13/05/2023
I have reached 9.5K followers! Thank you for your continued support. I could not have done it without each of you. 🙏🤗🎉
Kurdistan parliament member
13/05/2023
I have reached 9.5K followers! Thank you for your continued support. I could not have done it without each of you. 🙏🤗🎉
خوای گەورە دەفەرموێ :-
وَهُدُوا إِلَى الطَّيِّبِ مِنَ الْقَوْلِ وَهُدُوا إِلَىٰ صِرَاطِ الْحَمِيدِ ( الحج24)
اللهم اهدنا الی الطیب من القول و اهدنا صراط المستقیم
په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری خه‌ڵكه یان حزب؟!
زۆر جار هاولاتیان وحزب ولایه‌نه‌كان وته‌نانه‌ت په‌رله‌مانتاریش له‌نێوان ئه‌وه‌ی ئایا په‌رله‌مانتار نوێنه‌ری خه‌ڵكه یان حزب تێكه‌لاویه‌ك یان نارونیه‌كیان لادروست ده‌بێ ...
ئه‌وه‌نده‌ی من به‌ئه‌زمونی كاری چوراساڵه‌ی خۆم وه‌ك په‌رله‌مانتار بۆم ده‌ركه‌وتوه كه لیستی هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان داخراو بێ یان نیمچه داخراو ،دواجار په‌رله‌مانتار له‌رێگه‌ی حزبێكه‌وه ده‌چێته‌په‌رله‌مان وبه‌هه‌وڵ وماندوبونی مادی ومه‌عنه‌وی كادر‌و ئه‌ندامانی ئه‌و حزبه ده‌بێته نوێنه‌ری هاولاتیان ،واته ده‌بێت له چوارچێوه‌ی ستراتیجیه‌ت وسیاسه‌تی حزبه‌كه‌ی نوێنه‌رایه‌تی هاولاتیان بكات له ناو په‌رله‌مان چونكه ئه‌وانه‌ی كه‌ده‌نگیان داوه به‌و ئه‌ندامه باوه‌ریان به‌سیاسه‌ت وبه‌رنامه‌ی ئه‌و حزبه هه‌یه كه‌خۆی پالاوته‌وه تیایدا ئینجا باوه‌ریان به‌و هه‌یه ...به‌ڵام ده‌بێ ئاگای له‌دوو خاڵی زۆر گرنگ بێ:-
1- ئه‌بێ وه‌ڵامی هه‌موو هاوڵاتیه‌ك بداته‌وه به‌بێ جیاوازی نه‌ك ته‌نها ئه‌ندامانی حزبه‌كه‌ی خۆی وه كاری جدی بكات بۆ گه‌یاندنی داواكاریه‌كانیان به‌گشتی هه‌روه‌ها سه‌ردان وبه‌سه‌ركردنه‌وكان وپه‌یوه‌ندیه‌كانیشی ده‌بێ گشتی بن .(چونكه ده‌نگدان نهێنیه وه‌كه‌س نازانی كێ ده‌نگی داوه به‌كێ زۆر زۆر كه‌م نه‌بێ).كه‌واته كاره‌كه‌ی له‌چوار چێوه‌ی حزبێكه‌وه فراوان و ده‌بێ بۆ هه‌موو هاوڵاتیانی كوردستان به‌بێ جیاوازی .
2-هه‌ركاتێ په‌رژه‌وه‌نی گشتی وبه‌رژه‌وه‌نی حزبی یان شه‌خصی پێچه‌وانه یان دژی یه‌كتر بون ده‌بێ به‌رژه‌وه‌ندی گشتی له‌پێشتر بێ وه ته‌نازولی لێ نه‌كات به‌هیچ بیانویه‌ك.
جا له‌به‌رئه‌وه‌ی حزب خۆی له‌بنه‌ره‌تدا یه‌كێكه له‌میكانزمه‌كانی خزمه‌ت كردن به‌هاوڵاتیان ،ده‌بێ په‌یره‌و پرۆگرام وستراتیجیه‌تی حزب به‌شێوه‌یه‌ك دارێژرا بێت كه به‌راستی له‌خزمه‌ت ماف وئازادی پێگه‌یاندنی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بێ ... جا بۆیه زۆر جار كه ده‌وترێت په‌رله‌مانتار ده‌بێ نوێنه‌ری خه‌ڵك بێ پێچه‌وانه نیه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌نوێنه‌ری حزبه‌كه‌یه‌تی وه‌سرو شتیه گرنگی زیاتر به‌خواست وداواكاریه‌كانی ئه‌ندام ولایه‌نگره‌كانی حزبه‌كه‌ی بدات به‌ڵام دیسان به‌مه‌رجێ له‌سه‌ر حسابی ماف وئازادی وعرف وئادابی گشتی نه‌بێ و وه هه‌رگیز له‌به‌رئه‌ندامه‌كانی حزبه‌كه‌ی رێگه به‌خۆی نه‌دات ناعه‌داله‌تی یان كاری نایاسایی ئه‌نجام بدات چونكه یاساشكاندن و ئه‌نجامدانی كارێك كه‌بێته هۆی ناعه‌داله‌تی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانتاره‌وه له‌كاتی په‌رله‌مانتاری دا به‌لای منه‌وه (جریمة لاتغتفر)واته تاوانێكه لێ‌خۆش بونی نیه .
ناسك تۆفیق عبدالكریم
راگه‌یاندنه‌كان ئازادن له بڵاو كردنه‌وه‌ی
نوسینی
٦/١١/٢٠١٣