17/05/2026
🌿 تۆڵەکە، الخبازي البرية
(Malva sylvestris) 🌿
ڕووەکێکی دەرمانی سروشتی
📖 پێشەکی:
تۆڵەکە (Malva sylvestris) یەکێکە لە کۆنترین و ناسراوترین ڕووەکە دەرمانییەکان کە لە مێژووی مرۆڤایەتیدا وەک خۆراک و چارەسەر بەکارهاتووە.
ئەم ڕووەکە بەهۆی بوونی ماددە لینجەکان (Mucilage)، فلاڤۆنۆیدەکان، Anthocyanins و چەندین پێکهاتەی کیمیایی سوودبەخش، جێگەی بایەخی پزیشکیی میللی و توێژینەوە زانستییە نوێیەکان بووە.
تۆڵەکە بە تایبەتی بە تایبەتمەندییە دژەهەوکردن، نەرمکەرەوە ناسراوە ، هەروەها لە بواری تەندروستی پێست و سیستەمی هەرسدا بە شێوەیەکی فراوان بەکاردێت.
گرنگترین سوودە تەندروستییەکان:
1️⃣ یارمەتیدەرە بۆ چارەسەری گرفتەکانی سیستەمی هەرس
بەهۆی تایبەتمەندی نەرمکەرەوەی (Laxative)، تۆڵەکە یارمەتی چارەسەری قەبزی، سووتانی گەدە و ئارامی هێنانی سیستەمی هەرس دەدات.
2️⃣ دژەهەوکردن و ئازارشکێن:
پێکهاتە چالاکەکانی ئەم ڕووەکە کاریگەرییەکی دژەهەوکردنی سروشتی هەیە و یارمەتی کەمکردنەوەی ئازار و هەڵاوسان دەدەن.
3️⃣ یارمەتیدەرە بۆ پاراستنی جگەر و گورچیلەکان
هەندێک توێژینەوە ئاماژە بەوە دەکەن کە تۆڵەکە دەتوانێت یارمەتیدەربێت بۆ کەمکردنەوەی زیانی ماددە ژەهراوییەکان و ڕۆڵێکی پاراستنی هەبێت بۆ جگەر و گورچیلەکان.
4️⃣ یارمەتیدەرە بۆ تەندروستی پێست
بەکارهێنانی تۆڵەکە یارمەتی ئارامکردنەوەی هەستیاری پێست، سووتان و برینە دەرەکییەکان دەدات.
⚠️ تێبینی پزیشکی:
بەهۆی هەبوونی ماددە لینجەکان (Mucilage)، تۆڵەکە دەتوانێت هەڵمژینی هەندێک دەرمان خاو بکاتەوە، بۆیە پێویستە لانی کەم دوو کاتژمێر مەودا هەبێت لە نێوان بەکارهێنانی تۆڵەکە و هەر دەرمانێکی دیکە.
✍️ ئامادەکراوە لەلایەن:
هدی رحمان عبدالقادر
خوێندکاری قۆناغی چواری بەشی کیمیا
چارەسەرسازی پزیشکی تەواوکاری
(Acupuncture, Moxibustion, Herbal Medicine & Cupping Therapy)
ئەندامی کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان
📚 سەرچاوە زانستییەکان:
1- Gasparetto, J. C., Martins, C. A. F., Hayashi, S. S., Otuky, M. F., & Pontarolo, R. (2012). Ethnobotanical and scientific aspects of Malva sylvestris L.: a millennial herbal medicine. Journal of Pharmacy and Pharmacology, 64(2), 172-189.
2- Batiha, G. E. S., et al. (2023). The phytochemical profiling, pharmacological activities, and safety of Malva sylvestris: a review. Naunyn-Schmiedeberg's archives of pharmacology, 396(3), 421-440.
3- Razavi, S. M., Zarrini, G., Molavi, G., & Ghasemi, G. (2011). Bioactivity of Malva sylvestris L., a medicinal plant from Iran. Iranian journal of basic medical sciences, 14(6), 574.
4- Tabaraki, R., Yosefi, Z., & Gharneh, H. A. A. (2012). Chemical composition and antioxidant properties of Malva sylvestris L.
5- Barros, L., Carvalho, A. M., & Ferreira, I. C. (2010). Comparative study of the nutraceutical potential and composition of Malva sylvestris. Food and Chemical Toxicology, 48(6), 1466-1472.
6- Benso, B., et al. (2016). Anti-inflammatory and antioxidant effects of Malva sylvestris extract. PLoS One, 11(9), e0162728.
7- Marouane, W., et al. (2011). Protective effect of Malva sylvestris on rat kidney damaged by vanadium. Lipids in Health and Disease, 10(1), 65.
8- Esteves, P. F., et al. (2009). Antinociceptive activity of Malva sylvestris L. Latin American Journal of Pharmacy, 28(3), 454-456.
9- Cheng, C. L., & Wang, Z. Y. (2006). Bacteriostasic activity of anthocyanin of Malva sylvestris. Journal of Forestry Research, 17(1), 83-85.
10- Jabri, M. A., Wannes, D., Hajji, N., Sakly, M., Marzouki, L., & Sebai, H. (2017). Role of laxative and antioxidant properties of Malva sylvestris leaves in constipation treatment. Biomedicine & pharmacotherapy, 89, 29-35.
ڕاگەیاندنی گشتی
کۆمەڵەی ڕووەکناسانی کوردستان