28/05/2026
نوێنەرایەتیی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و دیاسپۆرای کوردی و هونەرمەندانی ناودار، ئێوارەخوانێکی بۆ قوتابیان و لاوان ڕێکخست.
Kurdistan Democratic Students and Youth Union
The main headquarter in The capital of Kurdistan Region , to open centers and activity centers in cities and districts of Kurdistan as necessary, and has the right to open its representative out of Kurdistan.
28/05/2026
نوێنەرایەتیی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان لە ڕووسیا، بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی حکومەتی هەرێم و دیاسپۆرای کوردی و هونەرمەندانی ناودار، ئێوارەخوانێکی بۆ قوتابیان و لاوان ڕێکخست.
26/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بە بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی موسڵمانانی کوردستان، عێراق و جیهان، هەروەها سەرجەم قوتابیان و لاوانی کوردستان دەکەین. ئومێدەوارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و سەرکەوتنی زیاتر بۆ هەموو لایەک.
دووبارە جەژنی قوربانتان پیرۆزبێت.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٦
26/05/2026
کوردی / Kurdî / عربي
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی جەژنی پیرۆزی قوربان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی پیرۆزی قوربانەوە، پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی موسڵمانانی كوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەكەم. پیرۆزبایی تایبەتیش ئاراستەی خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و سەرجەم هاووڵاتیانی خۆشەویستی كوردستان دەكەم. لەو بۆنە پیرۆزەدا لە خودای گەورە داواكارم خێر و خۆشی و ئاسوودەیی بۆ هەموو خەڵكی كوردستان و جیهان بەدی بهێننێت.
هەروەها لەو ساتە هەستیار و چارەنووسسازەدا پەیامم بۆ لایەن و هێزە سیاسییەكانی كوردستان ئەوەیە كە هەموو لایەك بیر لە بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بكەنەوە و بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلەكەمان لەسەرووی ئامانج و بەرژەوەندیی بەرتەسك دابنێن و واز لەو ململانێیە بێ ئەنجامە و، ئەو خۆخۆرییە بێنن كە ماوەیەكە پڕۆسەی سیاسیی هەرێم بەدەستیەوە دەناڵێنێت. داوا دەكەم لەدوای جەژنی پیرۆزی قوربان لایەنە سیاسییەكانی هەرێم بە دڵسۆزی و هەستی نیشتیمانپەروەرانەوە بەیەكەوە كۆببننەوە و ئەو چەقبەستووییە سیاسییە چارەسەر بكەن و كۆتایی بەم دۆخە نالەبارە سیاسییە بهێنن. ئەمە ئەركێكی ویژدانی و نەتەوەیی و نیشتیمانییەو پێویستە هەموو لایەك بە هەستی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بكەن و بگەڕێنەوە سەر ڕێگەی ڕاست.
هیوادارم ئەم جەژنە دەستپێكێك بێت بۆ باشتربوونی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و تێپەڕبوونی گرفتە سیاسییەكان و هەروەها بەرقەراربوونی ئاشتی و ئارامی و سەقامگیری لە ناوچەكەمان و سەرانسەری جیهان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە خۆشی و سەلامەتیدا بن.
مسعود بارزانی
9ی زیلحەججەی 1447ی كۆچی
26ی ئایاری 2026
.............................................
Peyama Serok Barzanî bi boneya Cejna Qurbanê ya Pîroz
Bi navê Xwedayê mezin û dilovan
Bi boneya hatina Cejna Qurbanê ya Pîroz, pîrozbahiyên xwe pêşkêşî misilmanên Kurdistan, Iraq û hemû cîhanê dikim. Pîrozbahiyeke taybet jî pêşkêşî malbatên serbilind ên şehîdan, pêşmergeyên qehreman û hemû welatiyên delal ên Kurdistanê dikim. Di vê boneya pîroz de, ez ji Xwedayê Mezin daxwaz dikim ku xêr, xweşî û bextewariyê ji bo hemû xelkê Kurdistan û cîhanê pêkbîne.
Her wiha di vê dema hestiyar û çarenûssaz de, peyama min ji bo alî û hêzên siyasî yên Kurdistanê ew e ku hemû alî li ser berjewendiyên xelkê Kurdistanê bifikirin; berjewendiyên bilind ên gelê me bixin ser serê armanc û berjewendiyên teng û dev ji wan nakokiyên bêencam û wê xwe-xwarinê berdin ku ev demek e pêvajoya siyasî ya Herêmê pê dinalîne. Daxwaz dikim ku piştî Cejna Qurbanê ya Pîroz, aliyên siyasî yên Herêmê bi dilsozî û hestê nîştimanperweriyê bi hev re bicivin, vê xitima siyasî çareser bikin û dawî li vê rewşa nexweş a siyasî bînin. Ev erkeke wijdanî, neteweyî û nîştimanî ye û divê hemû alî bi hestê berpirsiyariyê tevbigerin û vegerin ser rêya rast.
Hêvîdar im ev cejn bibe destpêkek ji bo baştirbûna rewşa Herêma Kurdistanê, derbaskirina pirsgirêkên siyasî û her wiha pêkanîna aştî, aramî û ewlehiya li herêma me û li seranserê cîhanê.
Cejna we pîroz be û her dem di nav xweşî û tenduristiyê de bin.
Mesûd Barzanî
9ê Zîlhicceya 1447ê Koçî
26ê Gulana 2026an
.....................................
رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة عيد الأضحى المبارك
بسم الله الرحمن الرحيم
بمناسبة حلول عيد الأضحى المبارك، أتقدم بأحر التهاني والتبريكات إلى المسلمين في كوردستان والعراق والعالم أجمع. كما أخصّ بالتهنئة عوائل الشهداء الأبطال والبيشمركة البواسل وجميع مواطني كوردستان الأعزاء. وفي هذه المناسبة المباركة، أسأل الله تعالى أن يمن بالخير والسعادة والطمأنينة على شعب كوردستان والعالم أجمع.
وفي هذا المنعطف الحساس والمصيري، رسالتي إلى الأطراف والقوى السياسية في كوردستان هي أن يفكر الجميع بمصالح شعب كوردستان، وأن يضعوا المصالح العليا لشعبنا فوق الأهداف والمصالح الضيقة، وأن يكفوا عن الصراع العقيم والتآكل الذاتي الذي أثقل كاهل العملية السياسية في الإقليم منذ فترة. كما أدعو القوى السياسية في الإقليم، إلى الاجتماع معاً بعد عيد الأضحى المبارك، بروح مخلصة ووطنية لمعالجة حالة الانسداد السياسي وإنهاء هذا الوضع السياسي المشحون. إن ذلك واجبٌ أخلاقي ووطني وقومي، ويتوجب على جميع الأطراف التعامل معه بحس المسؤولية والعودة إلى جادة الصواب.
آمل أن يكون هذا العيد بداية لتحسن أوضاع إقليم كوردستان وتجاوز العقبات السياسية، وكذلك لترسيخ السلام واستتباب الأمن والاستقرار في منطقتنا وفي سائر أنحاء العالم.
عيدكم مبارك، ودمتم بسعادة وعافية
مسعود بارزاني
9 ذو الحجة 1447 هجرية
26 أيار 2026 ميلادية
26/05/2026
پرسەنامەی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو (ئەمیرە عەلی ساڵح )مان پێگەیشت کە دەکاتە دایکی هەڤاڵ (کاروان عەبدال ئیسماعیل، کارگێڕی لقی زاخۆی) یەکێتییەڪەمان.
بەم بۆنە خەمناکەوە، پرسە و سەرخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان دەکەین و هاوبەشی خەمیانین. لە خودای گەورە داواکارین گیانی کۆچکردوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات، سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
یەکێتیی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
٢٦ـی ئایاری ٢٠٢٦
26/05/2026
کوردی / Kurdî / عربي
پەیامی سەرۆك بارزانی بەبۆنەی پەنجاهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵان
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شۆڕشی گوڵان قۆناغێكی گرنگ و چارەنووسسازی خەباتی گەلی كوردستان بوو. ئەم شۆڕشە درێژكراوە و هەڵگری پەیام و ئامانجەكانی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بوو. شۆڕشی گوڵان بۆ هەموو لایەكی سەلماند كە ئەگەر لە قۆناغێكدا خەباتی گەلی كوردستان بۆ ماوەیەكی كورت تووشی وەستان هاتبێت بەڵام ئیرادەی گەلی كوردستان هیچ كات نەشكاوە بەڵكوو بۆ گەییشتن بە ئامانجە پیرۆزەكان بە ئومێد و هێزێكی تازە لە تێكۆشان و خەباتیدا بەردەوام بووە. شۆڕشی گوڵان سەركەوتنی بەدەست هێنا چونكە، پشتی بە قارەمانێتیی پێشمەرگە و خۆڕاگریی جەماوەر و ڕێكخستنێكی بەهێز و دروشم و ئامانجی ڕوون بەست.
لە پەنجاهەمین ساڵیادی هەڵگیرساندنی شۆڕشی گوڵاندا، پێزانینم بۆ جەماوەری كوردستان و هەموو ئەو تێكۆشەر و پێشمەرگە و ئەو نیشتیمانپەروەرانە هەیە كە لە ناوخۆ و دەروەی كوردستان ڕۆڵێكی قارەمانانەیان لە شۆڕشی گوڵاندا هەبووە و مێژوویەكی درەوشاوە و پڕ لە شانازییان بۆ گەلەكەیان تۆمار كرد.
لەم یادەدا سڵاو بۆ گیانی یەكەم شەهیدی شۆڕشی گوڵان شەهید سەید عەبدوڵڵا حاجی ئۆمەرانی و شەهیدانی شۆڕشی گوڵان و هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان دەنێرین. ئازادی و دەستكەوتەكانی تری گەلەكەمان بەرهەمی خوێنی شەهیدان و قارەمانێتی پێشمەرگە و ڕەنج و دڵسۆزیی خەباتگێڕانی شۆڕشی گوڵان و سەرجەم شۆڕشەكانی گەلی كوردستانە.
مسعود بارزانی
26ی ئایاری 2026
........................................
Peyama Serok Barzanî bi boneya 50 saliya salvegera destpêkirina Şoreşa Gulanê
Bi navê Xwedayê mezin û dilovan
Şoreşa Gulanê qonaxeke girîng û çarenivîssaz a xebata gelê Kurdistanê bû. Ev şoreş berdewamî û hilgirê peyam û armancên Şoreşa Mezin a Îlonê bû. Şoreşa Gulanê ji bo her kesî îsbat kir ku heger di qonaxekê de xebata gelê Kurdistanê ji bo demeke kurt rawestiyabe jî, lê vîna gelê Kurdistanê ti carî neşikestiye, berevajî ji bo gihîştina bi armancên pîroz bi hêvî û hêzeke nû di têkoşîn û xebata xwe de berdewam bûye. Şoreşa Gulanê serkeftinê bi dest xist, ji ber ku pişta xwe bi qehremaniya pêşmerge, berxwedana cemawer, rêxistineke bihêz û dirûşm û armancên zelal girê da.
Di 50 saliya destpêkirina Şoreşa Gulanê de, ez spasiya cemawerê Kurdistanê û hemû wan têkoşer, pêşmerge û niştimanperweran dikim ku li hundir û derveyî Kurdistanê roleke qehremanane di Şoreşa Gulanê de lîstine û dîrokeke geş û tije şanazî ji bo gelê xwe tomar kirine.
Di vê bîranînê de, em silavan ji bo canê yekem şehîdê Şoreşa Gulanê Şehîd Seyîd Ebdullah Hacî Omeranî û şehîdên Şoreşa Gulanê û hemû şehîdên Kurd û Kurdistanê dişînin. Azadî û destkeftên din ên gelê me berhema xwîna şehîdan, qehremaniya pêşmerge û ked û dilsoziya xebatkarên Şoreşa Gulanê û hemû şoreşên gelê Kurdistanê ne.
Mesûd Barzanî
26ê Gulana 2026an
........................................
رسالة الرئيس بارزاني بمناسبة الذكرى الخمسين لاندلاع ثورة أيّار
بسم الله الرحمن الرحيم
لقد شكّلت ثورة أيّار (گوڵان) مرحلة مهمة ومصيرية في مسيرة نضال شعب كوردستان، حيث جاءت هذه الثورة امتداداً لثورة أيلول العظيمة وحاملةً لرسالتها وأهدافها. لقد أثبتت ثورة أيار للجميع أنه حتى وإن تعرض نضال شعب كوردستان لكبوة في مرحلة ما لفترة وجيزة، فإن إرادة هذا الشعب لن تنكسر قط، بل يواصل كفاحه ونضاله بأمل وعزيمة متجددة للوصول إلى أهدافه المقدسة. إن ثورة أيار حققت النصر لأنها ارتكزت على بطولة البيشمركة، وصمود الجماهير، والتنظيم المُحْكَم، ووضوح الشعارات والأهداف.
وفي الذكرى الخمسين لاندلاع ثورة أيار، أعرب عن تقديري لجماهير كوردستان ولكل المناضلين والبيشمركة والوطنيين الذين كان لهم دور بطولي في هذه الثورة، سواء في داخل كوردستان أو خارجها، وسجّلوا لشعبهم تاريخاً ناصعاً يزخر بالفخر والأمجاد.
وفي هذه الذكرى، نرسل التحايا لروح أول شهداء ثورة أيار، الشهيد (سيد عبدالله حاجي أومراني)، وإلى أرواح جميع شهداء ثورة أيار وشهداء الكورد وكوردستان كافة. إن الحرية والمكتسبات الأخرى التي ينعم بها شعبنا اليوم هي ثمرة دماء الشهداء وبطولات البيشمركة، ونتاج جهود وإخلاص مناضلي ثورة أيار وكل ثورات شعب كوردستان.
مسعود بارزاني
26 أيار 2026
25/05/2026
ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ـی ئایاری ٢٠٢٦
بە ئامانجی ئامادەکاری بۆ چالاکییەکانی وەرزی هاوین، سکرتێر و بەشێك لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و بەرپرسی لقەکانی زاخۆ، سەردانی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆیان کرد، لەلایەن بەڕێز (گوهدار شێخۆ) سەرپەرشتیاری ئیدارەکەوە پێشوازیان لێکرا. هەروەها تیشک خرایە سەر پەرەپێدانی کارە ڕێکخراوەییەکانمان لە سنوورەکەدا.
25/05/2026
کوردی / English
ڕۆژی دووشەممە 25ی ئایاری 2026، سەرۆک مسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس لە پەیامێکدا پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) کرد، کە توانی لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC) سەرکەوتن تۆماربکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
پیرۆزبایی لە پاڵەوانی کورد (بادین حەسۆ) دەکەم کە توانی لە وڵاتی ئەڵمانیا لە پاڵەوانێتی (INTERNATIONAL WBC)ـدا سەرکەوتن تۆمار بکات و سێیەمین پشتوێن بەدەست بهێنێت. دەستخۆشیی لێ دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازم. جێگەی خۆشحاڵی و شانازییە گەنجان و لاوانی کورد لە گۆڕەپانە نێودەوڵەتییە وەرزشییەکاندا سەرکەوتنی گەورە بەدەست دەهێنن و ناوی کورد و کوردستان بە جیهان دەناسێنن.
……………………………….
I congratulate the Kurdish champion Badin Haso for achieving victory at the INTERNATIONAL WBC championship in Germany and winning his third belt. I sincerely commend him and wish him greater success. It is truly a source of pride and happiness that Kurdish youth continue to achieve major victories in international sports arenas and introduce the name of Kurd and Kurdistan to the world.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦،
بە ئامادەبوونی هەڤاڵ ( سەربەست لەزگین) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارتی لە دهۆك، سکرتێر و بەشێك لە ئەندامانی مەکتەبی سکرتاریەت و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی دهۆک، بە بەشداریی هەشت لقی یەکێتییەکەمان و نزیکەی ١٨٠٠ قوتابی و لاو، مەکتەبی سکرتاریەتی یەکێتی قوتابیان و لاوانی کوردستان چالاکییەکی بەرفراوان، بەبۆنەی یادی شۆڕشی گوڵان ڕێکخست.
24/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان بۆ ئەستێرە و لاوی کورد بادین حەسۆ زۆزانی
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە ئەستێرە و لاوی کورد (بادین حەسۆ زۆزانی) دەکات بە بۆنەی ئەو سەرکەوتنە گەورەی کە لە یاریی کیک بۆکسینگدا بەدەستیهێنا و پشتێنی (WBC)ـی بردەوە.
بادین حەسۆ زۆزانی، بەم دەستکەوتەی بەدەستیهێنا، توانای لاوانی کورد و شکۆی ئاڵای کوردستانی لە مەیدانە جیهانییەکاندا دووپاتکردەوە. دووبارە پیرۆزبایی لە بادین حەسۆ زۆزانی دەکەین و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاتری بۆ دەخوازین لە کاروانە وەرزشی و نیشتمانییەکەیدا.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
٢٤ـی ئایاری ٢٠٢٦
22/05/2026
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان پیرۆزبایی لە بەرپرسی لقی ڕاپەڕین دەکات
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان، گەرمترین
پیرۆزبایی ئاڕاستەی هەڤاڵ (حەمەدئەمین محەمەد مستەفا)، بەرپرسی لقی ڕاپەڕینی یەکێتییەکەمان دەکات، بە بۆنەی سەرکەوتنی لە گفتوگۆی ماستەرنامەکەی بە ناونیشانی “کاریگەری پابەندبوون بە بنەما ڕواڵەتییەکانی بودجە لە یاساکانی بودجەی گشتی فیدڕاڵی عێراقدا -لێکۆڵینەوەیەکی بەراوردکارییە”.
هیوای سەرکەوتن بۆ هەڤاڵی ناوبراو دەخوازین و ئومێدەوارین ئەم پلە ئەکادیمییە ببێتە هاندەرێکی بەهێز بۆ پێشکەشکردنی خزمەتی زیاتر بە کۆمەڵگە و گەشەپێدانی تواناکانی قوتابیان و لاوانی کوردستان.
یەکێتی قوتابیان و لاوانی دیموکراتی کوردستان
مەکتەبی سکرتاریەت
٢٢ـی ئایاری ٢٠٢٦