25/05/2020
حاجی خەلیل ئەحمەد
ناسراو بە مامۆستا حاجی خەلیل دەرگەڵەیی
ساڵ و شوینی لە دایكبوون:دەرگەڵە ١٩٣٩
دەرچووی:پەیمانگەی گەیاندنی مامۆستایان (شۆرش)دەورەی یەكەم
ساڵی دەرچوون:١٩٦٩
دامەزراندن:١٩٧٠ قەسرێ
مووچە:١٤دینار
لە رەژوكەریان و دەرگەڵە و گەڵاڵەو سۆران و هەولێر مامۆستا بووە.
ساڵی٢٠٠٦خانەنشین كراوە و هیوای تەمەن درێژی بە تەندرستیەكی باشەوە بۆ دەخوازین .
وەرگیراوە لە لاپەڕەی
موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر
دەستخۆشیان لێ دەکەین
25/05/2020
ئەستێرەیەكی پرشنگدار لە ئاسمانی شاری ڕواندز دا
لەتیف نادر ئاغا ڕواندزی
كۆچكردوو مامۆستا لەتیف نادر ئاغا ساڵی ١٩٣٨ لە رواندز لە دایكبووە و ساڵی ١٩٤٥چۆتە بەر خوێندن و ساڵی١٩٦١خانەی مامۆستایانی هەولێر وەردەگیرێت و كاتێك قوتابی پەیمانگە بووە لەگەڵ كودەتا رەشەكەی ساڵی ١٩٦٣ی بەعسیەكان دەستگیردەكرێت و دوای ئازادكردنی پەیمانگە تەواو دەكات و ساڵی ١٩٦٤ لە قوتابخانەی كەنداری سمایل ئاغا دامەزراوە و تا ساڵی ١٩٦٨چەند جارێك دەستگیر دەكرێت ماوەیەكیش بۆ شاری دیوانیە دوور دەخرێتەوە و لەگەڵ رێككەوتنی ١١ئازار دەكرێتە سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە هەولێر و دواتڕ دەكرێتە بەرێوبەری پەیمانگەی گەیاندنی مامۆستایانی (شۆرش) لە ناو ناوپردان و ساڵی ١٩٧٢لە كۆنگرەی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان لە ناوپردان وەكو سەرۆكی لقی هەولێری ئەم ڕێكخراوە هەڵدەبژێردرێت.
پاش خزمەتێكی زۆر بەكایەكانی پەروەردە، لە ساڵی ٢٠٠١لەگەرەكی ڕاپەرین لە شاری هەولێر كۆچی دوایی دەكات.
درودی رێز و وەفا و ئەمەكداری بۆ گیانی پاكی مامۆستا لەتیف نادر پەروەردەكار و شۆرشگێر.
وەرگێراوە لە لاپەڕەی
موزەخانە و ئەرشیفی پەروەردەی هەولێر
دەستخۆشیان لی دەکەین
28/07/2019
ئەحمەد موختار جاف لەیەکێ لە هۆنراوەکانی دەڵێ:
" لادە شاعیر تۆ لە باسی عیشقبازی و سەیری کەچۆن خەریکن چەن کەسێ ئێستا وەتەن وێران ئەکەن
جاھیلان بۆ ئیستیفادەی زاتی خۆیان ڕۆژ و شەولەم موحیتە مەنعی عیلم و سەنعەت و عیرفان ئەکەن
ڕووڕەشی دنیا و قیامەت ئەو نەفامانەن کە واھەجوی قەوم و میللەتی خۆیان بە پارە و نان ئەکەن
ئاسمان ئێستا وەھا چەرخاوە جاھیل غاڵبەگوربە و ڕێوی خەیاڵی مەرتەبەی شێران ئەکەن
چەن کەسێکی تازە پیاکەوتوو لە کوورە دەرچوونپیاو کە چوو بۆ ئیش لە پێشا یۆقڵەمەی گیرفان ئەکەن
خەڵقە بەعزێ کەس لە ئینسانی چییان دیوە زەرەروا ھەمیشە مەشقی وەحشی و پەیڕەوی حەیوان ئەکەن "
25/07/2019
بەیانی باش کوردستان....🌷
بەهیوای ڕۆژێکی پڕ لە خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك 🌷✌️
17/11/2016
خودایە هەمیشە پێشمەرگەکانمان سەرکەوتوو تەمەن درێژو پاریزراو بن!
04/06/2015
چەند دیمەنێکی خۆرھەڵاتن و ئاوابوون
26/05/2015
تەلەفریکی كۆڕهك و چیای كۆڕهك
26/05/2015
هاورێیەتی نێوان گیانداران