05/05/2024
⭕بەرەو ٣٠ گوڵان؛ سڵاو لە پارتی ئازادیی کوردستان و رێبەری شەهید سەعید یەزدانپەنا.
🔸سڵاو لە ٣٣ ساڵ خەبات و تێکۆشانی بێوچانی PAK لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا.
تیپی خۆشەوی خەلیل ـ سپای میللیی کوردستان ـ
Kurdistan Freedom Party_PAK
05/05/2024
⭕بەرەو ٣٠ گوڵان؛ سڵاو لە پارتی ئازادیی کوردستان و رێبەری شەهید سەعید یەزدانپەنا.
🔸سڵاو لە ٣٣ ساڵ خەبات و تێکۆشانی بێوچانی PAK لەپێناو سەربەخۆیی کوردستاندا.
21/02/2024
سەدەیەک ململانێ نێوان داگیرکەران و کوردستان لە سەر سڕینهوه و مانەوەی زمانی کوردیی
بهیاننامهیPAKبه بۆنهی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی
زمانی كوردیی هەر وەک خاکی کوردستان و نەتەوەی کورد ، به دامهزراندنی دهوڵهت-نهتهوهكانی فارس و ترك و عارهب له ١٠٠ ساڵی پێشوودا لە بەر پەلامار و گوشاری سیستهماتیكی لە ناوبردن، تواندنهوه وپهڕاوێزخستندا بووه.
کورد کە لە پێکهێنانی دەوڵەتی ناسیۆنالی خۆی دواکەوت و بە پلانی زلهێزەکان کرایە کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتیی،له ناو ئهم دهوڵهتانهدا، زمانی داگیرکەرەکەی لێکراوەتە "فەرمی" و بەسەریدا سەپێندراوە.
دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە سیاسەتی قەدەغەکردنی زمانی دایکیی، یان رێگریی لە خوێندن و پەروەردەی کوردستانیان بە زمانی دایکییان، زەبری گەورەیان لە سایكۆلۆژیای تاک و کۆی کوردستان داوە.
له ئێران ڕۆشنبیرانی فارس به گشتی و ئاڵقهی«بهڕلینییهكان» به تایبهتی له توێی گۆڤارەکانی «كاوه» و «ایرانشھر»دا، تیۆریی یهك نهتهوه ویهك زمانیان داڕشت و زمانی فارسییان كرده تهوهری وهكیهك كردنی كهلتووریی و ناسنامەیی. بۆیه پێیان لهسهر ئهوه داگرت كه: ههموو زمانه نافارسییهكان له ناو بهرن وگشت پێکهاتە ناسنامەییەکانی ناو ئەو دەوڵەتە بكهنه خاوهن یهك زمان و نافارسهكان ناچار بكهن زمانی خۆیان له بیر بچێتەوە و ههر لایهكیش سهربزێوی كرد، لهشكری بكهنه سهر.
به هاتنه سهركاری دهوڵهتی بهناو مۆدێڕنی پههلهوی، فارسیفیکاسیۆن و لهناو بردنی ههموو زمانه نافارسییهكان له پێناو به«ئێرانیی كردنی ههموو» گرووپه نهتهوهییهكانی ناو ئهو دهوڵهته بووه سیاسهتی فهرمیی. دهوڵهت بەو سیاسەتە و لهو پێناو ئهو ئامانجهدا، ڕووی له پهرهپێدانی قوتابخانه و دامهزراوه كهلتوورییهكان و قهدهغهكردنی بهكارهێنانی زمانه نافارسییهكان و دامهزراندنی مامۆستای فارس و دوور خستنهوهی ههر مامۆستایهكی فارسیی نهخێو، كرد. بۆ چهساپهندنی ئهم ستراتیژییەش پشتی به ئهڕتهش و زهبر و زنگ له حاست ههر بهرههڵستكارییهك، بهست و خەزێنەی دەوڵەتی خرایە بەردەست.
17/02/2024
30/01/2024
نیشتمانی زامدارمان، بووژانەوەی ڕاپەڕینەکەی ڕاڤە
دەکات!
(ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ ی PAK)
ئەمڕۆ ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ک، نیشتمانی زامدارمان، بۆ دەنگ ھەڵبڕین دژی ئێعدامی ٤ ڕۆڵەی بەندکراوی و پێشاندانی خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی؛ یەکگرتووانە لە مانگرتنی گشتییدایە.
تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە(سەعات ١٧) مانگرتنی گشتیی لە شارەکانی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو، بەڕێژیەکی بەرز بەردەوامە.
لە لایەکی دیکەوە بنەماڵەکانی چوار پێشمەرگە شەھیدە تازەکەمان بە بێ بەھێندگرتنی ھەڕەشەو گوڕەشەکانی دوژمن، لە ماڵ و گەڕەکەکانیان کۆڕی پرسە و سەرەخۆشییان داناوە و ھاوشارییەکانیان بە گوڕ و تینەوە بەشداریی دەکەن.
ھاوکات بنەماڵەکانی شەھیدانی ڕاپەڕینی ژینا، بە بەشداریی لە کۆڕی پرسەی چوار لاوە ئێعدامکراوەکە، ھێزی زیاتر بە ڕۆحیی خۆڕاگریی کوردستانیان دەبەخشن.
دەبا تارانی پێتەختی پشیلە بڕوانێ و بزانێ کە ئەم نەتەوە و نیشتمانە بە زەبر و زەنگ و ھاژەک و درۆن و کوشتار و ئێعدام، بەچۆکدا نایەن.
دەبا سەرانی تاران سەرھەڵبڕن و ڕاڤەکردنی گەشانەوەی ڕاپەڕینی ژینا لە دیمەنەکانی مانگرتندا ببینن!
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ ک
٣٠ ی ژانوییەی ٢٠٢٤ ز
سەعات:١٧
30/01/2024
🔺وێنەی دایکی شەهید محەممەد حەسەنزادە شەهیدی راپەڕینی ژینا، لە پەنای دایکی شەهید وەفا ئازەربار:
30/01/2024
کوردستانی داگیرکراو، کۆڵنەدانی خۆی پێشان دایەوە
( ڕاگەیەندراوی ژمارە ١ ی PAK)
ئەمڕۆ ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ک، لەسەر ھەر بانگهێشتی ژمارەیەک لە حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ؛ نیشتمانی زامدارمان لە مانگرتنی گشتییدایە.
تا ئامادەکردنی ئەم راگەیەندراوە(سەعات١٣) شارەکانی سنە، سەقز، بۆکان، مەهاباد، دێولان، روانسەر، کامیاران، مەریوان و دیواندەرە بە ڕێژەکی زۆر بەرز بەدەم بانگەوازەکەوە هاتوون و دوکان و بازاڕیان داخستووە .
لە لایەکی دیکەوە دانیشتوانی شارەکانی شەھیدەکان، پۆل پۆل بەرەو ماڵی شەھیدەکان دەچن و ھەر کەس بە گوێرەی خۆی خاوەندارێتی لە شەھیدەکانی نیشتمان دەکەن.
تاران پێیوا بوو بە سەرکوتی ڕاپەڕینی ژینا و بەکارھێنانی ھاژەک و درۆن و کوشتار و ئێعدام، ھەناسەی بەرەنگاریی و شیرازەی یەکگرتوویی کوردستانی داگیرکراو دەچنێ. دەبا سەرانی تاران سەرھەڵبڕن و ژیلەمۆی ڕاپەڕینی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان لە دیمەنەکانی مانگرتندا ببینن!
پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ ک
٣٠ ی ژانوییەی ٢٠٢٤ ز
29/01/2024
♦️با بە مانگرتنی گشتیی، کۆڵنەدانی کوردستان پێشانی تاران بدەینەوە!
سبەی سێشەممە
١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٣ ک
29/01/2024
با بە مانگرتنی گشتیی، کۆڵنەدانی کوردستان پێشانی تاران بدەینەوە!
حکوومەتە یەک لە دوای یەکەکانی دەوڵەتی کۆڵۆنیالیستی ئێران بە درێژایی سەت ساڵی ڕابردوو، بۆ سەپاندنی حوکمی داگیرکاریی و کڵۆنیالییان، ھەموو جۆرەکانی لە ناوبردنیان بە ژێنۆساید و زمانکوژی و کوشتاری بەکۆمەڵی ڕەمەکیی و ئێعدامی تاک تاک و پۆل پۆلی ڕێکخراو، دژی کوردستان و کورد و دانیشتوانەکەی خوڵقاندووە.
لەچوار دەیەی ڕابردوودا کۆماری ئیسلامی پتر لە ڕابردوو و زیاتر لە حکوومەتەکان و بەڕێوەبەرانی پێشووی دەوڵەت، تاوان و جەنایەتیان لە شێوازی فرەچەشندا ئەنجام داوە .
ئەمڕۆ حکوومەتی تاوانی تاران لە درێژەی ئەو ڕەوت و ڕەفتارەدا، بە ئێعدامی چوار ڕۆڵەی نیشتمانەکەمان: پژمان فاتحی، موحسین مەزڵووم، وەفا ئازەربار، محەممەد فەرامەرزی ، جەنایەتێکی دیکەی لە کارنامەی سەت ساڵەی دەوڵەتی فارس دژی کوردستان و کورد و مرۆڤ و مرۆڤایەتیی تۆمار کرد.
بەمبۆنە دڵتەزێنەوە وێڕای دەربڕینی خەم و ،سەرەخۆشیی لە کەس و کاری شەهیدانی تازەی نیشتمان، داوا لە ڕۆڵەکانی نیشتمانە زامدارەکەمان دەکەین، سبەی سێشەممە ١٠ ی ڕێبەندان، بە بەڕێوەبردنی مانگرتنی گشتیی،
خۆڕاگریی و کۆڵنەدانی کوردستان لە حاست دەوڵەتی تێرۆر و تاوانی ئێران، پێشان بدەنەوە .
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٩ی ڕێبەندانی٢٧٢٣ ک
٢٩ ی ژانویەی ٢٠٢٤ز
22/01/2024
بەیاننامەیPAK بە بۆنەی حەفتا و هەشتەمین ساڵوەگەڕی
دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان
ڕۆڵەکانی نەتەوەی مەزنی کورد!
کوردستانیانی خاکپارێز!
لە حەفتاوهەشتەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستاندا، پارتی ئازادیی کوردستان لە سەر ئەو ڕاستییە پێدادەگرێتەوە کە: کوردستان و کورد تەنیا بە گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی، لە داگیرکاریی و ژێنۆساید، دەستدرێژی و کوشتاری بە تاک و کۆ ،ئاسمیلاسیۆن و تاڵانی سەروەرت و سامانی نەتەوەیی، ورد و خاش کرانی نەتەوەیی ونیشتمانیی، تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگا، ڕزگاری دێ و تەنیا دەوڵەتی نەتەوەیی دەتوانێ شکۆ و یەکسانی و دادپەروەریی و ئاسایشی کوردستانیان دەستەبەر بکات.
بۆیە پارتی ئازادیی کوردستان و تێکۆشەرەکانی، عارەقە و خوێن و خەباتیان لە پێناو سەربەخۆیی و دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهووریی کوردستاندایە. سڵاو لە دووی ڕێبەندان، ڕۆژی بەدەوڵەتبوونی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ک
٢٢ی ژانویەی ٢٠٢٤ ز