مەسرور بارزانی : پێویستە هەمو لایەنەکان بەپیر فەرمانەکەی جەنابی سەرۆکەوە بچن و کۆتایی بەو چەقبەستوییە بهێنین
لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان
لقی دووی پارتی دیموکراتی کوردستان It was founded in 1946 in Mahabad in Iranian Kurdistan.
The Kurdistan Democratic Party usually abbreviated as KDP or PDK, is the largest party in Iraqi Kurdistan and the senior partner in the Kurdistan Regional Government. The party states that it combines "democratic values and social justice to form a system whereby everyone in Kurdistan can live on an equal basis with great emphasis given to rights of individuals and freedom of expression." The Kurd
03/06/2026
پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە
ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە، 3ی حوزەیرانی 2026، سەرۆک مەسعود بارزانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامی سەرۆک بارزانی؛
ماوەیەكە بە هۆی ئەو بارودۆخە سیاسییە تایبەتەی هاتۆتە ئاراوە، هەندێ لایەن باس لە چەكی پێشمەرگە دەكەن و لەوبارەیەوە لێكدانەوەی هەڵە و بۆچوونی ناڕاست دەخەنەڕوو. لێرەدا پێویستە هەموو لایەك ئەوەیان لەبیر بێت كە پێشمەرگە لەدایكبووی خوێن و ڕەنج و فرمێسكی گەلی كوردستانە.
چەكی پێشمەرگە، پارچەئاسن و جبەخانە و ئامرازی شەڕکردن نییە. چەكی پێشمەرگە مێژوو و فیداكاری و كەرامەت و بیروباوەڕیەتی. چەكی پێشمەرگە ئەو سۆز و پابەندبوونەیە كە هەمیشە بۆ گەل و خاك و نیشتیمانەكەی هەیەتی.
د.زانا مەلا خالید، بەرپرسی لقی دوو : یەکێتی خاوەن 23 کورسییە نەک 38 کورسی
03/06/2026
دیدارێک لەگەڵ ژمارەیەک لە هەڤاڵانی ئۆرگانەکانی لقی دوو، ئەنجامدرا…
ئەوڕۆ چوارشەممە ٣ـی٦ـی٢٠٢٦ لەبارەگای لق،بەڕێز ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دوو ی پارتی، بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی دەستەی کارگێڕی لق و بەرپرسی لیژنە ناوچەکان پێشوازی کرد لە بەڕێز (د.هێمن هەورامی) ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی بەشی ڕێکخستن و هەڤاڵان یاریدەدەر و ژمارەیەک لە ئەندامانی بەشی ڕێکخستن و بەڕێزان یاریدەدەروژمارەیەک لە هەڤاڵانی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای هەولێر.
لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک لەهەڤاڵانی ئۆرگانەکانی سنوری لقی دوو،وێڕای دەستخۆشی لەهەڤاڵان بۆبەجێگەیاندنی
ئەرکەکانیان،هەڵسەنگاندن و ئەرکی ئۆرگانەکان لە قۆناغی ئێستا و هەنگاوو بەرنامەکانی داهاتوو لە چوارچێوەی ئەرک و کاری ئۆرگانەکان گفتوگۆیان لەبارەیەوە کرا .
03/06/2026
بەرپرسی لقی دوو ی پارتی، ئامادەی مەراسیمی دەستپێکردنی پێشبڕکێی “ پردی چینی “ بۆ لێهاتویی زمانی چینی بوو لەزانکۆی سەلاحەدین…
بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٣ـ٦ـ٢٠٢٦، بەئامادەبوونی بەڕێزان ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان و د.سەفین دزەیی بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە و فەلاح مستفی ڕاوێژکاری باڵای سەرۆکایەتی هەرێم و جێگری کونسوڵی وڵاتی چین و بەرپرسانی هەردوو لیژنە ناوچەی زانکۆ و ئایندە و بەرپرسانی تری حزبی و ئیداری، لەسەنتەری ئەکادیمی و توێژینەوەی زانکۆی سەلاحەدین، کۆلیژی زمان ٢٥ـەمین پێشبڕکێی “ پردی چینی “ بۆ لێهاتویی زمانی چینی سازکرد.
پێشبڕکێکە بەمەراسیمێکی تایبەت دەستی پێکرد، کەتێیدا وتاری فەرمی پێشکەشکران و خاڵی هاوبەشی وتارەکان جەختکردنەوەبو لەسەر پتەوترکردنی پەیوەندی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتی چین لەسەر کۆی ئاستە جیاوازەکان، قوتابیانی بەشی زمانی چینی لەکۆلیژی زمانی زانکۆی سەلاحەدین چەندی چالاکی هونەری و کلتوری وڵاتی چینیان نمایش کرد.
02/06/2026
یانەی وەرزشی هەولێر، بەبردنەوەی بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 1 گۆڵ بەرامبەر بەیانەی وەرزشی ئەمانەی بەغدا، توانی بگاتە پاڵەوانێتی جامی کەنداو...پیرۆزە لەهەولێری سەربەرز.
02/06/2026
پیرۆزە هەولێری سەربەرز…
ئەوڕۆ لەکۆتا یاری خولی ئەستێرەکانی عێراق،یانە سەربەرزەکەمان بە بردنەوەی بە 3گۆڵ بەرامبەربە 1 گۆل لەیانەی وەرزشی ئەمانەی بەغدا، سەرکەوتنێکی تری تۆمارکرد و پلەی سێیەمی لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بەدەستهێنا.
بەو بۆنەیەوە پیرۆزبایی لەهاندەرانی خۆشەویست و سەرۆک و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی و تیمی ڕاهێنەران و یاریزانانی یانەی وەرزشی هەولێر دەکەین.
دڵخۆشین بەو ئەنجامە نایابەی هەولێر،کە بەسەربەرزییەوە نوێنەرایەتی هەموو کوردستان دەکات و دەچێتە پاڵەوانیێتی جامی کەنداو.
پیرۆزە و هەمیشە پێشەنگ بن…
د.زانا مەلا خالید
بەرپرسی لقی دوو ی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٢ـی٦ـی٢٠٢٦
01/06/2026
بەرپرسی لقی دوو ی پارتی، سەردانی ژمارەیەک ئەندازیاری خاوەن خزمەت و بەخششی کرد…
بەڕێز ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵان ڕێکان سەلام خۆشناو کارگێڕی لق و ئەندازیار ڕاستی دڵدار بەرپرسی نوسینگەی ڕێکخستنی ئەندازیاران، ئەمڕۆ دووشەممە ١ـ٦ـ٢٠٢٦، سەردانی ئەم ئەندازیارە بەڕێزانەی کرد:
ـ پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان، ئەندازیار ئازاد موسا.
ـ ئەندازیار کۆچەر سەعید.
لەلایەن هەردوو بەڕێزان بەگەرمی پێشوازی لەبەرپرسی لق و یاوەرانی کرا و خۆشحاڵی خۆیان بەو سەردانە دەربڕی.
بەرپرسی لق پێزانینی بۆ دڵسۆزیان و ئەو خزمەت و بەخششانەیان دەربڕی کەپێشکەشی هەولێر و خەڵکی کوردستانیان کردوە و گوتی ئێوە لەقۆناغێکی هەستیار و زەحمەتدا سەرکەوتوانە خزمەتتان کرد، هەمیشە وەفادارین بەرامبەر بەماندوبونتان.
31/05/2026
بەرپرسی لقی دوو ی پارتی، هونەرمەندی ناسرا و سەباح عبدالرحمان، بەسەردەکاتەوە…
ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـ٥ـ٢٠٢٦، بەڕێز ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵان هەژار عوسمان کارگێڕی لق و علی تەحسین گەردی بەرپرسی ڕێکخستنی هونەرمەندان، سەردانی هونەرمەندی ناسرا و “ سەباح عبدالرحمان “ ی کرد، لەلایەن هونەرمەندەوە بەگەرمی پێشوازی لێکرا.
بەرپرسی لق ڕۆڵ و جێدەستی هونەرمەندی لەبواری دراما و شانۆی کوردیدا بەرز نرخاند و گوتی هونەرمەندانی ئێمە سامانێکی گرنگی نیشتیمانین، خزمەتکردنتان ئەرکە.
لای خۆیەوە هونەرمەندی ناوبراو خۆشحاڵی خۆی بەولالێکردنەوە و بەسەرکردنەوەیە دەربڕی و سوپاسی خەمخۆری بەرپرسی لقی کرد و پرۆژەیەکی ئەرشیفکردنی کار و بەرهەمەکانی باسکرد، بەرپرسی لق پاڵپشتی خۆی بۆدەربڕی و ئەرشیفکردنی کارە هونەریەکانی بەگرنگ و جێبایەخ وەسفکرد.
31/05/2026
بەرپرسی لقی دوو ی پارتی، سەردانی هەردوو هونەرمەندی ناسراو علی احمد و محمود گلی کرد…
بەڕێز ( د.زانا مەلا خالید ) بەرپرسی لقی دوو ی پارتی دیموکراتی کوردستان، بەیاوەری هەڤاڵان هەژار عوسمان کارگێڕی لق و علی تەحسین گەردی بەرپرسی ڕێکخستنی هونەرمەندان، ئەمڕۆ یەکشەممە ٣١ـ٥ـ٢٠٢٦، سەردانی هونەرمەندی ناسراو “ علی احمد “ ی کرد، کەلەدورۆژی ڕابردوودا بەهۆی شۆرتی کارەباوە ماڵەکەی سوتا، دڵگرانی خۆی بەو ڕوداوە دەربڕی و هیوای سەلامەتی بۆخواست.
هەرلەوێ چاوی بەهونەرمەند محمود گلی کەوت و هیوای تەندروست باشی بۆخواست.
بەرپرسی لق گوتی ئێوە خزمەتی زۆری هونەری کوردیدات کردوە و لەو بوارەدا بەرهەم و بەخششی زۆرتان هەیە، خزمەتکردنتان ئەرکە.
لەبەرامبەردا هونەرمەندان سوپاسی خەمخۆری بەرپرسی لقیان کرد و خۆشحاڵی خۆیان بەو بەسەرکردنەوەیە دەربڕی.
Click here to claim your Sponsored Listing.
Location
Category
Address
Erbil/60 Matter
Irbil
44001
