30/04/2024
پیرۆزە لە دایک بوونتان ڕێبەرانی ڕێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان.
پێشەوا قازی محەممەد ڕێگای درێژەی پێدرا و ئێستا ڕێبەری سەربەخۆیی ڕۆژهەڵات پیاوەمەزنەکەی: شاجەنگی داعش و حەشد و پاسدار بەزێنە ؛ ئەوکەسەی خەوی لە چاوی نەیاران و داگیرکەرانی کوردستان زەڕاندووە (ژێنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا).
29/04/2024
♦️ھەرێمی کوردستان لە ناو گێژاوی ململانێی ئیقلیمی و نێودەوڵەتیی دا:
20/05/2023
فەلسەفەی بوون و خەباتیPAKلە دوو پەرەگرافدا:
٣٢ ساڵ خوێن و خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستاندا
٣٢ ساڵ لە هەنگاوە مێژووییە,ڕچەشکێن و پێکهاتەشکێنانەکە تێپەڕ بوو.
پارتی ئازادیی کوردستان، حیزبی پرسی کوردستان، هەڵوەشاندنەوەی کۆلۆنیالیزمی ئێرانی و کۆتاییهێنان بە سەروەریی دەوڵەتی فارس لەسەر کوردستان، گەڕاندنەوەی مافی دیاریی کردنی چارەنووس و وەدیهێنانی سەربەخۆیی کوردستان و ئاواتی یەکگرتنەوەی نەتەوە و نیشتمانی دابەشکراوی کوردستانە.
پارتی ئازادیی کوردستان لە کوردستانی خاوەن دەوڵەت و سەرەوەرییدا، حیزبی تێکۆشان لە پێناو وەدییهێنان و دابینکردنی: شکۆ و ئاسایش و هێمنی،دیمۆکراسی و دادگەری، نەهێشتنی چەوسانەوە، یەکسانی ژن و پیاو، پێکەوە ژیانی نەتەوەکان و دین و مەزەبە جیاوازەکان، ژینگە پارێزیی و پەرەپێدانی سیاسی، ئابووری، کەلتووری، مرۆڤی و کۆمەڵایەتییە.
سڵاو و ڕێز و وەفا بۆ ڕێبەری شەهید سەعید یەزدانپەنا و شەهیدانی کاروانی خەباتی ٣٢ ساڵەیPAK.
سڵاوی کۆڵنەدان و خۆڕاگریی و نەسرەوتن تا سەرکەوتن لە خەباتگێڕانی ڕیزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان.
شەکاوە بێ ئاڵای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٣٠ گوڵانی ٢٧٢٣ک
٢٠مای ٢٠٢٣ز
02/05/2023
ئەوە کوردستانی گەورەیە، کوردستانی گەورە بە پاڕانەوەو و جامەلووسکێ کردن بۆ داگیرکەر و قسەی زل زل کردن ساز نابێ ، کوردستانی گەورە بە یەک دەنگی یەک ڕەنگی و یەکڕیزی و چەک درووست دەبێ و تەواو.
کورردستان بەو ئامانجەی وا PAKبۆی تێدەکۆشێت ڕزگار دەبێت و سەربەخۆ دەبێن.
#کورد #کوردستان #کردستان #ایران #ایرانی #زاهدان #آذربایجان #پهلوی #بلوچستان
30/04/2023
هەر وەک دار ڕیشەت چەقاند لەنێو عەرزی خەباتدا،کوێرت کرد هەرچی دووژمن و نەیارت بوو لە نێو نەیاردا.
بمێنی بۆمان گەورەم،پیرۆزە ساڵڕۆژی لەدایک بوونی جەنابت لەهەموو نەتەوەی کورد.
بەهیچ شتێک ناتواندرێت وەسفی گەورەی جەنابت بکرێت.
21/04/2023
جەژنی ڕەمەزان لە کوردەواریی پیرۆز
پەیامی ڕێزدار حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK
به ناوی خوای گه‌وره
به بۆنه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زان، پیرۆزباییه‌كی گه‌رم پێشكه‌شی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌كه‌مان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌نده‌ران ده‌كه‌م.
رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی گه‌وره‌ی كورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له به‌ر ده‌سه‌ڵات و حوكم و ره‌فتاری دۆژمنكارانهی داگیركه‌رانی خوا نه‌ناسدا، ته‌نانه‌ت له جهژنەکانیشدا ناحەسێنەوە.قه‌باحه‌تی حوكم و ره‌فتاری داگیركه‌رانی كوردستان له‌وه‌دایه كه هه‌موو ئه‌و تاوان و جینایه‌تانه به ناوی خوا و دین و شه‌رعی خوا، دژ به نه‌ته‌وه و خاك و ژینگه‌مان، ده‌خوڵقێنن .
ئاواته‌خوازم، جه‌ژنی ره‌مه‌زان، ده‌رفه‌ت و هانده‌ری رۆڵه‌كانی كوردستان بێ بۆ هاودڵیی و گه‌ردن ئازایی و یه‌كێتی و ته‌بایی له پێناو پاراستنی ناسنامه‌و گوڕوتین دان به خه‌بات له پێناو هه‌ڵگرتنی سه‌روه‌ریی و حوكمی ھەر داگیرکەرێک له سه‌ر كوردستان و گه‌یشتن به سه‌روه‌ریی وده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان.
به بۆنه‌ی جه‌ژنه‌وه، سڵاوی ئه‌مه‌گ و وه‌فا پێشكه‌شی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدانی رێگای ئازادیی و سه‌ربه‌خۆیی كوردستان و جه‌ژنه پیرۆزه پێشكه‌شی پێشمه‌رگه‌كانی كوردستان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌م. هاوكات شه‌ریكی خه‌می هه‌ر تاك و خێزانێكی كوردهوارییم كه تازییه‌باری مه‌رگ یان شه‌هیدبوونی ئازیزێكیانن.
حسه‌ین یه‌زدانپه‌نا
٣١ی خاکەلێوەی٢٧٢٣ک
٢٠ی ئاپریلی٢٠٢٣ز
19/04/2023
🔺فرزندان کوردستان خونین؛ بنگرید کە سران جنایتکار دولت فارس بە چە استیصالی دچار گشتەاند.ھیھات کە ما را از سر بریدە و بردار رفتە میترسانند.
🔺اشغالگران پلید، بنگرید تاریخ خون و پیکار و شکست ناپذیری ملت ما را
01/12/2022
كۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و پارتی ئازادیی كوردستان
ڕۆژی چوارشەممە 9ی سەرماوەزی 2722 كوردیی شاندێكی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەسەرپەرشتیی بەڕێز " عومەر ئێلخانیزادە" بەرپرسی دەورەیی ناوەند و ھەر یەك لە بەڕێزان: محەمەد نەزیف قادری، عەبدوڵا ئازەربار، ئیسماعیل رەحمانی و عەتا ناسرسەقزی، سەردانی پارتی ئازادیی كوردستانیان كرد و لە لایەن شاندێكی پارتی ئازادیی كوردستان بەسەرپەرشتیی بەڕێز “حسەین یەزدانپەنا" سەرۆكی PAK؛ خەلیل نادری وتەبێژ و بەرپرسی پێوەندییە گشتییەكان، هامنۆ نەقشبەندی ئەندامی سەركردایەتی، جوانشێر ڕەفعەتی ئەندامی پێوەندییە گشتییەكان، ئەدیب خالیدیان ڕێكخەری نووسینگەی كاروباری سەرۆكایەتی، رووناهی لەك و سەربەخۆیی موكریانی كادرانی پارتی ئازادیی كوردستان، پێشوازییان لێكرا.
كۆبوونەوەكە بە وتەكانی بەڕێز بەرپرسی دەورەیی ناوەندی هاوكاریی لە سەر دوو تەوەری سەرەكیی نیازی سەردانەكەیان كە بریتیی بوون لە هەڵسەنگاندنی ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی كوردستان و گەلانی ئێران و پرس و پێویستیی هاوكاریی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی ڕۆژهەڵات دەستی پێكرد. پاشان هەركام لە ئەندامانی شاندی ناوەند بەشدارییان لە هەڵسەنگاندنی تەوەرەكانی بەر باس‌دا كرد. بە دوای ئەوەدا بەڕێز سەرۆكی پارتی ئازادیی كوردستان وێڕای بەخێڕهێنانی گەرمی شاندی ناوەندی هاوكاریی، كۆبوونەوەكەی بە هەنگاوێكی گرینگ بۆ بەهێز كردنی ڕەوتی هاوكاریی و رێككەوتنی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان لە پێناو گوڕ و تیندان بە خەباتی ڕزگاریخوازیی كوردستان و وەدەستهێنانی مافی چارەنووسی سیاسیی وگەیشتن بە سەروەریی و كۆتاییهێنان بە كۆماری ئیسلامیی خەمڵاند.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا بە لێكدانەوەی دۆخی ئێستای كوردستان و ئێران راو بۆچوونی خۆیان خستەڕوو و جەختیان لەسەر یەكگرتووی زیاتری نێوان حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان كردەوە. هەروەها پێداگرییان لەسەر بەهێز كردنی پێوەندیی و پەرەپێدانی هاوكاریی نێوان پارتی ئازادیی كوردستان و ناوەندیی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران و كار كردنی هاوبەش بۆ پێكهێنانی چەترێكی گشتگیری سیاسیی نێوان حیزبەكانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.
لەكۆتایی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا لە دانیشتنەكانی داهاتوودا هەر دوو لا هەوڵەكانیان بۆ كاری هاوبەش و كردەیی و هەروەها بۆ میكانیزمەكانی پێكهێنانی یەكگرتوویی زیاتری نێوان حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كردەوە.
پارتی ئازادیی كوردستان
ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران
٩ی سەرماوەزی٢٧٢٢ك
٣٠نوامبری ٢٠٢٢ز
17/11/2022
هیچ شتێک نییە وەسفی گەورەی جەنابت بکات،گەورەم