18/04/2023
PdK Tekosharan دڵسۆزان و تێكۆشەرانی پارتی
دڵسۆزان و تێكۆشەرانی پارتی ديموكراتی كوردستان
Loyalists and strugglers of the Kurdistan Democratic Party
18/04/2023
06/04/2023
سەرۆک بارزانی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا بۆ هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە "هەنگاوێکی مێژوویی" ناودەبات
زانیاریی زیاتر:
https://www.rudaw.net/sorani/kurdistan/0404202329
06/04/2023
فرانسوا ئۆلاند، سەرۆکی پێشووی فەرەنسا بۆ رووداو: ئەگەر کورد نەبووایە، کە لە دەوری سەرۆک بارزانی بوون، دەبوو تاوەکو ئێستاش موسڵ لەژێر داگیرکاریی داعشدا بووایە
ميسال ئالووسي لەبارەی سەرۆك بارزانی
28/03/2023
18/03/2023
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەیسبووك پۆستێکی کردووە و نووسیویەتی: ئەمڕۆ لە چیای کۆڕەك، بەبۆنەی جەژنی نەورۆز، ئێوارەخوانێکمان بۆ ژمارەیەك لە باڵیۆز و کۆنسوڵ و نوێنەرانی وڵاتان لە هەرێمی کوردستان و عێراق ڕێکخست.
11/03/2023
سەرۆک بارزانی: رێککەوتننامەی 11ی ئادار پێناسە و بوونی گەلی كوردستانی بردە قۆناغێكی بەرزتر
دەقی پەیامی سەرۆك بارزانی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار یەكێكە لە دەستكەوتە بەهادارەكانی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان. گرنگیی ئەو ڕووداوە مێژوویە لەوەدایە كە لە ئەنجامی خەبات و شۆڕشی گەلی كوردستان و پارتی بە ڕابەرایەتیی بارزانی، ڕژێمی ئەو كاتی عێراق ناچار كرا كە لە یازدەی ئاداری 1970ـدا بۆ یەكەم جار و بە شێوەیەكی فەرمی دان بە بەشێك لە مافەكانی گەلەكەماندا بنێت. ئەو مافانەی كە هەر لە سەرەتای دروستبوونی دەوڵەتی عێراق نكۆڵی لێدەكرا و زەوتكرابوو.
ڕێككەوتننامەی یازدەی ئادار كە بەرهەمی خەبات و قوربانیدانی پێشمەرگە و جەماوەر و سەرجەم چینوتوێژ و پێكهاتە ئایینی و نەتەوەییەكانی كوردستان بوو، پێناسە و بوونی گەلی كوردستانی لەناو دەوڵەتی عێراق بردە قۆناغێكی بەرزتر و بڕوابەخۆبوونی لە ناخی تاكی كوردستانی بەهێزتر كرد. ئەگەرچی ڕژێمی عێراق پشتی كردە مافەكانی خەڵكی كوردستان و ڕێككەوتننامەی یازدەی ئاداری پێشێل كرد، بەڵام ئەو دەستكەوتە دەروازەیەك بوو بۆ قۆناغ و هەنگاوی گەورەتری خەباتی گەلەكەمان و بەدیهێنانی دەستكەوت و سەركەوتنی زیاتر.
لە پەنجا و سێیەمین ساڵیادی ڕێككەوتننامەی یازدەی ئازاردا وێڕای ئەوەی جەخت لە پەیامی ئاشتیخوازانە و پێكەوەژیانی گەلی كوردستان دەكەینەوە، ئەوەش بە بیر هەموو لایەك دەهێنینەوە كە گەلی كوردستان لەژێر هیچ بارودۆخ و گوشارێكدا پاشەكشە لە ماف و ئازادی و دەستكەوتەكانی ناكات.
مسعود بارزانی
11ی ئاداری 2023
11/03/2023
په‌يامى نێچيرڤان بارزانى له يادى ڕێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازاردا
داوا لە لایەنەکان دەکەم پەند و وانەی لێ وەربگرن
دەقی پەیامی سەرۆکی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ له يادى په‌نجا و سێهه‌مين ساڵه‌يدا، به شكۆوه ڕێككه‌وتنامه‌ى 11ى ئازارى 1970ى شۆڕشى ئه‌يلوول به ڕێبه‌رايه‌تيى بارزانيى نه‌مر، له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق، به بير ده‌هێنينه‌وه. سڵاو و دروود بۆ گيانى هه‌موو شه‌هيدانى كوردستان و ئه‌و قاره‌مانانه ده‌نێرين كه به‌شدارييان له شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوودا كرد.
رێككه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، له‌و دۆخ و هاوكێشه سه‌خت و ئاڵۆزه ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى ئه‌وسادا، سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره و گرنگترين به‌ڵگه‌نامه‌ى فه‌رميى دانپێدانراوه كه به‌شێك له مافه‌كانى گه‌لى كوردستانى ناساند و ڕه‌وايه‌تيى دۆزه‌كه‌ى به جيهان گه‌ياند. بووه بنه‌ماى سه‌ره‌كيى هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى گه‌لى كوردستان هه‌ر له ڕاپه‌رينه‌وه تا دامه‌زراندنى په‌رله‌مان و حكوومه‌ت و فيدراڵى.
رێكه‌وتننامه‌ى 11ى ئازار، چاره‌سه‌رێكى نموونه‌يى بوو كه ده‌يتوانى عێراق و گه‌له‌كه‌ى به ته‌واوى به‌ره‌و چاره‌نووسێكى گه‌شتر ببات و بيكاته يه‌كێك له وڵاتانى پێشكه‌وتووى ناوچه‌كه و جيهان. به‌ڵام په‌شيمانبوونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق و هه‌ڵبژاردنى لۆژيكى هێز له جياتى هێزى لۆژيك، له شه‌ڕ و مه‌ينه‌تى و دواكه‌وتن و به‌فيڕۆدانى سامان و ده‌وڵه‌مه‌ندييه‌كانى وڵات زياتر، هيچى ديكه‌ى بۆ عێراق نه‌هێنا. تا ئێستاش عێراق هه‌ر باجى ئه‌و هه‌ڵه‌يه ده‌دات.
له‌م ياده‌دا داوا له هه‌موو هێز و لايه‌نه عێراقى و كوردستانييه‌كان ده‌كه‌م كه په‌ند و وانه له‌و مێژووه وه‌رگرن و هه‌موومان سوود له هه‌ڵه‌كانى ڕابردوو ببينين. ده‌وڵه‌مه‌ندى و توانا ماددى و مرۆيييه‌كانى عێراق بۆ پێشخستنى وڵات و خۆشگوزه‌رانيى هاووڵاتييان بقۆزينه‌وه. پێكه‌وه كار بكه‌ين و مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى عێراق و سيستمى فيدراڵى و سه‌روه‌رى و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات بپارێزين. هه‌موومان به يه‌كترقبووڵكردن، لێبورده‌يى، پێكه‌وه‌ژيان، يه‌كڕيز و ته‌با، پێكه‌وه بۆ بنياتنانى وڵاتێكى ئاوه‌دان، خۆشگوزه‌ران و به‌هێز و بۆ داهاتوويه‌كى باشتر كار بكه‌ين.
شكۆدار بێت يادى ڕێككه‌وتنى 11ى ئازارى 1970.
سڵاو له گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
11ى ئازارى 2023
11/03/2023
مەسرور بارزانی: رێککەوتننامەی 11ـی ئادار دەسکەوتێکی گرنگی گەلی کوردستانە و بەڵگەنامەیەکی مێژووییە
دەقی پەیامەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:
ئه‌مڕۆ یادی ڕێککەوتننامەی یازدەی ئادار دەکەینەوە، کە پەنجا و سێ ساڵ لەمەوبەر، حکومەتی عێراق ناچار بوو، بە هۆی بەرگری و خۆراگری خەڵکی کوردستان لە شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕێبەرایەتی بارزانیی نەمر، ئەو ڕێککەوتنە واژۆ بکات و دان بە هەندێک لە داخوازییەکانی گەلی کوردستاندا بنێت.
ڕێککەوتننامەی یازدەی ئاداری 1970، دەسکەوتێکی گرنگی گەلی کوردستانە و بەڵگەنامەیەکی مێژووییە، لە سەر سەرکەوتنی خواستی خەڵکی کوردستان و پەیامە ئاشتیخوازانەکەی، کە هەمیشە ویستویەتی لە ڕێگەی دانوستان و گفتوگۆ و ڕێگەچارەی ئاشتیانە، کێشەکان چارەسەر بكرێن. بەڵام بەداخەوە حکومەتی ئەوکاتی عێراق ، لە بەڵێن و ڕێککەوتنەکەی لەگەڵ سەرکردایەتی کوردستان پاشگەز بووەوە و دەستی بە هێرش و پەلاماردانی کوردستان کردەوە و سەرەنجام بە هۆی سیاسەتی شەڕانگێزانەی ڕژێمی عێراقەوە، هەرێمی کوردستان و عێراق بە گشتی ، ڕووبەڕووی شەڕ و وێرانکاری و کارەساتی گەورە بوونەوە ، کە تا ئێستاش خەڵکی هەرێمی کوردستان ، بە دەست ئەم تاوانانە دەناڵێنن و قەرەبووش نەکراونەتەوە،
لەم یادەدا، هەڵوێستی خۆمان لە داکۆکیکردن و دەستبەردارنەبوون لە مافە دەستوورییەکانمان و چارەسەرکردنی کێشەکان بە شێوەیەکی بنەڕەتی و ئاشتیانە و لە سەر بنەمای دەستوور، دووپات دەکەینەوە.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
11ی ئاداری 2023
یادی کۆچی دوایی ئەفسانەی نەتەوەیەك
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Website
Address
Kurdistan Region/
Irbil
44001
