بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر

بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر

Share

پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر

بێگومان له‌گه‌ڵ دروست بوونی ئاده‌میزاد له‌سه‌ر رووی زه‌وی تاوانیش له‌دایك بوو. هه‌ر له‌یه‌كه‌م تاوانی كوشتنی هابیل له‌لایه‌ن قابیله‌وه‌ مرۆڤ فێری ئه‌نجامدانی تاوان بوو، به‌ڵام دوای په‌شیمان بوونه‌وه‌ی قابیل ئه‌و راستییه‌مان پێ‌ ده‌ڵێت مرۆڤ چه‌ند بتوانێت له‌كاتی توڕه‌بوونیدا دان به‌خۆیدا بگرێت، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه‌ له‌ئه‌نجامدانی هه‌ڵه‌یه‌ك وه‌ستاوه‌ته‌وه‌. هه‌موو مرۆڤێكیش هه‌ڵه‌ ده‌كات، به‌ڵام با

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر‎'s post 03/06/2026

سیمیناری هۆشیاری
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر، بە تایبەتی لە سەنتەری شیاندنەوەی ئاڵودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان، دوو سیمیناری هۆشیاری و ئاراستەکردنی فکری پێشکەش کران لەلایەن دوو سزادراوی بەژداربووی سەنتەرەکە.

سیمیناری یەکەم لە ژێر ناونیشانی «چۆن بڕیاری ڕاست و دروست بدەین؟» و سیمیناری دووەم لە ژێر ناونیشانی «کەسی سەرکەوتوو کێیە؟» پێشکەش کرا بۆ ژمارەیەک لە سزادراوانی تووشبوو بە ماددە هۆشبەرەکان.

لە ناوەڕۆکی ئەم سیمینارانەدا، گرنگی بیرکردنەوەی دروست لە کاتی بڕیاردان، هەڵبژاردنی ڕێگای دروست لە ژیاندا و تایبەتمەندییەکانی کەسایەتیی سەرکەوتوو خرانە ڕوو. هەروەها باس لە زیانە تەندروستی و کۆمەڵایەتییەکانی ماددە هۆشبەرەکان کرا و ئاماژە بە گرنگی وازهێنان لە بەکارهێنانیان و گەڕانەوە بۆ ژیانێکی تەندروست و ئارام درا.

ئەم چالاکیانە بەشێکن لە بەرنامەکانی شیاندنەوە و چاکسازی کە ئامانجیان بەهێزکردنی هۆشیاری، پەرەپێدانی تواناکانی تاک، و یارمەتیدانی سزادراوانە بۆ دوورکەوتنەوە لە ماددە هۆشبەرەکان و ئامادەکردنیان بۆ گەڕانەوەیەکی سەرکەوتوو و بەرهەمدار بۆ ناو کۆمەڵگا دوای تەواوبوونی ماوەی سزاکەیان.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر‎'s post 02/06/2026

🎼 بەردەوامی خولی فێربوونی مۆسیقا لە بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر

خولی فێربوونی مۆسیقا کە لەلایەن هۆبەی ڕاهێنانی پیشەیی بەڕێوە دەبرێت، بە شێوەیەکی چالاک و بەردەوام درێژە بە وانە و ڕاهێنانەکانی دەدات. بەشداربووان بە شێوەیەکی پراکتیکی فێری ژەندنی ئامێرە مۆسیقییەکان دەبن و هەنگاو بە هەنگاو بەهرە و لێهاتووییەکانیان پەرەپێ دەدەن.

ئەم خولە وەک بەشێک لە پرۆسەی چاکسازی و ئامادەسازی سزادراوان بۆ ژیانی دوای ئازادبوون، ڕۆڵێکی گرنگ لە بەرزکردنەوەی هەستی متمانەبەخۆبوون، ئارامی دەروونی و پەرەپێدانی تواناکاندا دەبینێت. هەروەها بەشداربووان بە سوودوەرگرتن لە کاتەکانیان، توانایەکی نوێ و هونەرێکی بەسوود فێردەبن کە دەتوانێت لە داهاتوویاندا یارمەتیدەریان بێت.

بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر هەمیشە پشتگیری لەو چالاکیانە دەکات کە یارمەتیدەری دروستکردنی کەشێکی پۆزەتیڤ و گەشەپێدانی تواناکانی سزادراوان بن.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر‎'s post 28/05/2026

بۆ دڵنیابوون لە ماف و خزمەتگوزارییەکان بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر سزادراوان و کارمەندان بەسەردەکاتەوە لە رۆژانی جەژندا
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری و باشترکردنی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکان لە ڕۆژانی یەکەم و دووەمی جەژنی پیرۆزی قورباندا بەڕێز مقەدەمی مافپەروەر ڕێباز زیوەر مستەفا بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر سەردانێکی مەیدانی بۆ بەشە جیاوازەکانی بەڕێوەبەرایەتییەکە ئەنجامدا
​ئامانجی سەرەکی ئەم سەردانە بریتی بوو لە ئاگاداربوونی لەنزیکەوە لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی کار و ئەرکەکان لە ماوەی جەژندا و دڵنیابوون لە بەردەوامی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکان لە هەموو بەشە جیاوازەکاندا بەبێ دروستبوونی هیچ جۆرە سستی و گرفتێک
​لە ماوەی بەسەرکردنەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەر سەردانی ژمارەیەک بەشی گرنگ و جیاجیای کرد لەوانە چێشتخانە و فرۆشگا و بەشەکانی ئیش و خزمەتگوزاری و کۆنترۆڵ و هێزی جێبەجێکار و بگۆڕ و هەروەها مەمەری سزادراوان بە مەبەستی لەنزیکەوە ئاگاداربوون لە ڕەوش و دۆخی گشتی سزادراوان و کارمەندان لەم ڕۆژانەدا
​هەر لەم سەردانەدا گوێ لە داواکاری و پێویستییەکانی سزادراوان گیرا و ئەو داواکارییانەی کە لە چوارچێوەی یاسایی و ڕێنماییەکاندا بوون بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ چارەسەر کران کە ئەمەش دووبارە پشتڕاستکردنەوەی گرنگیدانی بەڕێوەبەرایەتییەکەیە بە ماف و پێداویستییە یاسایی و مرۆییەکانی سزادراوان
​لە کۆتایی سەردانەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەر پەیامی پیرۆزبایی جەژنی گەیاندە سەرجەم کارمەندان و سزادراوان و سوپاس و دەستخۆشی خۆی ئاڕاستەی ئامادەیی و پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەران کرد بۆ ڕاپەڕاندنی ئەرکەکانیان بە تایبەتی لەم ڕۆژانەدا کە بە شێوەیەکی ڕێک و پێشەنگانە و بەرپرسیارانە کارەکانیان بەڕێوە دەبەن
​ئەم بەسەرکردنەوەیە هێمایەکی ڕوون و دەرخەری گرنگیدانی بەردەوامە بە چاودێریکردنی ڕەوشی چاکسازی و دڵنیابوون لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری مرۆیی بە سزادراوان بە تایبەتی لە ڕۆژانی تایبەت و بۆنە فەرمییەکانی وەک جەژنی پیرۆزی قورباندا

ڕاگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر

27/05/2026

📢 ئاگادارییەکی گرنگ بۆ کەسوکاری سزادراوان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
​بۆ گشت خێزانە بەڕێزەکانی سزادراوان، ئاگادارتان دەکەینەوە کە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە، تەنها بۆ ئەم هەفتەیە خشتەی سەردانیکردن (مواجهە) گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە.
​لەجیاتی ڕۆژانی (دووشەممە و پێنجشەممە)، سەردانیکردن لە ڕۆژانی یەکشەممە و دووشەممە بەپێی ئەم خشتەیەی خوارەوە دەبێت:
​📅 خشتەی سەردانیکردن:
​یەکشەممە (٢٠٢٦/٥/٣١): تایبەتە بە سەردانیکردنی **بەشی (C)**ی سزادراوان.
​دووشەممە (٢٠٢٦/٦/١): تایبەتە بە سەردانیکردنی **بەشی (A)**ی سزادراوان.
​⚠️ تێبینیی:
​🛑 سەردانیکردن تەنها بۆ ئافرەتانە.
​سوپاس بۆ تێگەیشتن و هاوکاریتان.
​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر
٢٠٢٦/٥/٢٧

26/05/2026

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

​لە کاتێکدا پێشوازی لە ڕۆژانی پڕ بەرەکەتی جەژنی قوربانی پیرۆز دەکەین، کە جەژنی لێبوردەیی، قوربانیدان و نوێبوونەوەی ڕۆحییە بەڕێز (مقەدەمی مافپەروەر / ڕێباز زیوەر مستەفا) بەڕێوەبەری چاکسازی گەورانی هەولێر پیرۆزباییەکی قووڵ و پڕ لە ڕێز ئاراستەی سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دەکات.

​بەم بۆنە پیرۆزەوە، سڵاو و پیرۆزبایی تایبەتمان هەیە بۆ فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتییەکەمان، کە دڵسۆزانە لە ئەرکدان. هەروەها گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم سزادراوان و کەسوکارە سەربەرزەکانیان دەکەین بەو هیوایەی ئەم جەژنە ببێتە مایەی هێوربوونەوەی دەروون، ئارامیی دڵەکان و سەرەتایەکی ڕووناک بۆ گەڕانەوەی هەموان بۆ ناو باوەشی گەرمی خێزان و کۆمەڵگە.

​هیوادارین پیرۆزیی ئەم جەژنە، ببێتە هەوێنی قووڵبوونی تەبایی، یەکڕیزی و مرۆڤ دۆستی لەنێوانماندا و ئاشتی و سەقامگیری هەمیشەیی بەسەر جیهان و ناوچەکەدا بکێشێت و خودای مەزن گەل و نیشتمانەکەمان لە هەر ناخۆشییەک بپارێزێت.

​جەژنتان پیرۆز و ڕۆژگارتان هەمیشە پڕ بێت لە خێر و سەلامەتی.

​ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر

21/05/2026

ئاگاداری
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

بۆ گشت خێزانە بەڕێزەکانی سزادراوان،

ئاگادارتان دەکەین کە لەبەر پشووی فەرمی جەژنی قوربان، سەردانی (مواجهە) لەجیاتی ڕۆژی پێنجشەممە، لە ڕۆژی یەکشەمە ئەنجام دەدرێت.

🔹 تێبینی:
• یەکشەمە / ٢٠٢٦/٥/٢٤ : سەردانی تایبەتە بە بەشی (C)ی سزادراوان.
• دووشەمە / ٢٠٢٦/٥/٢٥ : سەردانی تایبەتە بە بەشی (A)ی سزادراوان.
• سەردان تەنها بۆ پیاوانە.

سوپاس بۆ تێگەیشتن و هاوکارییەکانتان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر
٢٠٢٦/٥/٢١

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر‎'s post 20/05/2026

بەردەوامی خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بۆ سزادراوان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لە چوارچێوەی هەوڵ و پلانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر بۆ پەرەپێدانی ئاستی زانستی و فکری سزادراوان، خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی بە شێوەیەکی بەردەوام و ڕێکوپێک درێژەی هەیە.

بەشداربووان بە ڕۆحیەتیەکی بەرز و ئارەزووی فێربوون بەردەوامن لە بەشداری کردنی وانە و ڕاهێنانەکان، بۆ ئەوەی بتوانن زمان و تواناکانی خۆیان پەرەپێبدەن و لە ڕێگەی زانست و فێربوونەوە هەنگاوێکی نوێ بۆ داهاتوویەکی باشتر بنێن.

ئەم خولە تەنها فێربوونی زمان نییە، بەڵکو هەوڵێکە بۆ دروستکردنی کەشێکی هاندەر و سودبەخش کە سزادراوان تێیدا بتوانن کاتەکانیان بە شێوەیەکی باش بەکاربهێنن و متمانە بە تواناکانی خۆیان زیاتر بکەن.

هەروەها بەردەوامی و پابەندبوونی بەشداربووان نیشانەی ئیرادە و ویستیانە بۆ گۆڕان و گەشەکردنی کەسایەتی و تواناکانیان، کە ئەمەش یارمەتیدەرێکی گرنگە بۆ سەرکەوتنی پرۆسەی چاکسازی.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر‎'s post 18/05/2026

کۆبوونەوەی بەرێز بەڕێوەبەر لەگەڵ بەرپرسانی هۆبەکان بۆ بەرزکردنەوەی کارامەیی و پەرەپێدانی میکانیزمی کار
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٨، بە سەرپەرشتی مقەدەمی مافپەروەر (ڕێباز زیوەر مستەفا) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران / هەولێر و بە ئامادەبوونی بەرپرسانی هۆبەکان کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی ڕەوشی کار، بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری، و پەرەپێدانی میکانیزمی کار لە ناو بەڕێوەبەرایەتییەکەدا.
لە ماوەی کۆبوونەوەکەدا باس لە ژمارەیەک بابەتی کاری و ئیداری کرا و جەخت لەسەر گرینگی پابەندبوون بە دیسیپلینی کار و هەماهەنگی نێوان هۆبەکان و خێراکردن و ئاسانکاریکردنی جێبەجێکردنی مامەڵە و کاروبارە ڕۆژانەکان کرایەوە بە شێوەیەک کە ببێتە هۆی بەرزبوونەوەی کارامەیی و باشترکردنی خزمەتگوزارییە پێشکەش کراوەکان.
هەروەها جەخت لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵ و کارکردن بەپێی ڕێنمایی و بنەما ئیدارییەکان کرا لەپێناو دابینکردنی ژینگەیەکی کاری ڕێکخراو و بەرپرسیارانە و بەهێزکردنی ڕۆڵی هەموو هۆبەکان لە پێشبردنی ئەرک و واجبەکانی بەڕێوەبەرایەتی.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر‎'s post 17/05/2026

هۆبەی خزمەتگوزاری ماندووبوونێکی بەردەوام و لێهاتوویی لە پێناو خزمەتێکی پرۆفیشناڵدا

لە پشت هەموو سەرکەوتنێکی کارگێڕی و ڕێکخستنێکی نموونەیی لە بەڕێوەبەرایەتیماندا ستافێکی دڵسۆز و ماندوویینەناس هەن کە شەو و ڕۆژ دەخەنە سەر یەک بۆ دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاو و پاک و ڕێکخراو و ئارام ئەوان هۆبەی خزمەتگوزارین کە بڕبڕەی پشتی ڕاپەڕاندنی کارەکانی فەرمانگەن

ئەم بەشە تەنها کارێکی ڕۆتینی ناکات بەڵکو بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و گشتگیر سەرپەرشتی و چاککردنەوەی تەواوی جومگە سەرەکییەکانی بەڕێوەبەرایەتی لەئەستۆ گرتووە لەوانەش دابینکردنی وزە و گەرموگوڕی لە ڕێگەی بەڕێوەبردن و سیانەی بەردەوامی سیستەمەکانی ئاو و کارەبا و ساردی و گەرمی و مۆلیدە و بۆیلەر و ڕوقاب و تەبریدی مەرکەزی

لەلایەکی دیکەوە لە بواری تەکنەلۆژیا و ئەلیکترۆنیاتدا کار دەکەن بۆ چاککردنەوەی وردی فنی بۆ سەرجەم ئامێرەکانی وەک تیڤی و ئێچدی و کۆمپیوتەر و یوپیئێس و سەلاجە و تەلەفۆن و سۆنەر و ئایستار و بڵندگۆ و سەرجەم پێداویستییەکانی تری فەرمانگە

لە بواری خزمەتگوزاری ئۆتۆمبێل و گواستنەوەدا ئەم هۆبەیە گرنگی تایبەت بە چاککردنەوە و پاراستنی ئۆتۆمبێلەکان دەدات و بەشی شوشتنگەش بەردەوامە لە پاکڕاگرتنیان هاوکات بەشی شوفێران بەوپەڕی ڕێکخراوەییەوە ئەرکی گرنگی گواستنەوەی سزادراوان و ڕاپەڕاندنی کاروباری فەرمانگەیی ئەنجام دەدەن

سەبارەت بە لایەنی تەکنیکی و بیناسازی بەردەوام کار دەکەن بۆ کارپێکردنی چیلەر و بۆیلەرەکان و چاودێری هێڵەکانی ئاو و ئاوەڕۆ بۆ پاراستنی تەندروستی ژینگە لەگەڵ چالاکی بەردەوامی بەشەکانی ئاسنگەری و بۆڕیچی بۆ دروستکردنی پێداویستییەکان بە کوالێتی بەرز و لایەنی کشتوکاڵیش بە چاودێریکردنی دار و گوڵەکان سیمایەکی گەشاوە دەبەخشێتە فەرمانگە و وەرشەی ئەلیکترۆنیش وەک ناوەندی زیندووکردنەوەی ئامێرە لەکارکەوتووەکان لە کەمترین ماوەدا خزمەت دەکات

باوەڕی نەگۆڕی لە هۆبەی خزمەتگوزاری ئەوەیە کە خزمەتکردنی باش و بەردەوام بنەمای سەرکەوتنی هەر دامەزراوەیەکە بۆیە بە هەموو توانایانەوە بەردەوام دەبن لە دابینکردنی ژینگەیەکی شایستە و پێشکەشکردنی باشترینەکان بە شێوەیەکی پرۆفیشناڵ و بەرپرسانە

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتى چاکسازى گەوران / هەولێر‎'s post 14/05/2026

کۆنسێرتێکی هونەری و ڕۆڵی لە کەمکردنەوەی فشارە دەروونییەکان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
لە درێژەی کار و چالاکییە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران/هەولێر، و بە سەرپەرشتی هۆبەی ڕاهێنانی پیشەیی هەوڵەکان بەردەوامن بۆ بەرەوپێشبردنی پڕۆسەی چاکسازی بە شێوەیەکی کاریگەر و مرۆیی بۆ ئەوەی سزادراوان لە ماوەی بوونیاندا سوودمەند بن لە بەرنامە و چالاکییەکان لە ڕووی دەروونی کۆمەڵایەتی و هونەرییەوە.
لە چوارچێوەی ئەم هەوڵانەدا کۆنسێرتێکی بچووکی هونەری بۆ ژمارەیەک لە سزادراوان لە کەشێکی ئارام ڕێکخراو و پڕ لە هەستی ئینسانی ئەنجام درا کە تیایدا چەند گۆرانییەک بە شێوەیەکی دڵنیشین و هونەری پێشکەش کران. ئەم چالاکییە ڕۆڵێکی ئەرێنی هەبوو لە ئارامکردنەوەی دەروونی سزادراوان و کەمکردنەوەی فشار و دڵتەنگییەکانیان هەروەها یارمەتیدا بۆ دروستکردنی کاتێکی خۆش و دوورخستنەوەیان لە بیرکردنەوە نەرێنییەکان و بەرزکردنەوەی هەستی ئومێد و ئارامی.
هەروەها شایەنی باسە کە تیمی مۆزیک و هونەرمەندانی ئەم کۆنسێرتە خۆیان لە ناو سزادراوانی بەڕێوەبەرایەتییەکە پێکهاتبوون، کە ئەمە بەڵگەیەکی ڕوونە لە هەبوونی بەهرە و توانای ناوخۆیی لەنێو سزادراواندا، و گرنگیدانی بە دۆزینەوە و گەشەپێدانی ئەو بەهرانە لە چوارچێوەی پڕۆسەی چاکسازی و ڕاهێناندا.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەوران/هەولێر بەردەوام گرنگی بە چالاکییە هونەری و ڕۆشنبیرییەکان دەدات، و باوەڕی وایە کە هونەر یەکێکە لە گرنگترین هۆکارەکانی ئارامبوونەوەی دەروونی بەرزکردنەوەی ورە و دروستکردنی هیوای نوێ بۆ گەڕانەوەیەکی باشتر بۆ ناو کۆمەڵگا.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Irbil
44001