22/10/2025
سەرۆک فەرمووی …..
لەکەس مەترسن ئێوە چیاکانی کوردستانتان لەپشتە ، پارتیتان لەپشتە
کوردستان ❤️
22/10/2025
سەرۆک فەرمووی …..
لەکەس مەترسن ئێوە چیاکانی کوردستانتان لەپشتە ، پارتیتان لەپشتە
31/08/2025
هیچ شتێک ئەوەندەی چەقینی بەلەمێک لە ناو گڵ و لمی کەنار دەریا ناخۆش نیە چونکە نە دەتوانرێت را بکێشرێت و نە دەتوانرێت پاڵی پێوە بنرێت ، بەلەمەکە زۆر قورسە و ئاوەکەش زۆر دوورە ، بەڵام ئومێدی کەشتییەوان بە گەورەیی دەریا ئەو خەیاڵەی لا جێدەهێڵێت (کە ڕۆژێک دەریا دەگەڕێتەوە) و کەشتی دەست ئەکاتەوە بەڕۆیشتن.
(وینسنت بێڵ)
...........................
(حەمدی) ووتەنی :-
(حەزئەکەم ئەبنایی عەسرم شل کوتم کەن دائیما
نانەوا زۆری نەشێلێ، کەی دەبێ پوختەی هەویر)
ئەگەر نانەوا هەویرەکەی زۆر نەشێلێ و زۆر پیایدا نەکێشێ ، کەی دەبێتە نانێكی جوان
ئەگەر ژیان بڕێک جار مرۆڤ نائومێد و بێ ئەمەل نەکات ، ئەگەر ژیان بڕێک جار مرۆڤ توشی هەڵکشان و داکشان نەکات ، فێری کەوتن و پیاکێشان و هەڵشێلانی نەکات ، چۆن دەتوانین ببینە مرۆییەکی کامڵ و باش
(وەک خەیاتە پێچ نەدەی لەم دەستگاهی دەهرەدا
زەحمەتە یاهۆ بپۆشێ بەرگی مومتازی حەریر)
ڕۆژگار ئەگەر وەک کڵافەی دەزوو پێچت پێنەدات و لەسەد ئاوی گەرم و تاڵ هەڵتنەکێشێ و نەتخاتە ژێڕ نوکی دەرزی پڕ ئازارەوە ، زۆر زەحمەتە ببیتە ئاوریشم و حەریر.
17/08/2025
نوسەری داغستانی،(رەسوڵی هەمزەتۆف)، لە (داغستانی من)دا دەڵێ:-
گەنج بووم ، تازە هەوایی نوسین و هۆنراوە کەوتبووە مێشکم ، ڕۆژێک چومە سەر چیایەک، شوانێکی لێبوو مەڕەکانی لەژێر دارێکدا مۆڵدابوو ، وەختێ لێی نزیک بوومەوە بەخێرهاتنی کردم و، ووتی گەنجۆ تۆ کوڕی کێیت ؟
منیش ووتم کوڕی (حەمزەتۆف)م
+شوانەکە ووتی باوکت پیاوێکی باشە و شاعیرێکی بەتواناشە، ئایا تۆش وەکو ئەو سەروکارت لەگەڵ نوسین و شیعردا هەیە؟
رەسوڵیش دەڵێت، بەڵێ، حەزم لە نوسین هەیە و دەمەوێت پەیرەوی لە ڕێبازی بابم بکەم ، وەختێک شوانەکە داوای لێدەکات پارچەیەک هۆنراوە یاخود نوسینێکی کورتی خۆی بۆ بخوێنێتەوە ، کاتێک (رەسوڵی حەمزەتۆف) دەست دەبات بۆ گیرفانی و ، کاغەز خشەی دێ و گەماڵی شوانەکەش دەسڵەمێتەوە و پێی دەوەڕێ و (رەسوڵ)یش ڕادەچڵەکێت.
وەختێک لە خوێندنەوەی نوسینەکەی تەواو دەبێت ، شوانەکە پێی دەڵێت:-
( تۆ دور نیە لە داهاتودا ببیت بە شاعیرێکی باش و بەتوانا ، بەڵام زۆر دەترسم نەبیت بە شاعیرێکی ئازا)
تۆ لە ئێستاوە لەم سەگە ڕادەچڵەکیت و دەسڵەمێیتەوە ، سبەینێ کەبوویت بە کەسێکی ناودار و بەتوانا ، سەت سەگی تر پێت دەوەڕێ ، ئەو کاتە ئەگەر ڕابچڵەکێیت ، دور نیە ڕاویشت نەنێن.
*هۆشیاری بەبێ ئازایەتی زۆرجار بارێکی گرانە لەسەر شانت و هەر بەوە رادەگەیت لەو و لەو رزگارت بێت ، لە کاروباری پارتایەتیش ئێمە هەڵگری ناوێکی مەزنین (کادیر) بە واتای مامۆستا ، دکتۆر ، پۆلیس ، توێژەر ، دبلۆمات ، هتد….
ئەرکی هەموو کادیرێکە بە چاونەترسی و ئازایەتی کار و باری هەموو لایەنگران و ئەندامانی رایی بکات و پەروەردەی جیلێکی تێگەیشتوو و پێگەیشتوو بکات ، لەژێر ناونیشانی دیموکراسی و ئاشتی و ئاوەدانی و بتوانین شوێندەستامان دیاربێت لەسەر گۆمەڵگا .
26/04/2025
هەور گرماندی وادەی بەهارە
وەرە سەرخۆش بین لەم لالە زارە
ئاخۆ سەوزەگیای سەرگۆڕی ئێمە
سبەی سەیرانگای کام هەرزەکارە
(خیام)
.............
خاکی ژێر پێمان پڕە لە ئێسک و پروسک و کەللەسەری ئەوانەی کەوا بیریان ئەکردەوە ژیان بەبێ ئەوان هەڵناسوڕێت قەت ئەم دونیایە جێناهێڵن
30/01/2025
خۆڵەکەی (داغستان)
......................................................
رەسوڵی هەمزەتۆف دەڵێت :-
لەناو چیا نشینەکانی (داغستان) ڕەوشتمان وایە ، ئەگەر میوانێک لە ماڵەکەماندا ، بە باڵای هەرشتێکدا هەڵبڵێ و پەسنی بکات و دڵی بیگرێت ، دەبێت بیدەینێ ، ئەگەر چی ئەو شتە زۆر خۆشەویست و سەختیش بێت، دەبێت تازە بیبەخشین.
ئەگەر کەسێک بڵێت ئەم خەنجەرە جوانە ، ئەم جلە ، ئەم ئەسپە ، ئەم قاپ و فەخفوریانە جوانە ، لە راستیدا ئیتر عەیبە نەیبەخشیت ،
(باوکم بەهەرچی پیرۆزییە دەیبەیت ، کورە ئەمە لەئاستی تۆدا نرخێکی نیە ، هەر باسیشی مەکە ، هەڵیگرە و تەواو ).
تەنانەت جارێک میوانێک، ڕێی دەکەوێتە یەکێک لە گوندەکانی (داغستان) و چاوی دەچێتە سەر ئافرەتێکی جوان و زۆر ستایشی جوانیەکەی دەکات ، سەرەنجام مێردی ژنە واز لە ژنەکەی دێنێت بۆ کابرای میوان ، هەرچەندە کابرای میوان دەڵێت شتی وا نابێت ، بەڵام کابرای چیایی دەڵێت تازە ئەستەمە ، ئەمە کلتوری باو باپیرمانە ، ئەمە خەسڵەتی چیایی نشینەکانە لای ئێمە هەموو شت دەبەخشین.
ئەگەر چی رەنگە ئەم بەخشندەیە زەرەری زۆری لێدابین ، بەڵام نەمانتوانیوە دەستبەرداری ببین ،
میوانی ناکەس بەچە دەتوانێت ئەم ڕەوشتەمان بەهەل بزانێت ، بەڵام ئێمەی چیاییش زیاتر (کەمۆ-فێڵباز) بووین و ئێستا وەکجاران گشت شتێکمان ناخەینە بەرچاوی میوان .
ئێمە هەموو شتێک بەمیوان دەبەخشین ، زۆرینەی میوانەکان بەدەستی خاڵی دێنە لای ئێمە و بەدەستی پڕەوە بەڕێیان دەکەین ، ئەوەی دڵیان بیگرێت لە ووڵاتی داغ دەتوانن بیبەن ، تەنها یەک شت نەبێت ، ئێمە هەموو شتێک دەبەخشین تەنها یەک شت نەبێت ئەویش (خاک)ە ، خاکەکەمان بۆ بەخشین نیە.
هەر میوانێک کە دەڕوات و ماڵئاوایی دەکات ، جوان جوان بنی کەوشەکانی ئەتەکێنین.
ئاخر داغستان ناوچەیەکی بەردەڵان و کەم خاکە، تەنانەت دوژمنەکانی داغستان پێی دەڵێن (تورەکە بەرد) ئا بەم دۆخەوە، جا خۆ هەر میوانێک بێتە ناوچەکەمان و ، بڕێک خۆڵ، بە کەوشەکانیەوە بباتە دەرەوە ، چەند ساڵێکی تر خاکێک نامێنێت ناوی داغستان بێت ، خاکێک نامێنێت دەنکە گەنمێکی تیا بچێنین.
بەڵێ ڕاستە وڵاتەکەمان نەرمەڵانی کەمە و،(پیاو) بەکەمی درەختی دەکەوێتە بەرچاو ، لەڕاستیدا (کەپو_لووت)ی چیا نشینەکانیش کەمێک گەورەو زلن ، لەودورەوە دوشمن دەتوانێت گوێی لە پرخەی خەویان بێت و زۆرجار بەهۆی ئەم پرخە پرخەوە داویانە بەسەرماندا و کوشتویانین ، داغستانیەکان دەڵێن (ئەم نەگبەتە ئەوەندە ، دەغڵ و دانی نیە کەپوی دراوسێکەی پێ بگرێت) ،
بەڵێ مرۆڤ کە خاکی نەبوو ، دەغڵی نابێت ، کە دەغڵی نەبوو ، لەماڵی خۆشیدا لەبەر پرخەی دراوسێ و خەنجەری دوژمن بە ئارامی ناخەوێت.
....................................................................
لە ڕاستیدا مرۆڤ هێزی (گا)ی لە بۆڕەبۆڕەوە بۆ دەرناکەوێت بەڵکو لەجووت و گێرە کردن و ئیشکردندا بۆ دەردەکەوێت ، ئاخر زۆرێک هەیە بۆڕەی لە کاری زیاترە ،
شاهەنشای ئێران، نادری مەرکچێن هات. ویستی دنیا داگیر بکات و بە تاکە زەبرێ داغستان تەخت بکا. شاهەنشاە پێشتر دەیگوت فوو لە داغستان دەکەم و وەک تۆز بەبایان دەکەم. بەڕاستی ئەم مشکانە دەیانەوێ لە رووی پشیلەکانم هەڵقۆزنەوە. بەڵام کە شەڕ بڕایەوە دەیگوت؛ ئامادەم هەموو لەشکرەکەم بە (مورتەزال)ی قارەمان بگۆڕمەوە!
چیاییەکان ، شای ئێرانیان ڕاونایەوە بۆ وڵاتی خۆی ، خۆڵە مێشی سەربازەکانیان ڕاداو ، شاخ و دۆڵەکانی داغستانیان بە خوێنی خۆیان ئاودا
لەو کاتەوە بووەتە پەند لە ئێران دەڵێن :-
(ئەگەر شا گەوج بوو ، هەوڵ ئەیا داغستان داگیر بکات) ،
28/11/2024
(لە تفەنگی بەتاڵ و خاڵی دوو کەس ئەترسێ)
............................
یەکەم ئەو کەسەی کە ڕووی تفەنگەکەی تێئەکرێ ،
دووەم ئەوکەسەی کە تفەنگەکەی بە دەستەوەیە و ڕوی کردۆتە کەسێک . هەردوکیان دەترسن چونکە یەکێکیان نازانێ کە بەتاڵە و ئەویتریشیان دەزانێت کە بەتاڵە .
بەتاڵی ذیهنی لە بەتاڵی گەدەیی و پیشەیی و ... هتد گەلێک ترسناکترە ،
مرۆڤی بەتاڵ هەموو کات جێگەی ترسە ، هەم بۆ خۆی و هەم بۆ خەڵکی تریش، بۆخۆی جێگەی ترسە چونکە هەمیشە لە کێشەدایە لەگەڵ خۆی و بۆ خەڵکیش ترسناکە چونکە لەگەڵیان هەمیشە لە کێشەدایە .
..........................
لە مێژیشە گوتویانە نزیکی ئەمانە هەرگیز مەکەوە
(ئەسپ لە پاشەوە ،
گا لە پێشەوە ،
مرۆڤی نەزان و بەتاڵ لە هەموو لایەکەوە )
...............................
(کە گر ڕوزی مرادش برنیاری دوصەد چندان عیوبت بر شمارد )
ئینسانی بەتاڵ ، ئەگەر تەنها یەک ڕۆژ ، مەبەستی ئەو نەهێنیتە دی و ، تەنها یەکجار بە پیجەوانەوەی خواستی ئەوەوە قسە بکەی یان بنوسی یان رەفتار بکەی ، تەنها یەکجار و بەس ... ئەوا دەست بەجێ دوسەد عەیب و عار و تۆمەتت بۆ دەکا ئەژمار.
..................................
(ئومێدی کردەوەی شیرین، لە ناشیرین دەبێ ، نەکرێ
ئەوی جۆیایی لەعلە، قەت شکی ناچێتە سەر تەم تەم)
کەسێک گەوهەر و لەعلی بوێت ، لەنێو بەردی ڕەشی بەتاڵ و رەق و تەقدا بۆی ناگەڕێ .
پێشینان دەڵێن (ئەوەی کیسەڵ بکاتە کۆڵ میزیشی پیا ئەکات)
چونکە شوێنی کیسەڵ ناو ئاو و بن بەردە ، نەک سەرشان و سەر سەر.
نوقتە سەری دێڕ ......
....................................................................................
پەراوێزەکان
*لەعل :-بەردێکی بەنرخ
** تەم تەم :_ بەردەڵان و ڕەقەن
م/ هێمن
02/08/2024
سڵاو و رێز و خۆشەویستیمان بۆ هەموو هەڤاڵان
هەر ساخ و سەلامەت بن