وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة

Share

وه‌زاره‌ی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، ره‌نگڕێژكردنى سیاسه‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى گشتى به‌ مه‌به‌ستى وه‌دیهێنانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى له‌ هه‌رێم. The Ministry of Trade and Industry is responsible for drawing up general trade and industrial policy for the Kurdistan Region, with the aim of advancing economic and social development.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 21/05/2026

بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگە بەڕێوەچوو

پێنجشەممە ٢١ی ئایاری ٢٠٢٦ نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی ئامادەی کۆبوونەوەیەکی فراوانی لیژنەی باڵای پاراستن و چاككردنی ژینگە بوو کە لە دیوانی پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو. بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بە ئامادەبوونی، پارێزگاری هەولێر و سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران و جێگری پارێزگار و قایمقامەکان و بەڕێوەبەرە گشتی یەکان و بەرێوەبەری فەرمانگەکانی شارەوانی و ژینگەو پۆلیس و پۆلیسی دارستان و بەرگری شارستانی هەولێر و ئیدارەی سۆران ، ئامانجی کۆبونەوەکە داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی توند بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردنی پێشوەختە لە هەر جۆرە زێدەڕۆیییەک بۆ سەر موڵکی گشتی بوو

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 20/05/2026

یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوەچوو

سێشەممە ١٩ی ئایاری ٢٠٢٦ لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی نوسینگەی ڕێكخەری ڕاسپاردە نێودەوڵەتیەكان سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی دەستپێکردنی یەکەمین کۆڕبەندی ساڵانەی پانۆرامای خولی گشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکان، کە وەک پلاتفۆرمێکی ستراتیژی نوێ بۆ تاوتوێکردنی گەشەپێدانی بەردەوام و هاوئاهەنگی نێودەوڵەتی کار دەکات.
لەم ڕێوڕەسمەدا، كە ژمارەیەکی بەرچاوو لە بەرپرسان و نوێنەرانی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم، دیپلۆماتکاران و نوێنەرانی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان (UN) و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئامادەی بوون، تێیدا تیشک خرایە سەر چەند پرسێکی ستراتیژی گرنگ، لەوانە، بەهێزکردنی ڕۆڵی دامەزراوە خۆجێییەکان لە جێبەجێکردنی پلانە گشتگیرەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان،

پەرەپێدانی هەماهەنگی نێوان حکومەتی هەرێم و نێردە نێودەوڵەتییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تەحەددییاتە ئابووری و ژینگەییەکان و ناساندنی دەرفەتەکانی وەبەرھێنان و گەشەپێدانی مرۆیی.

له‌ په‌راوێزی كۆڕبەندەكەدا، بریکاری وەزارەت وێڕای دەستخۆشی لە ڕێكخەر و سەرپەرشتیارانی کۆڕبەندەکە، جەختی لە پابەندبوون بە بنەماکانی گشتگیری و گەشەپێدانی بەردەوام كردەوە لەسەر جەم ئەو بوارانەی كە پەیوەنددارن بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیەوە .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 19/05/2026

پێنجەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان کرایەوە

ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ئایاری ٢٠٢٦ لەژیر سەرپەرشتی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی، پێنجەمین ڤیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە بەردەم پارکی شانەدەر کرایەوە ، ڤیستڤاڵەكە لەلایەن سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەئامادەبونی پارێزگاری هەولێر، ڕاوێژكاری یاسایی وەزارەت و بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی و سەرۆكی لقی هەولێری هاوردە و ناردنكاران کرایەوە.

پاش كردنەوەی ڤیستڤاڵەكە بریکاری وەزارەت ئامادەبوان سەرجەم بەشەكانیان بەسەركردەوە و وێڕای دەستخۆشیان لە ستافی ڕێكخەرانی ئەم چالاکییە، هیوای سەرکەوتنان بۆ سەرجەم خاوەنکار بەشداربووان خواست.
لەم ڤیستڤاڵەدا جۆرەها کاری دەستی و خۆراکی سروشتی و کەلوپەلی ناوماڵ نمایش کراون بۆ زیاتر پشتگیری لە کەرتی تایبەت و بەرهەمی ناوخۆ و هاندانی دەستی كاری خۆماڵی وەك دەرفەتێك بۆ نمایش كردن و ڕەخساندنی دەرفەتی كار.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 18/05/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی کونسوڵی کۆریای باشوور و دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێ.

دووشەممە ١٨ی ئایاری٢٠٢٦ سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لەسەر بانگهێشتی فەرمی کونسوڵی گشتی کۆریای باشوور بەشداری کرد لە ڕێوڕەسمی ماڵئاوایی کونسڵی پێشوو و دەستبەکاربوونی کونسوڵی نوێی ئەو وڵاتە.

لە ڕێوڕەسمەکەدا کە پارێزگاری هەولێر و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکوومی و ژووری بازرگانی هەولێر و كۆمپانیا و خاوەنکار و دیپلۆماتە نێودەوڵەتییەکان ئامادەبوون ، بریکاری وەزارەت سوپاسگوزاریی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیان گەیاندە ( سینگچۆڵ لیم ) کونسوڵی گشتی کۆماری کۆریای باشوور لە پای هەوڵە بەردەوامەکانی بۆ ڕەخساندنی سەرمایەگوزاری لەنێوان هەرێمی کوردستان و کۆریای باشوور و بەهێزکردنی پەیوەندییەکان و گرنگی دانی بەڕێزیان بە توێژینەوەو دامەزراندنی ناوەندی دیراساتی پەرەپێدانی ئابووری لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆریای باشوور .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 14/05/2026

شاندێکی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی کە پێکهاتبوون لە ڕاوێژکاری ئایتی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە ڕۆژی پێنج شەممە ١٤ی ئایاری ٢٠٢٦ بەشداریان کرد لە کۆڕبەندی دیالۆکی کۆمەڵایەتی ، کە وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی بەهاوکاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی و ژمارەیەک لە وەزارەتە پەیوەندیدارەکان لە شاری هەولێر ڕێکیان رێکرخرابوو .
ئامانج لەوکۆڕبەندە بۆ دروستکردنی دیالۆکی نیشتیمانیە لەنێوان حکومەت و کەرتی تایبەت و خاوەن کاران و کرێکاران بۆ دەستەبەر کردنی مافی هەموان .

هەروەها نەوزاد شێخ کامل بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولیر ڕێز لێنانیان بەخشیە ژمارەیەک خاوەن مارکێت و هایپەرمارکێت کە لەماوەی ڕابردو پابەندی ڕێنماییەکانی چاودێری بازرگانی بون و هیوای سەرکەوتن و بەردەوام بونیان بۆخواستن.

13/05/2026

ئاگاداری

هاوڵاتیانی سنوری پارێزگای سلێمانی بەسەرجەم قەزا و ناحیەکان و هاوڵاتیانی ئیدارەکانی گەرمیان و ڕاپەڕین ئاگادار دەکەین ، دەتوانن لەئێستادا لەڕێگەی ئەپلیکەیشنی پسولەی خۆراکی ئەلیکترۆنی ناوی منداڵی یەک ساڵ تادوانزە ساڵ تۆمار بکەن بەمەرجێک خاوەنی کارتی نیشتمانی بێت.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێمی کوردستان
بەڕێوەبەرایەتی ڕاگەیاندن وپەیوەندییەکان

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 11/05/2026

بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی مرۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون هەڵسا بەئەنجام دانی خولێکی پێنج ڕۆژەی ( Microsoft Office Excel) لە ئاستی مام ناوه‌ند و به‌رز بۆ فەرمانبەرانی گشت بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بە وه‌زارەتی بازرگانی و پیشەسازی ، خولەکە لە رۆژانی ٥ تاکو ١١ی ئایاری ٢٠٢٦ بەڕێوەچوو کە (٢٢) فەرمانبەر بەشداریان تێدا کرد و لەکۆتایش بە ئامادەبوونی سەروەرکەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی و سوار عزیز علی بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون بڕوانامەی بەشداریکردنی خولەکە بەسەر بەشداربوان دابەش کرا .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 10/05/2026

بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی سەردانی یەکێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستان دەکات

رۆژی یەکشەممە ١٠ی ئایاری ٢٠٢٦ سەروەر کمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بە یاوەری شاندێکی وەزارەت کەپێک هاتبون لە ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەشێک لەبەڕێوەبەرە گشتیەکان سەردانی یەکێتی ژورە بازرگانی و پیشەسازیەکانی هەرێمی کوردستانیان کرد و لەلایەن گەیلان حاجی سعید سەرۆكی یەكێتیەكە ژمارەیەک ئەندامانی ژور پێشوازییان لێكرا،

سەردانەکە بە بە مەبەستی پیرۆزبایی هەڵبژاردنی سەرۆک و ئەندامانی یەکێتیەكە ئەنجام دراو وێڕای پیرۆزبایی هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواستن، هاوكات بەڵێنی هەموو هاوکاری و پشتگیرییەكیان پێدان لەپێناو خزمەتی زیاتر بە بزاوتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی كوردستان.

هەماهەنگی بەردەوامی نێوان وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی و یەكێتی ژوورە بازرگانی و پیشەسازییەکانی هەرێمی كوردستان لەم سەردانەدا، تەوەرەیەكی دیكەی گرنگی دیدارەكە بوو.

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 05/05/2026

بەرێوەبەرایەتی پەرەپێدانی مرۆیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پلان دانان و بەدواداچوون لە رۆژی دووشەممە ٤ی ئایاری ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی سوار عزیز علی بەڕێوەبەری گشتی پلان دانان و بەدواداچوون
هەڵسا بە کۆتایی هێنان بە خولێکی پێنج رۆژە کە بۆ فەرمانبەرانی گشت بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی ئەنجامدرا ، خولەکە لەژێر ناونیشانی سنووردارکردنی ژمێریاری بۆ سیستەمی ژمێریاری یەکگرتوو (القیود المحاسبیة للنظام المحاسبی الموحد) بەڕێوەچوو و بەسەرکەوتوویی کۆتایی هات و لەکۆتایشدا بڕوانامەی بەشداریکردنی خولەکە بەسەر بەشداربوان دابەش کرا .

Photos from ‎وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی - وزارة التجارة والصناعة‎'s post 21/04/2026

‎خۆ ئامادەكردن بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی دانەوێڵەی ئەمساڵ٢٠٢٦

‎ دوو شەممە ٢١ی نیسانی٢٠٢٦ سەروەر کەمال هاواری بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی لەدیوانی وەزارەت بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی و بەڕێوەبەری گشتی پلان و بەدواداچوون و بەڕێوەبەری بازرگانی ناوخۆ و تیمێك لە بازرگانی گشتی كۆبوونەوەی ئامادەكاری بۆ وەرزی بە بازاڕكردنی دانەوێڵەی ئەمساڵ لەگەڵ سەرجەم بەڕێوەبەرانی سایلۆکانی سەر بە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستان ئەنجام دا.

‎لە كۆبوونەوەیەكدا بریکاری وەزارەت گشت ئەو ڕێنماییانەی باس كرد كە پێویستە سایلۆكان ئامادەکاری تەواو بكەن بۆ وەرگرتنی گەنم.
‎لای خۆیانەوە بەڕێوەبەری سایلۆکان هەر یەكەو باسیان لە ئامادەکاری و كێشەو گرفتەكانیان كرد، هەروەها ئاماژەیان بە دابینکردنی پێداویستی زیاتر لە ڕووی لۆجستیەوە کرد بۆ ئەوەی لە کاتی وەرگرتنی گەنم ئاسانکاری زیاتر بکرێت لە بەرژەوەندی جووتیاران.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


60 Metre Street
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 09:00 - 15:00