29/04/2023
BRICS بریکس
کۆمەڵەى بریکس ڕژێمێکى ئابورى هاوبەشە لە نێوان برازیل و ڕوسیا و هند و چین و باشورى ئەفریقیا
ئەم کۆمەڵە ئابورى یە بە هەستانەوەیەکى ئابورى بێ هاوتا ئاژمار دەکرێت لە مێژودا کە لەلایەن چینەوە سەرکردایەتى بکرێت.
لە ساڵى ٢٠٠٦ لە ئەنجامى وتوێژەکانى وەزیرانى دەرەوەى برازیل و ڕوسیاو هند و چین لە پەراوێزى کۆبونەوەکانى کۆمەڵەى گشتى ووڵاتە یەکگرتوەکان لە نیویورك شێوەیەکى فرمى وەرگرت.
لە ساڵى ٢٠٠٩ لە شارى بیکاتیرینبرغ لە ڕوسیا بۆ یەکەم جار سەرۆکى ئەو چوار ووڵاتە کۆبونەوە وبڕیارى دامەزراندنى سیستەمێکى ئابورى جیهانى دوو جەمسەرى یان دا .ئەوەش ناسرا بە (بریک) .
لە سالى ٢٠١٠ دا باشورى ئەفریقاش دەبێتە ئەندامى ئەو کۆمەلەیە و ناوەکەش دەبێتە (بریکس) کە لە ووشەى یەکەمى ناوى ئەو پێنج ووڵاتە پێك دێت کە پێکهێنەرى کۆمەڵەکەن
