30/10/2025
پشتێنەی سەوزایی هەولێر، یەکێک لە گرینگترین پڕۆژەکان لە مێژووی کوردستان.
پڕۆژەیەك لە هەوڵدان بۆ دووبارە کردنەوە و پاك ڕاگرتنی ژینگە، گەڕانەوە بۆ کەشێکی ئارام.
30/10/2025
پشتێنەی سەوزایی هەولێر، یەکێک لە گرینگترین پڕۆژەکان لە مێژووی کوردستان.
04/05/2025
English / کوردی
بە ناوی خودای گەورە و میهرەبان
لەم ڕۆژگارەدا کە گرنگی دانان بە ژینگە و سەوزایی بۆتە پێداویستییەکی سەرەکی بۆ شارستانیەتی سەردەم، دەمانەوێ سوپاس و پێزانینی خۆمان دەرببڕین بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئاژانسی جایکای یابانی بۆ دانانی ماستەرپلانی پشتێنەی سەوزایی هەولێر کە هەنگاوێکی گرنگە بەرەو
ئایندەیەکی باشتر و ژینگەیەکی تەندروست لە داهاتووێکی نزیکدا.
ئەم پڕۆژە ستراتیجییە نەک تەنها جوانی دەبەخشێت بە شاری هەولێری پایتەخت، بەڵکو کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر ژینگە و کەش و هەوای ناوچەکە. لێرەوە، ئێمە وەک پڕۆژەی ئەی ئای بی، پشتگیری تەواوی خۆمان ڕادەگەیەنین بۆ هەموو پڕۆژە خزمەتگوزاریە سەوزاییەکان لە هەولێر و تەواوی ناوچەکە.
ئامادەین بۆ هەر هاوکاری و هەماهەنگییەک لە پێناو گەشەپێدانی زیاتری ئەم پڕۆژانە و بەرەوپێشبردنی بیرۆکەی شاری سەوز و پاراستنی سامانە سروشتییەکان.
بە هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی بەردەوام بۆ کوردستانی خۆشەویست.
پڕۆژەی ئەی ئای بی.
---------------------
In the name of God, the Most
Gracious, the Most Merciful.
In these times, where giving importance to the environment and greenery has become a fundamental necessity for modern civilization, we wish to express our gratitude and appreciation to the Kurdistan Regional Government and the Japanese agency JICA for planning the Erbil-Masterplan Green Belt project, which is an important step towards a better future and a healthy
environment in the near future.
This strategic project not only adds
beauty to the capital city of Erbil, but will also have a positive impact on the environment and climate of the region
From here, we, as the AIB Project
declare our full support for all green projects and initiatives in Erbil and the entire region.
We are ready for any cooperation and coordination in order to further develop these projects, advance the concept of a green city, and protect natural resources.
Wishing continuous progress and
success for beloved Kurdistan.
AIB Project.
23/01/2025
"ژینگە سەرچاوەی ژیانە، با پێکەوە ڕێز لەو سەرچاوەیە بگرین و بیپارێزین هەنگاوێکی بچووک لەلایەن هەموومانەوە دەتوانێت گۆڕانکارییەکی گەورە دروست بکات، بۆیە با هەموومان دەست لەناو دەست کاربکەین بۆ ژینگەیەکی سەوزتر"
09/04/2024
جــەژنـتـان پـیـرۆز
له خوای گهوره داواكارم ڕۆژو و عیبادهتی مانگی پیرۆزی رهمهزانی له ههموو موسڵمانان قبوڵ كردبێت
12/03/2024
تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی چەند دارت چاندووە؟ 🌳
....................
لەم ڕاپرسیەدا
ئامانجمان ئەوەیە لێیبکۆڵینەوە لە هەر تاکە کەسێك دا کە چەند دار دەچینرێت، بە یارمەتی هاوڵاتیان وەڵامەکان کۆ دەکەینەوە و تێكڕای وەردەگرین
سوپاس بۆ بەژداری کردن
https://forms.gle/TBf9iyprwJenQ28h9
27/11/2023
"هەناسەیەکی قووڵ هەڵمژە و دواتر بیر لە دارەکان بکەوە"
27/11/2023
"جیاکردنەوە، ڕیسایکلکردن و جیاوازی دروستکردن بۆ ژینگەیەکی پاکتر."
"بە جیاکردنەوە و ڕیسایکلکردن، ئێمە بەشداری دەکەین لە داهاتوویەکی بەردەوام بۆ نەوەکانی داهاتوو."
27/11/2023
"هەوڵ بدە شارەکەت سەوز بکەی بە چاندنی نەمام و کاریگەری ئەرێنی لەسەر باشتر کردنی هەوا ی تەندروست".
"هەموو نەمامێک کە دەچێنرێت هەنگاوێکە بەرەو داهاتوویەکی سەوزتر و ژینگەیەکی تەندروستتر بۆ هەمووان".
27/11/2023
"ئاگاداری هەسارەکەمان ئەرکێکە کە هەموومان تێیدا هاوبەشین".
"با پێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی ژینگە بۆ نەوەکانی داهاتوو".