05/06/2026
دووەم ڕۆژی پێشانگەی کتێبی کوردی لە خزمەت خوێنەران بووین،
بەیانی تایبەتر دەبێت❤️
پرفرۆشەکانی ئەمڕۆ
١_من پێش هەموو شتێک
٢_ئەنتریستا
٣_ ئەگەر پشیلە لە دونیادا نەمێنێت
٤_گوڵبژێرێک لە ئافرەتی ئیماندار
٥_گەشتی ژیان
04/06/2026
سوپاس بۆ ئەم پێشوازیە
بە هیواین لە ئاست متمانەی ئێوە بین ❤️
پرفرۆشەکانی ئەمڕۆی پێشانگە
١_ ئەگەر پشیلە لە دونیادا نەمێنێت.
٢_ ئەنتریستا
٣_ ئەنتریستا بەشی دووەم
٤_ گەشتی ژیان
٥_دەستەبژێرێک لە پیاوانی ئیماندار
بەیانی هەینیە ئامادەیت سەردانی پێشانگە بکەیت.؟
01/06/2026
شوێنمان لە پێشانگەی کتێبی کوردی
سەردانمان بکەن و سوود لە بەرهەمەکانمان ببینن
بە کۆمەڵێک بڵاوکراوەی نوێ لە خزمەت خوێنەرانین .
٤_٦_٢٠٢٦ تاکو ١٠_٦_٢٠٢٦
کاتژمێر ١٠ بەیانی تاکو ٨ ئێوارە
📍 شوێن _ پارکی سامی عبدالرحمان _هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی. خانەیB04
30/05/2026
سوپاسی خودای گەورە و مەزن دەکەم کە هەلی ئەوەی پێ بەخشین؛ توانا و کات و هەوڵەکانمان لە خزمەت نووسینەوە و وەرگێڕانی ژیاننامەی ئافرەتانێکی سەربەرز و خاوەن هەڵوێست و بوێری سەردەمی پێغەمبەری خوا ﷺ تەرخان بکەین، کە تێیدا زیاتر و زیاتر لە ژیاننامەی هاوەڵانی خۆشەویست و ئەو پەروەردە جوانەی لەسەر دەستی پێغەمبەری خواوە ﷺ وەریانگرتبوو سوودمەند بین، لێیانەوە فێری ئەو بەها و ڕەوشتە جوانانە بین کە ئافرەتانی سەردەمی پێغەمبەری خوا ﷺ لەسەری پەروەرده ببوون، پەیامی جوانی موحەممەدیان ﷺ بەجوانترین شێوە لە خۆیاندا بەرجەستە کردبوو، بە هەموو شێوەیەک پێیەوە پابەندبوون و تا ئەوپەڕی ڕەزامەندی پێیەوە ڕازی و سەربەرزبوون.
بێگومان ئەگەر خودای گەورە بە حیکمەتی پڕ لە دانایی خۆی، هەلی ئەوەی پێ نەبەخشی بین لە سەردەمی پێغەمبەری خۆشەویستدا ﷺ بژین، ئەوا ڕێگری لێ نەکردوین و بەڵکوو جوانترین هەلی پێ بەخشیوین تا لەگەڵ ژیاننامە نووسراوەکان و هەڵوێست و پەیامە پڕ لە جوانی و پەروەردەییەکانیانەوە بژین و کاتیان بۆ تەرخان بکەین...
29/05/2026
بێگومان چاکترینی خەڵکی زەوی دوای پێغەمبەران، هاوەڵەکانی پێغەمبەرمانن دروودی خوای لەسەربێت، لە ژیانیاندا لە سەرسوڕهێنەری باوەڕپێنەکراو بەدی دەکرێت، و لە ژیاننامەیاندا ئەوە ڕوویداوە کە چاوەڕوان نەکراوە، لە هەواڵ و باسەکانیاندا زۆرێک هەیە کە نایزانین. لێرەدا لە هەر دەریایەک دڵۆپەیەک و لە هەر باخێک میوەیەک دەدۆزیتەوە، ژیانیان چۆن بووە، و چۆن ڕاستگۆ بوون لەگەڵ پەروەردگاریاندا، چۆن لە ڕێگای ئەودا تێکۆشاون بۆ بەرز کردەوەی وشەکانی، چۆن یارمەتیدەری ڕاستی بوون و شمشێرێکی هەڵکێشراو بوون بەرامبەر ناحەق، لێرەدا پیاوانێک لە ئیمانداران هەن کە ڕاستگۆ بوون و لەسەر ئەو پەیمانە مانەوە کە لەگەڵ خوادا بەستبوویان.
28/05/2026
کتێبخانەی باڵدار
بە چەندین بەرهەمی نوێ بەشدارە لە یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لە هەولێر
لە هەنگاوێکی نوێ و گرنگ بۆ بوارەکانی ڕۆشنبیری، کتێب و چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی، یەکەمین پێشانگەی کتێبی کوردی لە ڕۆژانی ٤–١٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٦ لە هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەناو پارکی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەدەچێت.
ئەم پێشانگەیە بۆ یەکەم جارە لە مێژووی چالاکییە ڕۆشنبیرییە کوردییەکاندا و پێوەست بە کتێبی کوردی، بەو ئاست و فراوانییە ڕێکدەخرێت و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە یەکێک لە گرنگترین ڕووداوە ڕۆشنبیرییەکانی ساڵی ٢٠٢٦.
نزیکەی یان زیاتر لە ١٠٠ وەشانخانە، دەزگە و ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە باشووری کوردستان و دەرەوە بەشداری پێشانگەکە دەکەن، بۆ پیشاندانی هەزاران ناونیشانی کتێب و بەرهەمی فکری و ئەدەبی و زانستی.
تایبەتمەندیی ئەم پێشانگەیە تەنها لە ژمارەی بەشداربووان و قەبارەی بەرهەمەکاندا نییە، بەڵکو لەوەدایە کە بۆ یەکەم جار هەوڵێکی هاوبەش و فراوان بۆ کۆکردنەوەی بوارە جیاوازەکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی لە ژێر یەک چەتردا ئەنجام دەدرێت.
چاوەڕوان دەکرێت پێشانگەکە جگە لە خستنەڕووی کتێب و بەرهەمە چاپکراوەکان، ببێتە شوێنێک بۆ دیدار، گفتوگۆ، ناساندنی بەرهەمە نوێکان، پەیوەندی نێوان نووسەر و خوێنەر، و بەهێزکردنی جوڵەی ڕۆشنبیری و خوێندنەوە لە کۆمەڵگەدا.
هەروەها، بەڕێوەبەرانی پێشانگەکە هیوادارن ئەم هەنگاوە ببێتە بناغەیەک بۆ دامەزراندنی نەریتێکی ساڵانە و گەشەپێدانی پانتاییەکی تایبەت بۆ کتێب و ڕۆشنبیریی کوردی.
لە بەرواری ٤-٦ بــــۆ ١٠-٦ ی ٢٠٢٦
هەولێر - پارکی سامی عەبدولرەحمان - هۆڵی پێشانگەی نێودەوڵەتی
26/05/2026
جەژنتان پیرۆز بێت ، هەمیشە لە جەژن و خۆشیدابن .
کتێبخانەی باڵدار وەک هەمیشە بە بەرهەمی نوێ و ئۆفەری تایبەت خزمەت بە خوێنەران دەکات.
26/05/2026
🎁
بەرهەمی نوێ و داشکاندنی تایبەت
سەروو ٦ کتێب داوا بکەیت ❤️
بۆ هەر داواکاریەک 🎁❤️
بۆ بەشێک لە بەرهەمەکان کراوە ✅😍
ئێستا داوا بکە و سوود لەم ئۆفەرە وەرگرە ✅😍🎁
گەیاندن بۆ تەواوی کوردستان بەردەستە
بۆ داواکردن نامە بنێرە یاخود پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆن 07517467040
What’s up _viber_ telegram
یاخود سەردانمان بکەن لەم ناونیشانەی خوارەوە
هەولێر _ داون تاون _نهۆمی دووەم _ خانەیF61_ کتێبخانەی باڵدار
24/05/2026
کتێبی (من پێش هەموو شتێک)، گەشتێکی ئارام و قووڵە بۆ ئاشتبوونەوە لەگەڵ خۆدا، بیری مرۆڤ دەخاتەوە کە شایەنی خۆشەویستی و گرنگیدان و ئارامییە، پێش ئەوەی دڵی خۆی ماندوو بکات لەپێناو ڕازیکردنی خەڵکی تر. ئەم کتێبە تەنیا کتێبێک نییە دەربارەی گەشەپێدانی کەسایەتی، بەڵکوو شوێنێکی ئارام و دڵخۆشکەرە کە خوێنەر دووبارە بەهای ڕاستەقینەی خۆی تێدا دەدۆزێتەوە، و فێری ئەوە دەبێت چۆن خۆی لە شوێنی شایستەی خۆیدا دابنێت
بەبێ هەستکردن بە تاوان. کتێبەکە باس لە ڕێزگرتن لە خۆ، چاکبوونەوە لە هۆگربوون و
ئازاری دەروونی، و دروستکردنی کەسایەتییەکی هێمنتر و بەهێزتر و هاوسەنگتر دەکات.
بە شێوازێکی سادە، بەڵام پڕ لە هەست و مانای قووڵ، خوێنەر دەبات بۆ گەشتێک بۆ
تێگەیشتن لە خۆی، نزیکبوونەوە لێی و ڕزگاربوون لە هەموو ئەو شتانەی کە ڕۆحیان
ماندوو کردووە.
ئەم کتێبە بۆ هەر کەسێکە کە خۆی لەبیر کردووە لە کاتی هەوڵدان بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی تر و بۆ هەر دڵێک کە ماندوو بووە لە ڕاکردن بەدوای خۆشەویستی
و پێزانیندا، تا ئەو کاتەی تێ دەگات کە دەستپێکی ڕاستەقینە هەمیشە لە ناوەوە دەست پێ دەکات…
لەوەی مرۆڤ خۆی هەڵبژێرێت پێش هەموو شتێک و بە متمانە و ئارامییەوە
بڵێت: ‘’من پێش هەموو شتێکم.’’
22/05/2026
“کاتێک کە جیهان ئازارت دەدا پێویستە لەخۆت ڕابکەی نەک ئەوان”
پیاوێک لە ژێرزەمینێکی تاریکدا و پشیلەیەکی ڕەش کە تاکە شاهیدی وێرانەییەکانی یەکترن و ئافرەتێک کە عەشق دەکاتە خەنجەرێکی سارد بۆ کوشتنی مانا. دۆزەخێکی سارد ڕۆمانێکی سایکۆلۆژی و فەلسەفی قووڵە و ئەم پرسیارە گەورەیە دەخاتە بەردەم خوێنەر: ئایا ئەخلاق چی دەگەیەنێت کاتێک جیهان لە بێماناییدا نوقم بووە و تەنها تاوان دەتوانێت مانا ڕزگار بکات؟ لێرەدا جیهان باشترین کەس ناکات بە دڕندە بەڵکو ناچاری دەکات پەنا بباتە بەر بێدەنگییەکی تاریک تا لە خۆی ڕابکات. گەورەترین مەرگ ئەوە نییە کە دەچیتە ژێر خاک بەڵکو ئەوەیە کە ناچارت دەکەن لە ناو ژیانی خۆتدا ببیتە سێبەرێکی بێدەنگ کە چیتر ڕەنگی خۆت ناناسیتەوە. کاتێک لاپەڕەی کۆتایی دادەخەیت تێدەگەیت کە مەرگ لێرەدا تەنها سەرەتایەکی ترسناکە.