27/05/2026
اللە اکبر الله أكبر الله أكبر لا إله إلا الله
الله أكبر الله أكبرولله الحمد
جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت ؛ حەجی حاجیانمان قەبول و هەردەم لەخۆشی و شادییدا بژین
لەخوای میهربەخشی میهرەبان داواکارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی ڕژانی خێرو بەرەکەت و رەحمەت بەسەر خۆتان وژیان و ماڵباتت و سەرجەم دۆست و خۆشەویستانتاندا؛ نزاو قوربانیەکانتان قەبولی لای حەق تعالی بی و هەموو رۆژێکتان جەژن و شادی و پر خێر بێت
تقبل اللە منا ومنکم صالح الاعمال
ههڵاڵه محمد ئهڵماس
ئهندامی پهرلهمانی كوردستان
26/05/2026
فێڵێکی تر .....
ماوەیەکە وەزارەتەکانی حکومەت دەستیان داوەتە فێڵێک و بەسەر داهاتی گشتی کۆمپانیاکانیان دەوڵەمەند دەکەن و دواتر لە چەندین مەراسیمی جۆراوجۆر بە دەستکەوت دەیفرۆشنەوە بە هاوڵاتیان.
پڕۆژەکان بە بێ ئەنجامدانی ڕێکاری یاسایی و بەدەر لە ڕێنمایەکان و دوور لە چاودێری دەدرێتە کۆمپانیاکان.! بەنرخێکی زۆر زیاتر لە نرخی پڕۆژەکە! دواتر گۆڕانکاری بە بڕی لە %100 و زیاتر لە بەرژەوەندی کۆمپانیاکان ئەنجام دەدەن کە پێچەوانەی یاسا و رێنماییەکانە....!
بەشێک لە پڕۆژە ستراتیژیەکانی بواری ڕێگاوبان کە چەند نموونەیەک هەیە لە هەردوو زۆن بە ئەوەندە و نیو یان دوو هێندەی نرخی پڕۆژەکە دراوە ڕاستەوخۆ و بێ کێبڕکێ بە کۆمپانیاکان!
لە بواری تەندروستی بە هەمان شێوە بێ ڕەچاوکردنی نرخ و کێبڕکێ ڕاستەوخۆ دراوە بە کۆمپانیاکانیان..
دواین کاری وەزارەتی کارەبا پێدانی سێ وێستگە بە کۆمپانیایەک بە بڕی 100 ملیار دینار کە تێچووی نزیکەی 60 ملیار دینارە (کەمتر بان زیاتر )و بێ کێبڕکێ و بە پێچەوانەی ڕێنماییەكان!!! وە لە ئایندەدا چەند وێستگەیەکی تریش بەڕێوەیە بە هەمان میکانیزم...
نەبوونی یاسای بودجە و کارا نەبوونی پەرلەمان و دیوانی چاودێری و دەستەی دەستپاکی و داواکاری گشتی... لە ئێستادا بووەتە گەندەڵترین حوکمڕانی و بێ باک ترین دەسەڵات بەرامبەر یاسا و مافی گشتی...
داهاتی ناوخۆ 50. ملیار دینار هەیە یان نا!! تەنها بۆ سەرقاڵکردنی خەڵکە ، پڕۆژەی وا هەیە بە تەنها 100 ملیار بە نایاسایی بۆ زیاد کراوە و بە ڕاستەوخۆ و بێ کێبڕکێ پێی دراوە!!!
كاوه شێخ عهلی
ئهندامی پهرلهمانی كوردستان
24/05/2026
(120) ملیارێت داهاتێ ناڤخۆ یێ هەیڤا 12 ساڵا بوری چ لێ هاتییە؟
ڕادەستی بەغدا بکە دێ مووچی هەیڤا 5 و 6 یێت مووچەخۆرێت هەرێمێ بێ هێنە تەمویلکرن.
هەلز ئەحمەد
ئەنداما پەرلەمانێ كوردستانێ
23/05/2026
🟤 کاوە شێخ عەلی، ئەندامێ پەرلەمانێ کوردستانێ ژ فراکسیۆنا یەکگرتوو، تەحەدایا وەزیرێ دارایی یێ هەرێما کوردستانێ دکەت کو نزانیت داهاتێ کوردستانێ چەندە.
🔶 مخابن وەزارەتا دارایی یا حکومەتا کاربڕێکەرا هەرێمێ د وی ئاستی دا نینە بەری جەژنێ مووچەخۆران دڵخۆش بکەت و بزاڤێ بکەت مووچەیێ هەیڤا پێنج بەلاڤ بکەت.
#دهۆک #دامەزراندن #سیاسەت #گەندەڵی #پەرلەمان #چاکسازی
21/05/2026
ناردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم پێش جەژن، هیچ ئازایەتی نییە؛ بەڵکو ئەرکی حکومەتە!!
ناردنی موچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم پێش جەژن، هیچ ئازایەتی و میهرەبانی و بەخشینێک نییە؛ بەڵکو ئەرکی حکومەتە!! بەڵکو مافێکی ئاسایی و یاسایی فەرمانبەرانە کە دەبێت لە کاتی خۆیدا مووچەیان پێیان بدرێت، چونکە ئەوە موچەی خۆیەتی، بەرامبەر بە خزمەت و ماندووبوونی مانگانەیەتی..
حکومەت ئەگەر بەڕاستی دڵسۆزو خزمەتگوزارە و لەخەمی هاوڵاتیاندایە، دەبێت دابینکردنی موچە لە کات و ساتی خۆیدا دوانەخات و هاوڵاتیان لەچاوەروانی نائومێدیدا بۆنەو جەژنەکان بەڕێ بکەن، هەرچی زووترە هەماهەنگ بێ لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵ بۆ جەژن مووچەی مانگی ٥ دابەشبکەن تا موچەخۆرانی کوردستانیش وەک مووچەخۆرانی بەشەکانی تری عێراق جەژنەکەیان بەخۆشی بکەنەوە.
پاراستنی کرامەتی فەرمانبەر، بە ڕێزگرتنە لە مافە یاسایییەکانی؛ نەک بە دروستکردنی هەستی نیگەرانی و خەفەتباری..
هەڵالە محەمەد ئڵماس
ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
21-5-2026
#غاز #پەرلەمان #گەندەڵی #سیاسەت #یەکگرتوو #دهۆک