بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ك

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ك

Share

Official page پێگه‌ی فه‌رمی به‌شی ڕۆشنبیری و ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیایی پارتی دیموكراتی كوردستان

04/06/2026

پەرتووکی چاپکراوی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن

پەرتووکی (رحيق الوعي وولادة الفكر الجديد) کەوتە بەر دیدی خوێنەران.

یەکێک لە بەرهەمە چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، پەرتووکی (رحيق الوعي وولادة الفكر الجديد) لە نووسینی (مەحموود مستەفا) کەوتە بەر دیدی خوێنەران.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پشتیوانییە بەردەوامەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک بۆ خزمەتکردن بە بواری فیکر و ڕۆشنبیری و دەوڵەمەندکردنی زیاتری کتێبخانەی کوردی.

03/06/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.

03/06/2026

#مانشێت

ژمارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 3ـی 6ـی 2026ـی چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشێوەی ئۆنلاین، لەم بەستەرانەی خوارەوە بخوێنەوە:

ڕۆژنامەی خەبات:
https://xebat.net/ku/?p=201525

ڕۆژنامەی هەولێر:
https://hawlerweb.net/hawlernewspaper/2026/06/140944/

جريدة التاخی:
https://altaakhi.net/2026/06/253044/

ڕۆژناما ئەڤرۆ:
https://www.calameo.com/read/000139418fd697ed7c6df

Photos from ‎بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ك‎'s post 02/06/2026

تەرمی نووسەر و میدیاکاری دیاری کوردستان
ئەحمەد دەشتی لە شاری هەولێر بە خاک سپێردرا

ڕۆژی سێشەممە 2ـی 6ـی 2026، لە ڕێوڕەسمێکی شایستەدا لە شاری هەولێر، بە ئامادەبوونی سیداد بارزانی، نوێنەری جەنابی سەرۆک بارزانی، فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی پ.د.ک، و ژمارەیەک لە ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و کۆمیتەی ناوەندی، بەرپرسانی حزبی و حکومی و ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ڕاگەیاندنکاران و هاوسەنگەرانی لە شۆڕشی ئەیلوول و گوڵان، تەرمی نووسەر و میدیاکاری دیاری کوردستان و پێشمەرگەی دێرین (ئەحمەد دەشتی) لە وڵاتی ئەڵمانیاوە گەیشتەوە هەرێمی کوردستان و لە زێدی خۆی بە خاک سپێردرا.

ئەحمەد دەشتی وەک پێشمەرگەیەکی دێرین و قەڵەمێکی دیاری کایەی ڕۆژنامەگەری، کە تەمەنی خۆی لەپێناو گەیاندنی دەنگی ڕەوای گەلی کوردستان و کاروانی ڕۆشنبیری تەرخان کردبوو، هەروەها ڕۆڵێکی بەرچاوی هەبوو لە میدیای بیستراو بەگشتی و ئێزگەی دەنگی کوردستان بەتایبەتی.

لە ڕێوڕەسمەکەدا وتاری بەخێرهاتنی ئامادەبووان لەلایەن پشتیوان سادق، بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر پێشکەشکرا و دواتر فازڵ میرانی، بەپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی لە وتەیەکدا ستایشی ڕۆڵی گرنگی خوالێخۆشبووی کرد لە بوارەکانی میدیا و پێشمەرگایەتیدا.

دواتر، د. هیوا، کوڕی خوالێخۆشبوو ئەحمەد دەشتی وتاری بنەماڵەی پێشکەشکرد و تێیدا سوپاسی سەرۆک بارزانی و وەفای هەڤاڵانی کۆچکردوو ئەحمەد دەشتی کرد، بەڵێنی وەفاداری و بەردەوامی لەسەر ڕێبازی بارزانی و پاراستنی کوردستانی دوپاتکردەوە.

لە کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، بۆ ڕێزگرتن لە ماندووبوون و مێژووی پڕ لە سەروەریی ئەم تێکۆشەرە، تاجەگوڵینەی ڕێز و وەفای سەرۆک بارزانی و دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی، بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پ.د.ک، مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێری پ.د.ک و دەزگای باڵای ئەیلوول و خانەوادە و هاوڕێ و هەڤاڵانی کۆچکردوو لەسەر تەرمی خوالێخۆشبوو (ئەحمەد دەشتی) دانرا.

02/06/2026

#مانشێت

ژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2ـی 6ـی 2026ـی چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشێوەی ئۆنلاین، لەم بەستەرانەی خوارەوە بخوێنەوە:

ڕۆژنامەی خەبات:
https://xebat.net/ku/?p=201465

ڕۆژنامەی هەولێر:
https://hawlerweb.net/hawlernewspaper/2026/06/140837/

جريدة التاخی:
https://altaakhi.net/2026/06/252678/

ڕۆژناما ئەڤرۆ:
https://www.calameo.com/read/000139418e2ba834672c9

01/06/2026

پیرۆزبایی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر

بەڕێزان/ بەرپرس و کارمەندانی کۆمپانیای تەتەر بۆ دابەشکردن و بڵاوکردنەوە.

بە بۆنەی (٢٠)ەمین ساڵیادی دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر، پیرۆزباییەکی گەرمتان لێ دەکەین، هیوادارین بۆ لەمەودوا هەنگاوی باشتر و بەپێزتر بنێن.

دامەزراندنی کۆمپانیای تەتەر و کارەکانی ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە خزمەتگەیاندن بە بواری دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی ئەدەبیاتی پارتیمان لە ڕۆژنامە و گۆڤار و سەرجەم بڵاوکراوەکانی دیکەی بەشی ڕۆشنببیری و ڕاگەیاندن.
لەو ڕووەوە ڕۆڵی ئێوە دیار و بەرچاوە و دەستخۆشیتان لێدەکەین.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
١ ی حوزەیرانی ٢٠٢٦

01/06/2026

#مانشێت

ژمارەی ئەمڕۆ دووشەممە 1ـی 6ـی 2026ـی چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشێوەی ئۆنلاین، لەم بەستەرانەی خوارەوە بخوێنەوە:

ڕۆژنامەی خەبات:
https://xebat.net/ku/?p=201440

ڕۆژنامەی هەولێر:
https://hawlerweb.net/hawlernewspaper/2026/05/140753/

جريدة التاخی:
https://altaakhi.net/2026/06/252359/

ڕۆژناما ئەڤرۆ:
https://www.calameo.com/read/0001394180a617f81ef0c

31/05/2026

پەیامی پیرۆزبایی مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بەڕێز/ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان
بەڕێزان/ ئەندامانی مەكتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان

بە بۆنەی(٥١)مین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و کادیر و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەكەین و، هیوای بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

لەم دەرفەتەدا، جارێكی دیكە جەخت دەكەینەوە سەر هەماهەنگی و تەبایی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان بۆ چارەسەركردنی ڕاست و دروستی كێشە و پرسە هەنووكەییە چارەنووسسازەکان و، پاراستنی دەستكەوتەكانمان و بەهێزکردنی دامەزراوەکان و داکۆکیکردن لە قەوارەی دەستووری و سیاسی هەرێمی کوردستان.

جارێکی دیکە پیرۆزباییتان لێدەکەین.

مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
٣١ـی ئایاری ٢٠٢٦

31/05/2026

پرسەنامەیەک لە بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ ڕوناکبیر و نووسەری بەڕێز (عەتا قەرەداغی)

بە خەم و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوایی باوکی بەڕێزتان، (شێخ فایەق شێخ عوسمان)مان پێگەیشت، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین و خۆمان بە هاوبەشی خەمتان دەزانین.

له‌ خودای گه‌وره‌ داواكارین هەدار و ئارامی بە بەڕێزتان و دۆست و خزم و ئازیزانتان ببه‌خشێت و گیانی کۆچکردووش بخاتە بەر دلۆڤانی خۆی.

بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان
٣١ی ئایاری ٢٠٢٦

31/05/2026

#مانشێت

ژمارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 31ـی 5ـی 2026ـی چاپکراوەکانی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن بەشێوەی ئۆنلاین، لەم بەستەرانەی خوارەوە بخوێنەوە:

ڕۆژنامەی خەبات:
https://xebat.net/ku/?p=201411

ڕۆژنامەی هەولێر:
https://hawlerweb.net/hawlernewspaper/2026/05/140629/

جريدة التاخی:
https://altaakhi.net/2026/05/252043/

ڕۆژناما ئەڤرۆ:
https://www.calameo.com/read/000139418dc4f9cdb3496

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Address


Pirmam Street
Irbil
44001