(د. پشتیوان صادق) وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له كاتی به‌ڕێكردنی حاجیاندا پیرۆزبایی له ته‌واوی ئه‌و هاووڵاتیانه كرد كه ئه‌مرۆ سه‌فه‌ریان كرد و ئاماده‌یی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی نیشاندا بۆ هه‌موو هاوكاری و كارئاسانییه‌ك و به ئاماده‌بووانی راگه‌یاند كه هه‌میشه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات ساڵ به ساڵ به باشترین شێوه خزمه‌تی حاجیان بكات و سوپاسی ده‌زگا په‌یوه‌نداره‌كانیش كرد كه هاوكاربوون بۆ به‌ڕێكردنی حاجیان.
هه‌ر له‌كاتی به‌ڕێكردنی حاجیاندا (د. پشتیوان صادق) وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی له نزیكه‌وه سه‌ردانی هه‌موو حاجیان كرد و له نزیكه‌وه گوێی له حاجیان گرت و داوای له حاجیانیش كرد كه پێكه‌وه نزا و پاڕانه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن.
07/05/2026
ئامادەکاری لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بۆ بەڕێکەوتنی یەکەم کاروانی حاجیانی کوردستان بۆ عەرەبستانی سعوودیە.
| Monday | 08:00 - 02:00 |
| Tuesday | 08:00 - 02:00 |
| Wednesday | 08:00 - 02:00 |
| Thursday | 08:00 - 02:00 |
| Sunday | 08:00 - 02:00 |