27/06/2023
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
وَلِكُلِّ أُمَّةٍ جَعَلْنَا مَنسَكًا...
به بۆنەی هاتنی جه ژنی قوربانەوە وێراى شوكرو ستايش بۆ پەروەردگار و دروود و سڵاو بۆ پێشەواو سەروەرى مرۆڤايەتى ... ، پیرۆزبایی گهرم ئاراستەی سهرجهم موسڵمانانی کوردستان و جیهان دهکهم. لە خودای مەزن داواکارم کە لەم ڕؤژ و بۆنە پیرۆزەدا خێر و بەرەكەت و ئارامی و سەلامەتی بۆ ئێوەى بەرێزو خانەوادەکانتان هەميشەیى بێت...ههموو ڕۆژێکتان ههر جهژن و شادی و کامهرانی بێت... خۆشەویستی و تەبایى و لێبوردەیی و چاكسازى ببێتە بنەماو سەرمەشقى بيركردنەوە كردارەكانمان ... خوداى گەورە پەناى هەموو لایەکمان بێت.
20/04/2023
بەناوى خوداى بەخشندە و ميهرەبان
به بۆنەی هاتنی جەژنی رۆژوشكاندنەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەى گشت موسڵمانان بە گشتى و ئێوەى بەرێز و خانەوادەکانتان بە تایبەتى دەكەم. داواکارین لە خوداى گەورە کە ڕۆژو و نوێژ و نزا و بەخشینى هەموو لایەک قبوڵ بفەرموێت و ههموو ڕۆژێکیشتان ههر جهژن و شادی و بەختەوەرى بێت... دەپارێمەوە لە خوداى گەورە ئەم جەژنە ببێتە مایەی قوڵكردنەوە و پاراستنی خۆشەویستی و پتەوكردنی فیترەتى سروشتى لێبوردەیی و تەبایی و خۆشگوزەرانى ...
07/04/2023
لە میانەی کارو چاڵاکیەکانماندا شەوی سێشەممە ٤/٤/٢٠٢٣ بە ئامادەبوونی چەند کەسایەتیەکی کۆمەڵایەتی و ئاینی و ئەکادیمی و ئامادەبوونی چەندین گەنج و قوتابی قوتابخانە و خوێندکاری زانکۆ و پەیمانگاکان کۆڕێك بەڕێوەچوو کە لەلایەن خانەی فەرهەنگی شین بۆ بەڕێز د.عبدالباسط ملا علی ڕێکخرابوو، وتارەکەی بەڕێزیان بریتی بوو لە بابەتی (“گوێ” لە قورئان و زانست و پەروەردەدا).
هەر لە میانەی کۆڕەکەدا بە میوانداریی بەڕێز د.پشتیوان سرێشمەیی بەڕێوبەری ئەوقافی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وتارێکی پێشکەشکرد و جەختی لەسەر گرنگی ئەو جۆرە دانیشتن و کۆڕ سیمینارانە کردەوە.
شایەنی باسە بە هەریەکە لە د.عدنان ملا علی و م.عیماد ملا یوسف ئامادەبوون و کۆڕەکەیان ڕەونەقدارتر و بەجۆش و خرۆشتر کرد بە خوێندنەوەی چەند ئایەتێک لە قورئانی پیرۆز و وتنی چەندین سرود.
03/04/2023
کۆڕێك ڕێکخراوە بۆ سبەی شەو بە ئامادەبوونی جەنابی د.عبدالباسط ملا علی لە خانەی فەرهەنگی شین.
ناونیشانی سیمیناری دکتۆر بریتیە لە: ( ”گوێ” لە نێوان زانست و قورئان و پەروەردەدا).
شایەنی ئاماژەپێکردنە هەریەكە لە سروودبێژ د.عدنان ملا علی و قورئانخوێن م.عماد یوسف ئامادەدەبن و کۆڕەکە دەڕازێننەوە بە قورئانی پیرۆز و سروود.
ناونیشانی خانەی فەرهەنگی شین: سۆران/کۆمەڵگای گەڵاڵە/بەرامبەر نەخۆشخانەی تەندروستی هەندرێن.
کات: ٩:٠٠ ی شەو.
هاتن بۆ هەمووانە.