25/02/2026
ماستەرنامەیەک لەسەر ڕۆڵی سیاسی و ڕوناکبیری د.کەمال فوئاد
ئەمڕۆ مامۆستا ئامانج هەرتەلی ماستەرنامەکەی لەژێر ناونیشانی ( کەمال فوئاد ژیان و ڕۆڵی سیاسی و ڕوناکبیری لە ١٩٣٢- ٢٠١٤)، پێشکەشی سەنتەری توێژینەوەو کتێبخانەی پەرلەمانی کوردستان کرد. مامۆستا ئامانج بەشێکی ماستەرنامەکەی بۆ ڕۆڵی خوالێخۆشبوو لەبەڕێوەبردنی پەرلەمان و کارەکانی لەپەرلەمانی کوردستان تەرخان کردووە، کەداتای زۆر گرنگی لەسەر کارەکانی دکتۆر کەمال و پەرلەمانی کوردستان تێدایە. زۆر سوپاس بۆ مامۆستا ئامانج بۆ پێشکەشکردنی ماستەر نامەکەی بە پەرلەمان.
25/02/2026
دیداری وەفدی فیدراسیۆنی جیهانیی کورد لەگەڵ سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان.
ڕۆژی 24/2/2026 وەفدێکی فیدراسیۆنی جیهانیی کورد کە پێکهاتبوو لە رێباز نەجم سەرۆکی فیدراسیۆن و ژمارەیەک لە ئەندامانی فیدراسیۆن، سەردانی سەنتەری توێژینەوەی زانستیی پەرلەمانی کورستانی کرد و لە لایەن د. فواد ئەحمەد راوێژکاری پەرلەمان و سەرۆکی سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانەوە پێشوازی لێکرا.
لە دیدارێکدا باس لە کار و چالاکیە بەردەوامەکانی فیدراسیۆن کرا کە لە چوارچێوەی ناساندنی کەلتور و هونەر و ناسنامەی کورد لە دیاسپورا ئەنجامی دەدات.
دواتر هۆڵی دانیشتنەکانی پەرلەمانی کوردستان و کتێبخانەی پەرلەمان بەسەر کرانەوە و باس لە ئەنجامدانی کاری هاوبەش کرا لە نێوان سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان و فیدراسیۆنی جیهانیی کورد
27/08/2025
لەچوارچێوەی چالکییەکانی بۆ پەرلەمانتارانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان
رۆژی چوارشەممە ٢٧/ ٨ سەنتەری توێژینەوەو راهێنانی پەرلەمانی کوردستان بەهاوکاری سەنتەری تەکنەلۆژیاو راهێنانی ئەوروپی وۆرکشۆپێکی تایبەت بە زمانی جەستە لەکاری پەرلەمانیدا بەرێوە برد. بابەتەکە لەلایەن د.فازل جاف پسپۆری تایبەتی بوارەکە پێشکەش کرا .
In the framework of its activities for the members of the sixth session of the Kurdistan Parliament, the Kurdistan Parliamentary Research and Training Center, in collaboration with the European Center for Technology and Training, organized a workshop on body language in parliamentary work on Wednesday, August 27. The session was presented by Dr. Fazel Jaf, a specialist in the field.
في إطار أنشطته لأعضاء الدورة السادسة لبرلمان كردستان، نظم مركز البحوث والتدريب البرلماني الكردستاني، يوم الأربعاء 27/8، بالتعاون مع المركز الأوروبي للتكنولوجيا والتدريب، ورشة عمل حول لغة الجسد في العمل البرلماني. قدّم المحاضرة الدكتور فاضل جاف، المتخصص في هذا المجال.
20/08/2025
سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمان، بەهاوکاری رێکخراوی (شەفافیەتی نێوەدەوڵەتی) وۆرکشۆپێکی دەربارەی "پاراستنی زانیاریدەرەکان" (حماية المبلغين) و پێداچوونەوە بەچوارچێوەی یاسایی نێودەوڵەتی کە ئەم پرسە ریکدەخات، بۆ پەرلەمانتارانی خولی شەشەم ئەنجامدا.
نظم مركز البحوث البرلمانية بالتعاون مع منظمة الشفافية الدولية ورشة عمل حول "حماية المبلغين" ومراجعة الإطار القانوني الدولي الذي يحكم هذه القضية للدورة السادسة للبرلمانيين.
The Parliamentary Research Center, in cooperation with Transparency International, organized a workshop on “Whistleblower Protection” and reviewed the international legal framework governing this issue during the sixth session.
10/08/2025
لەبەردەوامی چالاکییەکانی
سەنتەری توێژینەوە خولی رێبەری و دانوستان بۆ پەرلەمانتان بەڕێوە دەبات
رۆژانی ٥-٦/ ٨/ ٢٠٢٥ خولێک بۆ پەرلەمانتاران لەلایەن سەنتەری توێژینەوە بەهاوکاری سەنتەری تەکنەلۆژیاو راهاینانی ئەوروپی (ETTC) بەڕێوەچوو ، دەربارەی پرۆسە پەرلەمانییەکان (یاسادانان، چاودێری، نوێنەرایەتی کردن و دانیشتنەکانی پەرلەمان) و (هونەری دانوستان لەپەرلەمان و پرۆتۆکۆڵ و ئەتەکێتی پەرلەمانی) ، تیایدا (٩) رێبەری کاری پەرلەمانی کە لەنووسینی راوێژکارانی پەرلەمان و توێژەران بوون دوای خستنەڕووی ناوەرۆکییان بەسەر پەرلەمانتاران دابەشکران.
08/05/2025
یەکەمین خولی سەنتەری توێژینەوە بۆ پەرلەمانتاران
سەنتەری توێژینەوەی پەرلەمانی کوردستان و ناوەندی کوردستان بو یاسای نێودەوڵەتی(KCIL)، لە خولێکی دوو رۆژەدا ڕۆژانی 7-8 /5/2025 لەشاری هەولێر، بۆ پەرلەمانتارانی یاسایی و راوێژکارانی لیژنەی یاسایی، بابەتەکانی یاسای تاوانی نێودەوڵەتی - رێبەری یاساسازی لەهەرێمی کوردستاندا- گوتاری رقاویی و پروژە یاسای دژە جیاکاری،لەرێگای چەند پسپۆرێکی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی خستەڕوو. خولەکە لە کاتژمیر(۹) ی بەیانی تا (5) ی ئێوارە بەڕێوەچوو.
21/04/2025
Kwrdi-English
سەردانی ئەندامی پەرلەمانی هەرێمی ڤیکتۆریای وڵاتی ئوسترالیا بۆ پەرلەمانی کوردستان بەڕێز ئەنوەر ئەردۆگان کە لەهەمان کات وەزیرە لەحکومەتی هەرێمەکە، دەرفەتێک بوو بۆ باسکردنی دروستکردنی پەیوەندیەکی بەرهەمدار لەنێوان پەرلەمانی کوردستان و پەرلەمانی هەرێمی ڤیکتۆریا. پێویستە بوترێت بەڕێزیان بەڕەگەز کوردە
The visit of the Member of Parliament of Victoria is aregean from australia to the Kurdistan Parliament, Mr. Anwar Erdogan, who is also a Minister in the Regional Government, was an opportunity to discuss building a productive relationship between the Kurdistan Parliament and the Victorian Parliament. It
21/04/2025
گفوگۆیەکی بەرهەمدار لەگەڵ بەرپرسی سەنتەری تویژینەوەو پڕۆژەکانی دەزگای روانگەو ستافی یاوەریان، لەبارەی لابردنی ئەو کۆت و بەندە یاساییانەی رێ لەکاری داهێنەرانەی گەنجان دەگرن، لەگەڵ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە یاساییانەی ئاسانکاری زیاتر بۆ گەنجان دەکەن. بەبەشداری ژمارەیەک راوێژکاری تایبەمەندی پەرلەمان و سەنتەری تویژینەوەی پەرلەمان.
20/04/2025
ئینفۆ گرافیکی خولی سێیەمی پەرلەمانی کوردستان