Nabaz Abdulhamid

Nabaz Abdulhamid

Share

The official page of Nabaz Abdulhamid, mayor of Erbil.
الصفحة الرسمية لقائم مقام أربيل

لاپەرەی فەرمی نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر لە فەیسبوک.

21/05/2026

پەیامێک لە قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێرەوە

هاونیشتمانیانی خۆشەویست، گەشتیارانی بەڕێز ...

سرووشت و ژینگەی جوانی کوردستان، سامانێکی نیشتمانیی گشتییە و پاراستنی پاکوخاوێنیی ئەم خاکە و نیشتیمانەش، ئەرکێکی ئەخلاقی، مرۆیی و ئاینیی سەرشانی هەموو تاکێکی کۆمەڵگایە.
لە پێناو پاراستنی ئەو سرووشتە جوانە و کەمکردنەوەی مەترسییە ژینگەییەکان و تێپەڕاندنی وەرزێکی گەشتیاریی سەلامەت، داواکارین لە سەرجەم هاووڵاتیان و گەشتیاران لە کاتی چوونە دەرەوە و ئەنجامدانی گەشت و سەیراندا، بەوپەڕی هەستکردن بەرپرسیارێتییەوە ئەو خاڵانەی خوارەوە جێبەجێبکەن:

- فڕێنەدانی زبڵ و خاشاک پاشماوەکانتان لە ناوچە گشتی و گەشتیارییەکان، مەهێڵن بەهۆی زبڵ و پیسی و پاشماوەکانتان جوانیی سرووشتی وڵاتەکەمان بشێوێت.

- بە هیچ شێوەیەک ئاگر لە نزیک دارستان، پوش و پەڵاشی وشک نەکەنەوە و لەشوێنی تریش ئەگەر ئاگرتان کردەوە، دوای تەواوبوونی گەشتەکەتان، دڵنیابنەوە لە کوژاندنەوەی یەکجاریی پاشماوەی ئاگرەکە.

هاوڵاتییانی بەڕێز..
ژینگە و سرووشتی کوردستان ئەمانەتە لەلای ئێمە و دەبێت بە شێوازێکی تەندروست بیهێڵینەوە، دابینکردنی ژینگەیەکی پاک، تەندروستیی ئێستا و داهاتوومان مسۆگەر دەکات.

دەبا هەموومان پێکەوە، بە پابەندبوونمان بە یاسا و ڕێنماییە ژینگەییەکان، ببینە پارێزەری ڕاستەقینەی جوانییەکانی کوردستان و سیمایەکی شارستانی پێشکەشی گەشتیاران و میوانانی هەولێری پایتەخت بکەین.

نەبەر عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر
2026.5.21

Photos from Nabaz Abdulhamid's post 20/05/2026

هەولێر....
كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە ڕێکارەکانی پاراستنی دارستان و شوێنە گشتییەكان و "ئاگر بڕ" لە وەرزی گەرمادا بەڕێوەچوو

23/04/2026

پاراستنی ژینگە، بەرپرسیارێتیەکی ئاینی و نیشتمانی هەمووانە

پاراستنی ژینگە وەک بنەمایەکی سەرەکی بۆ بەردەوامیی ژیان، تەنیا ئەرکێکی یاسایی نییە، بەڵکو ئەرک و بەرپرسیاریەتیەکی مرۆیی، ئایینی و نیشتمانیی هەر تاکێکی کۆمەڵگەیە.

سروشتی کوردستان، سامانێکی نیشتمانی و ئەمانەتێکی مێژووییە لەسەر شانی هەموو لایەکمان، بۆیە پێویستە بە پاکی بۆ نەوەکانی داهاتوو بیگوازینەوە.

لە ڕوانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلامیش، ژینگە بەشێکە لە دروستکراوەکانی خودا و مرۆڤ وەک جێنشین لێی بەرپرسیارە، پاکوخاوێنی نەک هەر نیشانەی ئیمانە، بەڵکو پاراستنی سروشت و دوورکەوتنەوە لە زیانگەیاندن پێی، ئەرکێکی شەرعی و ئەخلاقییە.

هەربۆیە، فڕێدانی پاشماوە و زبڵ و خاشاک لە سەیرانگاکان و شوێنە گشتییەکاندا، نەک هەر سیمایەکی ناشارستانیە و جوانیەکانی نیشتیمان تێکدەدات، بەڵکو گوناهو تاوانێکە مرۆڤ بەرامبەر بە خاک و نیشتیمان و دروستکراوەکانی خودا دەیکات، ئەوە سەرباری ئەوەی پیسکردنی ژینگە هۆکارێکی سەرەکیە بۆ بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە مەترسیدارەکان و هەڕەشەیەکی جدییە لەسەر ژیانی مرۆڤ.

لەو سۆنگەیەوە، تکامان لە هەموو هاوڵاتییانی بەڕێز ئەوەیە، لە کاتی گەشت و سەیران و خۆشیەکانیان و بەسەربردنی کاتەکانیان لە ناوچە گەشتیارییەکاندا، پاکو خاوێنی ببپارێزن و پیسی و پاشماوە و زبڵ خاشاک لە دوای خۆیاندا بەجێنەهێڵن. بۆئەوەی هەمیشە کوردستانمان بە سەوزایی و گەشاوەیی و ئاوەدانی و پاکی و تەندروستی بمێنێتەوە.

14/04/2026

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ( سەری ساڵی ئایینی ئێزیدییەکان ) ، جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی خوشك و برایانی ئێزیدی لە کوردستان و جیهان دەکەم ، هیوادارین ڕۆژانی خۆش بەسەر ببەن لە ژێر سێبەری پێکەوە ژیان و برایەتی و تەبایی لە کوردستانی خۆشەویست.
هەموو ساڵێك لە خێر و خۆشیدا بن

نەبەز عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر ،
قایمقامی قەزای عەنکاوە بەوەکالەت
١٤/نیسان/٢٠٢٦

Photos from Nabaz Abdulhamid's post 06/04/2026

ئەمڕۆ دووشەممە 2026.4.6 ، لە دیوانی پارێزگا، پێشوازیمان لە یاریزانی بەتوانای کورد و ئەستێرەی دیاری هێڵی بەرگری هەڵبژاردەی عێراق " ئاکام هاشم " کرد.

04/04/2026

‏‎ئازیزانم خەڵکی عەنکاوەی خۆشەویست ..

بە بۆنەی هاتنی جەژنی هەڵسانەوەی پیرۆز جوانترین و گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوە و خانەوادە بەڕێزەکانتان بە گەورە و بچووکەوە دەکەم ، هیوا دەخوازم ڕۆژانی جەژن بە خۆشەویستی و بە خۆشی و بە ئاسوودەیی بەسەر ببەن.
هەڵسانەوەی پیرۆز هەموو ساڵێك پەیامێکی نوێ کراو دەگەیەنێت لە بارەی سەرکەوتنی ئیرادەی چاکە لەسەر پلان و فێڵە خراپەکان ، سەرکەوتنی خۆشەویستی بەسەر ڕق و کینە ،
هەموو ساڵێك پیرۆزبایی و دڵخۆشیمان بە جەژن لە باوەشی کوردستانی خۆشەویست نوێ دەکەینەوە لەم بۆنەیەدا قوربانیدانی گەورەی شەهیدەکانمان و هێزەکانی پێشمەرگە قارەمانەکان لە یاد ناکەین کە بە هۆی ئەوانەوە لە ئەمن و ئارامی لە گەڵ ئازیزانمان ژیان بەسەر دەبەین.

ڕێز و خۆشەویستیمان قەبوڵ بکەن

نەبەز عبدالحمید عثمان
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر
قایمقامی قەزای عەنکاوە بەوەکالەت
٢٠٢٦/٤/٤

Photos from Nabaz Abdulhamid's post 03/04/2026

جێگای شانازی هەموو کورد (ئاکام)
💐

Photos from Nabaz Abdulhamid's post 20/03/2026

هەولێر.. مەشخەڵی نەورۆز لەسەر قەڵاتی مێژوویی بە دەستی سەرۆک بارزانی داگیرسێنرا
​هەولێر | ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦
​لە کەشوهەوایەکی نەتەوەیی پڕ لە شکۆدا و بە بەشداریی جەماوەرێکی بەر فراوان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، لەسەر قەڵاتی مێژوویی هەولێر، ڕێوڕەسمی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی نوێی کوردی ٢٧٢٦ بەڕێوەچوو. لەو مەراسیمەدا، مەرجەعی کورد سەرۆک مەسعود بارزانی و سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکومی و حزبی، مەشخەڵی ئاگری نەورۆز داگیرساند.

​لەنێو چەپڵەڕێزانی هاووڵاتیان و تێکەڵبوونی دەنگی سروودە نیشتمانییەکان، سەرۆک بارزانی ئاگری نەورۆزی کردەوە، کە هێمایە بۆ ڕزگاری و نوێبوونەوەی ژیان لای گەلی کورد. ئەم بۆنەیە تەنها گوزارشت لە گۆڕانی وەرز ناکات، بەڵکو وەکو هەموو ساڵێک دووپاتکردنەوەی پەیامی پێکەوەژیان و پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان بوو لەو شوێنە مێژووییەی کە هەزاران ساڵە شایەتی لەسەر ناسنامەی نەتەوەیی کورد دەدات.

​قەڵاتی هەولێر ئەمڕۆ ببووە ناوەندی کۆکەرەوەی هەزاران هاووڵاتی کە لە ناوچە جیاجیاکانی کوردستان و پارچەکانی دیکەوە هاتبوون. ئامادەبووان بە پۆشاکی ڕەنگاوڕەنگی کوردییەوە، دیمەنێکی جوانیان بە پایتەخت بەخشیبوو. ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی لەم ساتەدا، هێز و ورەیەکی زیاتری بە جەماوەر بەخشی و جەختی لەسەر گرنگی یەکڕیزیی نەتەوەیی کردەوە لەبەردەم ئاستەنگەکاندا.

​جەژنی نەورۆزی ئەمساڵ (٢٧٢٦ی کوردی)، لە کاتێکدایە کە خەڵکی کوردستان بە ئومێدەوە دەڕواننە ئاییندە و جەخت لەسەر مافە ڕەواکانیان دەکەنەوە. داگیرساندنی ئاگر لە لوتکەی قەڵات، پەیامێکی ڕوونی ئەمەکدار بوو بۆ خوێنی شەهیدان و دووپاتکردنەوەی بەردەوامی لەسەر ڕێبازی کوردایەتی.

20/03/2026

پەیامی پیرۆزبایی جەژنی نەورۆز و سەری ساڵی ٢٧٢٦ی کوردی

​بە شکۆوە پێشوازی لە هاتنەوەی وەرزی بەهار و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز دەکەین. ئەو جەژنەی کە لە مێژووی گەلی کورددا تەنها گۆڕینی وەرزێک نییە. بەڵکو هێمایەکی زیندووی ڕاپەڕین و ئازادی و تێکشکاندنی تاریکییە، ئەمساڵ کە پێ دەنێینە ساڵی ٢٧٢٦ی کوردی یادەکەمان دووپاتکردنەوەی بەها بەرزەکانی پێکەوەژیان و گەشبینییە بۆ پاشەڕۆژێکی گەشتر.

​نەورۆز بۆ ئێمەی کورد، ناسنامەی تێکۆشان و ژیانەوەیە و هەڵگیرساندنی مەشخەڵی نەورۆز لەسەر لوتکەی چیا سەرکەشەکانی کوردستان و قەڵاتی هەولێر، پەیامی ئاشتی و خۆڕاگریمانە بۆ جیهان، کە ئێمە گەلێکی عاشق بە ئازادی و ژینگەی وڵاتەکەمانین.

​لە مەراسیمی ئەمساڵدا، هیوای ئەوە دەخوازین:
• ​ئەم بەهارە ببێتە هەوێنی تەبایی و یەکڕیزیی نێوان هەموو لایەک.
• هەموو ماڵێکی کورد پڕ بێت لە خۆشی و شادی.
• ​سروشتی جوانی کوردستان بپارێزین و ئەم یادە بە شێوەیەکی شارستانی و دوور لە زیانگەیاندن بە ژینگە بەڕێ بکەین.

​لێرەوە پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی تەواوی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان دەکەین. سڵاو و ڕێز بۆ خێزانی سەربەرزی شەهیدان و هەموو ئەو کەسانەی لە پێناو پاراستنی ئەم خاک و کولتوورەدا تێدەکۆشن.
​نەورۆزتان پیرۆز و هەموو ڕۆژێکتان هەر بەهار و خۆشی بێت.

نەبەز عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولیر
قایمقامی قەزای عەنکاوا بە وەکالەت

19/03/2026

ذَٰلِكَ وَمَن يُعَظِّمْ شَعَائِرَ اللَّهِ فَإِنَّهَا مِن تَقْوَى الْقُلُوبِ

بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی تەواوی مسوڵمانانی جیهان بە گشتی و گەلی کوردستان بە تایبەتی دەکەم.
​هیوادارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ هەموو لایەک و ببێتە هەوێنی ئاشتی و تەبایی و پێکەوەژیان لە نێوان تەواوی مرۆڤایەتیدا. لە یەزدانی مەزن داواکارین ڕۆژوو و عیبادەتی مانگی ڕەمەزانی پیرۆز لە هەموو لایەک وەرگرتبێت و ئەم جەژنە بکاتە بە دەستپێکی قۆناغێکی نوێ لە ئارامی و سەقامگیری بۆ نیشتیمانە خۆشەویستەکەمان.
​دووبارە جەژنی ڕەمەزانتان پیرۆز بێت، هیوای تەندروستییەکی باش و ژیانێکی پڕ لە کامەرانی بۆ خۆتان و خێزانە بەڕێزەکانتان دەخوازم. هەموو لایەک لە خۆشی و شادیدا بن.

نەبەز عەبدولحەمید
قایمقامی قەزای ناوەندیی هەولێر
قایمقامی قەزای عەنکاوا بە وەکالەت
١٩/٣/٢٠٢٦

Photos from Nabaz Abdulhamid's post 17/03/2026

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 3/17، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە باڵاخانەی پارێزگەی هەولێر ، لەگەڵ (ژووری ئۆپەراسیۆن بۆ بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات)ی هەولێر کۆبووەوە.
لە دەستپێکی کۆبوونەوەدا، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، کورتەیەکی لەبارەی کار و چالاکی و ئامادەکارییەکانی ژوورەکە خستەڕوو کە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان و لایەنە ئەمنییەکان پێکهاتووە.

سەرۆکی حکومەت سوپاسی ژووری ئۆپەراسیۆن و هەموو فەرمانگە و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کرد بۆ ئامادەکارییان و کاری بەردەوامیان لەپێناو جێبەجێکردنی ئەرکەکانیان و یارمەتیدان و پاراستنی ئاسایشی خەڵک و هاووڵاتییانی هەولێر و هەرێمی کوردستان.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Erbil , Azadi
Irbil
44001