26/05/2026
پەیامی پیرۆزبایی چەژن
بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم موسڵمانان و هاووڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین.
وە پیرۆزباییەکی تایبەت ئاراستەی سەرجەم فەرمانبەرانی بەرێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی دەکەین کە دڵسۆزانە و ماندونەناسانە لە خزمەتکردنی هاووڵاتییان و رێگریکردن لە سەرپێپچیەکان بەردەوامن.
لە خوای مەزن داواکارم ئەم جەژنە پیرۆزە ببێتە مایەی خێر و خۆشی و ئارامی و سەقامگیری بۆ هەرێمەکەمان و تەواوی ناوچەکان.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەر لە خۆشی و کامەرانیدا بن.
هۆگر علی
بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر
٢٦ی ٥ی ٢٠٢٦
بەڕێوەبەرایەتی چاودێری بازرگانی هەولێر
25/05/2026
بەردەوامین لە خزمەت
دوو شەممە ڕێکەوتی ۲٥ی ٥ی ۲۰۲٦ بەسەرپەرشتی (هۆگر علی) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ، بە بۆنەی نزیک بونەوەی جەژنی قوربان گەڕان و پشکنین بۆ ڕێگری کردن لە چەواشەکردنی هاولاتیان و کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو بەردەوامە لە لایەن لیژنەکان ، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین بۆ چەند شوێنێک ڕێنماییان پێدرا وە چەند شوێنێکیش پسولەی سەرپێچیان بۆکرا.
ژمارەی سەردان : ٦٥ شوێن سەردانی کرا
ژمارەی سەرپێچی: ٩ شوێن پسولەی سەرپێچیان پێدرا
19/05/2026
بەردەوامین لە خزمەت
سێ شەممە ڕێکەوتی ۱۹ی ٥ی ۲۰۲٦ بەسەرپەرشتی (هۆگر علی) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ، بە بۆنەی نزیک بونەوەی جەژنی قوربان گەڕان و پشکنین بۆ ڕێگری کردن لە چەواشەکردنی هاولاتیان و کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو بەردەوامە ، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین بۆ چەند شوێنێک ڕێنماییان پێدرا وە چەند شوێنێکیش پسولەی سەرپێچیان بۆکرا.
18/05/2026
کردنەوەی فیستیڤاڵ
ئێوارەی دووشەممە ١٨ی ٥ی ٢٠٢٦ بە ئامادەبوونی (ئومێد خۆشناو)پارێزگاری هەولێر ،(سەروەر هاواری) بریکاری وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی بۆ کاروباری بازرگانی ٬ (هۆگر علی) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر و سەرۆکی لقی هەولێری هاوردە و هەناردەکاران و بەڕێوەبەرانی پارک و باخچەکان و بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە خاوەنکار، بەرهەمهێنەران و هاووڵاتیان، پێنجەمین فیستیڤاڵی بەرهەمە ناوخۆییەکان لە بەردەم پارکی شانەدەر لە هەولێری پایتەخت کرایەوە.
پاش کردنەوەی پێشانگاکە، دەستخۆشی لە سەرپەرشتیار و ڕێکخەرانی ئەم چالاکییە کرا لەلایەن پارێزگاری هەولێر وە سەرجەم بەشەکانی فیستیڤاڵەکە بەسەرکرایەوە و هیوای سەرکەوتنی بۆ سەرجەم خاوەنکارە بەشداربووەکان خواست و جەختی لەسەر ستراتیژی جێگیری پارێزگای هەولێر کردەوە بۆ پشتگیریکردنی جوتیاران، بووژاندنەوەی کەرتی ئابووری، و دابینکردنی دەرفەتی کار بۆ هاووڵاتیان.
جێگەی باسە، ئەم فیستیڤاڵە کە جۆرەها کاری دەستی، خۆراکی سروشتی، و کەلوپەلی خۆماڵی تێدا نمایش کراوە، لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ پشتگیریکردنی کەرتی تایبەت و پەرەپێدانی بەرهەمی ناوخۆیی.
18/05/2026
بەردەوامین لە خزمەت
دوو شەممە ڕێکەوتی ۱٨ی ٥ی ۲۰۲٦ بەسەرپەرشتی (هۆگر علی) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ، بە بۆنەی نزیک بونەوەی جەژنی قوربان گەڕان و پشکنین بۆ ڕێگری کردن لە چەواشەکردنی هاولاتیان و کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو بەردەوامە ، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین بۆ چەند شوێنێک ڕێنماییان پێدرا وە چەند شوێنێکیش پسولەی سەرپێچیان بۆکرا.
16/05/2026
بەردەوامین لە خزمەت
شەممە ڕێکەوتی ۱٦ی ٥ی ۲۰۲٦ بەسەرپەرشتی (هۆگر علی) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر ، بە بۆنەی نزیک بونەوەی جەژنی قوربان گەڕان و پشکنین بۆ ڕێگری کردن لە چەواشەکردنی هاولاتیان و کاڵا و خۆراکی ماوە بەسەرچوو بەردەوامە ، لە ئەنجامی گەڕان و پشکنین بۆ چەند شوێنێک ڕێنماییان پێدرا وە چەند شوێنێکیش پسولەی سەرپێچیان بۆکرا.
ژمارەی سەردان : ١٤ سەردان
ژمارەی سەرپێچی : ٥ سەرپێچی
14/05/2026
سەردان و بەسەرکردنەوە
چوارشەممە ١٣ی ٥ی ٢٠٢٦ (نەوزاد شێخ کامیل) بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم (هۆگر علی) بەڕێوەبەری چاودێری بازرگانی هەولێر (کاوە سعید) بەڕێوەبەری بازرگانی ناوخۆ و بەشێك لە بەرپرسی هۆبەکانی هەردوو لا بە مەبەستی بەسەرکردنەوە و هەواڵ پرسین لە تەندروستیان هەلسان بە سەردانی کردنی (عارف عبدالله) بەرپرسی هۆبەی ئامار لە بەڕێوەبەرایەتیەکەمان کەوا خێزانی بەرێزیان باری تەندروستی تەواو نەبوو لە چاودێری چردا بوو لە نەخۆشخانە، هیوای زوو چاکبوونەوە و شیفای بە پەلەیان بۆ خواست.