ب. گشتی کاروباری دڵنیایی

ب. گشتی کاروباری دڵنیایی

Share

ب. گشتی کاروباری دڵنیایی
(المديرية العامة لشؤون التأمين)
General Directorate of Insurance Affairs

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 02/06/2026

ئەمڕۆ لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٦/٢ پێشوازیمان کرد لە بەڕێز
(د.هاورێ کمال محمد) ڕاوێژکاری وەزارەتی دارایی و ئابووری.
کە بەڕێزیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری دڵنیاییان کرد، بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێز (قلندر نصرالدین باباعلی) بەهۆی دەست بەکاربوونی بەڕێزیان بە (بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دڵنیایی).

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 01/06/2026

ئەمڕۆ لەڕۆژی ٢٠٢٦/٦/١ هەردوو شاندی بەڕێوەبەرایەتی کاروباری دڵنیایی (سلێمانی-دهۆك) بەسەرپەرشتی بەڕێز (علی قادر محمود/بەڕێوەبەری کاروباری دڵنیایی سلێمانی) وە بەڕێز (دلشاد احمد عاصم/بەڕێوبەری کاروباری دڵنیایی دهۆك) سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری دڵنیاییان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لە بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دڵنیایی بەڕێز (قلندر نصرالدین باباعلی) بەھۆی دەست بەکاربوونی بەرێزیان بە (بەرێوەبەری گشتی کاروباری دڵنیایی).

هەروەها بەمەبەستی ڕێکخستن و کۆنتڕۆڵ کردنی کارەکانی دڵنیایی گفتوگۆیەکی بەسودکرا لەسەر چەند تەوەرێك بۆ بەرەوپێشچوونی کەرتی دڵنیایی لەهەرێمی کوردستان، بەهەماهەنگی و کارئاسانی لەنێوان پارێزگاکان و چارەسەرکردنی گیروگرفتەکانیان لەچوارچێوەی یاساو ڕێنماییەکان.

26/05/2026

بەناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان گەرمترین پیرۆزبایی جەژنی قوربانتان ئاڕاستە دەکەین.

هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە مایەی خێر و بەرەکەت بۆ کوردستان و هاونیشتمانیانی خۆشەویست، هەروەها تەبایی و پێکەوەژیان لە وڵاتەکەمان پتەوتربکات و ببێتە هۆی بەرقەراربوونی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان.
دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و هەمیشە لە جەژن و شادیدابن.

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 17/05/2026

دوای ئەوەی لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابووری/ب. گشتی دیوان/ناوەندی پەرەپێدانی کارگێڕی و دارایی هەولێر خولێك بەڕێوەچوو لەژێر ناونیشانی (پلانی ستراتیژی) بۆ ماوەی (٥) ڕۆژ لەڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/١٠ تاکو ٢٠٢٦/٥/١٤ بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز (محمد بهرام قادر) بەرپرسی پلان و ئامار وە خاتوو (غەمگین محمد رسول) فەرمانبەر لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بەشداربوون وە بڕوانامەی بەشداری کردنیان پێ بەخشرا.

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 12/05/2026

ئەمڕۆ لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٥/١٢ لە مەراسیمێکدا بەئامادەبوونی بەڕێز (ڕێباز عباس محمود) بەڕێوەبەری گشتی دیوان بەوەکالەت وە بەرێز (جمیل أبوبکر عزیز) بەڕێوەبەری پێشووی کاروباری دڵنیایی و بەرێز (نجاة أکرم قادر) جێگری بەڕێوەبەری گشتی، بەڕێز (قەلەندەر نەسرەدین بابا علی) وەکو بەڕێوەبەری نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری دڵنیایی بەوەکالەت دەستبەکاربوو، وە لەلایەن بەڕێوەبەرو بەرپرسی بەشەکانی ب. گشتیمان پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزیان کرا.

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 05/05/2026

ئەمڕۆ لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٥/٥ بە سەرپەرشتی بەڕێز جەنابی وەزیری دارایی و ئابووری (ئاوات جەناب نوری) کۆبونەوەیەك لەدیوانی وەزارەت ئەنجامدرا، بە ئامادەبوونی ڕاوێژکارانی وەزارەت و بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتیە گشتیەکان و بەرپرسانی بەشی پلان و ئامار، بەمەبەستی هەماهەنگی و تاوتوێکردنی ڕێکارەکانی چۆنیەتی پلان دانان لەهەر بەڕێوەبەرایەتی گشتیەك.

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 06/04/2026

وەزیری دارایی قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشیە بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دڵنیایی.
ڕۆژی دووشەممە ( ٦ ی نیسانی ٢٠٢٦ ) بەڕێز ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابووری لەمەراسیمێکدا قەڵغانی ڕێزلێنانی بەخشییە بەڕێز ( جەمیل ئەبوبەکر عزیز ) بەڕێوەبەری گشتی کاروباری دڵنیایی و هاوکات بەڕێوەبەری گشتی بانکە پسپۆریەکان بەوەکالەت بەبۆنەی دەرچونی بڕیاری خانەنشین بونیەوە.
وەزیری دارایی سوپاس و پێزانی خۆی ئاڕاستەی ناوبراو کرد کە لەماوەی ڕابردودا دڵسۆزانەو ماندوونەناسانە کارەکانی هەردوو بەڕێوبەرایەتیەکەی بەشێوازێکی سەرکەوتوانە بەڕێوەبردووەو هیوای سەلامەتی و سەرکەوتنی بۆ خواست لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانیدا.

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 01/03/2026

دوای تەواوبوونی تەمەنی یاسایی و خانەنشین بوونی بەڕێز (حيدر محمد سلطان) فەرمانبەر لەسەر میلاکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری دڵنیایی، لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٣/١ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان مەراسیمێکمان بۆ ڕێکخست و خەڵاتی رێزلێنانمان پێ بەخشی، لە پای هەوڵ و تێکۆشانی بێ ووچان و خزمەت کردنی بەردەوام لە ڕاپەراندن و جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی بە درێژایی ماوەی خزمەتی بەو پەڕی دڵسۆزیەوە.
هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە ئارامی و بەختەوەری بۆ دەخوازین.

Photos from ‎ب. گشتی کاروباری دڵنیایی‎'s post 06/02/2026

دوای خانەنشین بوونی بەڕێز (طارق عبدالفتاح حمد) بەڕێوەبەری بەشی یاسایی، لە ڕۆژی ٢٠٢٦/٢/٤ لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان مەراسیمێکمان بۆ ڕێکخست و خەڵاتی رێزلێنانمان پێ بەخشی، لە پای هەوڵ و تێکۆشانی بێ ووچان و خزمەت کردنی بەردەوام لە ڕاپەراندن و جێبەجێ کردنی ئەرکەکانی بە درێژایی ماوەی خزمەتی بەو پەڕی دڵسۆزیەوە.
هیوای سەرکەوتن و ژیانێکی پڕ لە ئارامی و بەختەوەری بۆ دەخوازین.

04/02/2026

كۆمپانیای ئەلحمڕا 10 ملیۆن دینار كۆمەكی پێشكەشی رۆژئاوای كوردستان كرد

لە چوارچێوەی ئەو هەڵمەتەی كۆكردنەوەی كۆمەك بۆ لێقەوماوانی رۆژئاوای كوردستان لە وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و دامودەزگاكانی سەر بەو وەزارەتەوە، چەند رۆژێكە رێك خراوە رۆژی دووشەمە ۲/۲/۲٠۲٦، (كۆمپانیای ئەلحەمڕا بۆ دڵنیایی) لە ڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كاروباری دڵنیاییەوە بڕی 10 ملیۆن دیناری وەك كۆمەك و هاوكاری بەخشی بە هەڵمەتەكە، تاوەكوو بگەیەندرێتە خەڵكی لێقەوماو لە رۆژئاوای كوردستان.

Want your business to be the top-listed Government Service in Irbil?

Click here to claim your Sponsored Listing.

Location

Address


Irbil