23/02/2026
بە ناوی کورد و کوردستان
خەڵکی تێکۆشەر و ماف پەروەری کوردستان؛
بەڕێز ؛ ناوەندی دیالۆگی حیزبەکانی کوردستانی بن دەستی ئێران
هەروەک دەزانن، یەکڕیزی و کۆدەنگی سیاسی لە هەرفۆرم و چوارچێوەیەکدا، خەون و ئاواتی کوردستانیان بووە وهەوڵی لێ نەبراوانە دراوە بۆ وەدیهێنانیلە دەیان ساڵی ڕابردوو تاکوو ئەم چرکە ساتە.
خەبات بۆ ئازادی و دیموکراسی هەوێنی سەرەکی و پێناسەی بزاڤی ڕزگاریخوازانەمان بووە. بەڵام دوای تێپەڕینی پێنج دەیە خەبات و تێکۆشان دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران، بەهۆی نەبوونی یەکڕیزی، دەرفەت و هەلی زێرینی زۆرمان لەدەست داوە. لەو ماوەیەدا دەتوانرا حکومەتی دیفاکتۆ، پەرڵەمانی تاراوگە و دەیان هەنگاوی گرنگی تربەدی بکرێت.بەم پێیە دروست بوونی ناوەندی دیالۆگ چوار حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان چەند پرسیاری لۆژیکی و گرینگ و تێ بینی هێناوەیە ئاراوە کە لێرەدا ئاماژەیان پێدەکەین بۆ بیر و رای گشتی تێکۆشەران و ماف پەروەرانی کوردستان بە گشتی و نەوەی داهاتوو و بۆ مێژووبە تایبەتی.
ئایا دروستبوونی «ناوەندی هاوکاری» و دواتر «ناوەندی دیالۆگ» بەمەبەستی خزمەتکردن بە پرسی کورد بووە یان بۆ پەراوێزخستنی هێزە رەسەن و نەتەوەییەکانی ڕؤژهەڵات و پێشێلکردنی ئەو دێموکراسیەی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانخەباتی بۆ دەکن و سەدان شەهید و قوربانییان بۆداوە؟
هۆکاری بەشدار نەبوونی هێزەکانی تری ڕۆژهەڵات چییە؟
بۆچی پلۆرالیزم و فرەچەشنی پێشێل کراوە؟
ئایا ئەم جۆرە ناوەندانە تەنیا حیزب گەلێک دەتوانن تێیدا بەشدار بن کە چەکداریان هەیە؟
پارتی وڵاتپارێرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ڕاکێشانی گرووپێکی نامۆی دەستکردی دەستمۆی پارچەیەکی تری کوردستان بۆ ئەم ناوەندە هەڵەیەکی سیاسیی کوشەندەیە. دڵنیاین و خەڵکی کوردستانیش دڵنیا دەکەینەوە کە ئەم ڕێكخراوە دەستکرد و دەستەمۆیە درەنگ یان زوو، بەرۆکی یەک بە یەکی حیزبەکانی ناوەندی دیالۆگ دەگرێ و کارەسات و چەرمەسەری تووشی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات. هەروەها بەدوور نییە،بە نەمانی کۆماری ئیسلامی ئێران بیانوویەک نەبەن چەشنی رۆژئاڤای کوردستان پەل کێش کردنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ((ئامرازی ئازەرییەکان)).
لە لایەکیتریش ناوەندی دیالۆگ زۆر بەگشتی و بە بێ ڕەچاو کرنی نەخشە ڕێگەی گونجاو و هەروەها ناروونی ولێلی لەمەر هێزی پێشمەرگەی کوردستان، چۆنیەتی سیاسەت کردن و دیپلۆماسی ئەم ڕیککەتننامەیان واژوو کردۆوە و راگەیندراوی ئەم رێککەوتنە دەرخەری ڕاستی تێبینی و رەخنە و هاوکات پریسرانەی ئاماژەیان پێکراوە.
پارتی وڵاتپارێرانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت کە ئەم ناوەندە بەم شێوازە ناتوانێ نوێنەری ڕۆژهەلاتی کوردستان بێت و پێویستە ناوەندی دیالۆگ روو لە خەڵکی تێکۆشەری کوردستان و هێز و لایەنە سیاسییەکان، وڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە.
ناوەندی ڕامیاری
پارتی ولاتپارێزانی کوردستان
13/12/2025
ئەمرۆ رێکەوتی 13/12/2025ی زایینی نوێنەرایەتی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان، بەبۆنەی یادی40ساڵەی دامەزراندنی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی بارەگای ئەو حیزبەی کرد و لەلایەن کاک بەڵێن عبداللە سکرتێری گشتی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و مەکتەبی سیاسی بەگەرمی پێشوازی کرا.هاورێ هێما سۆفی ئەندامی دەفتەری سیاسی و وتەبێژی PKP پەیامی پیرۆز بایی پارتی وڵاتپارێزانی ئاراستەی هەڤاڵانی زەحمەتکێشان کرد و هەردوولا پێداگربوون لە کۆدەنگی نەتەوەیی ویەکریزی و پتەو کردنی پەیوەندییەکان...
14/09/2025
ـبەناوی کورد وکوردستان
نەوەی نوێی شۆڕشی ژینا
ماف پەروەرانی کوردستان
ئەمڕۆ25ی خەرمانان، سێهەمین ساڵوەگەڕی شۆڕشی ژینا ئەمینی، کیژۆڵەی کوردستانی وشەهید بوونی بەدەستی کۆماری ئیسلامی ئێران لەشاری تارانە، هەروەهاسێهەمین ساڵیادی شۆڕشی ژینا ناسراو بە بزووتنەوەی ژن، ژیان ، ئازادییە بەم بۆنەوە سەری ڕێز وکرنۆش بۆ ەموو شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری و ئازادیی کوردستان دادەنوێنین. ئەم شۆڕشە لە ڕەنج و چەوسانەوەی کەڵەکە بووی دەیان ساڵە لەدایک بوو، بەڵام پەیامەکەی ژیان و ئازادی ، کەرامەتی مرۆڤە.
بزووتنەوەی “ژن، ژیان، ئازادی” نەک هەر هاوارێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵاواردن و ستەمکاری بوو، بەڵکو پەنجەرەیەکی نوێی بۆ داهاتووی کوردستان وئێران کردەوە، داهاتوویەک کە تەنها لەسەر بنەمای ئاشتەوایی و دیموکراسی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بنیات بنرێت.
بە تیگەییشتن و خوێندنەوەی ئێمە نەوەی زێد(z)گەنج و هەرزەکارە ئازاکانی کوردستان لە پێشەنگی ئەم شۆڕشەدا وەستان. بە ئازایەتییەکی بێ وێنە و بوێرانە شەقامیان کردە گۆڕەپانێکی ئازادیخوازی و بەدەنگی بەرز داواکارییە ڕوونەکانیان ڕاگەیاند:
کۆتایی هێنان بە هەڵاواردن و چەوساندنەوەی سیستماتیکی نەتەوەیی
ئازادییە تاکەکەسی و مەدەنییەکان
کۆمەڵگایەکی دیموکرات و یەکسان
ژیانێکی ئینسانی شایستەی سەدەی بیست و یەک بەواتای راستەقینەی خۆی بەلەبەر چاو گرتنی گەشە و دیجیتال،ئەنتەرنێت وخۆشگوزەرانی و خوێندنی باڵا، کار و ... ژیان.
ئەم نەوەیە بە کەڵک وەرگرتن لە میدیای نوێ دەنگی کوردی گەیاندە گوێی جیهان و نیشانی دا کە ئایندە هی ئازادیی و ژیانە نەک ستەم و مەرگ و کوشتن .
بەم بۆنەوە ئەمڕۆ بەڵێن نوێ دەکەینەوە کە :
بە چەکی ئاشتەوایی،
بە قەڵغانی دیموکراسی،
باوەر و ئیمان بە کەرامەت و مافی مرۆڤ.
ڕێگای ئێمە ڕێگای ژیانە.
ڕێگای ئێمە ڕێگای ئاشتەوایی و دیموکراسییە
بۆمافیی دیاریی کردنی چارەنووسی نەتەوەی کورد و هەموو نەتەوەکانی تری وەک عەرەب وبەلوچ وتورک وفارس و...
هەروەها ئێمە 25ی خەر مانان لە رۆژمێری کوردی دا بەناوی رۆژی ئازادیی کورد وەک ڕێزوئەمەگ بەرانبەر بە ژینا ونیکا وشەهیدانی سوور خەڵاتی ترمان نێودێر دەکەین ئەم رۆژە دەکینە هەوێنی یەکریزی و یەکگرتوویی ناو ماڵی کورد.
ناوەندی رامیاری
پارتی وڵاتپارێرانی کوردستان
25ی خەرمانانی 2725ی کوردی
11/08/2025
سەردان وچاوپێکەوتن
ئەمرۆ رێکەوتی 11/8/2025ی زایینی وەفدیڕێبەری پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بەسەرپەرەشتی هاورێ هێما سۆفی ئەندامی ناوەندی ڕامیاری و وتە بێژی پارتیمان، سەردانی بارەگای حیزبی دیموکراتی بیت والنهرینی کرد ولەلایەن بەرێز کاک رومیو هەکاری سکرتێری گشتی وهەڤاڵانی مەکتەبی سیاسی ، بەگەرمی پێشوازییان لێکرا. لەم چاوپێکەوتنەدا باس لەبارودۆخی سیاسی ئێران وئێراق ، کوردستان ورەوتی خەبات وتێکۆشانی هەردوولایەن کرا، هەروەها هەردوولایەن جەختیان لەسەر هاوکاری و پەیوندی برایانە وچڕتر لە جاران کردەوە ..
ناوەندی راگەیاندنی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
14/06/2025
بەیاننامەی ژمارەی 1ی پارتی وڵاپارێزانی کوردستان سەبارەت بە بارودۆخی سیاسی رژیمی ئێران
بەناوی کورد و کوردستان
چین و توێژەکانی کوردستان
هەروەک ئاگادارن لە 48 کاتژمێری رابردوو، دامەزراوە ئەتۆمی و بنکە مووشەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لەلایەن ئەرتەشی ئیسراییل کراونەتە ئامانج و لە ئاکامی ئەو هێرش و بوردمانانەدا، دەیان فەرماندەی نیزامیی جومگە سەرەکییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، پێکراون و لەناو چوون . بێگومان ئەوەی هاتۆتە ئاراوە، بەرهەمی سیاسەتی چەوت و سەرەڕۆیانەی رژیمە لە پێنج دەیەی رابروودا.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان وێرای سپاس ودەستخۆشی لە بوێری دەوڵەتی ئیسراییل بۆ نوقمکردنی رژیمی ئێران لەو زلکاوەی پێنج دەیەیە بە دەستی خۆی دروستی کردووە، لە رێگەی کردەوەی تیرۆریستی و هاوکاری و دامەزراندنی رێکخراوگەلی تیرۆریستی، دەستوەردان لە کاروباری سیاسی وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و بەرنامەی ئەتۆمی و بالیستیکی. ئەمانە هۆکارگەلی لۆژیکن بۆ هێرش و پەلاماری ئەو رژیمە کە بوونی، بووەتە هەڕەشە و مەترسی بۆ سەر سەروەری وڵاتانی ناوچەکە بەگشتی و بە تایبەت ئیسرائیل.
ئاگادارتان دەکەینەوە، کۆماری ئیسلامیی ئێران لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزێکی زۆری بە چەکی قورس و نیوەقورسەوە رەوانەی شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان کردووە و هاوکات لە نێوان شار و شارۆچکەکاندا بە دەیان خاڵی پشکنینی داناوە. هۆکاری ئەم جوولانەی رژێمی ئێران، ترسە لە راپەڕینی خەڵک.
لە کەس شاراوە نییە کوردستان، هەمیشە پێشەنگ و ئاڵاهەڵگری شۆڕەشەکانی دژ بە رژیم بووە. ئێستاش کە تروسکایی گۆڕانکاریی جیدی بەدی دەکرێت، داوا لە خەڵکی قارەمانی خۆمان دەکەین ئەنجامی هەموو شۆڕشەکان و بەتایبەت شۆڕشی ژینا بکەینە ئەزموون و چیتر لەپێناو بەرژەوەندی خەڵکانی دیکەدا، کەواسووری پێش لەشکر نەبین.
پێویستە ئارامبگرین و هەر کات لە شارە گەورەکانی ئێران و بەتایبەت تاران، ناڕەزایەتی و خۆپێشاندانی جیدی بەدیکرا، ئەو کات ئێوەش بەشداری لەو رەوت و ناڕەزایەتییەندا بکەن.
لە کۆتاییدا، داوادەکەین لەم دۆخە هەستیارەدا، هاوکار و یارمەتیدەری یەکتر بن و ئاگاتان لەیەکتر بێت.
بژی کورد و کوردستان
شەممە، ٢٤ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاوی
23/04/2025
بەناوی خوڵقێنەری کوردستان
ڕۆژی سێ شەمە،رێکەوتی 22\4\2025 هاورێیان هێما سۆفی وکامران قازی چاویان بە هەریەکە لەبەرێزان ئەندام پارڵەمانی تورکیە لەسەر لیستی دەم پارتی بەڕێز موراد سارسدێ ، بەڕێز سرحەد ئەرێن و بەڕێز موراد شان نوێنەرایەتی دەم پارتی لە هەولێری پێتەخت کەوت ، لەم چاو پێکەونەدا باس لە بارودۆخی سیاسی کورد لەباکووری کوردستان کراو و هەروەها پشتگیری وپشتیوانی پارتی وڵاتپارێرانی کوردستان لە بانگەوازی پرۆسەی ئاشتی و پەیامی بەڕێز سەرۆک بارزانی و بەڕێز ئوجەلان دووپات کراوە و هەردوولایەن وێرای داکۆکی لەمافی نەوتەوەیی کورد، بەپەرۆش و ئەرکی نەتەوەیی ونیشتمانییەوە باسەکانیان تاو توێ دەکرد وهیوایان خواست لەمەڕ چارەسەر کردنی پرسی کورد دوای سەد ساڵ و پتەو کردنی پەیوەندی وبرایەتی وبەرژەوەندی نەتەوەیی... هەروەها پەیامی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان بۆئەم مەبەستە رادەستی هەڤاڵانی دەم پارتی کرا.
ناوەندی راگەیاندن و پەروەردەی
پارتی ولاتپارێزانی کوردستان
20/03/2025
بەناوی خوڵقێنەری کوردستان
خەڵکی خۆڕاگر و وڵاتپارێزی کوردستان،
جەژنی نەتەوەیی نەوڕۆژی ئەمسال، جیاواز لەهەموو ساڵانی ڕابردوو هێما و پێناسەی خۆڕاگری نەتەوەی کورد دژ بە داگیرکەرانی کوردستانە و دوای تێپەربوونی سێ ساڵ بەسەر شۆرشی پیرۆزی ژینا، هەڵگری چەند پەیامی گرینگە بەرامبەر بە داگیرکەرانی کوردستان و هەموو جیهان.
لە کاتێکدا کە گەل لە ژێر کاریگەری و پڕۆپاگاندای چەواشەکار و کڵتووردزی داگیرکەری ئێرانیدا چ لە ماوەی ئەم دەسە ڵاتە نگریسەی ئێستادا و چ لە سەدەمی حوکمڕانی زۆرەملی پهلوی”دا و هەروەها هەڕەشە و گوشاری ئەمنی دام و دەزگای ئیسلامی ئێرانیدایە، شکۆمەندانە لەهەموو شار و شارۆچکە و لادێکانی کوردستان جێژنی لە مێژینەی کوردەواری واتا نەوڕۆزیان، لە چەشنێک بەڕێوە بردووە کە دڵ و جەستەی داگیرکەران و نەیارانی لە هەر هەموو گۆی زەوی بێتە لەرزە و پیرۆزی ئەم ڕۆژانەیان مێژوو لە یادی ناکات. نەتەوەی کورد بەرانبەر بە داگیرکەرانی کوردستان بەگشتی و ئێران بەتایبەتی سەلماندیان کە، سەربەستی و ئیرادەی نەتەوەی کورد بە هیچ کردارێکی دوژمنکارانەی داگیرکەران لەبن نایەت و بە یەکریزی و هاوسۆزی نەتەوەیی، تارانی پیتەختی داگیرکەری هێنایە لەرزە و جارێکیتر سەپاندیان کە هیچکات ئیرادەی لە ئاست زۆردادا لە بن نەهاتووە.
ئەم بەرخۆدانە پیرۆزە روو بە هەموو جیهان پەیامی ئیرادە و یەکگرتوویی و داکۆکی کردن لە ناسنامەی نەتەوەی کورد بووە و بانگی سەربەستی و سەروەری کورد بە گوێی هەموو دونیادا چرپاند و سەلماندیان کە کورد ئاڵا هەڵگری خەباتی ڕەوا و لانکەی شارستانیەت و مێژوویە.
پەیامی گرینگ و کوردانە و خۆمانەی ئەم خۆبەخشی و خۆڕێکخەری گەل لە ناو جەرگەی دوژمنی داگیرکەردا و ڕێکخستنی بەرخۆدانێکی لەم چەشنە نەتەوەیی کە بە متمانە بوو بە خاڵێکی گرینگ لە مێژووی خەباتی هاوچەرخی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستاندا، بۆ هێز و لایەنەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستانە کە دەبێ لەمەر کۆدەنگی و یەکریزی و پێکهێنانی هەرچەشنە هاوئاهەنگیەک بۆ سازدانی بەرەیەک کە بتوانێ خەباتی نەتەوەییەمان بە هێزتر و بە گوڕتر بکات بە هەموو هێز و وزەوە تێبکۆشن، ئەمەش کە لە بنەڕەتدا خواستی هەموو خەڵکی مافپەروەری کوردستانە.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان وێرای پیرۆزبایی و دەست خۆشی لە خوڵقاندی حەماسەتی بەرێوە چوونی جەژنی نەتەوەیی نەورۆژ لە هەموو خەلکی ئەمەگناس و تێکۆشەری کوردستان، دەکەیینە بیانویەک بۆ بانگەوازی یەکریزی و کۆدەنگی سیاسی و نەتەوەیی لە نێوان هەموو هێز و لایەنەکانی کوردستانی داگیرکراوی ڕۆژهەڵات و لامان وایە تاقە ڕێگەی سەرەکی و دەرباز بوون لەم دۆخە ئاڵۆزە تەنیا یەکریزی و کۆدەنگیمانە.
نەسرەوتن تا سەرکەوتن
دەفتەری سیاسی
پارتی ولاتپارێزانی کوردستان
30/01/2025
برادران و خواهران مبارز در حزب جبهه دمکراتیک مردمی الاحواز،
با کمال افتخار و ارادت، سالگرد تأسیس جبهه دمکراتیک مردمی الاحواز را به شما، اعضا، هواداران و ملت شریف عرب الاحواز تبریک عرض میکنیم. این مناسبت پرافتخار، فرصتی است برای تقدیر از مقاومتها و مبارزات بیوقفهای که شما در مسیر آزادی، عدالت و رهایی از ظلم و استبداد حکومت دست نشانده جمهوری اسلامی ایران انجام دادهاید.
ما در حزب میهنپرستان کوردستان عمیقاً باور داریم که مبارزات ملتهای تحت ستم، از جمله ملت عرب الاحواز، ملت کورد، ملت بلوچ، ملت ترک و سایر ملتهای جغرافیای جعلی ایران، نهتنها به هم پیوند خورده، بلکه مکمل یکدیگر است. امروز، بیش از هر زمان دیگری، ضرورت همکاری و اتحاد میان جنبشهای آزادیخواه و نیروهای مترقی در قالب یک جبهه مشترک احساس میشود.
شرایط تاریخی و حساسیت سیاسی کنونی در منطقه، فرصتی بینظیر برای همافزایی و مبارزهای مشترک در برابر نظام فرسوده و سرکوبگر جمهوری اسلامی فراهم کرده است. ضعیف شدن پایههای این حکومت، چه از نظر اقتصادی، چه از نظر سیاسی و چه از منظر اجتماعی، نشانگر آن است که زمان مناسبی برای تشدید مبارزات مشترک و هماهنگ فرا رسیده است.
ما در حزب میهنپرستان کوردستان، بار دیگر تأکید میکنیم که دستیابی به آزادی، حقوق برابر و تحقق آرمانهای ملی برای همه ملتها، تنها در سایه اتحاد، همبستگی و تشکیل جبههای قدرتمند میسر خواهد بود. ما دست برادری و دوستی خود را به سوی شما دراز میکنیم و آماده همکاری در هر زمینهای هستیم که بتواند به تحقق این اهداف کمک کند.
در پایان، بار دیگر سالگرد تأسیس جبهه دمکراتیک مردمی الاحواز را به شما تبریک گفته و برای همه اعضا و ملت بزرگ عرب الاحواز آرزوی موفقیت، سربلندی و پیروزی داریم.
زنده باد آزادی، زنده باد اتحاد، زنده باد ملتهای تحت ستم
دفتر سیاسی حزب میهنپرستان کوردستان
22/01/2025
بەیاننامەی پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان، ساڵیادی دامەزراندنی کۆماری کوردستان
لە ٧٩هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی کۆماری مەزن و پێشکەوتووی کوردستان، یاد و ناوی ڕێبەری شەهید، پێشەوا قازی محەممەد و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی کوردستان بەرز ڕادەگرین، هەروەها ڕێز لەو دەستکەوتە پڕبایەخانە دەگرین کە لەم کۆمارەدا هاتە دی و وەرچەرخانێک بوو لە مێژووی نەتەوەی کورد.
کۆماری کوردستان هێمای شوناس و یەکگرتوویی و ئیرادەی نەتەوەی کورد بوو بۆ گەیشتن بە ئازادی و دادپەروەری و پێشکەوتن. ئەم کۆمارە، لە یەکێک لە قۆناغە هەستیارەکانی مێژووی هاوچەرخدا و لە دۆخێکدا کە جیهان تێوەگلاوی ئاسەواری کۆتایی شەڕی دووهەمی جیهانییە، توانی ببێتە مۆدێلێک بۆ خەباتی نەتەوەیی و دێمۆکراتیک لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان ئەم ڕۆژە مەزن و مێژووییە بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ دووبارە جەختکردنەوە لەسەر پێویستی یەکڕیزی نەتەوەیی و هاوکاری و یەکڕیزیی نێوان هەموو چین و توێژ و هێزەکانی نەتەوەی کورد. ئێمە پێمان وایە هاوکاری و یەکڕیزی هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی نەتەوەی کورد لە ڕێرەی دژواری خەباتی نەتەوەیی بووە و هەیە.
کۆماری کوردستان دەرئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانی نەتەوەیەک بوو کە لە دژی داگیرکاری و نادادپەروەرییەکان وەستایەوە و توانی لە ژێر ڕێنوێنی سەرکردایەتی ژیر و بوێردا ڕێگایەکی نوێ بۆ نەتەوەی کورد بکاتەوە. ئەم کۆمارە نەک هەر بەشێکە لە مێژووی نەتەوەی کورد، بەڵکو میراتێکی بەنرخە بۆ هەموو ئازادیخوازان و خەباتکارانی ڕێگەی ئازادی و سەربەخۆیی.
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان وێڕای ڕێزگرتن لەم ڕۆژە مێژووییە، بانگهێشتی هەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دەکات بۆ درێژەدان بە ڕێبازی خەباتی نەتەوەیی و گەیشتن بە مافە ڕەواکانی نەتەوەی کورد لە سەنگەری یەکڕیزی و یەکڕیزیدا. ئێمە پێمان وایە خواستە گەورەکانی نەتەوەی کورد تەنها بە پتەوکردنی یەکڕیزی و تێگەیشتنی هاوبەش لە ئامانجە نەتەوەییەکان وەدی دێت.
لە کۆتاییدا جەخت دەکەینە لەسەر وەفا و ئەمەگداریمان بەرامبەر بە شەهیدانی کۆماری کوردستان و ڕایدەگەیەنین کە بەردەوامین لە ڕێبازی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان و دەستبەرداری هیچ هەوڵێک نابین لە ڕێگای وەدیهێنانی مافەکانی نەتەوەی کورد.
بژی یادی شەهیدانی کۆماری کوردستان
بژی یەکڕیزی نەتەوەی کورد
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
04/01/2025
بە ناوی خۆڵقێنەری کوردستان
تێکۆشەران و مافپەروەرانی کوردستان،
ئەمرۆ ڕێکەوتی پازدەی بەفرانبار، ١٤٣هەمین ساڵوەگەری لە دایک بوونی ڕێبەر، دانەر و ئەندازیاری ناسیۆنالیزمی کورد، سمکۆی مەزنە.
٢٥ ساڵ خەباتی بێ وچانی سمکۆ و شۆڕشە پیرۆزە گشت رەهەندییەکەی، سەرەڕای زیندوو کردنەوە شوناسی نەتەوەیی تاکی کورد و داکۆکی بۆ دەستبەر کردنی کیانی سیاسی سەربەخۆ بۆ نەتەوەی کورد (١٩١٨-١٩٢٢)، هەڵگری سێ پەیامی گرینگی نەتەوەیی و سیاسی بۆ نەوەکانی داهاتوویە کە دەبێ هەردەم بکرێتە هەوێنی خەبات و تێکۆشان بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە دەیانهەوەێ مێژوو و ناسنامەی کوردی واتە مۆرال و سایکۆلۆژی تاکی کورد لە ئاراستەی بزاڤ و بەرژەوەندی نەتەوەییدا ڕێک بخەن.
یەکەم پەیامی یەکریزی نەتەوەییە: سمکۆ لە دەستپێکی خەبات و بەرخۆدانی هەوڵی داوە پێش هەموو شتێک یەکریزی نەتەوەیی وەدی بێنێت و ئەو یەک لە خاڵە گرینگانەی شۆڕشی سمکۆ، هەم لە ناوخۆی کوردستانی بن دسەڵاتی دەستکردی ئێران و هەمیش ئەو هاوسۆزی و باوەڕە نەتەوەییەی کە لە گەڵ شۆڕش و ڕێبەرانی بەشەکانی تری کوردستان هەیبووە و هەردەم هەوڵ بۆ گوتار هاوبەش و یەکریزی و یارمەتی دانی داوە و بەهەمان شێوە وڵامی لێ وەرگرتۆتەوە.
دووهەم شۆڕشێک کە پێوەرە بۆ ناسیۆنالیزمی کورد: خەبات و شۆڕشی سمکۆ بە هەموو پێوەرێکی زانستی سیاسی شۆڕشێکی نەتەوەییە و هاوکات وەک خۆشی وەک ڕیبەر، دانەر و ئەندازیاری ناسیۆنالیزمی کورد بووە کە بۆ تێگەیشتن و خستنە ڕووی ئەم گڕینگەش مێژووی خەبات و چالاکێکانی سەردەمی ئەم شۆڕشە لە بەر چاوە بۆ وانە لێ وەرگرتن.
سێهەم، کەڵک وەرگرتن لە ڕێکخستن و دیپڵۆماسی: لە بارودۆخێکی گرینگ و هەستیار دایین کە هەموو گۆڕانکارییەکانی ناوچەیی تا ڕادەیەک لە بەرژەوندی کورد دایە، هەڵبەت بە مەرجێک کە کورد خاوەنی گوتاری هاوبەش و یەکریزی نەتەوەیی بێت.
هەر بۆیە لێرەوە داوا دەکەیین لەهەموو هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کە هەوڵی یەکریزی و کاری هاوبەش بدەن و سیاسەت و دیپلۆماسیان لە پێناو دەستبەر کردنی مافە نەتەوەیی و سروشتییەکانی گەلی کورد دابێت، و هەر وەها بە ئاشتی و دیالۆگ ناو ماڵی کورد رێک بخەیین و هەر بەو کەرەستەیەش هەولی ئاشتی و تەبایی لەگەڵ نەتەوەکانی تری وەک دراوسێ یان داگیرکراو لە جوغرافیای سیاسی داگیرکەرانی کوردستان دا کاری بۆ بکرێت.
هەزاران سڵاو لە رۆحی بەرزی ڕیبەری شەهیدمان سمکۆ کە ڕێبازی زیندووە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگەی ڕزگاری کورد و کوردستان
پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان
شورای ڕێبەری