بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر

Share

پەیجی فەرمی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر

ئەم پەیجە تایبەتە بە بڵاوکردنەوەی و زانیاری و ئاگاداری و کار و چالاکیەکانی بەرێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیەکانی هەولێر و ئەو شارەوانیانەی کە پەیوەستن پێوەی.

03/06/2026

وردبینی و دابەشکردنی کارتی زەوی دەستیپێکرد

ئاگاداری فەرمانبەرانی سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە دەکەینەوە، ئەوانەی ناویان لە لیستی بڵاو کراوە هەیە، رۆژی یەکشەمە سەردانی سەرۆکایەتی شارەوانی بەحرکە بکەن بە مەبەستی وردبینی و وەرگرتنی کارتی زەوی

https://drive.google.com/file/d/1L_GPZSbsVYg0VjeKKmoPKAtdJg0fMnFY/view?usp=drivesdk

03/06/2026

چاوەڕوانبن.. کەمێکی دیکە

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر‎'s post 31/05/2026

بەسەرکردنەوەی فەرمانبەران

ئەمڕۆ، لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دەوامی ئاسایی، مەریوان حاکم هادی بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، سەرجەم بەشەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی و فەرمانبەرانی بەسەرکردەوە و جەژنە پیرۆزەی ئاراستەکردن.

26/05/2026

جەژنی قوربانتان پیرۆز..

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، پیرۆزبایی خۆمان ئاراستەی خەڵکی شاری هەولێر دەکەین، هیواخوازین ئەم جەژنە ببێتە مایەی ئارامی و خزمەتی زیاتر بۆ خەڵکی شارەکەمان.

ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر

25/05/2026

چ شوێنێکی دیکە پێویستی بە لابردنی سەگ هەیە؟

تیمی هەڵگرتنەوەی سەگی بێلانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە ماوەی یەک مانگی کارکردنی ( 749) سەگی بێلانەی ڕەوانەی شێلتەر کردووە.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر‎'s post 24/05/2026

شاوێس.. قیڕتاوکردن و چاکردنەوەی شەقامەکان

سەرۆکایەتی شارەوانی شاوێس، دەستیکرد بە قیرتاوکردنی و چاکردنی چەند شەقامێک و نۆژەنکردنەوەیان لە گوندی شاوێس، پڕۆژەکە بەگوژمەی 57.000.000 دینار بۆ قوناغى یەکەم و 97.000.000 بۆ قۆناغی دووەم، کارەکان لەسەر بوودجەی 15% داهاتی شارەوانی جێبەجێدەکرێت.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر‎'s post 24/05/2026

کەسنەزان.. خزمەتگوزاری بەردەوام

سەرۆکایەتی شارەوانی کەسنەزان، دەستیکرد بە قیڕتاوکردنی چەند کۆڵانێک لە گەڕەکی 11ی ئازار، گوژمەی پڕۆژەکە (95،366،750) دینارە و لەسەر بودجەی سەتا 15ی شارەوانییەکان جێبەجێکراوە.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر‎'s post 23/05/2026

گەڕەکێکی نوێ ئاوەدان دەکرێتەوە

لە سنووری سەرۆکایەتی شارەوانی پیرزین، تیمی ئامێرەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، دەستیکرد بە کردنەوەی سەرەبلۆک و شەقامەکانی گەڕەکی ئاڤا.

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر‎'s post 22/05/2026



لە چوارچێوەی کەمپەینی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر، لە سنووری کۆی 37 سەرۆکایەتی شارەوانی، دەستکرا بە هەڵمەتی پاککردنەوەی سنوورەکان.
هەڵمەتی ژینگە بەردەوامە..

Photos from ‎بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر‎'s post 21/05/2026

هەڵمەتی ژینگەیی سەرتاسەری بەردەوام دەبێت

لەسەر ڕاسپاردەی بەرێز سەرۆکی حکومەت، بۆ پاراستنی ژینگە و هۆشیاری هاوڵاتیان، کۆبوونەوەی سەرتاسەری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەكانی هەولێر، بە ئامادەبوونی مەریوان حاکم هادی، بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکانی هەولێر و سەرجەم سەرۆک شارەوانییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، کۆبوونەوەی تایبەت بە پاککردنەوەی سەرتاسەری ژینگە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتیان بەرێوەچوو، لەکۆبوونەوەکە، جەخت لەسەر جێبەجێکردنی فەرمانەکانی جەنابی سەرۆکی حکومەت کرایەوە و هەمووان پێی پابەندکران.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Irbil
0094