پێشكەوتن خواز

پێشكەوتن خواز

Share

🌅 لێرە مێژوو دەبێتە وزە بۆ داهاتوو

11/04/2026

راگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق...

ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠٢٦، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەشێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار بەڕێوەچوو کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسەنکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە، هەروەها ئەو کاندیدەى کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە نەک حزبێک بەڵام ئەم کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق پەسەندیان کردووە!

بۆیە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین. هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنى پاتیمان بایکۆتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى کرد کە دەبوایە دواى بایکۆت کردنەکە ناوى کاندیدى پارتیمان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە لادرابایە. لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو فڕاکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان
١١ى ٤ى ٢٠٢٦

06/04/2026

وێنەی شەهید موسا ئەنوەر
کە ئەمشەو بە هێرشی درۆنی لەگەڵ خێزانی شەهید بوو.

ناوبراو برای شەهیدی شەڕی داعشە

28/03/2026

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

هەرێمی كوردستان هیچ كات بەشێك نەبووە لەو كێشە و گرژی و شەڕانەی لە ناوچەكەدا هەیە بەڵام بەداخەوە كۆمەڵێك خەڵك هەن بە بێ ئەوەی كەس ڕێگرییان لێ بكات، تەركیزی سەرەكییان ئەوەیە چۆن و بە چ ڕێگەیەك دژایەتیی هەرێمی كوردستان بكەن و هەمیشە بەناهەقی پەلاماری هەرێم و پێشمەرگە دەدەن و دەبنە هەڕەشە لەسەر ژیان و سەقامگیریی خەڵكی كوردستان.

بە درێژایی ساڵانی ڕابردوو دەیانجار بە زوڵم و بە بێ پاساو بە درۆن و بە موشەك پەلاماری هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی پێشمەرگەیان داوە و خەڵكی بێگوناحیان شەهید و بریندار كردووە. لەوەتای ئەو شەڕەش دەست پێكراوە زیاتر لە 450 جار بە موشەك و بە درۆن هێرشیان كردۆتە سەر هەرێمی كوردستان و بارەگاكانی هێزی پێشمەرگەی كوردستان. هەر لەو ماوەیە پێنج جار هێرشیان كردۆتە سەر بارەگای ئێمە، بەڵام بێدەنگەمان لێ كردووە بۆ ئەوەی دڵەڕاوكێ و تووڕەیی لەناو جەماوەر دروست نەبێت. دوێنێش لە شاری دهۆك بە درۆن پەلاماری ماڵی سەرۆكی هەرێمیان داوە. بابەتەكە ماڵ یان بارەگای كەس نیە، هەموو شوێنێكی كوردستان و هەموو ماڵی كوردستانیان لای ئێمە بەهای هەیە.

ئەو جۆرە هێرشانە شەڕفرۆشتنێكی ئاشكران و زوڵمێكی گەورە و زێدەڕۆیی و ناهەقیەكی گەورەن بەرانبەر هەرێمی كوردستان و دەبێ چارەسەرێكی جددی و یەكلاكەوەرییان بۆ دابنرێت. لە ڕاستیدا ئەمە بە ئیدانەكردن و تەلەفۆن و بروسكە و لیژنە چارەسەر نابن. دەستەڵاتدارانی عێراقی دەبێ خۆیان یەكلایی بكەنەوە یان ئەوەتا ڕایبگەیێنن كە لە توانایاندا نیە ڕێگری لەو گرووپە لەیاسابەدەرانە بكەن، یانیش دەبێ بە جددی بێنە سەر هێڵ و پارێزگاری لە دەوڵەت بكەن و ئیجرائاتی جددی بكەن كە چیتر ڕێگە نەدرێت پەلامار و هێرشی ناڕەوا بكرێتە سەر هەرێمی كوردستان.

لێردەدا دووپاتی دەكەینەوە، گەلی كوردستان بە ئیرادەیەكی پۆڵایین بەرگری لە پەیامی ئاشتیانە و دۆزی ڕەوای خۆی دەكات و هیچ هەڕەشە و پەلامار و دوژمنێك نەیتوانیوە و ناتوانێ ئەو ئیرادەیە بشكێنێت.

مسعود بارزانی
29ی ئاداری 2026

26/03/2026

هەر وڵات و نەتەوەیەک ئەگەر بیەوێت بەرەو داهاتوو و تەکنەلۆژیا و ئاوەدانی هەنگاو بنێت، پێویستی بە قەڵایەکی بەهێز هەیە بۆ پاراستنی ئەو دەستکەوتانە.

بۆ ئێمەی کورد، پێشمەرگە تەنها شەڕڤان نییە، بەڵکو ئەو قەڵایە و ئەو زامنی ئارامییەیە کە ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی ئەمڕۆ بتوانین باس لە "پێشکەوتنخوازی" و داهاتوویەکی گەش بکەین. ئەگەر قارەمانێتی و قوربانییەکانی پێشمەرگە نەبوایە، نە ئاوەدانییەک هەبوو و نە خەونێک بۆ سبەینێ.

لەم پەیجەوە (پێشکەوتنخواز)، سڵاو و ڕێز دەنێرین بۆ ئەو دەستانەی کە چەکیان گرتووە تاوەکو ئێمە بتوانین قەڵەم بگرین و داهاتوو بنیات بنێین.
پێشمەرگە ناسنامەی هێز و ئارامیی ئێمەیە.
#پێشمەرگە #پێشکەوتنخواز #کوردستان

26/03/2026

شانازییەوە دەستپێکی کارەکانمان لە پەیجی (پێشکەوتنخواز) ڕادەگەیەنین. مەبەستمانە لێرەدا بە زمانێکی سەردەمیانە خزمەت بەو ڕێبازە بکەین کە شۆڕشی گوڵانی پێ ناسرابووەوە

وەک پێشمەرگەیەکی دڵسۆز لە کایەی مەعریفە و ناسنامەدا، دەمانەوێت مێژووی دوێنێ بکەینە چرای ڕێگەی سبەینێمان.

26/03/2026

بەناوی خودای گەورە و میهرەبان

وەک چۆن شۆڕشی گوڵان لە سەردەمی خۆیدا وەک بزووتنەوەیەکی "پێشکەوتنخواز" هاتە کایەوە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان و نوێکردنەوەی هیوای گەلێک، ئێمەش لێرەوە بە هەمان ڕۆحیەت و لەژێر ناوی (پێشکەوتنخواز) دەست بە چالاکییەکانمان دەکەین

ئامانجمان خزمەتکردنە بە ڕێبازی پیرۆزی پارتیمان و گەیاندنی پەیامی ئاشتی و ئاوەدانی بە شێوازێکی سەردەمیانە. ئێمە لێرەین تا بەردەوامی بدەین بەو کاروانەی کە پێشمەرگە ئازاکانی شۆڕشی گوڵان بە خوێنی خۆیان نەخشاندیان .

بەرەو ئایندەیەکی گەشتر.. بەرەو پێشکەوتن.

26/03/2026

لە گوڵانەوە فێری پێشکەوتن بووین..

ناوی پەیجەکەمان کورتکراوەی فەلسەفەی شۆڕشێکە کە هەرگیز لەو شوێنە نەوەستا کە لێی بوو. ئێمە لەژێر ناوی (پێشکەوتن خواز) دەستپێدەکەین تا بڵێین: خزمەتکردن بە ڕێبازی کوردایەتی سنووری نییە و لە هەموو سەردەمێکدا ڕەنگی نوێ دەپۆشێت

سڵاو لە ئیرادەی پێشمەرگەکانی شۆڕشی گوڵان، و بەڵێنی بەردەوامی بۆ کاروانە پێشکەوتنخوازەکەی پارتیمان.

15/12/2023

قاَلً إِنّما أَشكُواْبَثِّي وَحُزني اِلَي اللهِ
خةم پەژارەکانم تەنیا لای خودا باس دەکەم

10/12/2023

سلاوێك دوای سێ سال 👋🏻

28/05/2021

ههه ئەوە یەكێك نەبوو ژیری كاتەوە ئینجا ڕەسمەكەی بگرێ 😂😂😂 تۆ ناوت لێ بنایە ناوی چیت بۆ دائەنا 😅😂

27/05/2021

پێتان باشە بگەرێینەوە؟

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Category

Website

Address


Erbil 60m Street
Irbil
44001