04/06/2026
خولێکی پێنج ڕۆژە لەبارەى "ڕۆشنبیری دارایی و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان" کۆتایی هات
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی 6ی 2026 خولی تایبەت بە "ڕۆشنبیری دارایی و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان" کۆتایی بە چالاکییەکانی هێنا. خولەکە بە هاوبەشی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و ڕێکخراوى GIZی ئەڵمانی ڕێکخرابوو، تیایدا ژمارەیەک لە ڕاهێنەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی کار و ڕاهێنانی پیشەیی پارێزگاکان و بەڕێوەبەرایەتی سندوقی پشتیوانى پڕۆژە بچووکەکانی لاوانی بەشدار بوون.
لە ماوەى پێنج ڕۆژى خولەکەدا، بەشداربووان پێداچوونەوەیەکی ورد و زانستییان بۆ بابەتەکانی پڕۆگرامەکە کرد بە ئامانجی بەرزکردنەوەی کوالێتی و دەستنیشانکردنی ئەو کەموکورتییانەی پێویستە چارەسەر بکرێن. هەروەها بە شێوەیەکی تێروتەسەل گەنگەشەی چەمکە نوێیەکانی وەک؛ خزمەتگوزارییە داراییە دیجیتاڵییەکان، مامەڵە بانکییەکان، جۆرەکانی کارتی پارەدان، پاراستنی زانیارییە کەسییەکان و شێوازەکانی بەرەنگاربوونەوەی ساختەکاری ئەلیکترۆنی، کرا.
لە وتەی کۆتایی خولەکەدا، بەڕێز دیدار محمد قادر؛ لێپرسراوى ڕاهێنانی پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان، دووپاتى لە گرنگیی ئەم جۆرە چالاکییانە کردەوە و ڕایگەیاند، ئامانجی سەرەکیی ئێمە تەنها گواستنەوەی زانیاری نەبووە، بەڵکو پڕکردنەوەی ئەو بۆشاییانەیە کە دەبنە هۆی هۆشیارکردنەوەی گەنجان و خاوەنکارانی پڕۆژە بچووکەکان، تاوەکو بتوانن لە ژینگەیەکی دارایی سەلامەتدا بازاڕی کار بەڕێوە ببەن.
شایەنی باسە، ئەم خولە بە هاوبەشی لەلایەن یەکێتی ئەوروپا و کۆماری فیدراڵی ئەڵمانیا پشتیوانی دارایی کرابوو، کە لە ڕێگەی هەردوو پڕۆژەی (EPSI) و (FI)ی سەربە ئاژانسی GIZی ئەڵمانییەوە جێبەجێ کرا.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
04/06/2026
یەکەم پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێبی کوردی
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە شانازییەوە بەشداری خۆی لە پێشانگای نێودەوڵەتی کتێبی کوردی ڕادەگەیەنێت، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان لە هەولێر بەڕێوە دەچێت.
تیمی پسپۆڕمان ئامادەیە بۆ پێشکەشکردنی ڕێنمایی و یارمەتی تەواو لە بوارەکانی خوارەوە:
١. پۆرتاڵی هەلی کار، ڕێنمایی تەواو سەبارەت بە چۆنیەتی خۆتۆمارکردن لە پۆرتاڵی هەلی کار، کە دەرفەتی دۆزینەوە و بەدەستهێنانی کار بۆ هاووڵاتییان ئاسانتر دەکات.
٢. هێڵی هۆشیاریی کرێکاران، ئاشناکردنی کرێکاران بە هێڵی هۆشیاری تایبەتمەند، کە ڕێگا بە کرێکاران دەدات سکاڵاکانیان تۆمار بکەن و زانیاری پێویست وەربگرن سەبارەت بە مافەکانیان.
٣. ماف و سوودەکانى دەستەبەری کۆمەڵایەتی، ڕوونکردنەوەی وردی مافەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران، لەگەڵ ڕێنمایی چۆنیەتی سوودمەندبوون لە خزمەتگوزارییەکانى دەستەبەرى کۆمەڵایەتى.
بۆ ماوەی ٧ ڕۆژ بەشدارین: کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی تاکو ٨:٠ی ئێوارە
شوێن: پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر، لە پارکی سامی عەبدولڕەحمان
ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
03/06/2026
لە پڕۆژەى ئاسۆى خستنەسەرکار جەخت لەسەر کاراکردنی پۆرتاڵی کار کرایەوە
ئەمڕۆ چوارشەممە، لە شاری هەولێر، شاندێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بە سەرۆکایەتی نەزمی مووسا، جێگری بەڕێوەبەری گشتی، بەشدار بوون لە دیداری هاریکاری و پەیوەندییەکانی" پڕۆژەی ئاسۆی خستنەسەرکار (EPSI)، کە لەلایەن ئاژانسی GIZی ئەڵمانییەوە ڕێکخرابوو.
دیدارەکە بە ئامانجی پتەوکردنی هاوئاهەنگی نێوان لایەنە حکومییەکان و ڕێکخراوە لۆکاڵی و نێودەوڵەتییەکان بەڕێوەچوو، تیایدا دووپات لە هاوبەشی پێکردنی سەرکەوتووترین شێوازەکانی خستنەسەرکاری گشتگیر بۆ پەنابەران، ئاوارەکان و کۆمەڵگەی خانەخوێ لە عێراق و هەرێمی کوردستان کرایەوە.
لە وتەی دەستپێکدا، نەزمی مووسا سوپاسی هەوڵە بەردەوامەکانی ئاژانسی GIZی ئەڵمانی کرد بۆ نزیککردنەوەی ڕێکخراوەکان لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەروەها بە گرنگییەوە ئاماژەی بە پۆرتاڵی کاری وەزارەت (https://kar.molsa.gov.krd/Home) کرد و وەک تاکە سەکۆی فەرمی و نیشتمانیی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێناسەی کرد بۆ دۆزینەوەی هەلی کار و خولەکانی ڕاهێنانی پیشەیی. داوایشی لە سەرجەم ڕێکخراوەکان کرد کە چالاکانە سوود لەم پۆرتاڵە وەربگرن تاوەکو هەوڵەکان یەکبخرێن و زۆرترین کارخواز بە شێوەیەکی دادپەروەرانە لێی سوودمەند بن.
لە بەشێکی تری دیدارەکەدا، هەریەکە لە بەڕێزان جێگرى بەڕێوەبەرى گشتى و دیدار محەمەد لێپرسراوى بەشی ڕاهێنانى پیشەیی و محەمەد ئەمین لێپرسراوى پلاندانان لە بەڕێوەبەرایەتى گشتی لە نزیکەوە تێبینی و سەرنجەکانی خۆیان سەبارەت بە چالاکییەکانی ڕێکخراوە بەشداربووەکان خستەڕوو، ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە بریتی بوو لە داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی تۆکمەتر بۆ هەماهەنگیی نێوان هەردوولا، بە مەبەستی پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە گەنجان و کارخوازان و ڕەخساندنی هەلى کاری شایستە بۆیان.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى.
31/05/2026
ڕاگەیەندراوێکی گرنگ بۆ سەرجەم خاوەنکاران و کرێکاران
وەرگرتنی "کۆمپیالە" یان "کەفالەى دارایی" لە کرێکاران بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە
پاڵپشت بە یاسای کار ژمارە (٧١)ی ساڵی ١٩٨٧ و نووسراوە فەرمییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیمان و وەزارەتی دادی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئاگاداری سەرجەم خاوەنکاران دەکەینەوە:
وەرگرتنی کۆمپیالە، کەفالەی دارایی، یان ناچارکردنی کرێکار بە "خۆقەرزارکردن" وەک مەرجێک بۆ دامەزراندن یان بەردەوامبوون لە کاردا، پێچەوانەی یاسایە و بە هەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
هەروەها سەرجەم ئەو خاوەنکارانەی پێشتر ئەم کارە نایاساییەیان ئەنجام داوە، پێویستە بە زووترین کات هەموو ئەو پابەندییە داراییانە لەسەر کرێکاران هەڵبوەشێننەوە. بەپێچەوانەوە، ڕووبەڕووی سزای توندی یاسایی دەبنەوە، چونکە ئەم کارە دەبێتە ئامرازێک بۆ فشاری نایاسایی لە دەرەوەی بەندەکانی گرێبەستی کار.
داوا لە سەرجەم کرێکارانیش دەکەین ڕێگە نەدەن ئەم پێشێلکارییەیان بەرامبەر بکرێت، لە کاتی هەر ناچارکردن یان بەدیکردنی ئەم سەرپێچیانەدا، دەتوانن بە شێوەیەکی نهێنی و پارێزراو بەم ڕێگایانەى خوارەوە ئاگادارمان بکەنەوە:
هێڵی گەرمی هۆشیاریی کرێکاران ژمارە (5500)
دەتوانیت لە ڕێگەى پەیوەندی تەلەفۆنى یان لە ڕێگەى (واتسەپ، ڤایبەر) نامە بنێرى بۆ ژمارە (07511225500) یان (07721225500) چ بە شێوەى نووسین یان پەیامى دەنگى.
دەتوانیت لە ڕێگەى سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى لە ڕێگەى ئەم بەستەرەى خوارەوە سکاڵا تۆمار بکەیت و ئاگادارمان بکەیتەوە:
https://skala.gkrd.krd/ComplianceProcess
بۆ بینینى بەڵگە فەرمییەکان سەردانى پۆرتاڵی کار بکە:
https://kar.molsa.gov.krd/News/f8357ddf-32ca-4016-81bd-2ea05f22ccb0
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
25/05/2026
دروستکردنی کارامەیی ڕاستەقینە
ئەگەر گەنجێکیت کە بەدوای کاردا دەگەڕێیت، ئەمە چانسی تۆیە- ئێستا داواکاری پێشکەش بکە و هەنگاوێکی ڕاستەقینە بەرەو پیشەکەت بنێ.
لە شوێنی کارە ڕاستەقینەکان فێربە دروستکردنی کارامەیی ڕاستەقینە.
پرۆگرامی فێربوون لە شوێنی کار دەرفەتت پێدەدات کە ڕاستەوخۆ لە ناو شوێنی کار و بازرگانی ڕاستەقینەدا فێر بیت کە تێیدا کارامەیی پراکتیکی و بازاڕ بەدەست دەهێنیت لە ژینگەیەکی کارکردنی ڕاستەقینەدا نەک لەناو پۆلێکدا.
ئەم ئەزموونە یارمەتیت دەدات لە چاوەڕوانییەکانی خاوەنکار تێبگەیت، پەرەپێدانی تواناکانت بۆ ئامادە بوون بۆ کار و زیادکردنی چانسی دامەزراندنت.
✔️ فێربوون لە شوێنی کاری ڕاستەقینەدا
✔️ کارامەیی پراکتیکی و بازاڕیی
✔️ بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ بە ژینگەی کار
✔️ ڕێگای بەهێزتر بۆ دامەزراندن
لە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کار (ILO) بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوی دەروازەی یارمەتی (AGO) وه به هەماهەنگى لەگەڵ وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی - بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی - بەڕێوەبەرایەتی ڕاهێنانی پیشەیی هەولێر جێبەجێ دەکرێت، و لەلایەن حکومەتی هۆڵەندا پاڵپشتی دارایی دەکرێت.
چاوەڕێى کە داهاتووت لە ئێستاوە دەست پێبکات. ئەمڕۆ داواکاری پێشکەش بکە، ئەزموونی ڕاستەقینەی کار بەدەستبهێنە، و لە ئاماILO Arab States - منظمة العمل الدولية، المكتب الاقليمي للدول العربيةدProspects ILOامنظمة العمل الدولية في العراق - International Labour Organization in IraqeInternational Labour Organization
https://ee-eu.kobotoolbox.org/x/4gg7hcsH
لینکی پارێزگەکانى هەولێر(اربيل) و دهوك:
https://ee-eu.kobotoolbox.org/x/Hm6sDDFY لینکی پارێزگای نينوى:
ILO Arab States - منظمة العمل الدولية، المكتب الاقليمي للدول العربية Prospects ILO منظمة العمل الدولية في العراق - International Labour Organization in Iraq International Labour Organization
21/05/2026
هەڵمەتى هۆشیاریی کرێکاران و سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى
کرێکارانی بەڕێز، بۆ پاراستنی مافەکانتان و دەستەبەرکردنی ژینگەیەکی کاری شایستە، ئاگادارتان دەکەینەوە کە "هێڵی گەرمی سکاڵا و ڕاوێژکاریی کرێکاران" و "سیستمى سکاڵاى ئەلیکترۆنى" بەشێوەیەکی بەردەوام لە خزمەتی ئێوەدایە.
ئێستا دەتوانن بۆ وەرگرتنی زانیاریی یاسایی یان تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر هەر سەرپێچییەک کە بەرامبەر مافەکانتان دەکرێت، بەم شێوەیەی خوارەوە پەیوەندیمان پێوە بکەن:
پەیوەندی ڕاستەوخۆ: ژمارە (5500) یان (07511225500) یان (07721225500)
واتسەپ و ڤایبەر: دەتوانن پەیامی دەنگی یان نووسین بنێرن بۆ ژمارەکانی (07511225500) یان (07721225500)
هەروەها لەم لینکەى خوارەوەدا دەتوانن بەشێوەیەکى ئەلیکترۆنى سکاڵا تۆمار بکەن:
https://skala.gkrd.krd/ComplianceProcess
ئەم هەڵمەتە بە هەماهەنگی لەگەڵ فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتى هەرێمى کوردستان ئەنجام دراوە، بە سوپاسەوە کۆمپانیاى (GEG) هەڵساوە بە گەیاندن و بڵاوکردنەوەی ئەم پەیامە لە شارى هەولێر.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
20/05/2026
سبەی مووچەی مانگى ئایاری خانەنشینی کرێکارانی ھەولێر دابەش دەکرێت
بەڕێوەبەرایەتیی دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران/ھەولێر، ئاگاداری کرێکارانی خانەنشینی «ناوخۆی ھەرێم» دەکاتەوە، سبەى پێنجشەممە 21/5/2026، دەست بە دابەش کردنی مووچەکانیان دەکرێت.
بۆ ئەم مەبەستە کرێکارانی خانەنشینکراو، دەتوانن سەردانی بانکی فیدراڵ بکەن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی 5ی 2026.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی
14/05/2026
بەمەبەستی چارەسەرکردنى ئارێشەکان؛ بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لەگەڵ ستافی یاسایی کۆبووەوە
بەمەبەستى ڕێکخستنەوەی کاروباری کارگێڕی و یاسایی، بەڕێوەبەری گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ ستافی یاسایی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەنجام دا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 14ی ئایارى 2026، مەریوان بەگۆک عەزیز بەڕێوەبەرى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى کۆبوونەوەیەکى بەرفراوانى لەگەڵ ستافی یاسایی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکانى سەر بە بەڕێوەبەرایەتى گشتى ئەنجام دا، لە کۆبوونەوەکەدا، کە لە هۆڵی ئەکادیمیای ڕاهێنانی ڕاهێنەران و بە ئامادەبوونی ڕێدار عومەر عەزیز، لێپرسراوى کاروباری یاسایی بەڕێوەچوو، تیشک خرایە سەر ئەو ئاستەنگ و گرفتە یاساییانەی لە ماوەی ڕابردوودا بوونەتە ڕێگر لەبەردەم خێرایی بەڕێوەچوونی کارەکان.
لە تەوەرێکى کۆبوونەوەکە باس لە چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکان و دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بوو بۆ ئەو کێشە یاساییانەی کە ڕووبەڕووی فەرمانبەران دەبنەوە؛ کرا، ئەمەش لەپێناو پاراستنی مافی کرێکاران و خاوەکاران. بەڕێوەبەری گشتی جەختی لەسەر پێویستیی تێپەڕاندنی هەموو ئەو کۆسپانە کردەوە کە دەبنە هۆی دواکەوتنی مامەڵەی هاووڵاتییان، ڕایسپاردن کە دەبێت یاساکان بەوپەڕی وردی و دادپەروەرییەوە جێبەجێ بکرێن.
لە بەشێکى ترى کۆبوونەوەکەدا پلانێکی نوێ بۆ ڕێکخستنەوەی کارەکان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی نێوان ستافە یاسایییەکان داڕێژرا. جەخت لەسەر کارکردن بەشێوەى تیم و هاوبەشی کرایەوە تاوەکو بتوانرێت بە کەمترین کات و بە شەفافیەتێکی زیاتر مامەڵەکان ڕایی بکرێن.
کۆبوونەوەکە بە دەرکردنی چەند بڕیارێکی گرنگ و ستراتیجی کۆتایی هات، کە ئامانج لێیان چاکسازییە لە سیستمی کارکردن و نەهێشتنی ڕۆتینیات، لەپێناو خزمەتکردنی زیاتری کۆمەڵگە و دابینکردنی ژینگەیەکی یاسایی تەندروستە بۆ کەرتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە هەرێمی کوردستان.
ڕاگەیاندنى بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى
14/05/2026
بۆ یەکەمجار لەسەر ئاستی هەرێم؛ خولێک بۆ ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە بواری "سیستمى شۆڤاژ" کۆتایی هات
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ پەرەپێدانی تواناکانی گەنجان و مۆدێرنکردنی ناوەندەکانی ڕاهێنانی پیشەیی، خولێکی تایبەتی ڕاهێنانی ڕاهێنەران لە بواری (سیستمی گەرمی زەمینی - شۆڤاژ) کۆتایی هات، کە بە سەرپەرشتیی بەڕێوەبەرایەتى گشتى کار و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى بە هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان ئەنجام درابوو.
پێنجشەممە 14ی ئایارى 2026، لە شارى دهۆک بە ئامادەبوونى دیدار محمد قادر لێپرسراوى ڕاهێنانى پیشەیی لە بەڕێوەبەرایەتى گشتیمان، کۆتایی هات بە خولێکى تایبەت بۆ 14 ڕاهێنەر، کە لە پارێزگاکانی (هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە) و ئیدارە سەربەخۆکانی (گەرمیان، سۆران، زاخۆ) و شارۆچکەى قەڵادزێ لەم خولەدا بەشدار بوون. ئامانجی سەرەکی خولەکە گواستنەوەی نوێترین تەکنەلۆجیا و زانستی سەردەمیانە بوو لە پیشە دەگمەنەکاندا بۆ ناوەندەکانی ڕاهێنانی پیشەیی، تاوەکو گەنجانی بێکار و خوازیارانی کار بتوانن لەم پیشانە سوودمەند ببن.
پڕۆگرامێکى نوێ و سەردەمیانە بۆ ئەم پڕۆژەیە لەلایەن ئەنجومەنی پەنابەرانی دانیمارکی(DRC) و بە پاڵپشتی دارایی حکومەتی فیدراڵی ئەڵمانی و ڕێکخراوی GIZ بە هەردوو شێوەزارى (سۆرانى و بادینى) ئامادە کرا، کە ئەمەش زەمینە خۆش دەکات بۆ ئەوەی سەرجەم ناوەندەکانی هەرێمی کوردستان بتوانن بە یەک ستاندارد ڕاهێنان بە گەنجان و ئاوارە و پەنابەران بدەن.
ئەم هەنگاوە دەبێتە هۆی ڕەخساندنی هەلى کار بۆ گەنجان، بەوپێیەی پیشەی (سیستمی شۆڤاژ) یەکێکە لەو پیشانەی بازاڕی کار پێویستییەکی زۆری پێیەتی لەپێناو بەهێزکردنی ژێرخانی مرۆیی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی گەنجان بە کارامەیی و متمانەی تەواوەوە بچنە ناو بازاڕی کار و ببنە خاوەن پڕۆژەی سەربەخۆی خۆیان.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کار و دەستەبەری کۆمەڵایەتی.