12/06/2026
لە جیهانی دیجیتاڵیدا، هەمیشە ئاگاداری کەسوکار و خێزانت بە، ئەوان بپارێزە لە توندوتیژی ئەلیکترۆنی.
#هەینیتان پیرۆز و بەهیوای پشوویەکی خۆش بۆ ئێوە
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر
#کوردستان
09/06/2026
قوتابخانەکانمان لە سنوری ناحیەی دارەشەکران لە دژی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەهێز دەکەین!
کاتێک پەروەردە و یاسا یەکدەگرن، ژینگەیەکی ئارام بۆ منداڵەکانمان دروست دەبێت!
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانماندا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای پیرمام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هەڵمەتێکی هۆشیاریی بەهێزی بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی لە سنوری ناحیەی دارەشەکران ڕێکخست.
لەم چالاکییەدا، عقیدی پۆلیس (سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و چەندین نموونەی زیندووی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
هاوکات پەیڕەو ئەنوەر / بەرپرسی هۆبەی راهێنان و هۆشیاری و توێژینەوە شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کێشەکانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بە وردی ڕوونکرانەوە بۆ پاراستنی نەوەکانمان لە مەترسییەکانی جیهانی دیجیتاڵی.
📞 بێدەنگ مەبە و ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوە ببەرەوە! ئەگەر تۆ یان قوتابییەکەتان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بوونەوە، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ٢٤ کاتژمێریی ئێمەوە بکەن (١١٩)؛ ئێمە هەمیشە پاڵپشتیتان دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر
08/06/2026
قوتابخانەکانمان لە سنوری ناحیەی بەستۆڕە لە دژی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بەهێز دەکەین!
کاتێک پەروەردە و یاسا یەکدەگرن، ژینگەیەکی ئارام بۆ منداڵەکانمان دروست دەبێت!
ئەمڕۆ لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانماندا، بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی قەزای پیرمام بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، هەڵمەتێکی هۆشیاریی بەهێزی بۆ بەڕێوەبەر و یاریدەدەری بەڕێوەبەری قوتابخانەکانی لە سنوری ناحیەی بەستۆڕە ڕێکخست.
لەم چالاکییەدا، عقیدی پۆلیس (سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان/هەولێر، تیشکی خستە سەر ئەرکەکانی بەڕێوەبەرایەتی و چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەکان و چەندین نموونەی زیندووی بۆ ئامادەبووان خستەڕوو.
هاوکات پەیڕەو ئەنوەر / بەرپرسی هۆبەی راهێنان و هۆشیاری و توێژینەوە شێوازەکانی خۆپاراستن و چارەسەرکردنی کێشەکانی توندوتیژی ئەلیکترۆنی بە وردی ڕوونکرانەوە بۆ پاراستنی نەوەکانمان لە مەترسییەکانی جیهانی دیجیتاڵی.
📞 بێدەنگ مەبە و ڕووبەڕووی بەرەنگاربوونەوە ببەرەوە! ئەگەر تۆ یان قوتابییەکەتان ڕووبەڕووی هەڕەشەی ئەلیکترۆنی بوونەوە، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ٢٤ کاتژمێریی ئێمەوە بکەن (١١٩)؛ ئێمە هەمیشە پاڵپشتیتان دەکەین.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و
خێزان هەولێر
05/06/2026
🛑 پێش ئەوەی ژیانت وێران بێت، چاوەکانت بکەرەوە!
عقیدی پۆلیس/ سەفین تاهیر محمدامین
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر رایدەگەیەنێت کە،
ساحیر و فێڵبازەکان هاتوون و بە ناوی سحر و جادوو و چارەسەری کێشە، ژەهر دەڕێژنە ناو خێزانەکانمان!
ئەوان نەک هەر کێشەکانتان چاک ناکەن، بەڵکو بە دزینی وێنە و زانیارییە تایبەتییەکانتان، دەتانکەنە قوربانیی سەرانەسەندن و هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەکانتان. ئەنجامی متمانەکردن بەم تەڵەکەبازانە تەنها یەک شتە: سەرهەڵدانی کێشەی گەورە، نەهامەتی و تێکچوونی شیرازەی خێزان.
مەڵێ عەیبە و کێشەکەم گەورەتر دەبێت؛ بێدەنگیی تۆ هێزی ئەوانە!
ئێمە لێرەین بۆ پاراستنی تۆ و خێزانەکەت بە تەواوی نهێنییەوە.
📞 پەیوەندیمان پێوە بکە: ئەگەر تۆ یان کەسێکی نزیکت کەوتووەتە ژێر هەڕەشەی ئەم فێڵبازانە، پەیوەندی بە هێڵی گەرمی ١١٩ی بەڕێوەبەرایەتیمانەوە بکە. پاراستنی تۆ ئەرکی ئێمەیە.
05/06/2026
گەورەترین پەرستش چاککردنی نێوان خۆتانە
لەم ڕۆژی هەینییە پیرۆزەدا، گەورەترین عیبادەت ئەوەیە ئاشتی و ئارامی بگەڕێنیتەوە بۆ ناو خێزانەکەت.
کێشەی خێزانی لە هەموو ماڵێکدا هەیە، بەڵام چارەسەرەکەی لە هاوارکردندا نییە! پێغەمبەرمان (د.خ) دەفەرموێت: «خَيرُكُم خَيرُكُم لأَهْلِهِ، وأَنا خَيرُكُم لأَهْلي».
کلیلەکە لێرەدایە:
١. گوێگرتن پێش قسەکردن: ڕێگە بدە بەرانبەرەکەت ناخی خۆی خاڵی کاتەوە.
٢. دۆزینەوەی خاڵی هاوبەش: لەجیاتی تۆمەتبارکردن، پێکەوە بەدوای چارەسەردا بگەڕێن.
٣. چاوپۆشی: بۆ مانەوەی خۆشەویستی، پێویستە لە هەندێک هەڵە خۆشبین.
پێکەوەبوون هێزە، نەک جەنگ.
ئێوە چۆن کێشەکانی خێزانتان چارەسەر دەکەن؟
لە کۆمێنت بۆمان بنووسن.
ئەگەر پێویستیشتان بە ڕاوێژ هەیە، هێڵی گەرمی ١١٩ی بەڕێوەبەرایەتیمان هەمیشە لەپشتتانە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان هەولێر