02/06/2026
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف ڕۆژانە پێشوازیی لە توێژە جیاجیاکان دەکات
لەدیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف، "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر ڕۆژانە پێشوازیی لە توێژە جیاجیاکانی هەولێر و کوردستان دەکات.
02/06/2026
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف پێشوازیی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی مەخموور کرد
ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 6ـی 2026، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف، "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر پێشوازیی لە "حاجی سالار نووری" بەڕێوەبەری ئەوقافی مەخموور و شاندی یاوەری کرد.
31/05/2026
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف پێشوازیی لە شاندێکی لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان کرد
ئەمڕۆ یەكشەممە 31ـی 5ـی 2026، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف، "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر پێشوازیی لە "م. مەلا سەید مووسا سەید یەحیا باقلانی" بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان و شاندی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، جەخت لە هەماهەنگیی زیاتری نێوان ئەوقاف و یەکێتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان کرایەوە.
31/05/2026
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف پێشوازیی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی دەورووبەری هەولێر کرد
ئەمڕۆ یەكشەممە 31ـی 5ـی 2026، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف، "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر پێشوازیی لە "م. حاتەم مەولوود گەردی" بەڕێوەبەری ئەوقافی دەورووبەری هەولێر و شاندی یاوەری کرد.
لەو دیدارەدا، وێڕای باسكردنی كۆمەڵێک بابەتی پەیوەست كارگێڕی و ئایینی، جەخت لە خزمەتكردنی مزگەوت، مامۆستای ئایینی، حوجرە و بنكەكانی فێركردنی قورئانی پیرۆز کرایەوە.
31/05/2026
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف پێشوازیی لە بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوەندیی هەولێر
ئەمڕۆ یەكشەممە 31ـی 5ـی 2026، لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەوقاف، "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر پێشوازیی لە "م. نەبەز ئیسماعیل" بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوەندیی هەولێر و شاندی هاوڕێی کرد.
لەو دیدارەدا، وێڕای باسكردنی كۆمەڵێک بابەتی پەیوەست كارگێڕی و ئایینی، جەخت لە خزمەتكردنی مزگەوت، مامۆستای ئایینی، حوجرە و بنكەكانی فێركردنی قورئانی پیرۆز کرایەوە.
27/05/2026
هەولێر.. ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی قوربان بەڕێوە چوو
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 27ی 5ی 2026، بە ئامادەبوونی "د. پشتیوان سادق" وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینی، "ئومێد خۆشناو" پارێزگاری هەولێر، "تەیب زرار شێروانی" بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر و "م. نەبەز ئیسماعیل" بەڕێوەبەری ئەوقافی ناوەندیی هەولێر و خەڵکێکی زۆر، لە مزگەوتی جەلیل خەیات، ڕێوڕەسمی نوێژی جەژنی قوربانی پیرۆز، بەڕێوە چوو.
لەدوای نوێژی جەژن، وەزیری ئەوقاف و پارێزگاری هەولێر و بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف لەگەڵ خەڵک بەشدارییان لە ڕێوڕەسمی جەژنەپیرۆزە و گەردەن ئازادییان کرد و هیوای جەژنێکی خۆش و ئارامیان بۆ خەڵک خواست.
26/05/2026
تەيب زرار شێروانی: جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە جەژن و خۆشیی ژیاندا بن
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی 5ـی 2026، تەیب زرار شێروانی، بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و كاروباری ئایینیی پارێزگای هەولێر، پەیامێكی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی قوربان بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند: "هیوادارم هەمیشە لە جەژن و خۆشیی ژیاندا بن."
ئەمە دەقی پەیامی بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافە:
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربان، گەرمترین پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی تێكڕای خەڵكی هەولێر و كوردستان دەكەم و هیوادارم هەمیشە لە جەژن و خۆشیی ژیاندا بن.
ئومێد دەكەم، لەم جەژنەدا، قوربانی لەپێناو یەكترقبووڵكردن، گیانی لێبوردەیی، تەبایی و پتەوكردنی برایەتیی نێوانمان بدەین و جەژن بكەینە دەرفەتێكی زێڕین بۆ بەرپاكردنی ئاشتیی كۆمەڵایەتی.
نزا دەکەین، خودا حەج و نزا و پاڕانەوە و خوداپەرستیی حاجییانی کوردستان گیرا بکات و کوردستان هەر ئارام و ئاوەدان و پارێزراو بێت.
دووبارە جەژنی قوربان لە هەموو لایەک پیرۆز بێت.
تەیب زرار شێروانی
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقافی پارێزگای هەولێر
26ـی 5ـی 2026
25/05/2026
ئەنجوومەنی باڵای فەتوا: رێنماییه شەرعییە تایبه‌تەکانی قوربانی (الأضحية) بڵاو دەکاتەوە..
قال الله تعالى: {فَاسْأَلُوا أَهْلَ الذِّكْرِ إِنْ كُنْتُمْ لَا تَعْلَمُونَ} (سورة النحل: 43).
الحَمد لله ربّ العالمين والصّلاة والسّلام على حبيبنا ومولانا محمد وعلى آله وأصحابه والتابعين ومَن تبعهم بإحسان إلى يوم الدين..
ئه‌نجوومه‌نی باڵای فه‌توا لە كوردستان لە دانیشتی ئەمڕۆ یەکشەممەی نائاسایی خۆیدا، هانی موسوڵمانانی هه‌بووی کوردستان ده‌دات بۆ ئەنجامدانی قوربانی چەندە بتوانن، چونكه سوننەتێکی یەکجار گەورەیە و خێر و پاداشتێكی نەبڕاوەی هه‌یه، وەک لە چەندین دەقی پیرۆزدا هاتووە، وەک لە فەتواکانی پێشووماندا روونمان کردووەتەوە..
لێرەشدا بە پێویستی دەزانین ئەم رێنماییە شەرعییانە دووپات بکەینەوە، کە تێکڕایان لە چوارچێوەی ئادابی شەرعی سەربڕینی قوربانی و ئەحکامی تایبەتن بەو عیبادەتە پیرۆزەوە لەوانەش:
یه‌كه‌م: كاتی سه‌ربڕینی قوربانی له یه‌كه‌م ڕۆژی جه‌ژنی قوربان له دوای نوێژی جه‌ژن ده‌ست پێ ده‌كات تا كۆتایی رۆژی چواره‌می جه‌ژن، له هه‌موو كاته‌كانی ئه‌و چوار ڕۆژه‌دا دروستە ئەنجام بدرێت، شه‌و بێت یان رۆژ جياوازی نییە.
دووەم: سه‌باره‌ت به ئاژەڵی قوربانی؛ بزن و مه‌ڕ هه‌ر یه‌كیان ته‌نها به یه‌ک قوربانی ده‌چێت به مه‌رجێک بزن دوو ساڵی ته‌واو كردبێت‌و مه‌ڕیش یه‌ك ساڵی ته‌واو كردبێت، ڕه‌شه وڵاغیش یه‌ک دانه‌ی بۆ حه‌وت قوربانی ده‌بێت‌و، مه‌رجه وڵاغه‌كه دوو ساڵی ته‌واو كردبێت. پێویسته ئه‌و حه‌یوانه‌ی كه ده‌یكاته قوربانی عه‌یبێكی وای نه‌بێت، واته: زۆر لاواز و شێت و كۆره و نه‌خۆش و له‌ڕ نه‌بێت، به‌ڵام حه‌یوانی بێ قۆچ یان قۆچ شكاو ده‌شێت ئه‌گه‌ر شكاندنه‌كه لاوازی نه‌كردبێت یان ئه‌گه‌ر گوێی هه‌ر دڕا بوو یان كون كرا بوو ئه‌وا ده‌شێت، به مه‌رجێک هیچی لێنه‌كرابێته‌وه، حه‌یوانی ئه‌گه‌ر هه‌موو ددانه‌كانی كه‌وتبێ نابێت بۆ قوربانی، به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌ک دوانێكی شكابوو یان كه‌وتبوو، ئه‌وا كێشه‌ی نییه به‌مه‌رجێک كاریگه‌ری خراپی نه‌بێت له‌سه‌ر خواردنی و به‌و هۆیه‌شه‌وه لاواز نه‌بووبێت، له‌قوربانی كردن‌دا ئاژه‌ڵی نێر‌و مێ فه‌رقیان نییه، وه ئه‌گه‌ر نێره خه‌سیویش بێت هه‌ر ده‌شێت.
سێیەم: چونکە قوربانی‌کردن لە ماڵێکدا سوننەتێکی کیفائییە، بۆیە دروستە سه‌رۆكی خێزان بۆ خۆی مه‌ڕێک یان بزنێک بکاتە قوربانی و لە خێر و پاداشتەکەیدا تەواوی خانه‌واده‌كه‌ی بەشداری پێ بکات، واته: دروسته مه‌ڕێک كه ته‌نها بۆ یه‌ک كه‌س ده‌شێت، به‌ڵام خاوه‌نه‌كه‌ی وێنه‌ی پاداشتی(مثل الثواب) بنێرێت بۆ هه‌موو خانه‌واده‌كه‌ی، ئه‌وه‌ش مه‌به‌سته له‌و فه‌رموده‌ی كه له‌و باره‌وه هاتووه، نه‌ك ئەوەی دروست بێت یه‌ك مه‌ڕ بۆ قوربانی خانه‌واده بشێت.
چواره‌م: بۆ ئه‌وانەی كه چوونه‌ته حه‌ج و نیازی قوربانییان هەیە، باشتر وایه قوربانی لێرە لە کوردستان بکەن بە تەوکیل، چونکە له مه‌كه‌ی پیرۆز رێژه‌یه‌كی یه‌كجار زۆری قوربانی ئه‌نجام ده‌درێت، بۆیه ئه‌و پێویستیه‌ی لێره هه‌یه له‌وی نییه.
پێنجه‌م: ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژین، دروسته كه‌سێک لێره بكه‌نه وه‌كیلی خۆیان و لێره قوربانییان بۆ بكه‌ن.
شەشەم: دروستە قوربانیكردن بۆ منداڵی ناباڵغ، به‌ڵام بۆی ده‌بێته سه‌ده‌قه. بۆیه چاكتر وایه، ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه گه‌ییشته تەمەنی بلۆغبوون دووباره قوربانی بكاته‌وه.
حەوته‌م: باش وایە پاره ته‌سلیم نەكرێت به هیچ ده‌زگا و رێکخراوێک بۆ ئەنجامدانی قوربانی، چونکە عیبادەتێکی سەربەخۆیە، خێرتر وایە کەسەکان بۆ خۆیان ئەنجامی بدەن، چونکە زیاتر دڵنیا دەبن لەوەی، کە چۆن قوربانییەکە دەکەن و بەپێی ئادابی شەریعەت جێبەجێی دەکەن.
هەشته‌م: لە مەزهەبی پێشەوامان حەزرەتی شافیعی دا (رحمه الله) و لا ى زۆرینەى زانایانی تریش دروست نییە گواستنه‌وه‌ی قوربانی له وڵاتێکەوە بۆ وڵاتێکی تر، یان لە شارێکەوە بۆ شارێکی دیكه، ته‌نها له‌و كاته‌دا نەبێت، كه كه‌سه‌كانی شوێنی دووه‌م زۆر هه‌ژار‌ترو پێویستر بن، یاخود خزمه هه‌ژاره‌كانیان له‌و جێیه بن. ئەمەش پێویستی بە تەقلیدی مەزهەبی پێشەوا (ئەبو حەنیفە) هەیە(رحمه الله).
بۆیە داواکارین کەس قوربانی نەباتە دەرەوەی کوردستان، بەتایبەت کە ئەمساڵ هەژاری و نەدارییەکی زۆر هەیە لە باشوری کوردستان و تێکڕای پارچە دابڕاوەکانی تریش..
نۆیه‌م: قوربانی نه‌زر ته‌نها ده‌درێته ماڵه هه‌ژاره‌كان، نابێت خاوه‌نه‌كه‌ی خۆی و ئه‌وانه‌ی نه‌فه‌قه‌یان له‌سه‌ریه‌تی وه‌ک ژن و مناڵ و دایک و باوک لێی بخوات، مه‌گه‌ر به میوانداری له ماڵێكی دیكه بیخوات، وه نابێت قوربانی نه‌زر بدرێته ماڵی ده‌وڵه‌مه‌ندیش.
دەیەم: قوربانی سوننه‌ت دروسته خاوه‌نه‌كه‌ی و ماڵ و منداڵی لێی بیخوات‌و، هه‌روه‌ها لێی بدرێته ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانیش به مه‌رجێك موسڵمان بن، چونكه ئه‌مه قوربانییه‌و عیباده‌ته، سه‌ده‌قه‌ی عیباده‌تیش وه‌ك قوربانی و زه‌كاتی ماڵ ته‌نها له موسڵمانانه‌وه‌یه‌و بۆ موسڵمانانیش ده‌شێت.
یازده: قوربانیكردن بۆ مردوو ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی كردبێت واجبە لە مەزهەبی خۆمان و زانایانی تریش بۆی بکرێت، بەڵام لە میراتەکەی خۆی، ئه‌گه‌ر وه‌سیه‌تی نه‌كردبوو، هەر دروسته بۆی بکرێت به میراتی خۆی، به‌ڵام ده‌بێ هه‌موو میراتگره‌كان رێگه‌ی پێ بده‌ن، ئەگەرنا دروستە هه‌ر كه‌سێک به ماڵی خۆی لە راهی خودا بۆی بكات.
دوازدە: ئەگەر قوربانیەکە بۆ مردووی وەسیەتکار بوو، نا بێت ماڵ و منداڵی خۆی یان دەوڵەمەندان لێی بخۆن، بەڵکوو تێکڕای واجبە بدرێتە هەژاران؛ چونکە پێویستی بە ئیزن و تەملیک هەیە، وەک لە سەرچاوەکاندا هاتووە، بەڵام ئەگەر کەسوکاری بۆ خۆیان بۆیان کرد، ئەوا دروستە لێی بخۆن و لێی ببەخشنە دەوڵەمەندانیش.
سیازدە: ئەگەر قوربانی لە گوندێک یان جێگەیەکدا بە هەرەوەزی ئەنجامدرا وەک ئێستا باوە، ئەوا پێویستە ئاگاداری قوربانی نەزر و وەسێتکراوی مردوو بن، کە پێویستە وەک گوتمان جودا بکرێنەوەو تەنها بدرێتە ماڵە هەژارەکان، ئەگەر چارەسەر نەکرا و بۆیان جیانەدەکرایەوە با تێکڕایان لەو مەسئەلەدا تەقلیدی مەزهەبی پێشەوا ئیمامی ئەحمەد(رحمه الله) بکەن.
چواردە: دروسته به‌بێ پرس پێكردن كه‌سێك قوربانی بۆ كه‌سێكی دیكه بكات، تەنانەت ئەگەر مردوو وەسێتیشی نەکردبوو لەسەر رای هەندێک لە زانایان هەر دروستە بۆی بکرێت.
پازدە: باشتر وایه له كاتی سه‌ربڕینه‌كه خاوه‌ن قوربانی ئاماده بێت، چونکە پێغه‌مبه‌رمان (درودی خوای له‌سه‌ر بێت) به ده‌ستی موباره‌كی خۆی به‌رانی به قۆچی كردۆته قوربانی.
ئه‌گه‌ر ئاماده‌ش نه‌بوو بەهۆی رێنماییەکانی تەندروستی هه‌ر دروسته، گرنگ ئه‌وه‌یه ئه‌وه‌ی سه‌ری ده‌بڕێت نییه‌تی ئه‌وی لێ بهێنێت و ئادابی شەرعی بەرجەستە بکات.
شازدە: پێمان باشە رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی جێبەجێ بکرێت سەبارەت بە کوشتنەوەی قوربانییەکە لە کوشتارگەکان و رەچاوی پاک‌وخاوێنی زۆر پێویستە بکرێت لەپێناو سەلامەتی و بەرژەوەند گشتی.
والله تعالى أعلم.
وصلّى الله على سيدنا محمد وعلى آله وصحبه أجمعين.
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا لە كوردستان
٧ ذوالحجة ١٤٤٧ك=
٢٤ -٥-٢٠٢٦ز = ٣ جۆزەردان ٢٧٢٦ک
https://zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26659
23/05/2026
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف پرسەنامەیەکی هاوخەمیی ئاڕاستەی "شوان عەزیز ئیسماعیل" کرد
بەناوی خودای گەورە و میهرەبان
بەداخەوە، هەواڵی کۆچی دوایی باوکی "شوان عەزیز ئیسماعیل" سکرتێری وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیم پێگەیشت.
بەم بۆنە خەمناکەوە، بەناوی بەڕێوەبەری بەش و هۆبە و تێکڕای فەرمانبەرانەوە، سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی کاک شوان و کەسوکاری دەکەین و هاوبەشیی خەمیانین.
نزا دەکەین، خودا لە کۆچکردووی باوکی خۆش بێت و دڵنەوایی و ئارامی و هیواش بە هەموو لایەکیان ببەخشێت.
إنا للە وإنا الیە را‌جعون.
تەیب زرار شێروانی
بەڕێوەبەری گشتیی ئەوقاف و کاروباری ئایینی پارێزگای هەولێر
شەممە _ 26ی 5ی 2026