مافە دەستوریەکانمان Our Constitutional Rights

مافە دەستوریەکانمان Our Constitutional Rights

Share

بڵاوکردنەوەی ڕۆشنبیری مافە دەستوریەکانمان لە عێراقدا ~
نشر ثقافة حقوقنا الدستورية في العراق

11/08/2024

مانۆڕە سەربازیەکەی کاکە حەمە و پیشاندانی هێزی سەربازی کارێکی نادەستوریە چونکە بەپێی مادەی ٩ ی دەستور – خاڵی یەکەم "پێكهێنانی هەر جۆرە میلیشیایەکی عەسکەری لەدەرەوەی سوپا قەدەغەیە" و "سوپا دەست وەرناداتە سیاسەتەوە".

11/08/2024

دەرکەوتنی بافڵ تاڵەبانی بە جلی سەربازیەوە کارێکی نادەستوریە چونکە بەپێی مادەی ٩ ی دەستور – خاڵی یەکەم "سوپا دەست وەرناداتە سیاسەتەوە و هیچ ڕۆڵێکی نابێت لە دەستاودەستکردنی دەسەڵاتدا". وە "پێكهێنانی هەر جۆرە میلیشیایەکی عەسکەری لەدەرەوەی سوپا قەدەغەیە".

11/08/2024

: بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویكردەوە بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٤٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لە ٢٧ ی٣ ی ٢٠٢٤ دەركراوە، بریاری لێخۆشبونی لە سەدا ٢٠ ی سزاكانی هاتوچۆ تا ٣٠ ئەیلول بەردەوام دەبێت، ئاماژەش دراوە بەوەی، لێخۆشبونەكە سزا كۆن و بەردەوامەكانی هاتوچۆ دەگرێتەوە.

ڕای دەستوریی: مادەر ١٩ – خاڵی دووەم لە دەستوردا دەڵێت "نە تاوان هەیە و نە سزا بەبێ دەقێکی یاسایی". هەر لە سەرەتاوە زۆرینەی یان هەموو سزاكانی هاتوچۆ لە چەند ساڵی ڕابردوودا لە هەرێمی کوردستاندا لەڕێی یاساوە نەبووە و لەڕێی ڕێنماییەوە بووە و لە ئەسڵدا کارێکی نادەستوری بووە. ئێستاش کە بەپێی بڕیاری ژمارە ٢٤٨ی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كە لە ٢٧ ی٣ ی ٢٠٢٤ دەركراوە، بریاری لێخۆشبونی لە سەدا ٢٠ ی سزاكانی هاتوچۆ دەدرێت هەر نا دەستووریە چونکە تاوان و سزا دەبێت بە یاسا دیاری بکرێت.

28/07/2024

چەند تێبینیەک لەسەر خاڵە نادەستوریەکانی نووسراوی ژمارە ٣٣٩٣ ی ڕۆژی ٢٣/٧/٢٠٢٤ ی سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کە پەیوەندی بە ڕاگرتنی باجەوە هەیە لە چەند بوارێکدا.
١. شتێکی باشە کە حکومەتی هەرێم هەوڵبدات پابەندی یاسا و دەستور بێت لە مەسەلەی باجدا.
٢. حکومەتی هەرێم و هاوڵاتیان دەبێت بزانن کە بە پێی مادەی ٢٨ - خاڵی یەکەمی دەستور: باج و رسومات ناسەپێنرێت و هەموار ناکرێتەوە و وەرناگیرێت و نابەخشرێت تەنها بە یاسا نەبێت.
٣. لە خاڵی یەک و دووی نووسراوەکەدا داوای وەستانی وەرگرتنی باج دەکات لە چێشتخانە و هۆتێل و نەخۆشخانە تایبەتەکان کە بە فەرمان و نووسراوی حکومەت، نەک بە یاسا، سەپێنراون. دیارە ئێستا درکیان بە هەڵەی خۆیان کردووە.
٤. حکومەت چەند ساڵە بە هەڵە و بێ گوێدانە یاسای باجی دەرامەت باج لە نانەواخانە و سەمونخانە دەسەنێت لە کاتێکدا بڕگەی حەوت - خاڵی ٢٧ ئەم پیشانەی لە باج بەخشیوە.
٥. ڕاگرتنی کارکردن بە یاسای ٢٦ ی ساڵی ١٩٦٢ پەیوەست بە دانانی باجی ساڵانەی ٢% لەسەر نرخی زەوی بەکارنەهاتوو لە نێو شارەکاندا. لە کاتێکدا دەستور دەڵێت باج تەنها بە یاسا دادەنرێت و بە یاساش دەوەستێنرێت.
٦. لە خاڵی ٤ دا حکومەتی هەرێم خۆی پەیوەست دەکات بە یەکخستنەوەی یاسای باج بە حکومەتی فیدراڵەوە لە کاتێکدا ئەم مەسەلەیە لە دەسەڵاتی فیدراڵدا نیە و هەرێم سەربەستە یاسای باجی خۆی هەبێت.
٧. وەک دیارە سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیرانی کاربەڕێکەر بێ گەڕانەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران بڕیار دەدات کە ئەمەش نایاساییە!
٨. هیوادارین حکومەت پابەندبێت بە دەستورەوە و ئەو هەموو باج و ڕسوماتە زۆرەی سەپاندویەتی بەسەر هاوڵاتیاندا لە بوارە جیاوازەکاندا و لە دەرەوەی یاسا و دەستور بوەستێنێت.
٩. داواکارین هاوڵاتیانیش ئەگەر داوای هەر باجێکیان لێکرا لە دەرەوەی یاسا لە دادگای باڵای ئیتیحادی شکات بکەن و نا دەستوری کرداری حکومەتی هەرێم بسەلمێنن.

12/07/2024

هەواڵ: د. عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق: كار بـۆ ئەوە دەكەین نرخی ســـەرجـــەم جــۆرەكانـــی سووتەمەنی لـــە هەرێمی كوردستــان هــاوشـێـوەی عێراقی لێبكرێت.

ڕای دەستوری: باشە بۆ دەبێت هاونیشتمانیانی هەرێم چاویان لەوە بێت مافەکانیان هاوتای عێراق بکرێت؟ دەستور زۆر دەسەڵاتی داوەتە هەرێم، ئەگەر گەندەڵی نەبێت دەکرێت لە زۆرێک لەوخزمەتگوزاریانەدا ئێمە باشتربین لە عێراق.
ئایا ڕەوایە پاش چەندین ساڵ خەبات و قوربانیدان ئێستا ئاواتەکانمان بووە بەوەی "هاوتای عێراق بین". گومانی تیا نیە گەندەڵی و وۆرخکاری و حزبایەتی نەبێت ئێمە لە عێراق باشتردەبین.

07/07/2024

هەواڵ: ناونوسین بۆ وەرگرتنی ''ژمارەی دڵخواز''ـی ئۆتۆمبێل لە هاتوچۆی هەڵەبجە دەکرێتەوە، هەرکەس خوازیار بێت دەتوانێت لە کۆدی مامەڵە وەربگرێت.

لە دوای وەرگرتنی کۆدی مامەڵە لە سایتی فەرمی هاتوچۆی پارێزگای هەڵەبجە، دەبێت خۆیان ئامادە بن لە بەڕێوەبەرایەتییەکە بەمەبەستی کڕینی ژمارەکە و ئەنجامدانی تیروپشک. (سەرچاور: سایتی 964 کوردی).

ڕای دەستوری لەسەر ئەم ڕەفتارەی هاتوچۆی هەڵەبجە:
ئەمە کارێکی نادەستوریە! ڕسومات دەبێت بەپێی یاسا بێت و ناکرێت هیچ وەزارەتێک یان فەرمانگەیەک بە ئارەزووی خۆی یان بەپێی ڕێنمایی ڕسومات دابنێت.
مادەی 28 - خاڵی یەکەم لە دەستور دەڵێت: باج و ڕسومات نا سەپێنرێت و ناگۆڕدرێت و وەرناگیرێت و نابەخشرێت، بە یاسا نەبێت.

07/07/2024

هەواڵ: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری دا کە مووچەی خانەنشینی هەرێم هاوتای عێراق بکات.

هەرچەندە ئەمە هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ هەموومان بەڵام:
١. دەبێت بڕیارێکی لەم جۆرە لە پەرلەمانی کوردستانەوە دەربچێت و حکومەت جێبەجێی بکات. لێرەدا ڕۆڵی پەرلەمان تەواو پشتگوێ خراوە.
٢. بۆچی مووچەکە هاوتای عێراق بکرێت؟ بۆچی زیاتر نەبێت؟ دەبێت مووچە ڕەچاوی ژیان و گوزەرانی خەڵکی بکات. ئەگەر مەسرەفی ژیان لە هەرێم گرانترە لە عێراق، دەبێت مووچەی هەرێم زیاتر بێت. دەستوریش ئەم جۆرە دەسەڵاتە دەداتە هەرێم و ئەمە تایبەت نیە بە دەسەڵاتە فێدراڵیەکەی عێراقەوە.

27/06/2024

بەپێی مادەی 44 - خالی یەکەم لە دەستوری هەمیشەیی عێراق، هاونیشتیمانی ئازادە سەفەر بکات لە ناوخۆ و لە دەرەوەی وڵاتدا.
هەر بۆیە، هەڕەشە و ڕێگریەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەو هاونیشتیمانی و کۆمپانیایانەی سەفەری حەجیان کردووە لەدەرەوەی رێکارەکانی وەزارەت کارێکە پێچەوانەی مافە دەستوریەکانە!

هەروەک ئاشکرایە وەزارەتی ئەوقاف 60 دۆلار باج و رسومات لە کۆمپانیاکانی عومرە وەردەگرێت بۆ هەر کەسێک کە سەفەری عومرە دەکات لە کاتێکدا هیچ یاسایەک نیە ئەو باج و رسوماتانە بسەپێنێت. ئەمەش پێچەوانەی مادەی 28 - خاڵی یەکەمی دەستورە کە دەڵێت "باج و رسومات ناسەپێنرێت، وە ناگۆڕێت، وە وەرناگیرێت، وە نابەخشرێت، تەنها بە یاسا نەبێت".

تکایە هەر کۆمپانیایەک سزا درا با لە دادگای باڵای فیدراڵی لە بەغدا شکات لە وەزارەتی ئەوقاف و سەرۆکایەتی حکومەتی کاربەڕێکەر بکات و نادەستوری ئەم کردارەیان پشتڕاست بکاتەوە.

19/06/2024

سزا و سەرپێچی هاتووچۆ بە پێی ڕێنماییەکان!

بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە کە یەکێک لە ئامێرەکانی گرتنی تیژڕەوی لە خەبات بە بەردەوامی فلاشی لێداوە، بەڵام هیچ سەرپێچیەکی تۆمار نەکردووە لەدەرەوەی ڕێنماییەکان.
ئەگەر یاسا ڕێگەی نەدابێت بە وەزیری ناوخۆ نابێت سەرپێچی بەپێی ڕێنمایی بێت و دەبێت بە پێت یاسا بێت. بە پێی خاڵی دووی مادەی 19 ی دەستور، نە تاوان هەیە و نە سزا بە بێ دەقێکی یاسایی.

13/06/2024

بە پێی خاڵی دووی مادەی 19 ی دەستور، نە تاوان هەیە و نە سزا بە بێ دەقێکی یاسایی.
هەر بۆیە قەدەغەکردنی هاتوچۆی بارهەڵگر لە شوێنە گەشتیاریەکاندا لە هەولێر لە ڕۆژانی جەژندا کارێکی نادەستوریە چونکە دەقێکی یاسایی نیە (بە پێی تێگەیشتن و زانیاری ئێمە) بۆ قەدەغەکردنی ئەم جۆرە بارهەڵگرانە.

13/06/2024

بەپێی خاڵی یەکی مادەی 114 ی دەستور دەبێت بەڕێوەبردنی خاڵە گومرگیەکان بە هەماهەنگی بێت لە نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی فیدراڵدا و دەبێت بەپێی یاسایەک ڕێکبخرێت. هەروەها خاڵی سێیەمی مادەی 110 ی دەستور مافی دانانی سیاسەتی گومرگی دەداتە حکومەتی فێدراڵ.
گومرگ دان زیاد لە جارێک کارێکی نا دەستوریە!

05/06/2024

بەپێی مادەی 44 خالی یەکەم لە دەستوری هەمیشەیی عێراقدا، هاونیشتیمانی ئازادی گواستنەوە و سەفەری هەیە لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵاتدا.
هەر بۆیە، هەڕەشە و ڕێگریەکانی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم لەو هاونیشتیمانیانەی لە ئێستادا سەفەری حەجیان کردووە لەدەرەوەی رێکارەکانی وەزارەت کارێکە پێچەوانەی مافە دەستوریەکانە!
دەبێت وەزارەت داوای لێبوردن لە حاجیان بکات و ئامادەیی دەرببڕێت کە هاوکاریان بکات ئەگەر هەر پرسیارێکی شەرعیان هەبێت یان پێداویستی فریاکەوتن یان کێشەی تریان بۆ دروست بێت. ئەمە بنەمای حکومەتی خزمەتگوزاریە نەک جاسووسی کردن بەسەریانەوە و شکاتکردن لێیان لای حکومەتی سعودیە.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Website

Address


Irbil