01/06/2026
بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ٣٥ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان لە بریتانیا
ڕۆژی یەکشەممە ٣١ی مەی ٢٠٢٦، نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) لە بریتانیا بە بۆنەی جەژنی ٣٠ گوڵان رۆژی دامەزرانی PAK کۆڕێکی بەڕێوەبرد.
کۆڕەکە بە سروودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و ساتێک ڕاوەستان بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی پێکرد. پاشان، راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی ٣٠ گوڵان لەلایەن هەڤاڵ مەنسوور تاباک، بەرپرسی کۆمیتەی PAK لە بریتانیا، خوێندرایەوە.
ناوەڕۆکی ڕێوڕەسمەکە پێکهاتبوو لە پانێلێکی سەرەکی کە لەلایەن هەڤاڵان سەید وەفا ڕۆستەمزادە، ئارارات عەزیزی و ئالان حەمیدی پێشکەش کرا. لەو پانێلەدا بە شێوەیەکی ورد و تێر و تەسەل باس لە سێ تەوەری سەرەکی کرا، کە بریتی بوون لە مێژووی خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان، پەرەسەندنی ناسیۆنالیزمی کوردی و دۆخی سیاسی و نەتەوەیی ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
لە بەشێکیتری کۆڕەکەدا هونەرمەند بەرهەم شەمامی سروودێکی نەتەوەیی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
لە کۆتاییدا، ژمارەیەک لە بەشداربووان و نوێنەرانی لایەنە کوردستانییەکان پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.
پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنەرایەتی بریتانیا
٣١ی مەی ٢٠٢٦
01/06/2026
ڕاگەیەندراوی هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەبارەی شەپۆلی نوێی ئێعدامەکان لە کوردستان و ئێران
دەزگای سەرکوتی کۆماری ئیسلامی بۆ پەردەپۆشکردنی شکستە سیاسی، نیزامی و ئەمنییەتییەکانی شەپۆلێکی نوێی ئێعدامی بەندکراوە سیاسییەکانی لە ئێران، بەتایبەت لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان وەڕێ خستووە.
تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی کە لەم دواییانەدا بە شێوەی سەرسووڕهێنەر زیاتر بوون و شەپۆلی نوێی سەرکوت و زەبروزەنگەکان دژی تێکۆشەرانی ئازادیخواز، بەتایبەت لە زیندانەکان بابەتێكی ئاسایی نین و نابێت ڕێگە بدرێت ئاسایی بنوێنن. ئەو ئێعدام و کوشتنە سیاسییانەکوشتاری بەکۆمەڵ و ڕێکخراون و بۆ هەمووان ئاشکراشە کەکۆماری ئیسلامی ئێعدامەکان بۆ تۆقاندنی زیاتری کۆمەڵگە و وەک قەڵغانێکیش بۆ مانەوەی پتری خۆیان لە دەسەڵاتدابە کار دێنن.
سەرکوت و ئێعدامەکان لە نێوخۆ و بەردەوامیی مووشەکبارانی حیزبە سیاسییەکان لە هەرێمی کوردستان لە کاتێکدا پەرە دەستێنن کە ڕێژیم لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و لە شەڕ و ململانێی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا تووشی شکستی ستراتیژی و کەلێنی ئەمنییەتیی قووڵ بۆتەوە، بۆیە بە پیشەی پێشووی پەنای بۆ قەیرانخوڵقێنی لە دەرەوەی وڵات و قەڵتوبڕ و زەبروزەنگی زیاتر لە نێوخۆی وڵاتدا بردووە.
هاوکات بەردەوامیی تاوان و جینایەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئەویش لە کاتی ئاگربەستی کاتیی لەگەڵ ئەمریکا و ئیسڕائیلدا بەڵگەی حاشاهەڵنەگرە کە ڕێژیم شەڕی خۆی لەگەڵ ئازادیخوازان، مافویستانی و دژبەرانی نێوخۆیی نەک نەوەستاندووە؛ بەڵکوو هەموو دەرفەتەکان بەتایبەت ئەو ئاگربەستەش بۆ پاکتاوی فیزیکیی نەیارانی بە کار دێنێ.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران پێی وایە هەڵخستنی پەتی سێدارە بۆ ئەو کەسانەی بە تۆمەتی بێ بنەمای «سیخوڕی» بۆ بیانییەکان یان «شەڕی چەکداری»دژی ڕێژیم گیراون، لە ڕاستیدا چەکی تۆڵەسەندنەوەیە لەخەڵكی خەباتکار و مافخواز. ئەم ڕێژیمە مرۆڤکوژە لە هەموو ماوەی تەمەنی خۆیدا هەوڵی داوە بە ئێعدامی تێکۆشەرانی سیاسیی تێچووی خەبات و خۆراگری دژی دەسەڵاتە نگریسەکەی بباتە سەرێ و مافخوازیی نەتەوەکانی ئێران و بزووتنەوە سیاسی و مەدەنییەکان بەچۆکدا بێنیت. بۆیە کۆمەڵگەی جیهانی نابی و ناشکرێ ئێعدامی سەدان بەندکراو لە ساڵێکدا لە ئێران تەنیا وەک «پێشێلکاریی مافی مرۆڤ» سەیر بكات، بەڵكوو پێویستە ئەم کردەوانە بە«تاوانی جەنگ» و «تاوان دژی مرۆڤایەتی» بناسێ و هەڵوێست و بڕیاری بەکردەوەی لەدژی ئەم جینایەتانەی ڕێژیم هەبێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران هاوکات ڕادەگەیەنێ کە هەر دیپلۆماسییەک، هەر دانوستانێک و هەر جۆرە ئاگربەستێک لەگەڵ کۆماری ئیسلامی، ڕێگە لە وەستاندنی زەبروزەنگی نێوخۆیی لە ئێران و ئێعدام و پێشێلکردنی سیستماتیکی مافەکانی مرۆڤ بەهۆی ئەم ڕێژیمەوە نەگرێت؛ هەم دەبێتە پاڵنەری کۆماری ئیسلامی بۆ بەردەوامیی لە سیاسەتی کوشتن و قڕکردنی خەڵکی ئازادیخواز و هەم دەرفەت بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی ئەو ڕێژیمە مرۆڤکوژ و سەرکوتکارە دەڕەخسێنێت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران داوا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، پارلەمانی ئورووپا و حکوومەتە دێموکراتیکەکانیش دەکا بۆ وەستاندنی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی تاوان و جینایەتەکانی گوشاری پتر بخەنە سەر کۆماری ئیسلامی و پێوەندییە دیپلۆماسییەکانلەگەڵ ئەم ڕێژیمە ڕابگرن. هەروەها پێویستە پرسی سەرکوتی نێوخۆیی لە ئێران و ئێعدامەکان ببێتە باسێکی بنەڕەتی لە شووڕای ئەمنییەتی نەتەوە یەکگرتووەکان و بڕیاری توند لەدژی ڕێژیم بدرێت. بێگومان بێتوو تێچووی ئێعدامەکان و زەبروزەنگی نێوخۆیی لەسەر کۆماری ئیسلامی -چ سیاسی و چ ئابووری- زیاد نەکرێت، ڕەفتار و سیاسەتی ڕێژیم لە نێوخۆی وڵات گۆڕانی بەسەردا نایەت.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران هەروەها داوا لە نەتەوەکانی ئێران و حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامی دەکا بە یەکڕیزی و هاوخەباتیی بەکردەوەیان پاشەکشە بە سیاسەتەکانی ڕێژیم بکەن. دڵنیاین خەڵکی کوردستانیش بە ڕێکخستنی پتری ڕیزەکانیان و خەبات و خۆڕاگریی خۆیان وەک هەمیشە بەرسڤی سیاسەتەکانی ڕێژیم دەدەنەوە.
سەرکەوتووبێ خەباتی ڕەوای نەتەوەکانی ئێران بۆ ئازادی و دادپەروەری.
هاوپەیمانیی هێزە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران
١/٦/٢٠٢٦ (١١ی جۆزەردانی ١٤٠٥ی هەتاوی)
01/06/2026
١١ی جۆزەردان
چ ناڕەوا خوێنیان ڕشتن؛ چ بەسۆیە ئەم برینەی جەستەی پارتی ئازادیی کوردستان.
31/05/2026
کاتژمێر 5:54 بەرەبەیانیی ئەمڕۆ، بە هاژەکێکی بالستیک هێرش کرایە سەر بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان.
30/05/2026
بەڕێوەچوونی سیمیناری ٣٥ە مین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و ٦ەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی سوپای میللی کوردستان لە ئاڵمان
بە ئامادەبوونی نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و ئەندامانی پارتی ئازادیی کوردستان لە ئاڵمان، بە بۆنەی ٣٥ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و شەشەمین ساڵرۆژی دامەزرانی سوپای میللیی کوردستان، کۆڕێک لە شاری بوخوومی ئاڵمان بەڕێوە چوو.
کۆڕەکە بە ساتێک راوەستان بە پێوە بۆ گیانی پاکی شەهیدانی کوردستان لەگەڵ سروودی نەتەوەیی ئەی رەقیب دەستی پێ کرد.
پاشان لە پەیامێکی پێشتر ئامادەکراودا بەشێک لە وتەکانی سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی ساڵوەگەڕی دامەزرانی سوپای میللیی کوردستان پێشکەش کرا.
دواتر هەڤاڵ رزگار عەباسزادە راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانی بەو بۆنەیەوە پێشکەش کرد.
پاشان هەر کام لە بەڕێزان هەڤاڵ شەماڵ پیران بەرپرسی نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و مامۆستا هاوبیر نووسەر و رووناکبیر و خاتوو رۆکییە نووسەر و رووناکبیر وتەکانیان پێشکەش کرد.
پاشان نوێنەرانی بەشێک لە هێزە کوردستانییەکان بەو بۆنەیەوە پەیامی پیرۆزباییان پێشکەش کرد.
سیمینارەکە بە وتە و سەرنج و پرسیاری ژمارەیەک لە بەشداربووان کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
پارتی ئازادیی کوردستان
نوێنەرایەتیی دەرەوەی وڵات
کومیتەی ڕاگەیاندن
30 مەی ٢٠٢٦
29/05/2026
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان سەبارەت بە گیانبەختکردنی برایانی وەیسی؛ ئەندامانی بەوەجی PAK
بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە ٧ ی جۆزەردانی ٢٧٢٦ ک، هێزەکانی بەرفەرمانی تاران، لە ئاوایی قەڵاکەوەشی داڵاهوو،هێرشیان کردەسەر شوێنی مانەوەی تیمێکی یەکینەکانی داڵاهووی سپای میللیی کوردستان و لە ئاکامی ئەو هێرشەدا هەر دوو برای تێکۆشەر«مەیسەم وەیسی» و «موجتەبا وەیسی» ئەندامانی بەوەجی پارتی ئازادیی کوردستان گیانیان بەخت کرد و چوونە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە. هەروەها تا ئامادە کردنی ئەم راگەیەندراوە چارەنووسی یەکێک لە هەڤاڵانیان نادیارە.
برایانی شەهید مەیسەم و موجتەبا ساڵیانێکی زۆر بوو لە تێکۆشەرانی هەرە ناسراوی بواری کەلتووریی لە کرماشان و لە دامەزرێنەرانی کتێبخانەی دەڕەدرێژ بوون. ئەو دوو برا ڕەندەی کوردستان لە دوو ساڵ لەمەوبەرەوە بۆ ڕمێندان بە خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی لەو دەڤەرە، هاتنە ڕیزی پارتی ئازادیی کوردستان و لەو ساوە هاوکات لە گەڵ درێژەدان بە چالاکییە کەلتوورییەکان ،وەک دوو خەباتگێڕی ڕیزەکانیPAK لە تێکۆشاندا بوون. ساڵی رابردوو بەشێکی گرینگ لە چالاکییەکانی ٣٤ ساڵەی دامەزرانیPAK لە کرماشان و دەوروبەری، لە لایان ئەوانەوە ڕێکخرا بوو.
مەیسەم و موجتەبا لە ڕاپەڕینی بەفرانباری ڕابردوودا، لە کرماشان لە چوارچێوەی یەکینەکانی داڵاهووی سپای میللیی کوردستاندا، دەوری گرینگیان گێڕا. هەر بەو هۆیەشەوە هەتا کاتی گیانبەختکردنیان لە ژیانی نهێنی دا بوون.
ئەگەرچی گیانبەختکردنی ئەو دوو برا تێکۆشەرە خەسارەتێکی گەورە و گرانە بۆ بزاڤی نەتەوەیی سەربەخۆییخوازیی و پارتی ئازادیی کوردستان لە کرماشان و دەڤەرەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، بەڵام کاروانی خەباتی پارتی ئازادیی کوردستان لە پێ ناکەوێ و خوێنی ڕژاوی ئەوان بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەر، بیری ئازادیی و سەربەخۆیی فراوانتر دەکات.
پارتی ئازادیی کوردستان، وێڕای شانازیی بە خەبات و تێکۆشانی برایانی وەیسی و داخ و کەسەر لە گیانبەختکردنیان؛ سەرەخۆشی پێشکەشی بنەماڵە و خەڵکی دەڤەری کرماشان و هەموو نیشتمانی زامدارمان دەکات.
پارتی ئازادیی کوردستان سوێند بە خوێنی ڕژاوی تێکۆشەرانی لە ناو نیشتمانی داگیرکراو لە بنکە و بارەگانی پێشمەرگە دەخواتەوە کە ڕێی خەباتی هەرچەندە سەخت و دژوار بێت و بە چوار دەوری کڵپەی ئاگر بێت، کۆڵنەدەرانە لە سەر ڕێگای پیرۆزی ئازادیی و سەربەخۆیی نیشتمان بەردەوام دەبێت و هیوادار و دڵنیایە کە ڕۆژی بەچۆکدا هاتنی داگیرکەری ئێرانیی دەگاتێ.
هەرمان بێ یاد و ناوی برایانی شەهید موجتەبا و مەیسەم وەیسی
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
8ی جۆزەردانی 2726 کوردی
29ی مەی 2026 زایینی
25/05/2026
کاتژمێر ٢١:٤٥ ی ئەمشەو، دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانیی بە دوو درۆن و هاژەکێک بارەگای چەمشاری سپای میللیی کوردستان، هەڵکەوتوو لە باکووری ڕۆژاوای هەولێر، نزیک کەمپی دارەشەکرانی کردە ئامانج و بەهۆیەوە ٩ پێشمەرگە برینداربوون کە دۆخی ٤ لە بریندارەکان ناجێگیرە.