فەرمانگەی میدیا و زانیاری - دائرة الإعلام و المعلومات

فەرمانگەی میدیا و زانیاری - دائرة الإعلام و المعلومات

Share

ستراتیژی ڕاگەیاندن و سیاسەتی گەیاندن بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان دادەڕێژین

Photos from ‎فەرمانگەی میدیا و زانیاری - دائرة الإعلام و المعلومات‎'s post 14/05/2026

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5/14، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بەرزەپرد و شەقامی دووسایدی 40 مەتریی سۆرانی لە شاری سۆران کردەوە.

دوای کردنەوەی پڕۆژەکە، سەرۆکی حکومەت وتەیەکی پێشکەش کرد و تێیدا ئاماژەی بەوە دا كە ئەمە قۆناخێكە و قۆناخەكانی تریشی بەدوادا دێت بۆ تەواوكردنی ئەم پرۆژەیە كە دووساید و بەیەكەوەبەستنی ڕێگەكانە. پرۆژەی گەورەتریشمان لەبەردەستە، بۆ ئەوەی پێشكەشی خەڵكی ئەم دەڤەرەی بكەین.

بۆ خوێندنەوەی دەقی وتەکە کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە:
https://gov.krd/government/the-prime-minister/activities/posts/2026/may/سەرۆکی-حکومەتی-هەرێمی-کوردستان-لە-خۆشی-و-ناخۆشیدا-ئێمە-لە-خزمەتكردنی-خەڵکی-کوردستان-ناوەستین/

14/05/2026
وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرکرد 14/05/2026

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرکرد

وەزارەتی ناوخۆ بڕیارێکی لە بەرژەوەندیی هاووڵاتییان دەرکرد بەگوێرەی فەرمانی وزاری ژمارە (١٣٩٣٥ لـە ١٣-٥-٢٠٢٩)، بە واژۆی ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ، لەبەر لێکەوتەکانی بارودۆخی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەسەر کەسابەت و گوزە...

13/05/2026

⚠️ شۆفێر و سەرنشینان، تکایە زبڵ و خاشاک فڕێ مەدەن، تاکوو تووشی سزای دارایی نەبن..

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان لە عێراق دەکات 13/05/2026

ئەمرۆ چوارشەممە 5/13، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی پاپای ڤاتیکان لە عێراق دەکات ئەمرۆ چوارشەممە 5/13، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە میرۆسلاڤ ڤاچۆڤسکی باڵیۆزی نوێی پاپای ڤاتیکان لە عێراق کرد.سەرۆکی حکومەت، وێڕای پیرۆ....

13/05/2026

☀️پرۆژەیەکی گرنگی ڕێگەوبان دەکەینەوە..
📌پڕۆژەی ستراتیجیی جووتسایدی 40 مەتریی سۆران تەواو کرا و بەم زووانە بە ڕووتاندا دەکرێتەوە.

🌱خزمەتی بەردەوام، ناسنامەمانە..

12/05/2026

ژمارەیەک ڕێکاری نوێی ژینگەپارێزی و بەرەنگاربوونەوەی سەرپێچی و زێدەڕۆیی دەچنە بواری جێبەجێکردن

لە چوارچێوەی بایەخی تایبەتی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی بە ژینگەدۆستی و پاراستنی سروشتی کوردستان، وەکوو یەکێک لە کاری لەپێشینەی دامەزراوەکانی حکومەت، دوای چەند کۆبوونەوەیەکی فراوان، لەگەڵ وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و تیمی وەزارەتەکەی، بەڕێوەبەرانی گشتی لە دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە، پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان و بەرپرسانی تایبەتمەند لە وەزارەتی ناوخۆ، رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١٢ی ئایاری ٢٠٢٦ بە واژووی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ، کۆمەڵێک بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگ بە نووسراوی ژمارە (١٣٧٨٨) بە گوێرەی ماددەی دووەم/یەکەم لە یاسای وەزارەتی ناوخۆ ژمارە (٦)ی ساڵی ٢٠٠٩، کە ئەرکی (جێبەجێکردنی سیاسەتی گشتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان) خستۆتە ئەستۆی وەزارەتی ناوخۆ، بۆ جێبەجێکردن ئاراستەی لایەنە پەیوەنددارەکان کران کە نۆ خاڵ خۆیان دەبیینەوە و ئەمانەن:

یەکەم: چالاککردنی ئەنجومەنی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە دەستە کە بە گوێرەی بەشی یەکەم لە دەروازەی دووەم لە یاسای ژمارە (٨)ی ساڵی ٢٠٠٨ یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگە لە هەرێمی کوردستان – عێراق پێکهاتە و ئەرکەکانی دیاری کراوە. پێویستە وەزارەت و لایەنەکانی ناو ئەو ئەنجومەنە چالاکانە بە ئەرکی خۆیان هەڵبستن و دیراسەی هەندێ پڕۆژە بکەن کە دەرفەتەکانی پیسکردنی ژینگە کەم دەکاتەوە و لەم کۆبوونەوە هاوبەشەمان سەرنجی خرایە سەر، بۆ نموونە هانی بەکارهێنانی کاغەز لەبری نایلۆن و شوشە بدەن بۆ بوارەکانی بەکارهێنانی رۆژانە، پێویستییەکانی ئەم پرۆسەیە بە وردی دیراسە بکرێت. هەروەها دیراسەی میکانیزمی پاڵپشتیی کارگەکانی بەرهەمهێنانی کاغەز بۆ بەکارهێنانی رۆژانە لە بری عەلاگەی نایلۆن، هەروەها دروستکردنی بوتڵی دروستکراو لە کاغەز بۆ ئاو و شیر و بەرهەمەکانی لەبری نایلۆن و شووشە، بکرێت.

دووەم: ئەنجومەن پێویستە چاودێریی وردی جێبەجێکردنی ڕێنمایی ژمارە (٢)ی ساڵی ٢٠٢٣، ڕێنمایی بەدواداچوون و بەرزەفتکردنی سەرپێچییە ژینگەییەکانی دەستەی ژینگە بکات و فەرمانگەکانی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان ڕابسپێرێت کە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنوورەکە، چاودێریی جێبەجێکردنی ڕێنمایی ئاماژەبۆکراو بکەن و سزای سەرپێچیکاران بدرێت.

سێیەم: فەرمانگەکانی ژینگە لە (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، گەرمیان، ڕاپەڕین) بەگوێرەی فەرمانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە ٣٦١ لە ٢٦/٢/٢٠٢٦ و لە (هەڵەبجە، سۆران، زاخۆ) بەگوێرەی فەرمانی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە ٣٥٩ لە ٢٦/٢/٢٠٢٦، بەپێی ئەو دەسەڵاتەی پێیان دراوە سزای دارایی سەرپێچیی ژینگەیی تا بڕی (٨.٠٠٠.٠٠٠ هەشت ملیۆن دینار) دەسەپێنن بە سەر سەرپێچیکاران بەپێی جۆر و قەبارەی سەرپێچییەکە بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سنووریان و ئەگەر قەبارەی سزاکەکە پێویست بوو گەورەتر بێت، بۆ دەستەی ژینگە ڕەوانە دەکرێت بە زووترین کات.

چوارەم: هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، پۆلیسی هاتوچۆ، بەرگریی شارستانی، پۆلیسی دارستان و ژینگە - هێزی پاراستنی ژینگە) هەماهەنگیی تەواو دەکەن لەگەڵ لیژنەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە سەرۆکایەتیی پارێزگار/ سەرپەرشتیاریی ئیدارە سەربەخۆکان و فەرمانگەکانی ژینگە بۆ دەستگیرکردنی هەر کەسێک سەرپێچی لە یاسا و ڕێنماییەکانی ژینگە دەکات و سروشت پیس دەکات. بۆ ئەم مەبەستە تیمی گەڕۆک لە نوێنەرانی ئەو دامەزراوانە بە سەرۆکایەتیی ئەفسەرێکی پۆلیسی دارستان و ژینگە و ئامادەیی نوێنەری فەرمانگەی ژینگە پێک دێت بۆ گەڕان بە شوێنە گەشتیارییەکان و ئاگادارکردنەوەی گەشتیار و هاووڵاتیان لە سەرپێچییەکان و سەپاندنی سزای دارایی ڕاستەوخۆ بەسەر سەرپێچیکار بە گوێرەی خاڵی سێیەمی ئەم گشتاندنە و بڕەکەی لە لایەن نوێنەری فەرمانگەی ژینگە بە گوێرەی سەرپێچییەکە دەستنیشان دەکرێت.

پێنجەم: زیادکردنی نوێنەری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان و هەروەها نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ بە گوێرەی تایبەتمەندیی بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی بۆ لیژنەکانی پاراستن و چاککردنی ژینگە لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان. بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بە نوسراو دەستنیشانی نوێنەری دەکات و بۆ دیوانی وەزارەتی ناوخۆ ڕەوانەی دەکات بۆ ئەوەی بدرێتە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بۆ زیادکردنی لە لیژنەکان.

شەشەم: پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆکان ڕادەسپێرین کە مانگانە کۆبوونەوەی لیژنەی پاراستن و چاککردنی ژینگە ئەنجام بدەن و تیمەکانیان بۆ جێبەجێکردنی یاسا و ڕێساکان ئاراستە بکەن، بەردەوام هۆشیاریی ژینگەپارێزی و ڕاگرتنی پاکوخاوێنی و هاوسەنگیی سروشت بڵاو بکەنەوە، هەروەها سزا بەسەر هەر کەسێک بسەپێنن کە سەرپێچیی یاسا و ڕێنماییەکان بکات و ژینگە پیس بکات و بیشێوێنێت.

حەوتەم: لیژنەی تایبەتمەند بە ڕێگری و لابردنی سەرپێچی و زێدەڕۆیی لەسەر موڵک و ماڵی دەوڵەت و سامانەکانی دارستان و ئاو و ژینگە لەسەر ئاستی پارێزگا و ئیدارەکان هاوشێوەی لیژنەی هەولێر بە فەرمانی وەزاری پێک دێت. هەروەها لیژنەی لاوەکی لە قائیمقامیەت و ناحیەکان پێک دێت و بەرپرسیار دەبن لەبەرامبەر یاسا بۆ ڕێگری لە هەر جۆرە سەرپێچی و زێدەڕۆییەک. وردەکاریی پێکهاتەی لیژنەکان بە فەرمانی وەزاری بۆتان ڕەوانە دەکرێت.

هەشتەم: لەسەر پێشنیاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، لە ئێستاوە کاری پێویست بکەن بە ئاگادارکردنەوەی جوتیاران و هاووڵاتیان کە سووتاندنی پوش وپەڵاش و قەسەڵ و کڵۆش و پەرێز لە دوای وەرزی دروێنە قەدەغەیە، ئەمەش بۆ پاراستنی زیندەوەران و ڕێگریکردن لە مەترسیی ڕوودانی ئاگر و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندیی هاووڵاتیان و سامانی سروشتییە.

نۆیەم: فەرمانگەی میدیا و زانیاری و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی پاراستنی سروشت و ژینگە و سزاکانی سەرپێچیکردن بە هاووڵاتیان ئاشنا دەکەن.

زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن 12/05/2026

زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن

زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی هەژماری من مووچەکانیان وەردەگرن هەولێر، هەرێمی کوردستان (GOV.KRD) – وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە خۆشحاڵییەوە ڕایدەگەیێنێت کە زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین، پێش...

12/05/2026

بڵاونامەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ

ئاماژە بە نووسراوی وەزارەتی ناوخۆ/ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوان/ ب. کارگێڕی و سەرچاوە مرۆییەکان ژمارە (١٣٦٥٧) لە ١١ی ٥ی ٢٠٢٦، بە پشتبەستن بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە (٧٩)ی ساڵی ٢٠١٦، لە خشتەی دووەم، خاڵی (٨)، ئاگاداری شۆفێران و سەرنشینان دەکەینەوە کە:
یەکەم: بۆ پاراستنی ژینگە و ڕاگرتنی پاکوخاوێنیی کوردستان، قەدەغەیە شۆفێر یان سەرنشین، لە کاتی رۆیشتن یان وەستانی ئۆتۆمبێل، هەر جۆرە زبڵ و خاشاکێک فڕێ بداتە سەر شەقام و شۆستەکان.
دووەم: بەپێچەوانەوە، بڕی (٤٠.٠٠٠ چل هەزار دینار) سزای دارایی بۆ هەر سەرپێچیەک بۆ ئۆتۆمبێل/ یان ماتۆڕسکیل ڕەوانە دەکرێت کە سەرپێچییەکەی تێدا ئەنجام دراوە.
سێیەم: ئەم سزایە زیاد دەکرێت بۆ هەموو سیستمەکانی تۆمارکردنی سەرپێچی وەکو PDA و کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی و چاودێری.
چوارەم: دەسەڵات دەدرێتە ئەفسەری هاتوچۆ بۆ سەپاندنی ئەو سزایە ڕاستەوخۆ لە کاتی بینینی، یان لەو کاتەی بە ڤیدیۆی تۆمارکراو لە لایەن هاووڵاتییانەوە بۆ پلاتفۆرمەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ ڕەوانە دەکرێت.
پێنجەم: داوا لە هاونیشتیمانیان دەکەین هاوکاریی پاراستنی ژینگە بکەن و خۆیان لە فڕێدانی زبڵ و خاشاک بپارێزن، هەروەها هاوکار بن لە ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی هاتوچۆ لە سەرپێچیکاران بە ناردنی ڤیدیۆ و وێنە.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆ
١٢ی ئایاری ٢٠٢٦

12/05/2026

خشتەی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان

ڕۆژی چوارشەممە، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦، دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی شەممە، ١٦ی ئایاری ٢٠٢٦، کۆتایی بە دابەشکردنی مووچە دێت.

تێبینی؛ لەگەڵ ئەوەی بەپێی خشتەکە مووچەی خانەنشینانی سەربازی بەشێوەی کاش ڕۆژی پێنجشەممە دابەش دەکرێت، بەڵام ئەو خانەنشینانەی لەڕێی پرۆژەی هەژماری من مووچە وەردەگرن دەتوانن سبەی چوارشەممە مووچەکانیان لە ڕێی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە ( ATM ) وەربگرن.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری
١٢ی ئایاری ٢٠٢٦

12/05/2026

هاوشێوەی مانگەکانی ڕابردوو لەگەڵ گەیشتنی تەمویلی موچەی مانگی نیسان، وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ بڕی ( ١٦،٦٢٤،٨١٤،٤٧٨) شانزە ملیار و شەشسەد و بیست و چوار ملیۆن و هەشت سەد و چواردە هەزار و چوارسەد و حەفتا و هەشت دیناری لە تەمویلی مووچەی مانگی نیسان نەناردووە، کە بریتییە لە شایستەی مووچەی مانگەکانی ڕابردووی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی.

ڕاگەیاندنی وەزارەتی دارایی و ئابووری

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


English Village
Irbil

Opening Hours

Monday 08:00 - 17:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 15:00