بەشی پەیوەندی گشتى پ.د.ك KDP Public Relations Department

بەشی پەیوەندی گشتى  پ.د.ك KDP Public Relations Department

Share

Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from بەشی پەیوەندی گشتى پ.د.ك KDP Public Relations Department, Political organisation, Iraq Kurdistan, Irbil.

11/04/2026

ڕاگەیاندراوێک لە مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستانەوە

هاووڵاتیانى خۆشەویستى کوردستان و عێراق

ئەمڕۆ، ١١ى نیسانى ٢٠٢٦، لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق بەشێوەیەک پڕۆسەى هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار بەڕێوەچوو، کە لە دەرەوەى پەیڕەوى ناوخۆى پەسەندکراوى ئەنجوومەنەکە بوو، سەرۆکایەتى ئەنجوومەنى نوێنەران بێ گوێدانە پەیڕەوى ناوخۆى ئەنجوومەن بەرنامەى کۆبوونەوەى دیاریکردبوو کە ئەمەش پێشێلکردنى یاسایە، هەروەها ئەو کاندیدەى کە دیاریکرابوو بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار لە دەرەوەى ئالیەتى کوردستانى بوو، لە کاتێکدا کە ئەو پۆستە ئیستحقاقى گەلى کوردستانە نەک حزبێک، بەڵام ئەم کاندیدە بۆ ئەو پۆستە لەلایەن حزبێک دیاریکرابوو و چەند لایەنێکى پێکهاتەکانى دیکەى عێراق پەسەندیان کردووە!

بۆیە ئەو شێوازە هەڵبژاردنە ڕەتدەکەینەوە و کەسێکیش کە بەو شێوازە دیاریبکرێت بە نوێنەرى زۆرینەى کوردستانى نازانین و هەڵسوکەوتى لەگەڵ ناکەین.
هەر لەبەر ئەم هۆکارانەش فراکسیۆنى پارتیمان بایکۆتى بەشدارى کۆبوونەوەکەى ئەنجوومەنى نوێنەرانى کرد، کە دەبوایە دواى بایکۆت کردنەکە ناوى کاندیدى پارتیمان لە پڕۆسەى هەڵبژاردنەکە لادرابایە.

لەئێستاشدا بۆ هەڵسەنگاندنى بارودۆخەکە و ڕاوێژکردن، هەردوو فڕاکسۆنى پارتیمان لە ئەنجوومەنى نوێنەران و حکومەتى فیدراڵى عێراق دەگەڕێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.

مەکتەبى سیاسیى پارتى دیموکراتى کوردستان
١١ى ٤ى ٢٠٢٦

10/04/2026

فراکسیۆنی پارتی بایکۆتی دانیشتنی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەکات و جەخت لە پاکێجێکی گشتگیر بۆ سەرۆکایەتییەکان دەکاتەوە، بەو پێیەی هەر هەنگاوێک لە دەرەوەی سازان و شەراکەتی نیشتمانی، بە پاشەکشەیەکی مەترسیدار لە بنەما دەستوورییەکان و ئاڵۆزکردنی زیاتری پڕۆسەی سیاسی دەزانێت.

دەقی ڕاگەیاندراوی فراکسیۆنی پارتی:

ھەوڵدان بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع و تێپەڕاندنی دانیشتنی ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بەبێ گەڕانەوە بۆ بنەماکانی سازان و ھاوبەشی، پشتگوێخستنی جەوھەری شەراکەتی نیشتمانی، پاشەکشەیەکی مەترسیدارە لەو لێکتێگەیشتنە دەستوورییانەی کە پڕۆسەی سیاسیی وڵاتیان لەسەر بونیاد نراوە.

لێرەوە بە ڕاشکاوی ڕایدەگەیەنین، پۆستی سەرۆک کۆمار و کاندیدی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دوو پرسی نیشتمانیی دانەبڕاون و دەبێت وەک یەک پاکێجی تەواوکار، لە چوارچێوەی سازان و دیالۆگێکی جدی و گشتگیردا یەکلایی بکرێنەوە، نەک لە ڕێگەی پەراوێزخستنی ھاوبەشە سەرەکییەکان یان فەرزکردنی کاندیدەکان بەبێ ڕێککەوتنی پێشوەختە.

لەسەر ئەم بنەمایە و لەپێناو پاراستنی ڕێڕەوی دەستووری و دڵنیابوونەوە لە بەردەوامیی پڕۆسەی سیاسی، بڕیارماندا بە بەشدارینەکردنی خۆمان لە دانیشتنی سبەینێدا، و جەخت دەکەینەوە کە ھەر ھەنگاوێک لە غیابی سازانی نیشتمانیدا، تەنھا دەبێتە ھۆی ئاڵۆزکردنی زیاتری دیمەنە سیاسییەکە و بەرەو نادیاری دەبات.



فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان

ئەنجومەنی نوێنەران

١٠ی نیسانی ٢٠٢٦

Photos from ‎بەشی پەیوەندی گشتى  پ.د.ك KDP Public Relations Department‎'s post 10/04/2026

مەسرور بارزانی بۆ بنەماڵەی وه‌يسى ئاخر سه‌عيد شێروانی: هاوخەمتانین

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری سۆران سەردانی ماڵی پێشمەرگەی شەهید (وەیسی ئاخر سەعید شێروانی) کرد.

شەهید وەیسی شێروانی، یەکێک بوو لەو پێشمەرگە قارەمانانەی کە لە ئەنجامی هێرشە مووشەکییەکانی ئێران بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری سۆران، شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی نەمایانەوە.

سەرۆکی حکومەت لە نزیکەوە پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمیی قووڵی خۆی ئاراستەی باوک و کەسوکاری شەهید کرد و جارێکی دیکە ڕێز و وەفای خۆی بۆ قوربانیی و گیانفیدایی پێشمەرگە لە پێناو پاراستنی خاکی کوردستان دووپاتکردەوە.

10/04/2026

ڕۆژی هەیینی، 10ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی پەیامێکی لە بارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

پێداگرتنی هەندێک لایەنی چوارچێوەی هەماهەنگیی لەسەر بەردەوامبوون لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار، کە هاوکات هەندێکی تر بەردەوامن لە دواخستنی هەڵبژاردنی سەرۆک وەزیران، جێگەی قبوڵکردن نییە. جەخت دەکەینەوە کە هیچ بەرکەوتە و ئیستحقاقێکی دەستووری یەکلا ناکرێتەوە تا ئەو پرسە هاوکات چارەسەر نەکرێت، بە شێوەیەک کە هەموو لایەنەکان لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادە بن.
…………………………….

إن إصرار بعض أطراف الإطار التنسيقي على المضي في انتخاب رئيس الجمهورية، مقابل استمرار البعض في عدم حسم مرشح رئاسة مجلس الوزراء، يُعدّ أمراً غير مقبول. ونؤكد بشكل قاطع عدم المضي بأي استحقاق دستوري قبل حسم هذا الملف بالتزامن، بما يكفل حضور ومشاركة جميع الأطراف في الجلسة المقبلة لمجلس النواب.
……………………………..

The persistence of certain factions within the Coordination Framework in pushing forward with the presidential election, while others deliberately stall the selection of a prime minister, is unacceptable. We stress that no constitutional entitlement will move forward unless this matter is resolved in parallel, guaranteeing the full presence and active participation of all parties in the upcoming parliamentary session.

09/04/2026

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا دەکات

ئەمڕۆ پينجشەممە 4/9، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، پێشوازی لە جەنەڕاڵ کێڤن لامبرت فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.
لە دیدارەکەدا دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و هەوڵەکانی ڕووبەڕووبوونەوەی هێرش و مەترسییەکان بۆ سەر کوردستان و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا.
سەرۆکی حکومەت ، سوپاس و پێزانینی هەرێمی کوردستانی بۆ پشتیوانیی و هاریکاری هێزەکانی هاوپەیمانان دووپات کردەوە .
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا ، جەختی لە بەردەوامبوونی پشتیوانیی بۆ پێشمەرگە و هەرێمی کوردستان لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکان کردەوە.

Photos from ‎بەشی پەیوەندی گشتى  پ.د.ك KDP Public Relations Department‎'s post 08/04/2026

بەشی پەیوەندی گشتی پارتی دیموکراتی کوردستان و شاندی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان: پاراستنی قەوارەی هەرێمی کوردستان ئەرکێکی نیشتمانییە.

ئەمڕۆ سێشەممە (٧ی نیسانی ٢٠٢٦)، بەڕێز دکتۆر کەمال کەرکووکی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی پەیوەندی گشتی، بە ئامادەبوونی بەڕێز عەلی عەونی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و هەڤاڵ ڕەسوڵ ڕەزگەیی، بەرپرسی دیسکی کوردستانی، پێشوازییان لە شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان کرد. شاندەکە بە سەرۆکایەتیی بەڕێز دلێر عەبدولخالق، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی بزووتنەوەی گۆڕان بوو و، بەڕێزان شاخەوان ڕەئوف بەگ، چۆمان محەمەد و ڕۆڤان، ئەندامانی سەرکردایەتیی جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕانی لەخۆ گرتبوو.

لە سەرەتای دیدارەکەدا، هەڤاڵ دکتۆر کەمال کەرکووکی بە گەرمی بەخێرهاتنی شاندی میوانی کرد. پاشان لە کۆبوونەوەیەکدا گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی ناوچەکە و دەرهاوێشتەکانی شەڕ و ئەو ستەمانە کرا کە بەرامبەر هەرێمی کوردستان دەکرێن. لەو چوارچێوەیەدا، بە توندی ئیدانەی هێرش و تاوانەکانی ئێران کرا، بەتایبەت دوایین تاوان کە تێیدا پێشمەرگەیەک و هاوژینەکەی بوونە قوربانی. جەخت کرایەوە کە ئەم هێرشانە لە کاتێکدان هەرێمی کوردستان بێلایەنیی خۆی ڕاگەیاندووە و هەمیشە خوازیاری چارەسەری ئاشتییانە و دادپەروەرانەی کێشەکان بووە، بەڵام بێ هیچ پاساوێک دەکرێتە ئامانج.

لەلایەن خۆیانەوە، شاندی میوان پرسە و سەرەخۆشیی خۆیان ئاراستەی پارتی دیموکراتی کوردستان و بنەماڵەی شەهیدان کرد. پاشان بەڕێز دلێر عەبدولخالق تیشکی خستە سەر بارودۆخی ناوخۆیی بزووتنەوەی گۆڕان و ئەنجامەکانی کۆنفرانسەکەیان کە تێیدا سەرکردایەتیی نوێ هەڵبژێردرا. هەروەها سڵاو و ڕێزی بەڕێز دانا ئەحمەد مەجید، سکرتێری بزووتنەوەی گۆڕان و سەرکردایەتیی بزووتنەوەکەی بەڕێگای بەرپرس بشی پەیوەندی گشتی ئاراتەی ئاراستی ڕێزداران سەرۆک مەسعود بارزانی و مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتیی پارتی، و ڕۆڵی گرینگی سەرۆکایەتی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بەتایبەت جەنابی سەرۆک بارزانییان لەم قۆناغەدا بەرز نرخاند و دووبارە هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستانیان شەرمەزار کردەوە.

تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تەرخان کرا بۆ پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و پرۆسەی سیاسیی عێراق؛ هەردوو لا هاوڕا بوون کە پێویستە کورد هاوشێوەی پێکهاتەکانی شیعە و سوننە، خاوەنی میکانیزمی تایبەت بە خۆی بێت بۆ دیاریکردنی پۆستی سەرۆک کۆمار.

لەم بارەیەوە، بەڕێز دکتۆر کەمال کەرکووکی باسێکی تێروتەسەلی دەربارەی ڕەوشی هەرێمی کوردستان و ئەو هێرشە ناڕەوایانە پێشکەش کرد کە دەکرێنە سەر هاووڵاتییانی مەدەنی و ئاماژەی بەوە کرد کە نەیاران چاویان بە ئارامی و تەبایی و پێشکەوتنەکانی هەرێمی کوردستان هەڵنایەت. سەبارەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراقی فیدراڵیش، بەڕێزیان جەختی کردەوە کە پێویستە ئەم پرۆسەیە بە شێوەیەکی دیموکراتییانە بێت، بە جۆرێک کە سەرۆک کۆمار نوێنەری ڕاستەقینەی گەلی کوردستان بێت نەک تەنیا لایەنێک. بۆ ئەم مەبەستەش، پێشنیاری گەڕانەوە بۆ ناو پەرلەمانی هەرێمی کوردستان یان ڕێککەوتنی فراکسیۆنە کوردییەکان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر کاندیدێک کرا، تا وەک نوێنەری شایستەی کوردستان بە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بناسێنرێت بۆ ئەوەی وەک سەرۆک کۆمار پەسەند بکرێت.

لە کۆتایی دیدارەکەدا، هەردوو لا جەختیان لە گرینگیی یەکڕیزیی لایەنە سیاسییە دڵسۆزەکانی کوردستان کردەوە، بۆ ئەوەی بە یەک هەڵوێست و یەک گوتار، داکۆکی لە داخوازییە ڕەواکانی گەلی کوردستان لە حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بکەن.

08/04/2026

ڕۆژی چوارشەممە، 8ی نیسانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئەمەریکا و ئێران پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛

هیوادارین ئەم ئاگربەستەی نێوان ئەمەریکا و ئیران ئاشتییەکی بەردەوام، و ئاسایش و بەختەوەری بۆ ناوچەکەمان بەدی بهێنێت و ببێتە دەستپێکێک بۆ کۆتاییهاتنی یەکجارەکیی ئەو کێشانەی کە لە ناوچەکەماندا هەیە.
بێگومان، هەمیشە ئاشتی باشترە لە شەڕ.

08/04/2026

مەکتەبی سیاسی پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان ڕاگەیاندراوێکی ڕاگەیاند.

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ماڵی هاوڵاتييانى سڤيل لە گوندی (زەرگەزەوی) ڕیسواو محکوم ده‌كه‌ين.

خەڵکی ستەمدیدەو شۆڕشگێڕی کوردستان.
ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان...
لە درێژەی هێرش و پەلامارە بێ بنە ماوناڕەواکان بۆ سەر خاکی باشوورى کوردستان، شەوی ڕابردوو لە تاوانێکی نامرۆڤانەدا، گوندی (زەرگەزەوی) سەر بە شارەدێی دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر، لە ڕێگەی درۆنی ئێرانییەوە کرایە ئامانج، لەوهێرشەدا ماڵی هاووڵاتییەکی سڤیل کرایە ئامانج و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی بێتاوان کە هاوژینی یەکترن و هه‌ر ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديكه‌ شه‌هيد بوو گیانی سپاردكه‌ له‌ سپيلك له ‌رۆژانى رابردوو به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ختى بريندار ببوو. سەرەڕای ئەوە ش هاوکات زنجیرە هێرش وبۆردمانی چەندشوێنی تر لەشارەکانی سلێمانی وچوارقوڕنە وکۆیە کرانەئامانج بێ پسانەوە بۆردمان ودرۆن ئاراستە کردنبەردەوامی هەیە بۆ کوردستان
ئێمە وەکوپارتی بونیادی دیموکراتی كوردستان وێڕای سەرکۆنەوڕیسواکردن ومحکوم کردنی بەتوندی ئەم هێرش و پەلامارودەستدرێژییانه‌، رايده‌گه‌يه‌نين بە ئامانجگرتنی جێگەی نیشتەجێبوون و ڕشتنی خوێنی خەڵکی سڤیل، ئەوپەڕی زوڵم و تاوانکارییە، دورە لەهەموبەهایەکی مرۆیی ئەو هێرشانە هیچ جۆرە بيانوويه‌ك هه‌ڵناگرن، تەنها گوزارشت لە ڕق وکینەی دوژمنكارانه‌ دەکەن بەرامبەر بەخەڵک ودامەزراوەکانی هەرێمی كوردستان.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، بە جدی بێنە سەر خەت بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەو دەست درێژی وتاوانانە کەدەرهەق بە کوردستان ودانیشتوانی دەکرێت، تاکو چیتر خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان نەکرێنە ئامانجی ململانێ و ئاگر و توندوتیژییەکانی ناوچەکە.
بەدڵنیاییەوە كوردستان بە هیچ شێوەیەك به‌شێك نەبووە له‌و مملانێيانه‌ و به‌شدارى شه‌ڕى نه‌كردووه‌.
دوژمنان و گرووپه‌ چه‌كدارەلەیاسا‌ دەرچوو تیرۆریستەكانى عيراق دەبێت بزانن کە ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو درۆن و بۆردومان مووشەکەکانی ئەوان بەهێزتروخۆڕاگرترە.پشت بەستو بە خودای گەورە و دۆزە ڕەواکەی هەرگیز ئیرادەی پۆڵاینی بەو ڕەفتارە دوژمنکاری تاوانانەى دژى ده‌كرێت ئیرادەی ناشکێت وباوەڕ ی لەق نابێت.
شەهیدبوونی ئەو دوو هاونیشتمانیە دڵی هەمو گەلی کورد ومرۆڤایەتی هەژاند وخەمبارکرد، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدکان دەکەین. لە یەزدانی مەزن داواکارین بە بەهەشتیان شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
- سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان وشەرمەزاری سەرشۆڕی بۆ دوژمنان و ئەنجام دەرانی ئەوتاوانە دوژمنکاریە.
مەکتەبی سیاسی
پارتی بونیادی دیموکراتی کوردستان
7 / 4 / 2026 ی زایینی

07/04/2026

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیامێکدا بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو هێرش و دەستدرێژییە ئاشکرایەی کرد کە کونسوڵخانەی گشتیی دەوڵەتی کوێتی لە شاری بەسرە کردە ئامانج.

سەرۆکی حکوومەت ڕایگەیاند: ئەم کارە تێکدەرانەیە پێشێلکارییەکی زەقی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئەو پەیماننامە دیپلۆماسییانەیە کە پاراستنی حورمەتی نێردەکان و دابینکردنی ئاسایشیان دەسەپێنن.

مەسرور بارزانی داواشی لە حکوومەتی فیدراڵ کرد کە لێپرسینەوە لەگەڵ تێوەگلاوانی ئەم هێرشە بکات و ڕێوشوێنی جیددی و کردەیی بگرێتەبەر بۆ دانانی سنوورێکی کۆتایی بۆ ئەو دەستدرێژییانەی کە دەکرێنە سەر نێردە دیپلۆماسییەکان لە عێراق و هەرێمی کوردستان.

07/04/2026

بەیاننامەیەک سەبارەت بە هێرشی درۆنی بۆ سەر شاری هەولێر

بەناوی خوای بەخشندە و میهرەبان

مەڵبەندی هەولێری ​بزووتنەوەی ئیسلامی ​بە توندی سەرکۆنەی ئەو هێرشانە دەکات کە بە شەو و ڕۆژ لەرێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن) دەکرێتە سەر شاری هەولێری پایتەختی ئاشتی و پێکەوە ژیان، کە دەبێتە هۆی قوربانیدانی هاوڵاتی بێ تاوان و تێکدانی ئارامی و نانەوەی ترس لەناو خوشک و برایانی باوەڕدار و هاووڵاتیانی سڤیل.

داواکارین لە خوای گەورە کوردستان و گەلەکەمان لە هەموو بەڵا و ناخۆشییەک بپارێزێت.

بزووتنەوەی ئیسلامی

07/04/2026

هێرشی تیرۆریستی بۆ سەر ماڵی هاوڵاتييانى سڤيل لە گوندی (زەرگەزەوی) شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ين

جه‌ماوه‌رى شۆڕشگێر و دڵسۆزى کوردستان...
ڕای گشتی و لایەنە پەیوەندیدارەکان...
لە درێژەی هێرش و پەلامارە ناڕەواکان بۆ سەر خاکی باشوورى کوردستان، شەوی ڕابردوو لە تاوانێکی نامرۆڤانەدا، گوندی (زەرگەزەوی) سەر بە شارەدێی دارەشەکران لە پارێزگای هەولێر، لە ڕێگەی درۆنی ئێرانییەوە کرایە ئامانج، لەم هێرشەدا ماڵی هاووڵاتییەکی سڤیل پێکرا و بەداخەوە بووە هۆی شەهیدبوونی دوو هاووڵاتیی بێتاوان کە (هاوژینی یەکترن) و هه‌ر ئه‌مڕۆش پێشمه‌رگه‌يه‌كى ديكه‌ شه‌هيد بوو كه‌ له‌ سپيلك له ‌رۆژانى رابردوو به‌سه‌ختى به‌هۆى بۆردومانه‌كانه‌وه‌ به‌سه‌ختى بريندار ببوو.
ئێمە له ‌يه‌كێتى نه‌ته‌وه‌يى ديموكراتى كوردستان YNDK وێڕای شەرمەزارکردنی توندی ئەم هێرش و دەستدرێژییانه‌، رايده‌گه‌يه‌نين بە ئامانجگرتنی جێگەی نیشتەجێبوون و ڕشتنی خوێنی خەڵکی سڤیل، ئەوپەڕی زوڵم و تاوانکارییە، ئەم هێرشانە هیچ جۆرە بيانوويه‌ك هه‌ڵناگرن، تەنها گوزارشت لە ڕقێکی دوژمنكارانه‌ دەکەن بەرامبەر بە گەلی كوردستان.
داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، بە جدی بێنە سەر خەت بۆ دانانی سنوورێک بۆ ئەم سەرپێچیانە، تا چیتر خەڵکی سڤیلی هەرێمی کوردستان نەکرێنە ئامانجی ململانێ و ئاگر و توندوتیژییەکانی ناوچەکە.
بێگومان كوردستان هیچ کاتێک به‌شێك نەبووە له‌و مملانێيانه‌ و به‌شدارى شه‌ڕى نه‌كردووه‌.
دوژمنان و گرووپه‌ چه‌كداره‌ تیرۆریستەكانى عيراق دەبێت بزانن کە ئیرادەی گەلی کوردستان لە هەموو درۆن و مووشەکەکانی ئەوان بەهێزترە. ئەم گەلە پشتی بە خودای گەورە و ڕەوایەتیی دۆزەکەی به‌ستووه‌ و هەرگیز ئیرادەی بەم جۆرە تاوانانەى دژى ده‌كرێت ناشکێت.
شەهیدبوونی ئەو دوو هاووڵاتییە بێگوناحە دڵی هەموومانی پڕ لە ژان و خەم کرد، پرسە و سەرەخۆشیی قووڵی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین. لە خودای مەزن داواکارین بە بەهەشتیان شاد بکات و سەبووری بە هەموو لایەک ببەخشێت.
- سەربەرزی بۆ شەهیدانی کوردستان و ڕووڕەشی بۆ دوژمنان و داگيركه‌رانى كوردستان.

مەكتەبی سیاسیی
یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان YNDK
7 / 4 / 2026 ی زایینی

Photos from ‎بەشی پەیوەندی گشتى  پ.د.ك KDP Public Relations Department‎'s post 07/04/2026

سەرۆکی حکومەت؛ بە دڵنیاییەوە ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێت دوور یان نزیک بە سزای خۆی دەگات

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە 4/7، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە گوندی زەرگەزەوی، ئامادەی ڕێورەسمی پرسەی هەردوو شەهید مووسا ئەنوەر و موژدە ئەسعەد بوو کە ئەمڕۆ لەئەنجامی هێرشێکی درۆنی ئێراندا شەهید بوون.
سەرۆکی حکومەت پرسە و سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی بە بنەماڵە و کەسوکاری هەردوو شەهیدەکە گەیاند.
سەرۆکی حکومەت لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی ؛ جارێکی دیکەش بێ پاساو هێرش کرایە سەر خەڵکی بێ تاوانی کوردستان، دوو هاوژین شەهید بوون کە جێی داخی هەموو لایەکمانە، سەرەخۆشی لە جەنابی سەرۆک بارزانی و هەموو خەڵکی کوردستان دەکەین.

سەرۆکی حکومەت دووپاتیشی کردەوە ئەمە چەندین جارە بەبێ هۆ و پاساو ، هێرش دەکرێتە سەر هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە ئەوەی دەستی بە خوێنی گەلەکەمان سوور بێت دوور یان نزیک بە سزای خۆی دەگات، ئێمە بەردەوام دەبین لەسەر رێبازی شەهیدانمان بۆ ئازادی و سەربەرزی گەلەکەمان، هەروەها لە پاراستنی خاک و وڵاتمان بەردەوام دەبین.سوپاسی پشوودرێژی و پشتیوانیی خەڵکی کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم شەڕ و گرژی و ناخۆشییە کۆتایی بێت و خەڵکی ئێمە بە ئاواتی
دێرینی خۆی بگات.

سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوەش دا کە بە داخەوە حکومەتی فیدراڵ هیچ هەنگاوێکی کردەیی نەناوە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێرشانە بۆ سەر هەرێمی کوردستان کە بەرپرسیاریەتی گەورە دەکەوێتە سەر شانی حکومەتی فیدراڵ بۆ ڕاگرتنی ئەم هێرشە تیرۆریستیانە.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Culinary Team

Attire

Address


Iraq Kurdistan
Irbil
44001