Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان

Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان

Share

Kurdistan Regional Government’s (KRG) designated Crisis Coordination and Disaster Preparedness Centre (JCC) (1) of 2015.

Joint Crisis Coordination Centre (JCC) for the Kurdistan Region

The Kurdistan Regional Government (KRG) has established a Joint Crisis Coordination Centre (JCC) under the supervision and guidance of the Ministry of Interior. This important effort has been supported by a number of international partners such as the Governments of United Kingdom (through the Department for International Developmen

29/05/2026

هاووڵاتیانی خۆشەویست ...
بەمەبەستی خۆپاراستن لە شەپۆڵی خۆڵبارین، تکایە ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە بۆ پاراستنی تەندروستی و سەلامەتی خۆتان جێبەجێبکەن.

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 26/05/2026

خولێکی چۆنیەتی ئامادەکردنی CV کەسی لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ـی ئایاری ۲۰۲٦، سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ MRC لە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر EJCC، بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکێتی ئافرەتانی کوردستان هەڵسان بە پێشکەشکردنی خولێك لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکردنی CV کەسی و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەن کار و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ کۆمەڵێك ئافرەت کردەوە.

شایانی باسە سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ MRC، لە میانی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ ICMPD لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، بۆ خزمەتکردنی گەنجان و هاووڵاتییان.

25/05/2026

سەرۆکی ڕێکخراوی الجمعیة الطبیة لە عێراق سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی کرد

خاتوو سروە ڕەسول، بەڕێوبەری گشتی ناوەند، پێشوازی کرد لە بەڕێز دکتۆر ئەحمد دلهیتی، سەرۆکی ڕێکخراوی الجمعیة الطبیة لە عێراق، وە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەتی گرینگ و تایبەت بە هاوکاریکردنی کەرتی پزیشکی لە هەرێمی کوردستان تاوتوێکران، وە چەندین چالاکی دیکەی تایبەت بە ئاوارە و پەنابەران خرانە بەرباس و گفتوگۆ.

لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوبەری گشتی ناوەند سوپاسی ڕێکخراوی ناوبراو و پشتیوانی بەردەوامی وەزارەتی تەندروستی کرد بۆ چالاکییەکانی ڕێکخراوی ناوبراو، وە هەردوولا لەسەر ئەنجامدانی چەند پڕۆژەیەکی گرینگ لە داهاتوو ڕێککەوتن.

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 25/05/2026

کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بواری تەکنیکی و IT بەڕێوەچوو

ڕۆژی یەکشەممە ۲٤ـی ئایاری ۲۰۲٦، بەئامادەبوونی خاتوو سروە ڕەسول، بەڕێوبەری گشتی ناوەند، سەنتەری تەکنەلۆژیا و ڕاهێنانی ئەوروپی ETTC، تیمی IT لە بەڕێوبەرایەتی داتا و زانیاری ناوەند، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە بواری تەکنیکی و IT بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە چەندین بابەتی بواری تەکنیکی و بەرەوپێشبردنی زیاتری سیستەمی بەڕێوبردنی داتا و زانیاری لە ناوەند، وە پتەوکردنی تۆڕی هەماهەنگی بەشێوازی دیجیتاڵی.

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 24/05/2026

هەڵمەتەکانی بەرزکردنەوەی هۆشیاری بەردەوامە

بەمەبەستی بەرزکردنەوەی توانای وەڵامدانەوەی کۆمەڵگە و هۆشیارکردنەوەی هاووڵاتییان لە کاتی ڕووداوە نەخوازراوەکان تاوەکو بتوانن خۆیان و کەسانی دیکە بپارێزن، ئەمڕۆ یەکشەممە ۲٤ـی ئایاری ٢٠٢٦، بە پاڵپشتی ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی، خولێکی تایبەت بە هۆشیاری لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لە کاتی کارەساتەکانی لافاو و ئاگرکەوتنەوە لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو.

خولەکە لەلایەن ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و بە پشتیوانی ئاژانسی شارەزایانی فەڕەنسی expertisefrance # بەڕێوەچوو، کە تایبەت بوو بە بابەتەکانی "چۆنیەتی مامەڵەکردن لە کاتی کارەساتەکانی لافاو و ئاگرکەوتنەوە، چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی" تێیدا ۱٦ خۆبەخش بەشداربوون، وە لە کۆتایی خولەکەدا جانتای تایبەت بە ئاگرکوژێنەوە و فریاگوزاری سەرەتایی بەسەر بەشداربوان دابەشکرا.

expertisefrance #

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 24/05/2026

خولێکی چۆنیەتی ئامادەکردنی CV کەسی لە پارێزگای هەولێر بەڕێوەچوو

ڕۆژی پێنجشەممە ۲۱ـی ئایاری ۲۰۲٦، سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ MRC لە بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی پارێزگای هەولێر EJCC، هەڵسان بە پێشکەشکردنی خولێك لەبارەی چۆنیەتی ئامادەکردنی CV کەسی و چۆنیەتی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ خاوەن کار و دۆزینەوەی هەلی کار بۆ کۆمەڵێك گەنجی سنووری قەزای بنەسڵاوە.

شایانی باسە سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ MRC، لە میانی هاوبەشی وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، لەگەڵ سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاسەتی کۆچ ICMPD لە هەرێمی کوردستان دامەزراوە، بۆ خزمەتکردنی گەنجان و هاووڵاتییان.

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 24/05/2026

تیمێك لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان سەردانی پارێزگای هەڵەبجەیان کرد

بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی زیاتری کاروبارەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران تیمێك لە ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان سەردانی پارێزگاکەی هەڵەبجەیان کرد.

سەردانەکە بەمەبەستی ڕێکخستنەوەی زیاتری کاروبارەکانی بەڕێوبەرایەتی کۆچ و کۆچبەران بوو، کە تێیدا تێیدا چەندین ڕێککاری گرینگ ئەنجامدرا.

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 21/05/2026

وەزارەتی ناوخۆ/ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و ڕێکخراوی VNGـی هۆڵەندا یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، بە ئامادەبوونی بەڕێزان سروە ڕەسول، بەڕێوبەری گشتی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان، ئادریان ئایسلستین، کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان، خاتوو ڕەوشەن، سەرۆکی ڕێکخراوی VNGـی هۆڵەندی، یاداشتنامەیەکی لێکتێگەیشتن لە نێوان هەردوو لایەنەکەدا واژوو کرا.

ئەم یاداشتنامەیە بە مەبەستی زیاتر بەرەوپێشبردنی سیستەمی بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، وە کارکردن لەسەر بەرزکردنەوەی توانای کۆمەڵگا خۆجێییەکان بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ بارودۆخە جیاوازەکان واژوو کرا، وەهەروەها بابەتەکانی ئاوارە و پەنابەران یەکێك بوون لە تەوەرە سەرەکییەکانی ئەم یاداشتنامەیە.

لەلای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوبەری گشتی ناوەند سوپاسی کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندای کرد بۆ بەردەوامی هاوکاری و پشتیوانییان لە پرۆژە هاوبەشەکان، وە هیوای خواست ئەم یاداشتنامەیە ببێتە هۆکارێك بۆ زیاتر پتەوکردنی پەیوەندییەکان و بەرەوپێشبردنی زیاتری پرۆژەکانی.

هەروەها بەڕێز کونسوڵی گشتی شانشینی هۆڵەندا خۆشحاڵی خۆی بە واژووکردنی ئەم هاوبەشییە دەربڕی و دووپاتی کردەوە، کە وڵاتەکەی بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن و خۆشحاڵن بە پەیوەندیەکانیان، وە چەندین بابەتیان بۆ ئایندەی کاری هاوبەش تاوتوێکرد.

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 21/05/2026

کۆبوونەوەی تۆڕی هەماهەنگی لە بواری بڵاوکردنەوەی هۆشیاری کۆچی یاسایی و نایاسایی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ پێنجشەممە ۲۱ـی ئایاری ۲۰۲٦، لە چوارچێوەی پڕۆژەی "دانیشتنی هۆشیاری بۆ خەڵکی خانەخوێ و گەڕاوە دەربارەی کۆچی یاسایی و نایاسایی مەترسییەکانی کۆچ" کۆبوونەوەی تۆڕی هەماهەنگی بەڕێوەچوو.

کۆبوونەوەکە بەهەماهەنگی لە نێوان ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان و دەزگای ڕوانگە، وە بە پشتیوانی دارایی سەنتەری نێودەوڵەتی بۆ پەرەپێدانی سیاساتی کۆچ ICMPD بەڕێوەچوو، وە تێیدا لایەنە حکومی و ناحکومیەکان لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و ناوخۆیەکان، کە پێشکەشکاری خزمەتگوزارین لە سیستەمی گەڕانەوەی نیشتمانی NRM بەشداربوون.

لە کۆبوونەوەکەدا باس لە پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگی نێوان لایەنەکان لە بواری کۆچ کرا.

Photos from ‎Joint Crisis Coordination Centre - JCC ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان‎'s post 21/05/2026

هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق سەردانی ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکانی کرد

ڕۆژی سێشەممە ۱۹ـی ئایاری ۲۰۲٦، خاتوو سروە ڕەسول، بەڕێوبەری گشتی ناوەند، پێشوازی کرد لە بەڕێز یۆرگن لیندسترۆم، هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی سوید لە عێراق لەگەڵ شاندی یاوەری، وە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوبەری گشتی ناوەند بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد و دواتر تیشك خرایە سەر پڕۆژە هاوبەشەکانی نێوان هەردوولا، وەهەروەها بەرەوپێشچوونەکان و کارە لە پێشینەکان بۆ داهاتوو و پشتیوانییەکانی ئاژانسی کۆچی سویدی بۆ هەرێمی کوردستان خرانە بەرباس و گفتوگۆ.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا بابەتەکانی سەنتەری ڕاوێژکاری کۆچ و گرینگی ئەم پڕۆژەیە بۆ کەمکردنەوەی مەترسییەکانی کۆچی نایاسایی و پیشاندانی دەرفەتە یاساییەکانی کۆچ تاوتوێکران، وەهەروەها گفتوگۆ لەسەر چەندین بابەتی جیاوازی دیکە کرا کە هەردوولا کاری لەسەر دەکەن.

لە سەردانەکەیدا بەڕێز یۆرگن لیندسترۆم ئەم چالاکیانەی بەسەرکردەوە کە هەردوولا کاری لەسەر دەکەن، وە بەڕێزیان خۆشحاڵی خۆی بەم هاوبەشییە گرینگە دەربڕی، وە بەڕێزیان سوپاسی هاوکاری و هەماهەنگی بەردەوامی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت وەزارەتی ناوخۆی کرد، وەهەروەها پشتیوانی خۆی بۆ بەردەوام بوونی ئەم پڕۆژانە و چەندین بابەتی دیکە کە لە ئایندەدا کاری لەسەر دەکەن دووپاتکردەوە.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Telephone

Address


Kirkuk Road
Irbil

Opening Hours

Monday 08:30 - 14:00
Tuesday 08:30 - 14:00
Wednesday 08:30 - 14:00
Thursday 08:30 - 14:00
Sunday 08:30 - 14:00