23/12/2025
بەناوی دەستەی کارگێری و مامۆستا و فەرمانبەرانی قوتابخانەکەمان پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مامۆستا ( شیماء احمد ) مامۆستای فیزیا دەکەین بە هۆی کۆچی دوای برای بەڕێزیان لەخوا داواکارین سەبرو ئارامییان پێی ببەخشی و لێخۆشبێیت و بە بەهەشتی بەرینی شاد کا ..
انا لله وانا اليه لراجعون
17/12/2025
ئــاڵای نەخشـیـنی وڵات
خۆری هیوای تیاهەڵهات
بـۆ کـورد و بـۆ مانەوەی
پـێویـسـتـە شەکانەوەی
٭٭٭
ڕۆژی ( ئاڵا ) لەگـشـتـی
لە کورد : ورد و درشتی
پڕ پـیـرۆزی و پـڕ شادی
کـوردان بــژیـن ئــازادی
14/12/2025
ئاگاداری
ئاگاداری قوتابیان دەکەین کەوا بەیانی دووشەممە 2025/12/15 کاتژمێر( ١١ ) بەیانی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم _ خولی یەکەم دەست پێدەکا .. بۆ پۆلەکانی ( ١٠ _ ١١ _١٢ ) .
تیبینی/ قوتابیانی پۆلی ١٢ ی دەرەکی ( بەرایی ) هەر لەهەمان کات تاقیکردنەوە ئەنجام دەدەن کاتژمێر ( ١١ ) ی بەیانی .
09/12/2025
خشتەی تاقیکردنەوەکانی وەرزی یەکەم - خولی یەکەم .
04/12/2025
ئەمرۆ پێنج شەممە 4_12_2025
کۆبوونەوەی دایبابان لە ئامادەییەکەمان ئەنجامدرا..
لەکۆبونەوەکەدا بەڕێز بەڕێوەبەری ئامادەییەکەمان وێڕای بەخێرهاتن و سوپاسی ئامادەبوونی دایبابانی ئازیز کرد ،کۆمەڵێک تەوەرو خاڵی لەسەر گرنگی کۆبوونەوەی دایبابان و ڕێنمایی و بڕیارەکانی وەزارەتی پەروەردەو شێوازی خوێندن لەقوناغی ئامادەیی بۆ ئامادەبووان ڕونکردەوە و هەروەها باسی گرنگی تاقیکردنەوەکان چەند رێنماییەک کرا ، وە ئاستی زانستی قوتابیان لەنیوەی وەرزی یەکەم درا بەدایبابانی ئازیز .
بەهیوای سەرکەوتن بۆ قوتابیانمان .
27/09/2025
ئاگاداری بۆ ئەو قوتابیانەی دەیانەوێ تاقیکردنەوەی دەرەکی پۆلی ( ١٠ و ١١ ) و ( ١٢ ی بەرایی ( تمهیدی ) ) دەکەن لە بەیانیەوە دەست بە،مامەڵەی دەرەکی بکەن .. تا ٢٠٢٥/١٠/٢٠ دوا وادەیە بۆ پێشکەشکردن .
24/09/2025
ئاگاداری قوتابیانی پۆلی 12زانستی و وێژە یی دە کە ینە وە ئەمرو چوارشەممە ٢٠٢٥/٩/٢٤ کاتژمێر 1,30 سەردانی قوتابخانە بکەن بۆ ئەوەی کۆدی زانکۆلاین ببەن وکتابەکانیشیان لەگە ڵ خۆیان بێننەوە .
تیبینی / ئەوەی کتێبی نەینی کۆدی زانکۆ لاین وەرناگری تا کتابەکان نەگەرێنی.
18/09/2025
ڕێنمایی قوتابی دەرەکی پۆلی ١٢
15/09/2025
ئاگاداری قوتابیان دەکەین کەوا رۆژی یەکشەممە دەوام بەیانیانین سەعات ٨ ی بەیانی دەست پێ دەکات .
-- لەبارەی جل و بەرگی قوتابیان هیچ گۆڕانکاری نەکراوە ..
کراسی سپی تەنورە یان پانتۆڵی قوماش رەش .
چەفیە رەش یان سپی.