ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٦/١ قایمقامیەتی قەزای ناوەندی هەولێر لە هەڵمەتێکدا هەزاران پارچە یاری ئاگرینی قەدەغەکراوی لەناو برد کە لە ڕۆژانی جەژندا لەلایەن تیمەکانیان دەستی بەسەردا گیرابوو هاوکات تیمێک لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بە هەموو کەرەستە و ئامرازە پێویستەکانەوە لە جێگاکە جێگیر کران بۆ ئەوەی لە کاتی ڕوودانی هەر بارودۆخێکی لەناکاودا وەڵامێکی خێرا و کاریگەر بدەنەوە و ڕێگر بن لە دروست بونی کارەساتی نەخوازراو.
٢٠٢٦/٦/١
Erbil Civil Defence بەرگرى شارستانى هەولێر
لاپەڕەی فەیسبووکی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
01/06/2026
#سەردان
ئەمرۆ بەرێز بەڕێوەبەری بەشی بەرگری شارستانی شەقڵاوە لەگەڵ ژمارەیەک لە ئەفسەران بەبۆنەی پیرۆزبایی جەژنەوە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێریان کرد،لەلەیەن بەڕێز (عقیدی مافپەوەر / نالی نوزاد رفعت) پیشوازیان لێ کرا،جگە لە جەژنانەو ڕۆژانی جەژن لەدانیشتنەکەدا باسی کارووبارە هونەریەکان و پێویستیەکان و چەند بابەتێکی تر کرا.
٢٠٢٦/٦/١
31/05/2026
#سەردان
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٣١ بەڕێز عقیدی مافپەروەر ( نالی نەوزاد ڕفعت ) بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر لەگەل ئەفسەرانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بەمەبەستی چەژنە پیرۆزە سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێمیان کرد . لەلایەن بەڕێز لیوای مافپەروەر ( یادگار ئەنوەر فەرەج ) بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی هەرێم و ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی پێشوازیان لێکرا .
٢٠٢٦/٥/٣١
31/05/2026
لەبەر پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، گواستنەوەی غازی شل بە ڕۆژ قەدەغە کرا
ئاگاداریەک لە بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێرەوە لە پێناو پاراستنی گیان و سامانی هاوڵاتیان و کەمکردنەوەی مەترسییەکانی پەیوەست بە گواستنەوەی ماددە سووتەمەنییە هەستیارەکان گواستنەوەی غازی شل (LPG) بە کاتی ڕۆژ قەدەغەیە.
بەپێی ڕێنمایی ژمارە ١ ماددەی ٤ ساڵی ٢٠٢٠ ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، هەموو ئۆتۆمبێلە تایبەتەکان و کۆمپانیاکانی گواستنەوەی غازی شل پێویستە لە بەرواری ٢٠٢٦/٦/١ بۆ ٢٠٢٦/١٠/١ تەنها لە کاتە دیاریکراوەکانی شەودا کار بکەن تاکو دوربن لە ئەگەری ڕووداوی نەخوازراو.
هەروەها داوا لە هەموو خاوەن کۆگا و دامەزراوە پەیوەندیدارەکان دەکەین پابەند بن بە ڕێنمایی و مەرجە یاساییەکان، و ئاگاداریان دەکەینەوە لەکاتی جێبەجێ نەکردنی بڕیارەکە بە پێی یاسا مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئەم هەنگاوە بەشێکە لە پلانەکانی بەرگری شارستانی بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستن و خۆپارێزی و دڵنیابوون لە سەلامەتی گیان و ماڵی هاوڵاتیان لە هەموو کاتێکدا.
٢٠٢٦/٥/٣١
#ئاگر
ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٣٠ کاتژمێر ٧:٠٠ خولەک لەلایەن هاوڵاتیان ئاگادار کراینەوە بە سووتانی ئۆتۆمبێلی مێگزەمینی سەر بە لیوای یەکی نەوت لە زورگەزرار . تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر توانیان بەزووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن .
٢٠٢٦/٥/٣٠
29/05/2026
#پرسە
﷽
{ كُـلُّ نَفْسٍ ذَآئِقَةُ الْمَوْتِ }
بۆ بنەماڵەی کارمەندمان .ڕ.پ/٦ ( کاکە سوور واحید شینە )
بەنــاوی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر و سەرجەم ئەفسەران و کارمەندانەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراســـتەی بنەمــــاڵەی خـــوالێخۆشــــبوو ( رەهەند کاکەسوور واحید شینە )دەکەین، کە دەکاتە کوڕی بەڕێزتان ، هاوبەشی خەم و ئازارتانین داواکـــــارین لە خـــودای گـــەورە ســـــەبوریتان بــدات و ڕۆحی کۆچـکردوش بە بەهەشـتی بەرین شــــــــــــــاد بکات.
إِنَّا لِلّهِ وَإِنَّـا إِلَيْهِ رَاجِعونَ
عقيدی مافپەروەر
نالی نەوزاد رفعت
بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
۲٠٢٦/٥/٢٩
27/05/2026
#بەسەرکردنەوە
ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٧ بەڕێز ( عقیدی مافپەروەر / نالی نەوزاد ڕفعت ) بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر و ئەفسەری ژووری بزوێن بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە بنکەکانی بەرگری شارستانی هەولێری بەسەرکردەوە لەنزیکەوە چاوی کەوت بە کارمەندان وە دەست خۆشی لەگشت تیمەکانی کرد بۆ ئامادەبوونیان لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو لەڕۆژانی جەژن
٢٠٢٦/٥/٢٧
#ئاگر
ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٢٧ کاتژمێر ١٠:٥ خولەک لەلایەن هاوڵاتیان ئاگادار کراینەوە بە سووتانی پوشو پەڵاش لەگەڕەکی نوسەران . تیمەکانی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر توانیان بەزووترین کات بگەنە شوێنی ڕووداوەکە و ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن .
٢٠٢٦/٥/٢٧
جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت .
بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی تەواوی موسڵمانان و هاوڵاتیانی خۆشەویستی شاری هەولێری پایتەخت دەکەین.
هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و خۆشی، تەبایی و بەدیهاتنی گشت ئاواتەکانتان.
هاوڵاتیانی خۆشەویست..
ئێمە لە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر، پێناو پاراستنی گیان و ماڵی ئێوەی ئازیز، لە ڕۆژانی جەژندا لە ئەرکدا دەبین و تیمەکانمان لە حاڵەتی ئامادەباشی تەواودان. تکایە لە پێناو سەلامەتی خۆتان و خێزانەکانتان، پابەندی ڕێنماییەکانی بەرگری شارستانی بن.
جەژنتان پڕ لە شادی و سەلامەتی بێت.
عقيدى مافپەروەر - نالی نەوزاد رفعت / بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Contact the business
Telephone
Website
Address
Behind Jalil Xayat Mosque, Kurdistan
Irbil
44006
