ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية

ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية

Share

ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان

ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، پارێزەر و چاودێریكاری هەموو ئەو سیاسەت و ستراتیژیانەی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە پەیوەندیان بە كاروباری خانمانەوە هەیە لە بوارەكانی سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابووری و ئەوانەش كە پەیوەندیان هەیە بە تواناسازی كچان و ژنان. The Ministry of Planning is responsible for planning and prioritising government investments in coordination with relevant ministries.

27/05/2026

💐 جەژنی قوربانتان پیرۆز بێت و هەموولایەک تەندروست و دڵخۆش بن..

26/05/2026

25/05/2026

ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو شەممە (30ی ئایاری 2026) پشووی فەرمی دەبێ

بەبۆنەی هاتنی جەژنی پیرۆزی قوربان، ڕۆژی سێشەممە (26ی ئایاری 2026) تاکوو ڕۆژی شەممە (30ی ئایاری 2026)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، پشووی فەرمی دەبێ.
هاوکات لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەکان، دەوام بەشێوەی ئێشکگری بەردەوام دەبێت.
ڕۆژی یەکشەممە (31ی ئایاری 2026) دەوامی فەرمی دەست پێ دەکاتەوە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری

Photos from ‎ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية‎'s post 18/05/2026

رێكخراوی "Better World Organization" به‌بۆنه‌ی نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه‌
سوپاس و پێزانین پێشكه‌ش به‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان ده‌كات
بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی به‌ره‌و جیهانێكی باشتر بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی BWOCD
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئایاری 2026 شاندێكی رێكخراوه‌كه‌ سوپاس و پێزانیانیان پێشكه‌ش به‌ د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، كرد،
تیایدا هاتووه‌:
به‌ڕێز/ د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان
دوای سڵاو و رێز..
بە بۆنەی نۆیەمین ساڵیادی دامه‌زراندنی ڕێکخراوی به‌ره‌و جیهانێكی باشتر بۆ گەشەپێدانی کۆمەڵایەتی BWOCD ، سوپاس و پێزانینی دڵسۆزانەمان بۆ متمانە و هاوکاری ئێوە بە درێژایی ساڵانی به‌یه‌كه‌وه‌ كاركردنمان دەردەبڕین. بەهۆی هاوبەشی و هەماهەنگی و پاڵپشتی به‌ڕێزتان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانی تر، ژماره‌ی سوودمه‌ندانی رێكخراوی BWOCD گەیشتووەتە 102,416 سوودمەند لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستاندا. ئەمەش کاریگەرییەکی بەرجەستەی لەسەر ژیانیان کردووە به‌ره‌و باشتر، لەڕێگەی بەشداریکردن و پاڵپشتیکردن لە بەرنامە جۆراوجۆرەکانی گەشەپێدانی مرۆیی. پشتگیری ئێوە ڕۆڵی سەرەکی هه‌بووە لە گەشەپێدان، فراوانبوون و سەرکەوتنی بەردەوامی رێكخراوه‌كه‌مان لە هێنانەدی گۆڕانکاری و هیوای ڕاستەقینە بۆ کۆمەڵگه‌. بەشداری ئێوە جێگای شانازیمانه‌، بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری بەردەوامین بۆ خزمەتکردنی كۆمه‌ڵگه‌..
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه‌ ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان، پیرۆزبایی نۆیه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی رێكخراوه‌كه‌ی كردو هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواستن له‌ ئه‌ركه‌كانیدا له‌ به‌رژه‌وه‌ندی خانمان و كچانی هه‌رێمی كوردستان،
هه‌روه‌ها پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان-ی بۆ رێكخراوه‌كه‌ دووپاتكرده‌وه‌.

Photos from ‎ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية‎'s post 18/05/2026

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی ئایاری 2026
د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، لەگەڵ خاتوو شیرین ئیبراهیم نوێنەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکای باکوور و ئۆکرانیا بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی (IRC) کۆبووەوە.
شاندی لێژنه‌ی بەهاناوەچوونی نێودەوڵەتی (IRC) هه‌ماهه‌نگی و رۆلی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان-یان به‌رزنرخاند له‌ پاڵپشتیكردنی پرۆژه‌كانی لێژنەكه، باس لە بەردەوامی پەیوەندی هەماهەنگیی نێوان هەردوولا کرا.

Photos from ‎ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية‎'s post 17/05/2026

هەوڵی هاوبەش بۆ پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی.

د. خانزاد ئه‌حمه‌د ئه‌مینداری گشتی ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان، و فێنك شه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژیی دژی ئافره‌تان و خێزان له‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆ، و شاندی یاوه‌ری، کۆبوونەوە بە مەبەستی
دیراسەکردنی هەنگاوەکانی پلانی ستراتیژیی پاراستنی پاراستنی ئافرەت و خێزان و کاریگەری لە سەر ئاسایشی کۆمەڵایەتی هەروەها پشتگیرى و هەماهەنگی لە دە‌رفه‌ت و پەڕەپێدانی ئەجێندای ئەمساڵی کارکردن خرایە بەر باس.

Photos from KDWF Federation's post 17/05/2026

كوردی/English/ Kurdi
سەرۆكی فێدراسیۆنی ژنان سەردانی ئەنجوومەنی باڵای خانمانی كرد.
ڕێكەوتی ١٣ی ئایاری ٢٠٢٦; شیرین زەكی سەرۆكی فێدراسیۆنی ژنانی دیاسپۆرای كوردستانی سەردانی ئەنجوومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدانی كرد و لەلایەن د. خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمانەوە، بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
لەمیانی دیدارەكەدا، تیشك خرایە سەر كارو چالاكییەكانی هەردوولا، و جەخت لەسەر بەهێزكردنی پەیوەندییەكان كرایەوە.هەروەها گفتوگۆ لەسەر ئەنجامدانی چالاكی هاوبەش كرا.
لەكۆتاییدا، سەرۆكی فێدراسیۆنی ژنان، ڕێز و سوپاسی پێشكەش بە ئەمینداری گشتی ئەنجوومەنی باڵای خانمان كرد، لەبەرامبەر هاوكاری و پشتیوانی بەردەوامی بەڕێزیان بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی كارەكانی فێدراسیۆنی ژنان.
*****************************************************
Seroka Federasyona Jinên Dîasporaya Kurdistanê birêz Şîrîn Zekî, di 13’ê Gulanê 2026’an de serdana Encûmena Bilind a Jinan û Pêşvebirinê kir û ji aliyê birêz Dr. Xenzad Ehmed, Sekreterê Giştî yê encûmenê ve bi germî hate pêşwazîkirin.
Di navbera wî seredanê de, li ser kar û çalakiyên herdu aliyan hate axaftin û girîngî bi xurtkirina peywendiyan hate dayîn. Herwiha, li ser rêxistina çalakiyên hevbeş û berdewamkirina hevkariyê jî bi hevra nêrînê xwe hat parwekirin.
Di dawiya serdanê de, Seroka Federasyona Jinan, ji bo piştgirî û alîkariya domdar a Encûmena Bilind a Jinan di pêşxistin û geşekirina karên federasyonê de, bi rêzdarî sipasiya xwe pêşkêşî birêz Dr. Xenzad Ehmed kir.
Ev serdan wekî gavek girîng ji bo xurtkirina yekgirtî û hevkariyê di navbera rêxistinên jinan de tê dîtîn.
****************************************
Shirin Zaki, President of the Kurdistan Diaspora Women's Federation, visited the High Council of Women and Development, where she was warmly received by Dr. Khanzad Ahmad, the Secretary-General.
During the meeting, the activities and initiatives of both sides were highlighted, and emphasis was placed on strengthening relations. Additionally, they discussed conducting joint activities.
In conclusion, the President of the Women's Federation expressed her gratitude and appreciation to the Secretary-General of the High Council for her continuous cooperation and support in advancing and developing the federation's work.

Photos from ‎ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية‎'s post 16/05/2026

پرسە و سەرەخۆشی
زۆر بەداخەوە بۆ کۆچی دوایی فەرمانبەری دڵسۆزی ئەنجومەنەکەمان برای ئازیزمان کاک (سەڵاحەدین نیعمەت ڕۆستایی)، کە دوای ململانێکی سەخت لەگەڵ نەخۆشی، ڕۆژی هەینی ١٥ی ئایاری ٢٠٢٦ کۆچی دوایی کرد.
کاک سەڵاح نموونەیەک بوو لە نیشتمانپەروەریی، دڵسۆزیی و دەستپاکی لە کارو ژیانیدا.
بە ناوی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی خێزان، کەسوکار و هەموو ئازیزانی دەکەین، هاوبەشین لەگەڵیان لەم کۆستە گەورەیەدا.
خوا لێی خۆش بێت و جێگەی بەهەشت بێت، ان شاء الله . .
﴿إنا لله وإنا إليه راجعون﴾
تێبینی :
پرسەکەى ئەمڕۆ شەممە ١٦ى ئایاری ٢٠٢٦ لە مزگەوتی (جەلیل خەیات) لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

Photos from ‎ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان - المجلس الأعلى للمرأة والتنمية‎'s post 13/05/2026

هەماهەنگی ستراتیژیی لە نێوان وەزارەتی ناوخۆ و ئەنجومەنی باڵای خانمان
ئەمڕۆ، د.خانزاد ئەحمەد ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، پێشوازی لە د. هێمن میرانی بەڕێوەبەری گشتی دیوان لە وەزارەتی ناوخۆ، کرد.
لە کۆبوونەوەیەکی هەماهەنگی ئاست بەرزدا، تیشکخرایە سەر بەهێزکردنی هاوکاری دامەزراوەیی و پێشخستنی دەسەڵاتی وەڵامدەرەوەی جێندەریی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا.
د. خانزاد ئەحمەد تیشکی خستە سەر دیدگەی ستراتیژی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی باڵای خانمان و گەشەپێدان، پرۆگرامە بەردەوامەکان، و هەوڵەکانی نێوان دامەزراوەکانی حکومەت بۆ پاراستنی یەکسانی جێندەریی و بەهێزکردنی خانمان لە وەزارەت و دامەزراوەکانى حکومەتی هەرێمی کوردستان.
جەخت لەسەر گرنگی هاوبەشی دامەزراوەیی کرایەوە بۆ دڵنیابوون لە بنەماکانی یەکسانی بە شێوەیەکی کاریگەر لە سیاسەت، پرۆگرام و میکانیزمەکانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی، لە هەموو ئاستەکاندا.
هەردوولا جەختیان لەسەر گرنگی جێبەجێکردنی ستراتیژییەکانی خۆپاراستن و وەڵامدانەوەی حکومەت کردەوە بە داتا و توێژینەوە لەسەر بنەمای زانستی بۆ بەهێزکردنی خزمەتگوزارییە گشتیەکان و باشترکردنی کاریگەرییە دامەزراوەییەکان. و چارەسەرکردنی ئالنگارییە کۆمەڵایەتییەکان.
لە کۆبوونەوەکەدا، پابەندبوونی هاوبەشی نێوان هەردوولا بۆ بەهێزکردنی زیاتری هاوکاری بۆ پشتیوانی لە گەشەپێدانی بەردەوام و چاکسازیی دامەزراوەیی و پێشخستنی میکانیزمەکانی یەکسانی و پاراستن لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان، دووپاتکرایەوە.

12/05/2026

رۆژی جیهانی پەرستاران پیرۆز بێت...
بەخشندەیی پەرستارانی کوردستان مایه‌ی شانازییە
12ی ئایار ، وه‌ك ڕۆژی پەرستارانی جیهان ده‌ستنیشانكراوه‌،‌ هاوکاتە لەگەڵ رۆژی لە دایکبوونی خاتوو (فلۆرانس نایتینجیل Florence Nightingale ) پێشه‌نگی پەرستیاری هاوچه‌رخ.
پەرستاران هەمیشە لە پێشەوەی ئه‌ركه‌ مرۆییەکاندا وەستاون، بە تایبەتی لە کاتی شه‌ڕو ناخۆشی، قەیران و کاتە سەختەکاندا، بە دڵسۆزی و فیداکاری ژیانی خەڵک ده‌پارێزن.
ئەوان نەک تەنها چارەسەری جەستەیی دەکەن، بەڵکو هیوای دەروونی و ئارامی بە نەخۆش و خێزانەکانیان دەبەخشن.
پەرستارانی کوردستان.. بە ماندووبوون و بەخشندەییەکی بەرزه‌وه‌، بوونەتە مایەی شانازی بۆ کۆمەڵگه‌،
بە تایبەتی لە کاتە هەستیارەکاندا کە بە بێ وەستان خزمەتیان کردووە.
له‌م رۆژە جیهانییەدا، پێویستە ڕێز و پێزانین بۆ سه‌رجه‌م پەرستاران دەرببڕین و سوپاسی ئەو ئەرکە پیرۆزەیان بکەین،
ئەوان بە ڕاستی پارێزه‌ری ژیان و مرۆڤایەتین.
ئه‌نجومه‌نی باڵای خانمان و گه‌شه‌پێدان
12ی ئایاری 2026

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Waziran
Irbil
44001

Opening Hours

Monday 08:00 - 15:00
Tuesday 08:00 - 15:00
Wednesday 08:00 - 15:00
Thursday 08:00 - 14:30
Sunday 08:00 - 15:00