بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم

Share

پێشنیار و تێبینی و رەخنەکانتان لاپەرەکە پێش دەخات
پاراستنی ژینگە و دارستانەکان ئەرکی هەموومانە environment

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم‎'s post 02/06/2026

سەردان و بەسەرکردنەوە
ئەمرۆ لەلایەن بەرێزان بەرێوەبەری ئاسایشی هەولێر #لیواء بارزان قەصاب و جێگری
بەرێوەبەر #عمید کاروان و #عمید هێرشە رەش
پێشوازیان لە بەرێز بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم #عمیدی پۆلیس/فەرمان فاضل هادى و #عقید برزۆ تحسین بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر و گشت ئەفسەرانی بەش و هۆبەکانی بەرێوەبەرایەتیمان کرا

راگەیاندنی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم
دووشەمە ٢٠٢٦/٦/٢

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم‎'s post 02/06/2026

بەرێز ( /فرمان فاضل هادی)
بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم
بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر
و ئەفسەرانی بەش و هۆبەکانی بەرێوەبەرایەتیمان سەردانی بەرێز
بەرپرسی مەکتەبی رێکخستنی پارێزگای هەولێریان کرد
(دکتۆر. پشتیوان صادق)
لەلایەن بەرێزیان و ستافی مەکتەبی رێکخستن پێشوازی گەرمیان لێکرا.

راگەیاندنی
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم
دووشەمە ٢٠٢٦/٦/٢

26/05/2026

بۆنەی جەژنی قوربانی پیرۆز
پیرۆزبایی لە بەرێز جەنابی سەرۆک مسعود. بارزانی و لە گشت ئەفسەر و کارمەندانی ھێزەکانی ئاسایشی ناوەخۆ و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەكان و هەموو چین وتوێژەكانی خەڵكی كوردستان دەكەم. ھیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ ھەموولایەك و ھەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن.

عمیدی پۆلیس
فەرمان فاضل دزەیی
بەرێوەبەری پۆلیسی دارستان و ژینگەی ھەرێم
٢٠٢٦/٥/٢٦

25/05/2026
25/05/2026

ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو شەممە (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم‎'s post 21/05/2026

لەدیوانی پارێزگای هەولێر ......
بەسەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ ،کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای" پاراستن و چاككردنی ژینگە" بۆ توندکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2026.5.21، بە سەرپەرشتی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، و بە ئامادەبوونی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و هەڵگورد شیخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران، کۆبوونەوەیەکی فراوان و گرنگی لیژنەی باڵای" پاراستن و چاككردنی ژینگە" لە دیوانی پارێزگادا بەڕێوەچوو. کۆبوونەوەکە بە ئامادەبوونی جێگری پارێزگار، سەرجەم قائیمقامەکان، بەڕێوەبەرە گشتییەکان، سەرۆکایەتی و بەرێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکان، فەرمانگەی ژینگە، و فەرماندەکانی پۆلیس، پۆلیسی دارستان و بەرگری شارستانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران سازکرا، بە ئامانجی داڕشتنی نەخشەڕێگەیەکی توند بۆ پاراستنی ژینگە و ڕێگریکردنی پێشوەختە لە هەر جۆرە زێدەڕۆیییەک بۆ سەر موڵکی گشتی.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا، وەزیری ناوخۆ ڕوونکردنەوەی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و ڕایگەیاند، جەنابی رێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بایەخێکی تایبەت و پێشینە بەم دوو پرسە ( پاراستنی ژینگە و بەرەنگاربوونەوەی زێدەڕۆیی ) دەدات، ئاماژەشی بەوەکرد کە سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە و بە شێوەیەکی مەیدانی چاودێری وردەکاری ڕێکارەکان دەکات و چاوەڕوانی ئەنجامی کاریگەر دەکات.

پاشان پوختەیەکی گشتگیری دەربارەی هەنگاوە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بواری پاراستنی ژینگە، ئاو، و هەوادا خستەڕوو. هاوکات بە ڕاشکاوی تیشکی خستە سەر ئەو ئاستەنگ و بەربەستانەی کە لەم ڕێگەیەدا دێنە پێشەوە و جەختی لەوە کردەوە کە جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتی حکومەت، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشە و پێویستی بە هەماهەنگییەکی بەهێزتر هەیە لە نێوان سەرجەم دامودەزگاکاندا، بە شێوەیەک کە پاڵپشت بێت بە جێبەجێکردنی یاسا و ڕێنماییەكانی ( پاراستن و چاککردنی ژینگە)، لەم چوارچێوەیەدا، وەزیری ناوخۆ فەرمانی کرد کە دەبێت ئاستی ئەم هەماهەنگییە بۆ بەرزترین ئاست بەرز بکرێتەوە و قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحیەكان و بەرپرسانی دیكەی فەرمانگەكانی سنوورەكانیان بەرپرسیارن و دەبێت وەک یەک تیم كاربكەن بۆ پاراستنی ژینگە و بەدواداچوونی ڕۆژانە و بەردەوامیان هەبێت بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکان.

هەروەها جەخت لەسەر ڕۆڵی سەرەکی و یەکلاکەرەوەی هۆشیاریی هاووڵاتییان کرایەوە لە سەرخستنی هەر ستراتیژێکی ژینگەییدا، ئاماژە بەوەشدرا کە یاسا و پڕۆژەکانی حکومەت بەبێ هاوکاری و هۆشیاریی کۆمەڵگە ناتوانن ئامانجە باڵاکانیان بپێکن، بۆیە گۆڕینی ڕەفتاری ڕۆژانەی تاک بەرامبەر بە سروشت، بەردی بناغەی پاراستنی ژینگەیە، لەو چوارچێوەیشەدا، کۆبوونەوەکە تیشکی خستە سەر چەند خاڵێکی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاریی گشتی، لەوانە پەروەردەی ژینگەیی و ڕەنگدانەوەی چەمکەکانی ژینگەپارێزی لە پڕۆگرامەکانی خوێندندا و هاوبەشیی میدیا و ڕێکخراوەکانی كۆمەڵگەی مەدەنی، ئەوە بێجگە لە بەرپرسیاریەتی هاولاتییان لە شوێنە گەشتیاری و گشتییەکاندا بۆ پاکڕاگرتنی هاوینەهەوارەکان، دارستانەکان، و سەیرانگاکانی کوردستان، وەک ئەرکێکی نیشتمانی و ئەخلاقی بۆ پاراستنی سیمای جوانی سروشتی كوردستان. بۆ ئەومەبەستەش سەرجەم لایەنەكان ڕاسپێردران، هەموو ڕێکارێکی تایبەت بگرنەبەر بۆ پاراستنی ژینگە و سزادانی هەر کەسێک کە سەرپێچی لە یاسا و ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە دەکات و سروشتی کوردستان دەشێوێنێ.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا کە تایبەت بوو بە پرسی بەرەنگاربوونەوە و ڕێگریکردن لە زێدەڕۆیی، تیشک خرایە سەر هەوڵە مەیدانییەکانی تیمەکانی پارێزگا و شارەوانییەکان و کارەکانی ڕابردوویان بەرز نرخاێندرا، لەگەڵ ئەوەشدا ئاماژە بەوەدرا بۆ ڕێگركردن لە زێدەڕۆیی، ڕێکاری توند و یاسایی بەرامبەر هەموو ئەو كەس و لایەنانە بگیرێتەبەر كە سەرپێچی و زێدەڕۆیی دەكەنە سەر موڵكی گشتیی.

هاوکات بە توندی جەخت لەسەر بنەمای یەکسانی لەبەردەم یاسادا کرایەوە و بڕیار درا کە چاوپۆشی لە هیچ کەس و لایەنێک نەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش سەرجەم یەكە ئیدارییەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆیی سۆران ڕاسپێردران ڕێکاری یاسایی توند و دەستبەجێ بەرامبەر هەر کەسێک و لایەنێك بگرنەبەر کە دوور لە یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکان، هەوڵی داگیرکردن، شێواندن، یان زێدەڕۆیی بۆ سەر موڵک و ماڵی گشتیی دەوڵەت دەدات.

دواتر، تیشکی خرایەسەر کارنامەی لیژنەكانی قائیمقامیەت و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە بەپێی یاسا بەرکارەکان و ڕێنماییە ژینگەییەکان دەسەڵاتییان پێدراوە، لێبڕاوانە کار بکەن بۆ ڕێگریکردن لە هەر جۆرە زێدەڕۆییەک بۆ سەر سروشت و موڵکی گشتی، و ڕووبەڕووبوونەوەی یاسایی ئەو سەرپێچیكارانەی زیان بە هاوسەنگیی ژینگەیی دەگەیەنن، بۆ ئەو مەبەستەش جەخت لە فەرمان و ڕاسپاردەی ڕاستەوخۆکانی جەنابی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرایەوە، کە پاراستنی ژینگە نابێت تەنیا لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی کاتی و وەرزی کورت بکرێتەوە، بەڵکو ئەمە پڕۆسەیەکی بەردەوامی ڕۆژانە و درێژخایەنە کە پێویستی بە نەفسی درێژ و هەماهەنگیی هەمیشەیی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت و هاووڵاتییان هەیە.

لەکۆتایی کۆبوونەوەکەشدا، دەرگا بۆ گفتوگۆی ئامادەبووان کرایەوە و بەشداربووان لە ڕوانگەی پسپۆڕی و بەرپرسیاریەتیی خۆیانەوە، کۆمەڵێک سەرنج، تێبینی و پێشنیازیان خستە ڕوو، دوای هەڵسەنگاندنی وردی سەرجەم پێشنیازەکان و بە مەبەستی وەرگێڕانی ڕاسپاردەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەت بۆ هەنگاوی کرداری، کۆبوونەوەکە چەند بڕیارێکی گرنگ و پێویستی وەرگرت.

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم‎'s post 20/05/2026

هەولێر....
كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ڕێکارەکانی پاراستنی دارستان و شوێنە گشتییەكان و "ئاگر بڕ" لە وەرزی گەرمادا بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ چوارشەممە 2026.5.20، بە سەرپەرشتیی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بە ئامادەبوونی هێمن قادر، جێگری پارێزگار و قائیمقامی ناوەندی و بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم و كشتوكاڵ و شارەوانییەكان، سەرۆكی شارەوانی و بەرێوەبەرانی پۆلیس، نوێنەری ئاسایش، بەرگریی شارستانی، دارستان و پاوان و كاروباری ناوخۆ و نوێنەری قەیرانەكان و لایەنی دیكەی پەیوەندیدار، کۆبوونەوەیەکی بەرفراوان لە دیوانی پارێزگا، سەبارەت بە ڕێکارەکانی پاراستنی دارستان و شوێنە گشتییەكان و داڕشتنی پلانێكی گشتگیری 'ئاگر بڕ' و گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی شوێنە گشتییەکان و سەروەت و سامانی هاووڵاتییان لە وەرزی هاوینی ئەمساڵ بەڕێوەچوو.

لەکۆبوونەوەکەدا، پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوەدا کە سوپاس بۆ خودای گەورە ئەمساڵ بارانێکی زۆر ناوچەکەی گرتەوە، بەوەش مەترسی وشکەساڵی و ئەو دۆخە نەخوازراوەی لە ساڵانی ڕابردوودا هەبوو، بۆ ئەمساڵ کەمبووەوە، بەلام بەهۆی ئەو بارانبارینە بەخوڕی ئەمساڵ و شینبوونی چڕی سەوزایی لە دەشتایی، بناری چیاکان و ناوچە گشتیی و نیشتەجێبووەکاندا، لەگەڵ هاتنی وەرزی هاوین و وشکبوونی ئەم گژوگیایە، مەترسییەکی زۆر و بەربڵاوی ئاگرکەوتنەوە لەو شوێنانە و دەغڵودانی جووتیاران و تێکچوونی هاوسەنگیی ژینگەی ناوچەکە دروست دەكات، بۆ ئەم دۆخەش پێویستی بە گرتنەبەری ڕێوشوێنی بەپەلە و دەستێوەردانی پێشوەختەی لایەنە پەیوەندیدارەکان هەیە.

لەوبارەیەشەوە پارێزگاری هەولێر سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد کە دەستبەجێ دەست بە جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی 'ئاگر بڕ' و پاککردنەوەی دەوروبەری گوند، شارۆچکە، ناوچە کشتوکاڵییەکان و شوێنە گشتییەکان و نیشتە جێبووەكان و دوورگەی ناوەندی شەقامەكان و هەموو ئەو شوێنانە بکەن كە مەترسیانە لەسەر هەیە، بە ئامانجی پاراستنی گیان و سەلامەتیی هاووڵاتییان.

لە تەوەرێکی تری کۆبوونەوەکەدا، جەخت لەسەر بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەباشیی تەواوی تیمەکانی بەرگریی شارستانی، شارەوانییەکان و لایەنە خزمەتگوزارییەکانی تر کرایەوە و جەخت لە پشکنینی مەیدانیی سیستەمی کارەبا و ئامرازەکانی ئاگرکوژێنەوە لە کۆگا گەورەکان، بازاڕە میللییەکان و ناوچە پیشەسازییەکان كرایەوە، بە مەبەستی دڵنیابوونەوە لە جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانی سەلامەتی و ڕێگریگرتن لە ڕوودانی شۆرتی کارەبا و ڕووداوی نەخوازراو.

لەکۆتاییشدا، داوا لە هاووڵاتییان، گەشتیاران و شۆفێران کرا کە لە کاتی سەردانیکردنی سەیرانگا و ناوچە گەشتیارییەکاندا، بەوپەڕی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە بکەن و پابەندی ڕێنماییەکانی پاراستنی ژینگە بن، بەتایبەت دڵنیابوونەوە لە کوژاندنەوەی تەواوەتیی پاشماوەی ئاگرەکانیان پێش جێهێشتنی شوێنەکە، هاوكات جەختکرایەوە لە فڕێنەدانی پاشماوەی جگەرە و کەلوپەلە شووشە و کانزاییەکان یان قوتووی غاز، کە لەژێر کاریگەریی بەرزبوونەوەی تیشکی خۆردا دەبنە هۆکاری سەرەکیی هەڵگیرسانی ئاگر كەوتنەوە.

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم‎'s post 18/05/2026

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانی
بەرێز رێبەر احمد، وەزیری ناوخۆ
لەبەردەوامی هەڵمەتە هۆشیارییە ژینگەیەکان و پاراستن و پاک ڕاگرتنی سروشتی ژینگەی کوردستان بەردەوام
زنجیرە خ*ل و سمینار پێشکەش دەکرێت ،

کە ئامانج لێ ی گۆڕینی کولتووری کارکردنی دامەزراوەی پۆلیسە لە هێزەوە بۆ ڕێز کە لە کلتوری چەمکی شین بەرجەستە دەبێت، بە ئاراستەی خزمەتکردنی زیاتری هاووڵاتیان و پاراستنی ژینگەی کوردستان.

بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و ڕابەری مەعنەوی چوار سمینار لەسەر پاراستنی ژینگە و ڕۆڵی پۆلیس ڕێکخرا .

بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر ، چوار سمیناری بۆ زیاتر لە (١٣٥) ئەفسەر و کارمەندی بەڕێوەبەرایەتیمان سازکرد .
بە ئامادەبوونی بەڕێزان
#عمیدی پۆلیس/ فەرمان فضل هادی
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم
#عمیدی مافپەروەر/هەورامان محمد محمود
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاراستەکردن و ڕابەری کردنی مەعنەوی
#عقیدی پۆلیس/ برزۆ تحسین گەردی
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەولێر
بەڕێوەچوو.

لە سەرەتادا، بەڕێز (ئەندازیاری ڕاوێژکار/ ژیار جلال حسین)
بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگە،
سیمینارێك بە ناونیشانی
(پاراستنی ژینگە لە نێوان ئەرک و بەرپرسیارێتی )
پێشکەش کرد.
تێیدا تیشکی خستە سەر گرنگی پاراستنی سەروەتە سروشتییەکان و ئەو بەرپرسیارێتیە یاسایی و نیشتمانیەی کە دەکەوێتە سەرشانی هێزەکانی پۆلیس بۆ ڕێگریکردن لە پێشێلکاریە ژینگەییەکان.
دواتر،
بەڕێز #عقیدی پۆلیس/ پێشڕەو عبدالله حمەغریب)،
ئەفسەر لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ،
بە سیمینارێك بە ناونیشانی
(لە مامەڵەی خۆسەپاندنەوە بۆ مامەڵەی هاوسۆزی ) پێشکەش کرد. ناوبراو باسی لە پەیوەندی بێ توند وتیژی لە نێوان هێزەکانی پۆلیس و هاوڵاتیان،
بۆ بەدیهێنانی ئاسایشی کۆمەڵایەتی کرد،
بە شێوەیەک، کە پۆلیس لە ڕێگای گفتوگۆ و گوێگرتن لە هاوڵاتیان وەک پارێزەری سەرەکی سەقامگیری و جێبەجێکاری یاسا لە ناو کۆمەڵگەدا دەربکەوێت.

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم‎'s post 17/05/2026

هەوڵەکانی نێوان دەستەی ژینگەو وەزارەتی ناوخۆ بەردەوامن بۆ پاراستنی ژینگەی کوردستان

رۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ١٧/٥/٢٠٢٦، تیمێکی دەستەی ژینگە سەردانی وەزارەتی ناوخۆی کرد لەگەڵ ئەکادیمیای سەرکردایەتی و کارگێری وەزارەتی ناوبراو کۆبۆوە، ئامانج لەم کۆبوونەوەیە گفتوگۆکردن بوو لەسەر ئامادەکردنی ستراتیجی نەخشەڕێگایەک بۆ پێگەیاندنی ئەفسەران لە بوارەکانی پاراستنی ژینگەو، ئاشناکردنیان بە یاسا و ڕێکارەکانی پاراستن و چاککردنی ژینگە.

جێگای ئاماژەپێکردنە کە ئەم هەوڵانە لەچواچێوەی بەردەوامی ئەو هەنگاوانەن کە بەهەماهەنگی هەردوولا دەستیان پێکردووە بۆ مەبەستی جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی پاراستنی ژینگەی کوردستان، بە دابینکردنی هاوسەنگی لەنێوان گەشەی بەردەوام و پابەندبوون بە مەرج و پێوەرە ژینگەییەکانی پاراستنی ژینگە لەلایەک، لەلایەکی ترەوە دیاریکردنی ئەرکی هاوڵاتیان وەک بەشێک لەڕەفتاری تاکەکانی کۆمەڵگا لەبواری هۆشیاری و ڕۆشنبیری ژینگەیی بەئامانجی پاراستنی ژینگەی کوردستان کە گەورەترین سەرمایەی هەمووانە.

شایانی باسە کۆبوونەوەکە ئامادەبوونی سەرۆک و بەشێک لە ئەندامانی (سەنتەری ئەورووپی بۆ ڕاهێنان و تەکنەلۆژیا "ETTC" )بەڕێوەچوو، کەوا لایەنێکی سەرەکی دەبن لەپرۆسەی ئامادەکردن و جێبەجێکردنی ستراتیجی نەخشە ڕێگاکە.

راگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم
٢٠٢٦/٥/١٧

Photos from ‎بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەیی هەرێم‎'s post 15/05/2026

هەڵمەتە ژینگە پارێزییەکان بەڕێوەچوو،

پاک ڕاگرتنی سروشت و ژینگەی کوردستان بەڕێوەچوو، تیمەکانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان لە سەیرانگا و ناوچە گەشتیارییەکان هەڵمەتی پارک ڕاگرتنی سەیرانگا و شوێنە گەشتیارییەکان ئەنجامدا و هاوکات هۆشیاری ژینگەی و کیسی زبڵ و خاشاکیان بەسەر سەیرانکەران دابەشدەکرد و زبڵ و خاشاکی ئەو ناوچانانەیان کۆدەکردەوە و فڕێیان دەدا،

لێرە بەپێویستی دەزانین گەشتیاران و سەیرانکەران بەوپەڕی بەرپرسیارەتییەوە مامەڵە لەگەڵ سروشت و ژینگە بکەن و وەک ماڵی خۆیان پاک و خاوێنی ڕابگرن، چونکە پیسکردنی ژینگە تێکدانی ژیانە، بۆ ئەوەی ئەو کوردستانە جوان و سروشتە ڕەنگینە پاک و خاوێن بێ پابەندی ڕێنماییە ژینگەیەکان بن، چونکە لە داهاتوودا هەر کەسێک و گڕوپێک پابەندی پاراستنی ژینگە نەبوو لە ڕێگەی ئەو پەیچە ئاگادارمان بکەنەوە بۆ ئەوەی تیمەکانمان بەدواداچوونی بۆ بکەن ڕێککار بەرامبەر سەرپێچیکارانی ژینگە بگرینەبەر.

ڕاگەیاندن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێم

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Irbil