پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان

Share

حزبي شيوعي كوردستان ـ عيراق

Photos from ‎پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان‎'s post 19/05/2023

حزبی شیوعی کوردستان پێشوازی لە شاندی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.
لەو دیدارەدا گفتوگۆ کرا لەسەر ئەو کەشە ئەرێنیەی بە مەبەستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. پرسی ناوخۆی سیاسی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی بابەتی دیکەی دیدارەکە بوو.

Photos from ‎پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان‎'s post 14/03/2023

‎سەردانی لایەنە سیاسیەكان
‎حزبی شیوعی كوردستان بەمەبەستی باس كردن لە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان (لەهەمواركردنی یاسایه هەڵبژاردن و تەواو بوونی ماوەی یاسایی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی و مافی پێكهاتەكان )سەردانی هەریەك لە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان كرد
‎لە دیدارەكەدا باری سەرنجی حزبی شیوعی كوردستانیان خستە ڕوو بۆ هەردولایەنی سیاسی .
‎وەفدی حزبمان پێكهاتبوو لە
‎هاوڕێیان( ئەبو كاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی مەكتەبی هەڵبژاردن و هەندرێن ئەحمەدئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندیەكان و عوسمان زیندانی بەرپرسی مەڵبەندی سلێمانی حزب )
‎لە سەردانی یەكێتی نیشتمانی ب (ڕزگار حاجی حمە ) ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە پێشوازیدا بوو ٠وەفدی حزبمان جەختی كردوە كە هەڵبژاردن. لەكاتی خۆیدا ئەنجام بدرێت و پێویستە كۆمسیۆنێكی سەربەخۆ كەپێك بێت لە دادوەران یاخودسەرجەم لایەنە بەشدارەكانی ناو پەرلەمان و كەسانی شارەزا و بەئەزموون بەشداربن تیایدا و پێویستە یاسای هەڵبژاردن. بەشێوەیەك هەموار بكرێت كە بەشدار سیاسی فراوانتر بكات نەك بەئاراستەی قۆرخكاری بێت و مافی دەنگدەرو لایەنە سیاسیەكان نەفەوتێت تیایدا و مافی پێكهاتەكان بپارێزێت بەوەی لەناو پێكهاتەكاندا دەنگ بدرێت بەلیست و نوێنەرەكانیان. هەلبژارد یەك بازنەیی بێت و لە حاڵەتی فرە بازنەیدا پێویستە ١٠ كورسی بەجیا لە سەر ئاستی نیشتمانی دەنگی بۆ بدرێت .وەتەكیدمان كردەوە كەئیتلافی حوكمڕان بەرپرسیارە لە هەر ئاڵوگۆڕێك لە یاساكەدا كەپێچەوانەی دیموكراسی بێت ٠

‎وەفدی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دیدی خۆیان خستە ڕوو كەلە چواچێوەی ئەو ڕەوشە سیاسیەدا كار دەكەن و دیراسەی پێشنیارەكانی حزبی شیوعی كوردستان دەكەن كەبەشی زۆریان بەزەرووری دەزانن بۆ باشكردنی پرۆسەی سیاسی ٠

14/03/2023

حزبی شیوعی کوردستان سەردانی پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمان دەکات

ئەمرۆ. ڕێکەوتی ١٤/٣/٢٠٢٣ شاندێکی مەکتەبی پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان بە مەبەستی پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەیان..سەردانی پارتی ئیرادەی نیشتمانی تورکمانی کرد .

14/03/2023

وەفدێكی سەرۆكایەتی ھەرێم سەردا ی مەكتەبی سیاسی حیزبی شیوعی كوردستان دەكات

ئێوارەی ئەمڕۆ ٢٠٢٣/٣/١٢ وەفدێكی سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان پێكھاتبوون لە فوزی حریری و دڵشاد شھاب ڕاوێژكارانی سەرۆكی ھەرێم سەردانی مەكتەبی سیاسی یانكرد ، لە دانیشتنێكدا بە ئامادەبونی د كاوە محمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی حیزب و ھاوڕێیان ئەبوكاروان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەر پرسی مەكتەبی ھەڵبژاردنەكان و د محی الدین حسن
سەرۆكی فراكسیونی ئازادی لە پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆكرا لەسەر ڕێككەوتنی پارتی و یەكێتی لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن و مانەوەی كۆمسیونی باڵای ھەڵبژاردنەكان بە پێكھاتەی ڕابوردو كە پێنچ لایەنی سیاسی ڕێككەوتبوون لە سەری (پارتی ، یەكێتی ، گۆڕان ، یەكگرتوو ، كۆمەڵ)
وەفدی سەرۆكایەتی ھەرێم نیگەرانیان دەربڕی دەربارەی بەیانامەكەی فراكسیونی ئازادی و فراكسیونی سەردەم كە ئەو ڕێككەوتنانەیان ڕەتكردوەتەوە لەكاتێكدا ئەوان پەسەندی ناوەرۆكی ئەو بەیانامەیە دەكەن و بەمەبەستی توافق ئەو ڕێككەوتنەیان قبوڵكردوە ، ھاوڕێ د كاوە بەڕوونی ھەڵویستی حیزبێ ڕوونكردەوە دەربارەی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن و ھەمواری ھەردوو یاساكە و جەختی كردەوە كەڕێككەوتنی پارتی و یەكێیتی و ڕێككەوتنی (پارتی ، یەكێیتی ، گوڕان، یەكگرتوو ، كۆمەڵ) ماناى ڕەھەندی نیشتیمانی نابەخشێ ، ھەروەھا وتی تێكڕای ڕەخنەو تێبینییەكانمان لە یاداشتنامەیەكدا ئاراستەی سەروكایەتی پەرلەمان و سەرۆكایەتی فراكسیونەكان و حیزب و لایەنەكان دەكەین.

Photos from ‎پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان‎'s post 13/03/2023

شاندێكی هەدەپە سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی شیوعی دەكەن

رۆژی دووشەممە، 2023/3/13 هاوڕێیان هەندرێن ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەكانی ناوەندی و هاژە شێخ سلێمان ئەندامی مەكتەبی سیاسی و دكتۆر محێدین حەسەن سەرۆكی فراكسیۆنی ئازادی لەپەرلەمانی كوردستان و نەبەز مستةفا ئەندامی سەرکردایەتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی مەكتەبی پەیوەندییەكانی ناوەندی، پێشوازییان كرد لە شاندێكی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) كە پێكهاتبوون لە بەڕێزان هەڤاڵ موراد سارساج ئەندامی پەرلەمانی هەدەپە لە شاری وان و ناهیدە ئەرمش نوێنەری هەدەپە لە هەرێمی كوردستان.

لە دیارەكەدا باس لە رەوشی سیاسی ناوچەكە و هەڵبژاردنەكانی توركیا و هەرێمی و هەرێمی كوردستان كرا و گفتوگۆ لەسەر بەهێزکردنی یەكڕیزی گەلی كوردستان لە هەر چوار پارچە و پڕۆسەی دیموكراسی لەناوچەكە كرا.

شاندی هەدەپە بە فەرمی حزبی شیوعی كوردستانیان بانگهێشت كرد بۆ بەشداری كردن لە ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد. هەروەها سوپاسی حزبی شیوعییان كرد بۆ هاوكاری كردنی خەڵكی لێقەوماوانی بومەلەرزەكەی توركیا.

11/03/2023

#حزبی شیوعی کوردستان، کۆنفرانسی فراوانی ڕێکخستن ئەنجامدەدات.

#ئەمڕۆ شەممە ١١-٣-٢٠٢٣ حزبی شیوعی کوردستان لە هۆڵی شەهیدان لە بارەگای رێکخراوی کلد و ئاشووری حشک لە عەنکاوە، کۆنفرانسی فراوانی ڕێکخستنی بە دروشمی(هەڵسەنگاندنی کاری ڕێکخراوەییمان لە پێناو بەهێزکردنی پێگەی حزب لە چوارچێوەی پرنسیپەکانی حزب) ئەنجامدا.
کونفرانس بە بەشداری هاوڕێیان دکتۆر کاوە مەحمود سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان، دکتۆر رائد فەهمی سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی و لێپرسراو و ئەندامانی مەڵبەندەکان و لیژنەی ڕێکخستنی ناوەندی بەڕێوەچوو.
کارەکانی کۆنفرانس بە دەقیقەیەک وەستان بۆ ڕێزگرتن لە گیانی شەهیدان و تێکۆشەرانی حزب دەستیپێکردو بەرنامەی کار بریتی بوو لە هەڵوەستەکردن و هەڵسەنگاندن بۆ کارەکانی ڕێکخستنی حزب و گفتوگۆی پێویست لەبارەی کارەکانی دوای کۆنگرەی حەوتەمی حشک و بەتایبەتی یەک ساڵی ڕابردوو کرا.

11/03/2023

‎راگەیاندراوێکی هاوبەش بۆ رای گشتی
‎نا بۆ بەحزبیكردنی هەڵبژاردن
‎بەمەبەستی گفتوگۆكردنی پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەموواركردنی یاسای هەڵبژاردن و بابەتی كۆمسیۆن، رۆژی 11ی ئاداری 2023 کۆبونەوەی سەرۆک فراکسیۆنەکانی پەرلەمانی کوردستان لە بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکیەتی نیشتیمانی کوردستان لە شاری سلێمانی سازدرا ، دوای گفتوگۆکردن و گۆرینەوەی دید و بۆچونی لایەنەبەشداربوەکان، دیاربوو پێنج لایەنی سیاسی بەشێوەی ساڵی 2014 بەپێی بەرژەوەندییە حزبییەكانیان، رێککەوتن لەسەر هەمواركردنی یاسای هەڵبژاردن و دابەشكردنی بەسەر چواربازنەی هەڵبژاردن وقۆرغکردنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن بەوشێوە حزبییەی كە كاتی خۆی لەسەرێككەوتوون و بەرژەوەندی حزبیان لەوەدایە، ئێمە کە لەفراكسیۆنی ئازادی و فراكسیۆنی. سەردەم وێرای پێخۆشحاڵیمان بەگفتوگۆی ئیجابی نێوان پارتی و یەكێتی بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بەڵام بەتەواوەتی ئەم رێككەوتنە رەتدەكەینەوە‌و دژی بەحزبیكردنی هەڵبژاردنین، چونكە ئێمە داوای یەك بازنەی هەڵبژاردن دەكەین و دەمانەوێ كۆمسیۆن لەلایەن كەسانی سەربەخۆ یان دادوەرانی بەڕێز بەڕێوە ببرێت ، بەمشێوەی ئێستا گومان لەسەر پرۆسەكە دروست دەكات. بۆیە هەردوو فراکسیۆن بڕیاری بایکۆتی کۆبونەوەکەماندا و پابەند نین بەو رێککەوتنەی لە نێوان ئەو پێنج لایەنە کراوە، هاوكات مافی حزبەكانمانە بەهەر شێوەیەك ناڕەزایەتی خۆی لەبەرامبەر ئەم رێككەوتنە بەرژەوەندیخوازیە تەواو حزبییە دەرببرێت
باپیر کاک مەلا فراکسیۆنی سەردەم
د.محی الدین حسن فراکسیۆنی ئازادی
11ی ئاداری 2023

Photos from ‎پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان‎'s post 13/02/2023

شاندێکی باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین و باڵوێز و سەركونسڵی گشتی كۆماری چینی میللی
سەردانی حزبی شیوعی كوردستان دەكات

لەبارەگای مەكتەبی سیاسی ،شاندی حزبی شیوعی كوردستان پێشوازیان لەشاندی باڵای پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین و باڵوێز و سەركونسڵی گشتی كۆماری چینی میللی كرد و جەخت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندی دووقۆڵی كرایەوە.
رۆژی 13ی شوباتی 2023 ، هاوڕێ كاوە مەحمود سكرتێری كۆمیتەی ناوەندی و هاوڕێیانی مەكتەبی سیاسی و كۆمیتەی ناوەندی و چاودێری ناوەندی و نوێنەرانی حزب لەپەرلەمانی ئێراق و كوردستان و ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، پەیوەندییەكانی ناوەندی، پێشوازیان لەشاندی باڵای حزبی شیوعی چین و شاندی دیپلۆماسی و باڵوێز و سەر كونسڵی گشتی كۆماری چینی میللی، بەسەرۆكایەتی هاوڕێ زهو رووی یاریدەدەری فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حزبی شیوعی چین، كرد.
لەدیدارێكی دۆستانەو هاوڕێیانەدا، باس لەدواین گۆڕانكارییەكانی جیهان و سەركوتنی حزبی شیوعی چینی بەسەر هەژاری و سەپاندنی رێگای گەشەپێدانی ئابوری و بەڕێوەبردنی سیاسەتی كرانەوەو چاكسازی بەسەركەوتوویی و بەهێزكردنی پەیوەندی لەگەڵ حزبەكانی شیوعی و كرێكاری جیهانی كراو دواتر هەردوولا جەختیان لەسەر بەهێزتركردن و چۆنیەتی بەرەوپێشبردنی پەیوەندی نێوان حزبی شیوعی چین و حزبی شیوعی كوردستان كران.
ئەمەو لەمیانەی میوانداری و كۆبوونەوەكە، ئێوارە خوانێك لەسەر شەرەفی شاندی باڵای حزبی شیوعی و كۆماری چینی میللی سازكرا و بەگفتوگۆی فیكری و دواین دیدار وكۆبوونەوەكانی حزبە شیوعی و كرێََََََََََََكارییەكان ، كۆتایی بەكۆبوونەكە هات.

Photos from ‎پەیوەندییەکانی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان‎'s post 08/02/2023

لەپێناو نیشتمان و خۆشگوزەرانی هاوڵاتیانی كوردستان
چەپی كوردستان كۆبوونەوەی باڵای خۆی ئەنجامدا

راگه‌یاندنی كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ی باڵای لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان

رۆژی سێشه‌م، 7ی شوباتی 2023، سكرتێر و ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كانی ناو لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان( حزبی زه‌حمه‌تكشانی كوردستان ، بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان ، حزبی شیوعی كوردستان) له‌هه‌ولێر كۆبوونه‌وه‌و گفتوگۆی بارودۆخی سیاسی و ژیان‌و گوزه‌رانی هاوڵاتیان ومیكانزمه‌كانی به‌هێزكردنی چه‌پی كوردستانیان كرد.
له‌ده‌ستپێكی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئاماده‌بوان هاوخه‌میان بۆ قوربانیانی زه‌مین له‌ره‌زه‌كه‌ی باكور‌و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سوریا ده‌ربڕی‌و هیوای چاكبوونه‌وه‌ی خێرایان بۆ برینداره‌كان خواست و داواشیان له‌هاوڵاتیانی باشوری كورستان و بنكه‌ی جه‌ماوه‌ری حزبه‌كانی ناو لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان كرد، هه‌رچی له‌ده‌ستیان دێت له‌رێگای كه‌مپینه‌كانه‌وه‌ كۆمه‌ك بۆ زیان لێكه‌وتوانی زه‌مین له‌ره‌زه‌كه‌ی دوو رۆژی رابردوو ، كۆبكه‌نه‌وه‌.
دواتر كۆبوونه‌وه‌، ره‌خنه‌ی له‌ شێوازی حوكمڕانی حزبه‌كانی ئیئتلافی ناوحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرت، كه‌ به‌خه‌مساردی به‌ده‌م ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتیانه‌وه‌ ده‌چن و هه‌رچی زۆرتره‌ له‌جوغزی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی خۆیانه‌وه‌، هه‌ڵسوكه‌وت ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، رۆژ به‌رۆژ مه‌ترسی له‌سه‌ر كیان و بارودۆخی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان زیادتر ده‌بێت ، به‌راده‌یه‌ك قه‌یرانی حوكمڕانی زه‌ق بۆته‌وه‌، كه‌كاریگه‌ری له‌سه‌ر كۆی پرۆسه‌ی سیاسی داناوه‌و تاڕاده‌یه‌كیش دووچاری چه‌قبه‌ستووی هاتووه‌، له‌مڕوانگه‌یه‌وه‌، لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، به‌رپرسیارێتی قۆناخه‌كه‌ ده‌خاته‌ ئه‌ستۆی ئه‌م حزبانه‌، هاوكات ، حزبه‌كانی چه‌پی كوردستان پێشنیار ده‌كات، كه‌كۆمسیۆنێكی پێكهاتوو له‌حزبه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان بۆگفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا دروست بێت و ئه‌م كۆمسیۆنه‌ هاوكاری ره‌وشی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش بێت بۆ ئیداره‌دانی ته‌نگژه‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی.
هه‌روه‌ها، لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان پێشنیار ده‌كات ، كه‌هه‌ڵبژاردن له‌ماوه‌ی ساڵی 2023 ئه‌نجامبدرێت و جارێكی دیكه‌ش ره‌خنه‌ی خۆی دووپات ده‌كاته‌وه‌ له‌دواخستنی هه‌ڵبژاردن‌و هه‌روه‌ها بۆ بابه‌تی كاراكردنه‌وه‌ی كۆمسیۆن ، پێشنیار ده‌كات، یاسای ئه‌م كۆمسیۆنه‌ به‌شێوه‌یه‌ك هه‌موار بكرێته‌وه‌، به‌شداری هه‌موو لایه‌نه‌كانی سیاسی و پێكهاته‌كان مسۆگه‌ر بكات یان له‌لایه‌ن كه‌سانی سه‌ربه‌خۆوه‌ به‌ڕێوه‌ ببرێت كه‌ جێگای متمانه‌ی جه‌ماوه‌ریش بن.
حزبه‌كانی چه‌پی كوردستان، له‌به‌رامبه‌ر بڕیاره‌كانی دادگه‌ی ئیتحادی، هه‌ڵوه‌سته‌ ده‌كات‌و ئه‌وه‌ راده‌گه‌ێنێت كه‌ بڕیاره‌كانی ئه‌م دادگه‌یه‌ وه‌ك میكانزمێكی سیاسی له‌دژی كیان‌و گه‌لی كوردستان به‌كار ده‌هێنرێت، ئه‌وه‌ی رێگای بۆ ئه‌م هه‌نگاوه‌ خۆشتركردوه‌ ، ململانێی به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سكی حزبی پارتی‌و یه‌كێتییه‌‌و هه‌تا گفتوگۆ و دانووستاندنه‌كانیشیان هه‌ر به‌دووره‌ له‌دیالۆگێكی نیشتمانی ناوخۆیی له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، بانگ له‌هه‌موو كه‌سایه‌تی چه‌پ‌و دیموكراتخوازێك ده‌كات، له‌ده‌وری به‌رنامه‌یه‌كی ئه‌لته‌رناتیڤیى كۆببنه‌وه‌، كه‌عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی مسۆگه‌ر بكات و دژی گه‌نده‌ڵی بێت و خۆشگوزه‌رانی بۆ هاوڵاتیانی كوردستان بهێنێته‌ دی.
ئه‌مه‌و له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، جه‌خت له‌سه‌ر گفتوگۆی چڕی نێوان حزبه‌كانی چه‌پ كرایه‌وه‌و بۆئه‌وه‌ش رێنمایی به‌هه‌موو ئۆرگانه‌كان درا كه‌به‌یه‌كه‌وه‌ كاری هاوبه‌ش ئه‌نجام بده‌ن، هه‌روا لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌مادده‌ی 140‌و ناوچه‌ كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دروست ده‌كرێت‌و لیژنه‌یه‌كیش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن قانونی هه‌ڵبژاردن، دیراسه‌ ده‌كات ، ئه‌مه‌و جگه‌ له‌گرنگیدان به‌بواری راگه‌یاندنی لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان، له‌م بارودۆخه‌و به‌و ئیمكانیاته‌ی له‌به‌رده‌ستدایه‌، گرنگی پێ ده‌درێت.

لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان
حزبی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان - بزووتنه‌ویه‌ دیموكراتی گه‌لی كوردستان - حزبی شیوعی كوردستان
٧ی شوباتی 2023

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Irbil
00964